Home / ناوداران / ڕۆژەکانی کۆتایی ژیانی سەدام حوسین لە گرتوخانەی بەغدا

ڕۆژەکانی کۆتایی ژیانی سەدام حوسین لە گرتوخانەی بەغدا

ڕۆژەکانی کۆتایی ژیانی سەدام حوسین لە گرتوخانەی بەغدا

 

سەدام حوسێنی سەرۆكی پێشووتری عێراق لەكۆتا رۆژەكانی لەزیندان گوێی لەگۆرانی گۆرانیبێژی ناوداری ئەمریكی ماری جی بلای گرتووە، ئەوەش بەقسەی سەربازێكی ئەمریكی.

ئەو سەربازە ئەمریكییە، كە لەو زیندانییە پاسەوان بووە، سەدام حوسێنی تێدا زیندانیكراوە، ئاشكراشیكردووە، ناوبراو گوێی لەگۆرانی “فامیلی ئاڤێر” گرتووە، هەروەها لەو باخچەی لەناو گرتووخانەكە بووە، چەند جارێك پاسكیلی لێخوڕیوە.

رۆژنامەی تەلەگراف ئەمڕۆ شەممە لەو پاسەوانە ئەوەشی بڵاوكردووەتەوە، كە سەدام لەرۆژەكانی كۆتایی لەكاتێكدا چاوەڕێی جێبەجێكردنی سزای لەسێدارەدانی كردووە لەسەر خۆ بووە لەگەڵ پاسەوانە ئەمریكییەكانی گرتووخانەكەو هەواڵی خانەوادەكەشی پرسیوە.

سوپای ئەمریكا لەساڵی 2003 سەدام حوسێنی سەرۆك كۆماری پێشووتری عێراقیان دەستگیركردو دوای سێ‌ ساڵ دادگایكردن لەسێدارە درا.

سەرۆك كۆماری پێشووتری عێراق لەزیندانێك بووە لەبەغدا، كە لەلایەن هێزی پۆلیسی سەربازی ئەمریكا 551 پاسەوانی كراوە، كە هێزەكانی ناوی “The Super Twelve”.

هـ ـ ح

About زريان احمد

Check Also

‎شۆڕشی شێخ مەحمودی حەفید

‎ڕێژین محمد‎قۆناغی چوار-بەشی مێژوو‎زانكۆی سۆرانپێشەکی:شێخ مەحمود حەفید، کەسایەتی دیاری گۆڕەپانی ئایینی، بەشدارییەکی گەورەی کرد لە …