مه‌لا حامیدی بێسارانی چمكێك له ژیان و به‌رهه‌می
د.سه‌باح به‌رزنجی
–    مه‌لا حامید كوری مه‌لا عه‌لی بێسارانی.
–    له ساڵی (1223) كۆچی له دایكبووه، وه‌ك خۆی له ریازولموشتاقیندا ئاماژه‌ی پێده‌كات.
–    هاوچه‌رخی مه‌وله‌وی و مه‌لا ئه‌حمه‌دی نۆدشی بووه.
–    خویندنی له حوجره‌كانی كوردستان له خزمه‌ت زانایانی ئایینی گه‌وره‌ی كورد بووه.  ورده‌كاری زیاتر له‌سه‌ر ژیانی زانستی ئه‌و به‌رده‌ست نییه و ئه‌مه‌ش بواری لێكۆڵینه‌وه‌ی نه‌وه‌ی نوێیه.
–    نزیكه‌ی (20) ساڵ خوزێندوویهتی.
–    له تافی لاوێتییه‌وه ته‌بعی سۆفیگه‌ریی هه‌بووه و ویستویه‌تی خۆی راده‌ستی پیرێكی ده‌ستگیر بكات. یه‌كه‌مجار ده‌گاته خزمه‌تی حاجی شێخ محه‌مه‌د سدیقی سنه‌یی، لای ئه‌و فێری ئادابی ته‌ریقه‌تی نه‌قشبه‌ندیی ده‌بێ.
–    ساڵی (1251) ده‌ڕواته خزمه‌تی شێخی سیراجوددینی یه‌كه‌م له ته‌وێڵه و ده‌بێته كاتبی ئه‌سراری ئه‌و و له‌م كاره‌ی به‌رده‌وام ده‌بێت له خزمه‌تی شێخی به‌هائوددین و شێخی زیائوددین، تا له ساڵی (1310) له ته‌مه‌نی (87) ساڵیدا كۆچی دوایی ده‌كات.
–    مه‌لا حامید كه دیارده‌یه‌كی ئه‌ده‌بی و زانستی سه‌رده‌می خۆی بووه، جگه له‌ناو هه‌ندێك له زانایان و په‌یڕه‌وانی نه‌قشبه‌ندییه كه ده‌یناسن و قه‌دری لێده‌گرن، هێشتا وه‌كو پێویست نه‌ناسراوه و گه‌له‌كه‌مان وه‌ك زۆر هه‌ڵكه‌وتووی دیكه فه‌رامۆشی كردووه و سپاردوویه‌تی به قه‌ده‌ر.
–    له حاڵێكدا كه‌سێتی و به‌رهه‌مه‌كانی ئه‌و بایه‌خی گه‌وره‌ی زانستی و ئه‌ده‌بی و مێژوویی هه‌یه.
–    ئه‌و به‌مانای راسته‌قینه‌ی وشه كاتب واته نووسه‌ر بووه، هه‌م شاعیر و هه‌م پهخشاننوس بووه.  شیعره‌كانی وه‌ك فۆرم فره‌چه‌شن و وه‌ك ناوه‌رۆك فره بابه‌تن.  په‌خشانیشی ئه‌ده‌بی و هونه‌ری و له‌سه‌ر سه‌بكی سه‌عدیی شیرازییه.
–    له رووی ئامانجیشه‌وه ئه‌و نووسین و كیتابهتی ته‌رخانكردووه بۆ په‌یامه‌كه‌ی په‌یامی په‌روه‌رده‌ی رۆحی و عیرفانی و بڵاوكردنه‌وه‌ی مه‌ناقیبی گه‌وره پیاوانی ته‌ریقه‌تی نه‌قشبه‌ندیی و خواناسانی گه‌وره‌ی ئیسلام.
–    به‌رهه‌مه‌كانی هه‌مووی له خولگه‌ی ئه‌ده‌بیاتی عیرفانیدا دهچهرخێن. گرنگترینیان ئه‌مانه‌ن:
–    ریازولموشتاقین.
–    شه‌رحی مه‌سنه‌وی مه‌ولانا جه‌لالوددینی رۆمی له شه‌ش به‌رگی گه‌وره‌دا.
–    حاشیه له‌سه‌ر مه‌سنه‌ویی عیرفانی گوڵشه‌نی رازی شیخ مه‌حموودی شهبهستهری ته‌ورێزی.
–    شه‌رحی مه‌نزومه‌ی زوبده له فیقهی شافعی‌دا.
–    شه‌رحی زاتوششیفای ئیبنولحاجی جێشانه‌یی.
–    ئوسوڵی ئیعتیقادات.
–    ته‌رجه‌مه‌ی منهاجولعابدینی ئیمامی غه‌زالی.
–    دیوانی شیعره‌كانی كه زۆرینه‌یان فارسین و هیشتا كۆنه‌كراونه‌ته‌وه.
–    مه‌وله‌وی له نامه‌یه‌كیدا بۆ فه‌خرولعوله‌مای سنه باسی پێنج زانای گه‌وره ده‌كات: مه‌لا ئه‌حمه‌دی نۆتشی و مه‌لا عه‌لی تالشی و مه‌لا عوسمانی سلێمانی و مه‌لا عه‌بدوڵای داغستانی و مه‌لا حامیدی هه‌ورامانی كه دیاره مه‌به‌ستی مهلاحامیدی بیسارانییه.
–    كتیبی ریازولموشتاقین له سه‌ره‌تا و پیشه‌كی و سێ باخچه و كۆتاییه‌ك پێكهاتووه.
–    سه‌ره‌تاكه‌ی به سوپاس و ستایشی خوا و دروود و سلاو بۆ سه‌ر گیانی پێغه‌مبه‌ری ئیسلام (د. خ) و وه‌سفی حاڵی خۆی سه‌باره‌ت به ئه‌هلی عیرفان ده‌ستپێده‌كات.
–    له پیچشهكیدا باس له چۆنیه‌تی واریدبوونی له ریگای سلووكی ته‌ریقه‌تی نه‌قشی و وابه‌سته‌بوون به‌م ریبازهوه ده‌كات.
–    باخچه‌ی یه‌كه‌م تایبه‌ته به باسی كه‌سێتی و كه‌رامات و مه‌ناقیبی مه‌ولاناخالید.
–    باخچه‌ی دووه‌م: باس له كه‌سێتی و مه‌ناقیب و كهراماتی شیخی سیراجوددین ده‌كات.
–    باخچه‌ی سێیه‌م: سه‌باره‌ت به به‌ڵگه‌كانی ته‌ریقه‌ته سۆفییه‌كان و ره‌خنه‌ی نه‌گونجاوی مه‌حروومان ده‌كات. پاشان ده‌ڕواته سه‌ر مه‌زایای ته‌ریقه‌تی نه‌قشبه‌ندی.
–    كۆتاییه‌كه‌شی باس له مه‌ناقیبی تایبه‌تی ئیمامی ره‌ببانی ده‌كات.
–    ئه‌م كتیبه له رووی زانستییه‌وه، گرنگه چونكه باسی بنه‌ماكانی ته‌ریقه‌تی نه‌قشبه‌ندی ده‌كات.
–    له رووی مێژووییه‌وه گرنگه باس له زۆر بابه‌تی مێژوویی ده‌كات به تایبه‌ت له‌سه‌ر كه‌سانی ناودار.  بۆ وێنه باسی سه‌ركه‌وتنه‌كانی شامیل له داغستان ده‌كات به‌سه‌ر سوپای رووسیای تزاریدا له ساڵی (1261):
–    “شیخ شامل كه حالا ملقب به شامل شاه است و خلیفه جناب سید بوده در جای او صاحب كار و شهریار ان دیار است و همه وقت با رۆوس رویه منحوس در معركه مقاتله و با ایشان در جنگ و جدال است در سنه هزار و دوصد شصت و یك بر ایشان غالب شده شكست فاحش داد :
–    فلك در سال ( ساغر) باده مرگ از كف شامل
–    به كام روسیان ریزد به كام اهل دین (فاضل) “.
–    له رووی ئه‌ده‌بییه‌وه گرنگه چونكه جگه له قه‌سیده و شیعره‌كانی مه‌لا حامید خۆی  كۆمه‌ڵێكی زۆر ئایه‌ت و فه‌رمووده و په‌ند و به‌یت و حیكمه‌تی تێدا ئاخنراوه.
–    بۆ نموونه:
–    الأرواح جنود مجنده ما تعارف منها ائتلف و ما تناكر منها اختلف.
–    اذا اراد الله شیئاً هیأ اسبابه.
–    القلب یسرق من القلب.
–    عرفت الله بفسخ العزائم.
–    الأمور مرهونه بأوقاتها.
–    الطرق الی الله بعدد أنفاس الخلائق.
–    ان الله یحب معالی الهمم.
–    لیكن چه توان قاعده عمر ذهاب است.
–    بس كه ما فاتحه حرز یمانی خواندیم   در پیش سوره اخلاص دمیدیم و برفت.
–
–    چی بكرێت بۆ مهلاحامید ؟
–    تویژینه‌وه‌ی به‌رهه‌مه شیعری و زانستییه‌كانی.
–    به‌ستنی كۆنگره‌یه‌كی زانستی بۆ لێكۆلینه‌وه له كه‌سێتی و پله‌و پایه‌ی زانستی و عیرفانی ئه‌و.
–    ناونانی ناوه‌نده‌كانی خویندن و لیكۆلینه‌وه و كتیبخانه به‌ناویه‌وه.
–    رۆشنكردنه‌وه‌ی گۆشه تاریكه‌كانی میژووی ئه‌م زانا ناوداره و په‌یوه‌ندییه زانستییه‌كان و سه‌رچاوه مه‌عریفییه‌كانی ئه‌و.



 History Of Kurdistan مالپهرێكی  تایبه‌ته به مێژووی كورد و جیهان
History Of Kurdistan مالپهرێكی  تایبه‌ته به مێژووی كورد و جیهان
				