لەمبارەوە پێگەی هەواڵی “هاژە” لە مەهاباد لەزاری حوسێن ئەحمەدزادە ئاشکرای کردووە: “دەقی بەردنووسی تایبەت بە قەڵای بەستام کە بە شێوەی “بزماری” نووسراوە، زۆر بایەخی هەیە و ئێستا لە ناوەندی توێژینگەی شوێنەواری ورمێ توێژینەوەی لەبارەوە دەکرێ و بەمزوانە زانیاریی زانستی لەبارەی ناوەرۆی دەقی ئەو بەردەنووسە بڵاو دەکرێتەوە”.
ئاماژەی بەوەش کردووە: “قەڵای بەستام، دووەم شوێنی نیشتەجێبوونی گەورەی شارستانیی سەردەمی “ئۆراتۆیی”یە کە لە مەودای 10 کیلۆمەتریی ڕۆژئاوای شاری “قەرە زیائەدین”ی ناوەندی قەزای “چایپارە”ی سەر بە ماکۆ لە پارێزگای ورمێ هەڵکەوتووە.”