
پێغه‌مبه‌ری خوا صلی الله علیه وسلم له ڕۆژی دووشه‌م له مانگی ره‌بیع الأول له دایك بووه، به‌ڵام ئختیلاف هه‌یه چه‌نی مانگ بووه هه‌ندێك ده‌ڵێن ٨ هه‌ندێكی تر ده‌ڵێن ١٠ هه ندێكی تر ده‌ڵێن ١٢مانگ بووە ، و زبیر كوڕی بكار ده‌ڵێت له ڕه‌مه‌زان له دایك بووه به‌ڵام ڕایه‌كی شاز و مه‌ردووده، له ڕه‌ئی صه‌حیح ئه‌وه‌یه له ساڵی فیل له دایك بووه هه‌ر وه‌كو چون إبراهیم كوڕی المنذر الحزامی ده‌ی هێنێت كه مامۆستای ئیمامی بوخاریه و خلیفه كوڕی خیاط یش ده‌ی هێنێت وه زۆرێكی تریش ، وه ئیجماع له‌سه‌ر ئه‌وه‌یه له ساڵی فیل له دایك بووه، باوكی پێغه‌مبه‌ری خوا مرد پێغه‌مبه‌ری خوا له زگی دایكی بوو كه ئه‌وه قه‌ولی صحیح و ڕاجع ـه، له به‌نی سه‌عد لای حلیمه‌ی سعدیه شیری پێ ده‌درا له نێو هۆزی به‌نی سه‌عد ماوه بۆ ماوه‌ی ٤ ساڵ، دڵی شه‌ق كرا و شوشتراوه له لایان مه‌لائیكه‌ت ئه‌و كاته‌ی له به‌نی سه‌عد بوو، گه‌ڕاندیانه‌وه بۆ لای دایكی، دایكی پێغه‌مبه‌ری خوا صلی الله علیه وسلم پێغه‌مبه‌ری خوا له‌گه‌ڵ خۆی برد بۆ مه‌دینه بۆ ئه‌وه‌ی سه‌ردانی ماڵی خاڵه‌كانی بكات، دایكیشی له ڕێگه له كاتی گه‌ڕانه‌وه‌ی بۆ مه‌کكه كۆچی دوای كرد ته‌مه‌نی پێغه‌مبه‌ری خوا 6 ساڵ بوو كاتێك مرد ، ام أیمن پێغه‌مبه‌ری خوای صلی الله علیه وسلم كرده باوه‌ش ئەوی هێناوە مەکە ، له‌م ته‌مه‌نه بچوكه باپیری عبدالمطلب له خۆی گرت و به خێوی ئه‌كرد كاتێك ته‌مه‌نی بوو به 8 ساڵ باپیری مرد و مامی به خێوی كرد وه پشتگیری ئه‌كرد وه كاتێك بوو به پێغه‌مبه‌ر مامی سه‌ری ئه‌خست و سه‌ری خست هه‌ر چه‌نده له‌سه‌ر شیرك به‌رده‌وام بوو و له‌سه‌ر شیرك مرد بۆیه‌ش خوای گه‌وره سزای مامی كه‌م كردۆته‌وه هه‌ر وه‌كو چۆن له فه‌رمووده هاتووه، پێغه‌مبه‌ری خوا له‌گه‌ڵ مامی ڕۆشت بۆ شام بۆ بازرگانی ته‌مه‌نی ١٢ ساڵ بوو، مامی زۆر له‌گه‌ڵی چاك و نه‌رم و نیان بوو، بۆیه‌ش له‌گه‌ڵ خۆی برد چونكه كه‌س نه‌بوو لای به جێ بێلێت له مه‌كکه، هه‌ر وه‌كو چۆن به ڕیوایه‌تێكی صحیح هاتووه له ترمذی كه پیاوه‌كانی سه‌نه‌ده‌كه هه‌مووان ثیقهن، كاتێك ڕاهیبێك پێغه‌مبه‌ری خوا ده‌بینێت به‌شاره‌تی به مامی داوه به مامی ووت بیگه‌ڕێنه‌وه نه‌وه‌ك یه‌هودیه‌كان بیبینن و شتێكی لێ بكه‌ن وه فه‌رمووده‌كه‌ش صحیح ـه، دوواتر بۆ جاری دووه‌م ڕۆشت بۆ شام بۆ بازرگانی كردن بۆ خه‌دیجه‌ی كچی خوەیلد ڕه‌زای خوای لێبێت له‌گه‌ڵ میسره‌ی غولامی خه‌دیجه ڕۆشت مه‌یسره به‌هره و شاره‌زای و زیره‌كی و ده‌ست پاكی پێغه‌مبه‌ری خوای بینی صلی الله علیه وسلم كاتێك گه‌ڕاوه سیفاتی پێغه‌مبه‌ری خوای بۆ گه‌روه‌كه‌ی خه‌دیجه باس كرد ئه‌ویش ویستی شووی پێ بكات، كاتێك گه‌ڕاوه به قازانجێكی زۆره‌وه بۆی و قازانجێكی ئه‌وه‌نه زۆر بوو كه كه‌س ته‌سه‌وه‌ری نه ئه‌كرد ، شووی به پێغه‌مبه‌ری خوا كرد ته‌مه‌نی پێغه‌مبه‌ری خوا صلی الله علیه وسلم ٢٥ ساڵ بوو، خوای گه‌وره هه‌ر له ته‌مه‌نی مناڵی یه‌وه پێغه‌مبه‌ری خوای پاراست و پاكی كرد له پیساییه‌كانی جاهیلیه‌ت و هه‌موو سیفه‌تێكی جوانی پێ به‌خشی تا له نێو به قه‌ومه‌كه‌ی نه‌ده‌ناسراوه ئیلا به ڕاستگۆ و ده‌ست پاك نەبێت كاتێك بینیان ئه‌وه‌نه پاكه ئه‌وه‌نه ڕاستگۆیه و ئه‌وه‌نه ئه‌مانه‌ت پارێزه، كاتێك قوریش كه‌عبه‌یان بنیاد ناوه كاتێك گه‌شتن به به‌رده ڕه‌شه‌كه كه له شوێنی خۆی دابنێن، ناخۆشی و ناكۆكی له نێوانیان ڕووی دا هه‌ر هۆزێك و ئه‌یوت من ئه‌و به‌رده ڕه‌شه له شوێنی خۆی دا ئه‌نێم دواتر ڕێكه‌وتن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كێ ده‌ربكه‌وێ ئەو دای بنێت ، پێغه‌مبه‌ری خوا یه‌كه‌م كه‌س بوو ده‌ركه‌وت ووتیان كه‌سه ده‌ست پاكه‌كه هات وه ڕازی بوون به‌و ، ئه‌ویش فه‌رمانی كرد پارچه قوماشێك یان جلێك بێنن و بەردەكه له ناوه‌ڕاستی دا بنێن و ووتی هه‌ر هۆزه و لایه‌كی بگرێت و به‌رده‌كه‌یان له شوێنی خۆی دانا و هه‌مووان ڕازی بوون بێ ناخۆشی .
ئه‌و كاته‌ی خوای گه‌وره ویستی ڕه‌حمه‌تێك بۆ به‌نده‌كانی بنێرێت ، ته‌نیایی لای پێغه‌مبه‌ری خوا صلی الله علیه وسلم خۆشه‌ویست كرد ، به ته‌نیا له كێوی حراء ده‌مایه‌وه عیبادەتی دەکرد ، بۆیه‌ش ناكاوی مه‌نده‌هۆش بوو ئه‌و كاته‌ی حه‌قی پێیگه‌یشت له ته‌مه‌نی ٤٠ ساڵی دا لەمانگی ڕەمەزان جبریل هات و پێی فه‌رموو، بخوێنه، ئه‌میش وتی: من خوێنده‌وار نیم، تا پێغه‌مبه‌ری خوای – صلی الله علیه وسلم – گوشییه خۆیه‌وه تا ماندووی كرد پاشان به‌ریدا سێ جار هه‌ر ئه‌یفه‌رموو: بخوێنه ئه‌ویش ئه‌یفه‌رموو: من خوێنده‌وار نیم، دوای ئه‌وه له سێیه‌م جاردا پێی فه‌رموو: ((اقْرَأْ بِاسْمِ رَبِّكَ الَّذِي خَلَقَ • خَلَقَ الْإِنسَانَ مِنْ عَلَقٍ • اقْرَأْ وَرَبُّكَ الْأَكْرَمُ • الَّذِي عَلَّمَ بِالْقَلَمِ • عَلَّمَ الْإِنسَانَ مَا لَمْ يَعْلَمْ)) پێغه‌مبه‌ری خوا گه‌شته ماڵه‌وه ئه‌له‌رزی ئه‌و باسه‌ی بۆ خه‌دیجه باس كرد ڕەزای خوای لێ بێت ووتی: من له خۆشم باوەڕم نەدەکرد سەرم سوڕما واته مه‌نده‌هۆش بووم ، خه‌دیجه‌ش دڵی داوه وه ووتی: مژده‌ت لێ بێت خوای گه‌وره هه‌ر گیز پشتت لێ ناكات و سه‌ر شۆرت ناكات تۆ میهره‌بانی ئه‌به‌خشی و ڕاستگۆی له قسه‌كانت دا و خۆڕاگری وه زۆر له وه‌سفی تری پێغه‌مبه‌ری خوای باس كرد ، وە خاتوو خەدیجە یەکەم کەس بوو کە باوەڕی پێ هێنا و یەکەم ئافرەتیش بوو کە هاتە ناو ئیسلام ، پێغه‌مبه‌ری خوا ﷺ دوای ئه‌وه چه‌ند جارێكی تر رۆشته‌وه بۆ چیا ئه‌وه‌ش به هۆی تامه‌زرۆیی بۆ وه‌حی كه له جاری یه‌كه‌م ئه‌وه‌ی بینی بوو و له‌به‌ر تام و چێژی ئه‌وه‌ی له وه‌حی خوای گه‌وره به‌دی كرد ، ده‌ڵین ماوه‌ی وه‌حی دوو ساڵ بوو یان زیاتر دواتر وه‌حی بۆی هات و موژده‌ی پێدرا كه پێغه‌مبه‌ری خوایه ﷺ و نێردراوی الله به به‌حه‌ق بێغه‌مبه‌ری خواش زۆر ترسا و ڕۆشت بۆ لای خه‌دیجه ئه‌له‌رزی ووتی ئه‌ی خه‌دیجه شتێكم پیا بده و دامپۆشە بۆ ئه‌وه‌ی گه‌رم ببمه‌وه ، خوای گه‌وره‌ش به وه‌حی ئه‌و ئایه‌ته‌ی دابه‌زاند: (يَا أَيُّهَا الْمُدَّثِّرُ • قُمْ فَأَنذِرْ • وَرَبَّكَ فَكَبِّرْ • وَثِيَابَكَ فَطَهِّرْ) .
بانگه‌واز سه‌ره‌تا به نهێنی بوو دواتر خوای گه‌وره فه‌رمانی كرد كه قه‌ومه‌كه‌ی بانگ بكات بۆ لای خوای گه‌وره ، پێغه‌مبه‌ری خواش ﷺ به باشترین شێوه بانگه‌وازی ئه‌كرد ، گه‌وره و بچوك و كه‌سی ئازاد و كۆیله و ئافره‌ت و پیاو ڕه‌ش و سپی بانگ ئه‌كرد بۆ ئیسلام و بۆ ئه‌وه‌ی ئیمان بێنن ، له هه‌موو قه‌ومێك خه‌ڵك هاتنه نێو ئیسلام ، ئهوانەی سه‌ره‌تا شه‌ره‌فی مسوڵمان بوونیان پێ به‌خشرا ئه‌بوبه‌كر بوو ، عبدالله كوڕی عثمان التیمی ، عثمان كوڕی عفان و طلعه ، سعد كوڕی ابی وقاص .
له مناڵه‌كانیش ئه‌وه‌ی سه‌ره‌تا مسوڵمان بوو له ته‌مه‌نی ٨ ساڵیه‌وه به‌ڵكو ووتوویانه ته‌مه‌نی زیاتر بووه ئه‌ویش عه‌لی كوڕی ئه‌بی طالب بوو ، زید كوڕی حارثه ش مسوڵمان بوون ڕه‌زای خوا له هەموویان بێت ، وه وه‌رقه‌ی كوڕی نه‌وفل یش مسوڵمان بوو ، باوه‌ڕی هێنا به وەحی خوای گه‌وره ، له ترمذی یه‌وه هاتووه كه سه‌ره‌تا وه‌حی دابه‌زی پێغه‌مبه‌ری خوا ﷺ خه‌ونی بینی له خه‌وه‌كه‌ی دا شتێكی بینی له‌سه‌ر شێوه‌ی چاك له فه‌رمووده هاتووه پێغه‌مبه‌ری خوا ﷺ ده‌فه‌رمووێ: (ڕاهیبێكم بینی به جلێكی سپیه‌وه) ، وه له مسلم و بخاری هاتووه وه‌ره‌قه‌ی كوڕی نه‌وفل ووتی: ئه‌مه ئه‌و مه‌لائیكه‌ته‌یه كه بۆ لای موسایش – صلی الله علیه وسلم – هاتووه وه‌حی بۆ هێناوه تۆیش بوویته به پێغه‌مبه‌ری خوا – صلی الله علیه وسلم – ، خۆزگه من گه‌نج و به‌هێز بوومایه كاتێك كه قه‌ومه‌كه‌ت ده‌رت ئه‌كات بۆ ئه‌وه‌ی كه سه‌رتم بخستایه، فه‌رمووی: ئایا قه‌ومه‌كه‌م ده‌رم ئه‌كه‌ن؟ وتی: به‌ڵێ هیچ پێغه‌مبه‌رێك نه‌هاتووه وه‌كو تۆ دینی هێنابێ ئیلا قه‌ومه‌كه‌ی ده‌ریان كردووه، زۆری نه‌خایاند وه‌حی ماوه‌یه‌ك پچڕا‌و (وه‌ره‌قه)یش وه‌فاتی كرد ، مامی پێغه‌مبه‌ری خوا به‌باشترین شێوه پێغه‌مبه‌ری ﷺ ده‌پاراست و سه‌ری ئه‌خست و پشتگری ئه‌كرد پێغه‌مبه‌ری خوا ﷺ بانگه‌وازی ئه‌كرد به شه‌و ڕۆژ و بێ گوێدان به هه‌ر ناخۆشه‌ك و ئازار و ئه‌شكه‌نجه‌یه‌ك صه‌لات و سه‌لامی خوا له‌سه‌ر سه‌روه‌رمان بێت .
__________________________________________________
| سه‌رچاوه : الفصول فی سیرة الرسول صلی الله علیه وسلم – ابن كثیر ص۹٥-۹۹|
وه‌رگێرانی بە دەستکارییەوە : شوێنه‌وار كوردی
٢٥\محرم\١٤٤١هـ