گلادیـــــــــــــــۆ :-�هێزە شاراوەکەی ناتــــــــــــــۆ�(دروستبوونی ، مەبەستی ، ئۆپراسیۆنەکانی )
نووسین و کۆکردنەوەی بابەت: زكريا هوشةنگ
—مانايي گلاديۆ
ووشەیەکی لاتینیە بە مانای شمشێرێکی بچووکی ٢ سەری تیژ دێت و لەزمانی ئیتالیش بە شمشیری رۆمانی بچووک دیت لە ڕاستیدا گلادیۆ ناوی ڕێکخراوێکی تیرۆرستی جیهانی زۆر نھێنیە کەبە پەردەپۆشی ناتۆ ناسراوە
———
١- (ج.أ.س غرنفيل)
ترجمه و مراجعة
دكتور علي مقلد
الموسوعه التاريخيه العسكريه الكبري لآحداث القرن العشرين ص٢٤٤
ب.س
دروستبووني
لە ئیتالیا لە کۆتای ساڵەکانی ١٩٤٩ لە لایەن دەزگای مخابەراتی بریتانیMI6 دروستکراوەو پاڵپشتی مادی و مەعنەوی کراوە لەلایەن دەزگای مخابەراتی ئەمریکی و ئەم ڕێکخراوە سەرەتا لەلایەن حلفی ناتۆ لە کۆبوونەوەی نهێنی وولاتانی زلهێز دامەزراو
گرنگی ئەم ھێزە بۆ چی دەگەرینەوە!؟؟
گرنگی ئەم ھێزە لە ریکخستن و دەست پێکردنی کرداری ئیرھابی دژ بە دانشتووانی مەدەنی ئەوروپابوو وە ئەم ھێزە نھینیە لەراستیدا سەدان کردەی ئیرھابی لە پۆرتوگال و ئەلمانیا و ئیتالیا و ئیسپانیا وە ماوەی دانشتیووی ئەوروپا گرتەوە ئەم کردارە ھەروەھا پارە پێدانی ئیرھابی لە ڕاسترەو دژ بۆ شوعیەت وە دابینکردنی بە تەقەمەنی بۆ دەست پیکردنی کرداری ئیرھابی
———
١-الموسوعه التاريخيه العسكريه الكبري لآحداث القرن العشرين ص٢٤٤-٢٤٥
٢-قتل الآمل(وليم بلوم) تدخلات العسكريين الامريكين ووكالة المخابرات المركزيه مند الحرب ص١٢٨
—ئامانجیش لەپاش جەنگی جیھانیی دووەم جەنگی دژ بە شوعیت وە کۆتای هێنان بوو بە دەسەڵاتەکانی یەکێتی سۆڤیەت و ڕێگرتن بوو لەپەلهاویشتنی یەکێتی سۆڤیەت و دانانی بەکرێگیراوان لەناو ووڵاتانی دەرەوەی حلفی ناتـــۆ و دزە پێکردنی فایلە نهینیەکان لەناو ووڵاتاندا و دەستکەوتنی زانیاری لەسەر چەکە درووستکراوەکانی سۆڤیەت و دەستکەوتنی زانیاری لەسەر بەکرێگیراوانی ووڵاتان و ڕووسیا و بە
—کورتیەکەی چی بوو
درووستکردنی دەزگایەکی سیخوڕی سەر بە حلفی ناتۆ بوو کەکاری ئەم ڕێکخراوە بە شێوازێک بوو کە هەموو کردارێکی تیرۆرستی ئەنجام بدەن هەر لە تۆقاندن و ترساندن و تەقینەوەی بۆمب و نانەوەی پشێوی و ئاژاوە لە چەمکی دەسەڵاتی ووڵاتان و پلان دانان و دۆزینەوەی بە کرێگیراوانی ڕووس و یەکێتی سۆڤیەت لەناو دەسەڵاتی وولاتانی حلفی ناتۆ بە دەست تێکەڵ کردن و پاڵپش اتیکردنی پارتە دژەکانی دەسەڵات و درووست کردنی ئینقلاب بەسەر حوکمی ووڵاتێک کە گەرهاتوو بیانزانیبا کە کردارەکانی ئەو ووڵاتە یا سەرۆکی ئەو ووڵاتەی کە مەبەستیان بوو نەگونجابا لەگەڵ پەیڕەو پرۆگرامی ڕێکخراوەکەدا و دواتر هەموو کردارەکانیان دەخستە پاڵ چەپەکان تا ڕێ بە بڵاوبوونەوەی چەپەکان بگرن کە بەرنامەی چەپەکان لەماوەی ٢٠ و ٣٠ ە کانی سەدەی ڕابردوودا زۆر بە زووی بڵاووببویەوە لەناو ووڵاتاندا
بەلام گرنگترین خاڵ چی بوو!؟
ئەوەبوو لەم ڕێکخراوەدا سەرکردەکانی ئەم ڕێکخراوەو پلەدار و بە کرێگیراوانی ئەم ڕێکخراوە هیچ بەربەستێکیان نەبوو دەیان توانی بگەنە ناو هەموو فایلەکانی مخابەرات و دەزگا نهێنیەکانی وولاتانی حلفی ناتۆ و دەسەلاتی تەواویان پێ بووە هەر ئەوەش هۆکار بووە کە زۆر کات چەند گروپیکی ئەم ڕێکخراوە لەگەڵ گرووپە تیرۆرستیەکانی تر کاریان کردووە و پلانی زۆر ترسێنەریان داناوە کە هەندێک کات سەرکردە بالاکانی گلادیــــۆ پێیان نەزانیوەو بەسەریاندا تێپەڕیووە و هەندێک کاتیش کارو چالاکی ئەم ڕێکخراوە بووە بە مەترسی بۆسەر خودی حلفی ناتۆ خۆشی .
————
١-الموسوعه التاريخيه العسكريه الكبري لآحداث القرن العشرين مفهوم عامة
٢- ناتو ١٩٤٨ (Lawrenge,Kaplan) مفهوم عامة
٣-قتل الآمل(وليم بلوم) تدخلات العسكريين الامريكين ووكالة المخابرات المركزيه مند الحرب ص١٢٨-١٣٩
—لە گرنگترین کردەوە تیرۆرستیەکانی ئەم ڕێکخراوە ئەمانەن ..:-
١-لە ساڵی ١٩٦٠ بە پاڵپشتی جەیشی تورکی ئینقلابی سەربازی لەو ووڵاتەدا کراوە و سەرۆکی ئەوکاتەی تورکیا کە ناوی عدنان مندریس بوو کوژرا .
٢- لە ساڵی ١٩٦١لە جزائیر گلادیۆی فەرانسی بە پاڵپشتی دەزگای مخابراتی ناوخۆی جزائیری ئینقلابیان درووست کرد لە دژی حکومەتی فەرانسی لە جزائیر بە ڵام دواتر سەرکەوتوو نەبوو .
٣-لەساڵی ١٩٦٩ غلادیۆی یۆنانی بە پاڵپشتی هێزی یۆنان ئینقلابێکی سەربازیان کردو توانیان سیستەمی دیکتاتۆری دابمەزرێنن پێش مانگیک لە هەڵبژاردنەکانی ئەو وولاتە .
٤-لەساڵی١٢/٣/ ١٩٧١ لە تورکیا ئینقلابێکی تری عەسکەری کراو بە سەدان خەڵکی سڤیلیان بەناوی پاکتاوی سەربازی کوشت
٥-لە ساڵی ١٩٧٥ سیلڤادۆر لینیان لە تشیلی لە سەر حوکم لادا
٦-لەساڵی ١٩٧٧ گەورەترین کردەوەی تیرۆرستیان لە مدریدی ئیسپانیا ئەنجامدا
٧-لە ساڵی ١٩٧٧ لە گۆرەپانی ئازادی لە ئیستانبول ٤٨ کەس بە قناس یاخود نیشانە شکێن کوژران و زیاتر لە ٣٠ کەسی تریشیان بریندار کرد
٨-لەساڵی ١٩٧٨ ئەلدو موروی سەرۆکی ئیتاڵیایان لە شەقامی فۆنۆ فڕاند و دواتر کوشتیان بە هاوکاری لەگەڵ کڵێسای ماسۆنی ئیتاڵی و هاوکاری دەزگای مخابەراتی ئیتاڵی
٩-لە ساڵی ١٩٨٠ ئینقلابێکی تری سەربازی لە تورکیا ئەنجامدا .
١٠-کردەوە تیرۆرستیە یەک لە دوا یەکەکانی ئیتاڵیا لەساڵی ١٩٨٠ کە زیاتر لە ٣٠٠ کوژراو ٨٠٠ برینداری لێ کەوتبووەوە کە پێک هاتبوون لە کردەوەکانی :-
١-گۆرەپانی فۆنتانای میلان
٢- وێستگەی شەمەندەفەری بریشا
٣- وێستگەی شەمەندەقەری ناپۆلی و میلان
کە دواتر هەموو ئەم کردەوانە درانە پاڵ چەپەکانی ئیتاڵیا
١١ -کوشتارگە تۆقینەرەکەی ئەلیستای بەلجیکی لەساڵی ١٩٨٣ کە بە هاوکاری دەزگای مخابەراتی بریتانی ئەنجامدرا .
١٢ -کۆماندۆی ئەمریکی لە ساڵی ١٩٨٤ گەورەترین بەرپرسی ئاسایشی بەلجیکی دەکوژن لە شارۆچکەی فلیسم ی بەلجیکی
کە چەند هۆکارێک لە پشت ئەو ئۆپراسیۆنەوە بوو
یەکێک لەوانە کە پێکدادان درووست بکەن لە ناو هێزەکانی ئاسایشدا و هۆکارێکی تر ئەوە بوو کە وا پیشانی خەڵک بدەن کە شانشینی بەلجیکی جێی متمانە نیە لەرووی ئاسایشەوە و ئەو چەکانەشی کە بە کارهاتن لەلایەن ئەندامانی ڕێکخراوی دژە حکومەتی بەلجیکی شاردرایەوە .
١٣-لەساڵی ١٩٨٥ هەر لە بەلجیکا تەقە کرا بەشێوەی تێکەڵ بەناو خەڵکدا و لە ئەنجامدا ٣٨ کەس کوژران .
١٤-يەکێک لەوانەی کە بەشداریکردووە لەم کردارە
گوتی:لەسەر ئیمە بوو پەلاماری خەلکی مەدەنی بیتاوان وە ئافرەت وە مندالەکان کەئەوان ھیچ پیوەندیکیان بە سیاستە نیە
بۆنمونە{سەرۆکی فەرەنسا فرانسوا ھۆلاند ئیدنەی ھیرشێ پاریس دەکات بەلام لەھەمان کات لەلایەکی تر ھیشتا پیشتگیری چەکداران دەکات وە چەکیان پی دەدات لەپیناو بەردەوامی ھەلمەتی توندوتیژی و تیرۆر لە سوریا دەکات
ئەمانە کەمێک لە ئۆپراسیۆنەکانی ئەم ڕێکخراوە بوون
——
.تاريخ الحداث بلدان احداث ارهابي
. (علي الصراف)
خيول الضلام الطبعة الثاني ص٤٥
.(گۆردۆن تۆماس) نھێنییەکانی مۆساد
وەرگیرانی لە ھۆلەندییەوە بۆ کوردی
شەفیقی حاجی خدر
٤-أنسكلوپيدياي توركي انقلابات توركيا في تاريخ
…………………………………….
لەروانگەی ::زکریا ھۆشەنگ، كةساني اكاديمي شارةزاياني سياسةت
من ههمیشه ئهلیمهوه
ئهمهریکا و ناتو و ولاتانی هاوپهیمان ههموو شتیک ئهکهن بو ناشرین نیشاندانی روسیا به جیهان….ئیمهی کوردیش سهیری سوریا ئهکهین ئهبینین دوو منال کوژراوه ئهلین بروخئ بهشار ئهسهد و روسیا ئاخر تاکهی تهنیا سهیری رووه دیارهکهی سوریا بکهین بوچی سهیری دیوه شاراوهکانی ناکهن
زوربهی ههرهزوری کومهلکوژی و کیمیاباران و گازی کلور و جورهها تاوانی گهوره ناتو و هاوپهیمانان ئهیکهن بو ناشرین کردن و ناوزهراندنی دوژمانیان ئهیانهویت بهم شیوهیه ولاتانی جیهان بکهن به دوژمنی ئهو ولاتهی که دژی خویانه….
پرسیارتان کردوه بوچی مهسهلهکانی بهکارهینانی گازی کیمیایی له سوریا وا بئ دهنگ بوو بوچی چهندین جار تیمی نیودهولهتی نیردرانه سوریا بو پشکنینی شوینهکان بوچی هیچ بهلگهیهکی پیویست کونهکرایهوه..…ئازیزان پیویسته واز لهو ئهقلیهته بینین و ههموومان له پهیرهوپروگرامی نوی جیهان تیبگهین که ئهمهریکا دایناوه…..%90تاوانهکانی جیهان ئهمهریکا و هاوپهیمانانی له پشتن
ئهو بابهتهی سهرهوهش زور جوان روون کراوهتهوه ئهم چهند نوسینهی ناوهراست واتا (دهرکهوت که ناتو ولاتانی هاوپهیمان له پشت ئهم کردهوانهن بو ناوزهراندنی سوفیهت.) ئهوهنده بهسه بو تیگهشتنی خهلک که کوشتن و تیرور و تیکدانی ولاتان کئ ی له پشته
———
١_ھەندێک زانیاری دەرەکی بە پرسیارکردن و
وت و وێژکردنی کەسانی ئەکادیمی لەلایان خۆمەوە بةريزان
پاريزةر عبدالله نوزاد كريم
ئةندامةكاني پةيجي جةنگةجيهانيةكان
كاك عبدالله يوسف
ماموستا نجات كتيبخانة
دەرئەنجام
ووڵاتانی حلفی ناتۆ توانیان زۆرترین دۆکۆمێنتی نهێنیان دەست بکەوێت و توانیان یەکێتی سۆڤیەت کۆتای پێ بهێنن و توانیشیان کە لە ڕووی ئابووری و سەربازیەوە چۆک بە رووسیاو ووڵاتانی هاوپەیمانی ڕووسیا دابدەنو لەهەمان کاتدا شای ئیران و حکومەتی پاشای ئێراقیان ڕووخاند و چەندین ئینقلاب و گۆڕانکاری گەورەیان لە سیاسەتی عێراقدا کرد و لە هەمان کاتدا لە سعودیەش شای سعودیەیان کوشت بە هاوکاری برازایەکی بنەماڵەی ئالی سعود کە بە پلانی مخابەراتی ئەمریکی کوژرا و چەندین و چەندین کردەوەی تیرۆرستی و تۆقینەری تر چەندین جار عبداللە ئۆجەلان سەرکردایەتی کوردی لە پلانەکانی گلادیۆ ئاگادار کردۆتەوە و تەنانەت ڕاستە ئێستا وابلاوە کە گلادیۆ کۆتای پێ هاتووە بەلام گلادیۆ ئێستا لە ئەوپەڕی دەسەلاتیدایە لە ناوجەکانی خۆرهەڵاتی ناوین
٩٠٪تويژةران وة چاوديري سياسي دةلين دواین کردەوەشیان درووستکردن و راهێنانی هێزەکانی داعش بوو لە ناوچەکەدا … لە کۆتایدا ئەوە ماوەتەوە بڵێین دەبێت چەند ڕێکخراوی وەک گلادیۆ رووی کردبێتە عراق و چەند دەستی دەرەکی لە کوردستاندا بێت و ئێمە درکی پێ نەکەین بە هیوای سەلامەتی بۆ کورد و کوردستان وە سەرکزی بۆ دوژمنانی کورد
سەرچاوەکان
١ـ علي الصراف
خیول الضلام (علی الطّراف قطر و الاخوان و الشرق الاوسط الجدید)
الطبعة الثاني ٢٠١٧
٢- (ج.أ.س غرنفيل)
ترجمه و مراجعة
دكتور علي مقلد
الموسوعه التاريخيه العسكريه الكبري لآحداث القرن العشرين
ب.س
٣-وليم بلوم
و. أسعد إلياس
تدخلات العسكريين الامريكين ووكالة المخابرات المركزيه مند الحرب
عنوان.الرياض ١٤٢٦هـ
٤ـ ناتو ١٩٤٨ (Lawrenge,Kaplan)
٥ـ دەزگای ھەوالگیری موساد
٦ـ نھێنییەکانی مۆساد(گۆردۆن تۆماس)
وەرگیرانی لە ھۆلەندییەوە بۆ کوردی
شەفیقی حاجی خدر
٧- وادي الذئاب الجزء غلاديو الكامل (٨٠) حلقة
٨- انسكلوپيدياي توركي
٩- ھەندێک زانیاری دەرەکی بە پرسیارکردن و
وت و وێژکردنی کەسانی ئەکادیمی لەلایان خۆمەوە بةريزان
پاريزةر عبدالله نوزاد كريم
ئةندامةكاني پةيجي جةنگةجيهانيةكان
كاك عبدالله يوسف
١٠_يوتوب
١-مرادعلم دار يعرف اسرار خطيرة عن المجلس الماسوني
٢-تحليل رائح من مسلسل وادي الذئاب