ئا: چۆمان ته‌قێدین
ناوی ته‌واوی جه‌عفه‌ر کوڕی یه‌حیا کوڕی به‌رمه‌ک کوڕی جامامش کوڕی بشتاسف بهرمهکییه که ئه‌بو فهضل یان جه‌عفه‌ر به‌رمه‌کی ناسراوه ، له ساڵی (767ز) له شاری به‌غدادی پایته‌ختی ئه‌وکاته‌ی خه‌لافه‌تی عه‌باسییه‌کان له دایک بووه و له سه‌ر شێوازی ئه‌وکاته په‌روه‌رده کراوه. جه‌عفه‌ر به‌رمه‌کی له خانه‌واده‌ی بهرمهکییهکانه ، که بهرمهكييهکان ناوی خانه‌دانێكی ناوداری کوردی ده‌ست ڕۆيشتووی ده‌رباری خه‌لافه‌تی عهباسييهکانه ، كه ئه‌م خانه‌واده‌یه به ڕه‌چه‌ڵه‌ک ده‌گه‌رێنه‌وه سه‌ر هۆزی زه‌رزاری کوردانن و هەروەها ده‌گه‌ڕێنه‌وه سهرکهسایهتێکی ناوداری کورد به ناوی به‌رمه‌ک و دواتر ناوی به‌رمه‌ک به سه‌ر ئه‌و خانهوانهدا برا ، به‌ڵام تا ئێستا نه‌زانراوه به چی هۆکارێک کۆچیان کردووه بۆ شاری به‌ڵخی وڵاتی ئێستای ئه‌فغانستان له‌کوردستانه‌وه و به‌ڵام هه‌ندێک سه‌رچاوه به هه‌ڵه‌دا چوون که ڕه‌چه‌له‌کی ئه‌م خانه‌دانه کورده‌یان به فارس ناو بردووه که ئه‌مه‌ش هیچ بنه‌مایه‌کی ڕاست و دورستی تێدا نییه. خانهوانەی به‌رمه‌کییه‌کان په‌رستگه‌ی (نه‌وبه‌هار) ی ئايينی بوداييهکانیان به‌رێوه‌بردووه ، كه زه‌وی و زارێكی زۆر و به‌رفراوانی پهرستگاكهيان به‌ده‌سته‌وه بووه ، و ته‌نانه‌ت له دوای ئه‌وه‌ی كه وازيان له ئايينی بودايی هێنا بوون به موسڵمان و هه‌ر زه‌وی و زاری پهرستگاكهيان به ده‌سته‌وه مايهوه. جه‌عفه‌ر به‌رمه‌کی پله و پایه‌ی له سه‌رده‌می خەلافەتی خه‌لیفه هاروونه ڕه‌شید 786)_809ز) پێنجەم خەلیفەی دەوڵەتی عەباسییەکان به ده‌سته‌وه گرتووه که سه‌ره‌تا کراوه‌ته فه‌رمانڕه‌وایی نیوه‌ی شاری به‌غدادی پایته‌ختی خه‌لافه‌تی عه‌باسییه‌کان واته به‌شی خۆرئاوای تا ئه‌گاته هه‌رێمی توونس واتا سه‌رجه‌م هه‌رێمه‌کانی خۆرئاوای ده‌وڵه‌تی خه‌لافه‌تی عەباسییەکان ، و دواتر کرایه وه‌زیری ده‌رباری خه‌لافه‌ت و هه‌ڵگری خه‌تم و مۆری خه‌لافه‌ت بووه و خاوه‌نی ده‌سه‌ڵاته‌که‌ی زۆر بووه و ده‌ستگیرۆیی هه‌ژاران و نه‌دارانی کردووه ، و که‌سێکی خۆشه‌ویستی ناو خه‌ڵکی بووه. جه‌عفه‌ر به‌رمه‌کی هاوسه‌رگیری له‌گه‌ڵ عه‌باسییه‌ی خۆشکی خه‌لیفه هاروونه ڕه‌شید (786_809ز) کردووه ، ده‌سه‌ڵاتی (جه‌عفه‌ر و فه‌زڵی برای) به جۆرێک بوو که هه‌رکه‌سێک کاری له ده‌رباری خه‌لافه‌تدا هه‌بووایه گه‌ر سه‌ر به وان نه‌بووایه وا کاره‌که‌ی بۆ نه‌ده‌کرا و مه‌یسه‌ر نه‌ده‌بوو ، و ته‌نانه‌ت خه‌لیفه‌ش بێ ئه‌وان هیچ کاریه‌کی خه‌لافه‌تی پێبهریووه نه‌ده‌برا که ئه‌مه‌ش وای کرد که خانه‌واده عه‌ره‌بییه‌کانی ده‌رباری خه‌لافه‌تی عه‌باسییه‌کان دوژمنایه‌تێکی زۆری خانه‌واده‌ی به‌رمه‌کییه‌کان بکه‌ن به گشتی و جه‌عفه‌ر به‌رمه‌کی به تایبه‌تی ، که ئه‌م دوژمنایه‌تی خانه‌واده عه‌ره‌بییه‌کان به دژی خانه‌واده‌ی به‌رمه‌کییه‌کان که ئه‌وە بوو وای له خه‌لیفه هاروونە ڕه‌شید (786_809ز) کرد به بێ دوو دڵی خانه‌واده‌ی ڕۆنشبیری به‌رمه‌کییه‌کان لهناوبرێ و سه‌رجه‌م سامان و داراییان ده‌ستی به سه‌ردا گیرا له لایه‌ن خه‌لیفه هاروونە ڕه‌شیده‌وه (876_809ز) و یه‌حیا بەرمەکی و کوڕه‌کانی که جه‌عفه‌ر و فه‌زڵ بوون خرانه زیندانه‌وه و دواتر ڕه‌شه کۆژ کران و ئیتر به‌م شێوه‌یه له سه‌رده‌می خه‌لافه‌تی خه‌لیفه هاروونە ڕه‌شید (786_809ز) خانه‌واده‌ی به‌رمه‌کییه‌کان کۆتایی به ده‌ست ڕۆیشتووهیان هات له ده‌رباری خه‌لافه‌تی عه‌باسییه‌کان که نزیکه‌یی(17)ساڵی خایاند واته له ساڵی (803ز) ئه‌و کاره‌ساته ڕووی دا ، که جه‌عفه‌ر به‌رمه‌کی له ساڵی (803ز) له ته‌مه‌نی (36) ساڵی دا کوژرا. گه‌لێک چیرۆک وئهفلام کارتۆن له سهرجهعفهر به‌رمه‌کی دورست کراوه و هه‌روه‌ها له کتێبی هه‌زار و یه‌ک شه‌وه چیرۆک گه‌لێکی زۆری ده‌رباری هه‌یه ، ئه‌م خانه‌واده ناوداره‌ی کوردان خانه‌واده‌یه‌کی ڕۆنشبیری به‌رفراوان بوون و زۆر لێهاتوو بوون له کاروباری کارگێڕی ده‌وڵه‌تدا و ده‌ستێکی باڵایان هه‌بوو له گه‌شه‌سه‌ندن زانست و زانیاری له ده‌وڵه‌تی عه‌باسییه‌کاندا و خه‌ڵاتی ڕێزلێنان و یاداشتی داراییان به‌خشیووه به زانا و فه‌یله‌سوفه‌کان و زانایان و داهێنه‌ران و فه‌قێیه‌کان و هۆزانڤانان و مۆزیکزانان. سه‌رچاوه:
1_الشیخ مهمحهد الخضری: الدوله العباسیه-بیروت ، لبنان 0120ز.
2_یاسین صابرصاڵح: ئینسایکلۆپیدیای گشتی -سلێمانی2005ز.
3-ئیمام جلال ا‌لدین سیوطی: مێژووی خه‌لیفه‌کانی ئیسلام (ڕاشدین ، ئه‌مه‌وی ، عه‌باسی)-وه: نهسردین عه‌بدوڵڕه‌حمان قادر-سلێمانی2007ز.
4_د.یوسف العش: عه‌باسییه‌کان-مێژووی سه‌رده‌می خه‌لافه‌ت-وه: رووپاک کاخدر حه‌مه‌د-هه‌ولێر2010ز. 5_د.فه‌رهاد پیرباڵ: کرۆنۆلۆجیای کوردستان625پ.ز-1932ز- هه‌ولێر2011ز.
6_سۆران حه‌مه ڕه‌ش: کورد کێیه؟-له‌نده‌ن2013ز.
7_هه‌فته‌نامه‌ی باس-به‌شی که‌لتوور– ن: د.ئه‌حمه‌د خه‌لیل-و: ئه‌سعه‌د قه‌ره‌داخی،ژ/ 206 ، ڕێکه‌وتی (16-9-2014ز).
8_نادیار: کتێبی هه‌زار و یه‌ک شه‌وه-وە: جه‌وهه‌ر محمود دارا ئاغا-سلێمانی2016ز.