کورد لەتەرازووی مێژووی دوێنێی عه‌ره‌بدا!
لێره‌دا نامه‌وێت به‌راورد و هه‌ڵسه‌نگاندنی ڕوداوه‌کان له نێوان سەردەمی دوێنێ و ئه‌مڕۆدا بکه‌م، چونکه هه‌ردوو ماوەکە بارودۆخ و هۆکار و ئه‌نجامی تایبه‌ت به خۆیان هه‌یه و نابێت دوێنێ به پێوانه‌ی ئه‌مڕۆ و ئه‌مڕۆ به پێوانی دوێنێ به‌راورد بکه‌ین.
ئه‌وه‌ی لێره‌دا مەبەستمە باسی بکه‌م بارودۆخی دوای جه‌نگی یەکەم جیهانی و شۆڕشی ۱۹۱٦ز عهرهبهکانە له پێناوی سه‌ربه‌خۆی و ڕزگاربوونیان له ژێرده‌ستی ٦۰۰ ساڵه‌ی ئیمپڕاتۆرییه‌تی عوسمانی و به‌راورد به بەرنامەی ڕامیاری سەرکردەکانی گه‌لی کورد له هه‌مان ماوه‌دا.
هەوڵ و بەرنامەی سیاسی سەرکردە عەرەبەکان لەپێناوی سەربەخۆییاندا:-
۱- کاتێک ده‌وڵه‌تی عوسمانی له پاڵ ئه‌ڵمانیا و دژ به وڵاتانی هاوپه‌یمانان به‌شداری جه‌نگی یەکەمی جیهانی کرد و لەساڵانی جەنگەکەدا سه‌ره‌تاکانی ئاوابوونی ئه‌و ئیمپڕاتۆریه‌ته ده‌رکه‌وت، سه‌رکردایه‌تی عه‌ره‌ب له‌و سەردەمەدا، که خۆی له شه‌ریفی مه‌که‌دا ئەبینی(شه‌ریف حسێن)، که‌وتنه ئاماده‌کردنی پڕۆژه‌ی سه‌ربه‌خۆبوونی نه‌ته‌وه‌ی عه‌ره‌ب و درووست‌کردنی ده‌وڵه‌تی گه‌وره‌ی عه‌ره‌ب، که ناوچه‌کانی حیجاز و شام و عێراق و چه‌ند ناوچه‌یه‌کی تری گرتبووه‌خۆ و بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش شه‌ریف حسێن په‌یوه‌ندی کرد به مەکماهۆن – نوێنەری به‌ریتانیا و یەکێک لەوڵاتانی هاوپه‌یمانانه‌وه، که ئەمەش خۆی له په‌یوه‌ندی حسێن_مهکماهۆنی باڵوێزی به‌ریتانیا له قاهیره‌دا بینییه‌وه و له مێژووشدا به نامه‌کانی حسێن_مه‌کماهۆن ناسراوه.
۲- پاشان عه‌ره‌به‌کان به پاڵپشتی به‌ریتانیا و بوونی به‌رنامه‌ی نه‌ته‌وه‌ی خۆیان له ساڵی ۱۹۱٦ز شۆڕشی گه‌وره‌ی عه‌ره‌بیان ده‌سیپێکرد و توانیان ناوچه‌کانی حیجاز و شام لەسووپای عوسمانییه‌کان ڕزگار بکەن، (هه‌رچه‌نده دواتر وڵاتانی هاوپه‌یمانان له په‌یماننامه‌ی سایکس بیکۆ و داگیرکردنی ناوچه‌کانی عێراق و شام و به‌ڵێنی بلفۆر به‌ڵێنه‌کانیان به‌رامبه‌ر عه‌ره‌به‌کان نه‌برده سه‌ر که ئه‌مه مه‌به‌ستی ئێمه نییه).
لەمەوە بۆمان دەرکەوت، کە عه‌ره‌به‌کان سه‌ره‌ڕای
۱- کراوه‌ی ناوچه‌کانی ئه‌وان به ڕووی جیهانی ده‌ره‌وه‌دا.
۲- بوونی په‌یوه‌ندی بازرگانی و سیاسی میرنشین و خێڵه عه‌ره‌به‌کانی که‌نداو له‌گه‌ڵ وڵاتانی ده‌ره‌وه‌دا به تایبه‌تی به‌ریتانیا.
۳- دووریان له ناوه‌ندی دەسەڵاتی عوسمانی، واتە له ئه‌سته‌مبوڵ له چاو ناوچه‌کانی کوردستان، که
۱- ناوچەکانی کوردستان له ناوه‌وه بوون.
۲- ئه‌و ئاشنایهتیهش له‌و ئاسته‌ی عه‌ره‌به‌کاندا له نێوان کورد و ده‌ره‌وه‌ی خۆیدا نه‌بووە.
۳- شوێنی جوگرافی کوردستانیش نزیک بووه له ناوه‌ندی ده‌سه‌ڵاته‌وه، واتە لە پایتەختەوە.
بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا جیاواز لەبەرنامەی سیاسی سەرانی کورد، سەرانی عەرەب به‌رنامەی سیاسی خۆیان هەبووە لەپێناوی سه‌ربه‌خۆیاندا و ئەم هەوڵەشیان کردەووەتە هه‌وێنی ڕزگاربوونیان له سه‌رده‌می دواییاندا، هەرچەندە لێکچوونیش لەنێوان هەردوو نەتەوەکەدا هەبوو، بەوەی هه‌ردووکیان ژێرده‌سته‌ی ده‌وڵه‌ت و سوڵتانی عوسمانی بوون
هەوڵ و بەرنامەی ڕامیاری سەرکردایەتی کورد:
سەرانی کورد بەپێچەوانەوەی بوونی بەرنامەی نەتەوەی عەرەبەکان، خاوەنی پڕۆژەیەکی نەتەوەی تایبەت بە خۆیان نەبوون لەوکاتەدا، لەبەرئەوەی:
۱- سەرانی کورد خێرا به ده‌نگ فتوای جیهادی سوڵتانی موسوڵمانانەوە ڕۆیشت دژ به سووپای هاوپه‌یمانانی کافر و بۆ ئەم مەبەستەش شێخ مه‌حمودی حه‌فید، بە خۆی و چەکدارەکانییەوە چوو بۆ شوعهینه و له‌گه‌ڵ سووپای به‌ریتانییه‌کاندا شه‌ڕی کرد شانبه‌شانی سوپای عوسمانی.
۲- سه‌رکردایه‌تی کورد به بێ هیچ به‌رنامه‌یه‌کی نه‌ته‌وه‌ی که گوزارشت له داخوازییه نەتەوەییەکانی کورد بکات، دانیشت تا سووپای به‌ریتانیا گه‌یشته ده‌روازه‌کانی باشووری کوردستان و ئه‌و کاته‌ش تازه به‌ریتانیا بڕیاری خۆی دابوو، سەبارەت بە داگیرکردنی هەرسێ ویلایه‌تی (به‌سره، به‌غدا و موسڵ) و کردنیان به وڵاتێک له که‌نداوه‌وه بۆ چیاکانی تۆرۆس. ۳- دواتریش سه‌رکردایه‌تی کورد خۆی بۆ یه‌کلا نه‌بۆیه‌وه که له نێوان به‌ریتانیا و تورکیای که‌مالی کێ بکات به دۆستی خۆی، هه‌رده‌مه و له‌سه‌ر په‌تێک یاری ده‌کرد، له مێجه‌ر نۆئیلهوه بۆ ئۆزده‌میر.
٤- ئه‌مه سه‌ره‌ڕای بارودۆخی باکووری کوردستان٫ که هه‌نذێک لایه‌ن نه‌یانده‌ویست له ده‌وڵه‌تی عوسمانی جیا ببنه‌وه، له‌وانەش شێخ عه‌بدولقادری شه‌مزینی، که ڕازی نه‌بوو به نوێنه‌رایه‌تی شه‌ریف پاشای خه‌ندان له کۆنگره‌ی پاریس به ناوی کورده‌وه داوای سه‌ربه‌خۆی بکای و بێگومان لایه‌نگرانی سه‌ربه‌خۆیش به تایبه‌تی بهررخانییهکان نه‌یانتوانی له‌و نێوه‌نده‌دا کارێک بکەن، ئەمە سەرەڕای ململانێ‌یان لەگەڵ بنەماڵەی نەهریدا لەڕووی بیروبۆچوونی سیاسی و نەتەوەییانەوە،
٥- هەروەها بارودۆخی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستانیش لەو سەردەمەدا له‌ژێر ده‌ستی قاجارەکاندا بوو، کە له‌وپه‌ڕی دواکه‌وتووی سیاسی و کۆمه‌ڵایه‌تی و ئابوری‌دا بوو،
لێره‌وه بۆمان ده‌رده‌که‌وێت که سه‌رکردایه‌تی کورد به به‌راورد به سه‌رکردایه‌تی عه‌ره‌ب له‌و کاته‌دا، خاوه‌نی به‌رنامه‌یه‌کی نه‌ته‌وه‌ی خواستی دیاریکردنی مافی چاره‌نووسی کوردیان نه‌بووه.
لەکۆتایشدا ئەوەی مابێتەوە شایانی وتن بێت، سه‌رچاوه‌کان ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌که‌ن، که ساڵی ۱۹۱۹ز گه‌وره‌ترین ده‌رفه‌ت بووه بۆ گەلی کورد تا ده‌وڵه‌تی خۆی دابمه‌زرێنێت.