Home / بەشی مێژووی كورد / پەرستگایەكی تەمەن شەش هەزار ساڵ لەچەمچەماڵ دۆزرایەوە

پەرستگایەكی تەمەن شەش هەزار ساڵ لەچەمچەماڵ دۆزرایەوە

ئەو شوێنەوارەی لەسنوری چەمچەماڵ دۆزراوەتەوە

خەندان – هەڤاڵ غالب

لەناحیەی شۆرشی سەر بە قەزای چەمچەماڵ شوێنەوارێك دۆزرایەوە، كە تەمەنی بۆ هەزارەی چوارەم دەگەرێتەوە‌و بەوتەی ئەو تیمەی كنە‌و پشكنینی تێدا دەكەن پێشتر پەرستگا بووە.

كەمال رەئوف، شوێنەوارناس‌و نوێنەری بەرێوەبەرایەتی شوێنەواری سلێمانی بەخەندانی راگەیاند “ماوەی دوو ساڵە تیمێكی شوێنەوارناسی فەرەنسی بەهاوكاری بەرێوەبەرایەتی شوێنەواری سلێمانی سەرقاڵی كنەوپشكنین لەیەكێك لەشوێنەوارەكانی سنوری چەمچەماڵ كە شوێنەواری (لۆگردان)”.

شوێنەواری لۆگردان دەكەوێتە پێنج كیلۆمەتر لەرۆژهەڵاتی گەڕەكی پیریادی لە ناحیەی شۆرشی سەربەقەزای چەمچەماڵ .

كەمال رەئوف وتی “بەپێی ئەو كنەوپشكنینەی لەلایەن تیمە فەرەنسیەكەوە كراوە شوێنەوارەكە دەگەرێتەوە بۆ سەردەمی شارستانیەتی وەركا لەهەزارەی چوارەمی پێش زاین واتە شەش هەزار ساڵ پێش ئێستا”.

“بەوپێیەی دیوارەكانی لەبەرد دروستكراوە‌و جیاوازە لەوانی پێش خۆی كە لەخشت دروستكرابوون، بۆیە هاوشێوەی لە رۆژهەڵاتدا نیە”.

ئەو شوێنەوارەی لەسنوری چەمچەماڵ دۆزراوەتەوە

ئەو شوێنەوارناسە ئاماژەی بەوەشدا كە تیمە فەرەنسیەكە ماوەی دووساڵە كاری تێدا دەكەن، بڕیارە پاش پێنج ساڵی تریش بگەڕێنەوە هەرێم‌و كاركردنی تێدا دەستپێبكەنەوە.

سنوری قەزای چەمچەماڵ ژمارەیەكی زۆر شوێنەواری تێدایە لەنێویاندا، قەڵای سپی حەسار و بەردەبەلەكە، لەساڵانی رابردووشدا تیمێكی ئەڵمانی كنەوپشكنینیان لەقەڵای سپی حەساردا كردووە و دواتر بەهۆی قەیرانی داراییەوە كارەكانیان راگرت .

دەربارەی فەوتانی ئەو شوێنەوارانەی كە هەڵدراونەتەوە بە هۆی بارانەوە، كەمال رەئوف وتی “هەربەشێكی بفەوتێت لە سەر شێوە كۆنەكەی دروست دەكرێـتەوە”.

قەزای چەمچەماڵ روبەرێكی بەرفراوانی هەیە، ژماریەكی زۆر شوێنەواری دێرین دەكەوێـتە سنورەكەیەوە‌و لەگرنگترینیان، گوندی چەرموو كە بەكۆنترین گوند دادەنرێت كشتوكاڵی تێداكرابێت.

About دیدار عثمان

Check Also

کۆماری کوردستان لە مهاباد چۆن دامەزرا و بۆچی ڕووخا؟

یادەوەریی ٢ی ڕێبەندان و خیانەتی سۆڤییەت لە گەلی کورد لە کاتێکدایە، کە ئەمڕۆ لە ساڵیادی …