ئاڵاكه‌ی پێغه‌مبه‌رصلی الله علیه وسلم چۆن كه‌وته ده‌ست عوسمانیه‌كان؟
Kamaran Kurdewar
پێغه‌مبه‌ر صلی الله علیه وسلم له‌ژیانی سه‌ركردایه‌تیدا بۆ ده‌وڵه‌ته‌كه‌ی سیسته‌می ئاڵای فره‌ڕه‌نگی به‌كارهێناوه
كه هێمای سینه‌فراوانی و مانای فره ڕه‌نگی و فره ئامانجی له‌خۆ هه‌ڵده‌گرێت
ئه‌و سیسته‌مه‌ی له سه‌ده‌ی 21دا زۆرێك له پارته ناوداره‌كان له ووڵاتانی پێشكه‌وتوو په‌یڕه‌وی ده‌كه‌ن
بۆ نمونه له توركیا پارته گه‌وره‌كانی وه‌ك ئاكه‌په و هه‌ده‌په و مه‌هه‌په په‌یڕه‌وی لێ ده‌كه‌ن و هه‌ر یه‌كه‌یان سێ ڕه‌نگی جیاوازی ئاڵایان هه‌یه به‌هه‌مان لۆگۆوه
پارساڵ به‌نده هه‌مان پێشنیارم بۆ چه‌ند پارتێكی كوردستانی باشوور كرد به‌ڵام دیاربوو هێشتا زۆریان مابوو له نه‌ریته كۆن و ده‌ق پێوهگرتووهكانیان ده‌ربچن
به‌هه‌ر حاڵ
سه‌رباری سیسته‌می فره ڕه‌نگی له ئاڵادا
ئاڵای سه‌ره‌كی پێغه‌مبه‌ر صلی الله علیه وسلم ناوی (العقاب) بوو
ئاڵاكه ڕه‌نگی ڕه‌ش و له‌سه‌ری ووشه‌ی شه‌هاده‌ت نووسرابوو، ئاڵاكه به‌درێژایی خیلافه‌ی ئومه‌وی و عه‌بباسی پارێزگاری لێ كراوه، تا ڕووخانی عه‌بباسی به‌ده‌ستی مه‌غۆل ئاڵاكه له به‌غداد بوو
دوای ئه‌وه عه‌بباسیه‌كان ئاڵا و كهلو په‌له‌كانی پێغه‌مبه‌ر صلی الله علیه وسلم یان برده میصر
ده‌وڵه‌تی عوسمانیش له‌وه‌ته‌ی دامه‌زرانیه‌وه له 1299 تاوه‌كو ساڵی 1516 ئاراسته‌ی فراوان بوونیان به‌ڕووی ئه‌وروپا بوو
له‌و ساڵه‌وه به‌بڕیارێكی له‌ناكاو سوڵتان سه‌لیم خانی یاوز ئاراسته‌ی فراوانخوازیهكانی گۆڕی به‌ره‌و جیهانی ئیسلامی
بۆ ئه‌وه‌ش هۆكارگه‌لی زۆر هه‌ن
به‌ڵام له هه‌ندێ سه‌رچاوه باس له هۆكارێكی ڕاسته‌وخۆی كاریگه‌ری سه‌رسوڕهێنه‌ر ده‌كرێ كه په‌یوه‌ندی به پێغه‌مبه‌ره‌وه هه‌یه صلی الله علیه وسلم
ده‌سه‌ڵاتدارانی باڵای عوسمانی كه له ئیسته‌نبوڵ و له‌ناوچه‌ی تۆپ كاپی ده‌ژیان
ئه‌و ده‌رگایه‌ی ڕاسته‌وخۆ ده‌چووه سه‌ر كۆشكی سوڵتان ناوی (باب السعادة) بوو كه له‌لایه‌ن پاسه‌وان و ده‌سته‌ی تایبه‌ته‌وه پاسه‌وانی لی ده‌كرا و شه‌وان ده‌رگا پۆلاینهكه داده‌خرا
یه‌كێ له‌و شه‌وانه (حه‌سه‌ن ئاغا)ی به‌رپرسی باب السعادة كه ده‌ڵێن پێاوێكی زۆر چاك و له‌خواترس بووه‌و شه‌وان به‌ده‌م عیباده‌ته‌وه سه‌رقاڵی ئێشكگری بووه
خه‌وی لێ ده‌كه‌وێت و خه‌ونێكی سه‌یر ده‌بینێ
له خه‌ونه‌كه‌یدا (به‌گوێره‌ی سه‌رچاوه‌كان)
به كوته‌كێكی گه‌وره له‌نیوه‌شه‌ودا له ده‌رگای باب السعادة دراوه‌و زرمه زرمی ته‌واوی تۆپ كاپی هه‌ژاندووه
ئه‌ویش ببه په‌له‌په‌ل و ترسه‌وه ده‌چێ بۆ كردنه‌وه‌ی ده‌رگاكه
ده‌بینێ چوار كه‌سی نورانی به‌جلی سپی و ئاڵای ڕه‌ش و سپیه‌وه له‌به‌ر ده‌رگان
یه‌كێكیان كه شمشێرێكی دوو سه‌ری لهكهلانه دێته پێشه‌وه‌و ده‌ڵێ:
به سوڵتان سه‌لیم خان بڵێ پێغه‌مبه‌ر صلی الله علیه وسلم ئه‌ركی پاراستنی حهرهمینی به‌و سپاردووه‌و بچێ وه‌ری بگرێ!
من عه‌لیم و ئه‌وانه‌ش ئه‌بوبه‌كرو عومه‌رو عوسمانن ره‌زای خوایان لێبێت…
–
به‌شی یه‌كه‌م
سه‌رچاوه به توركی: Ali Kuzu, Siyah Sancak
Home / مێژووى ئاینەکان / ئاینى ئیسلام / ئاڵاكه‌ی پێغه‌مبه‌رصلی الله علیه وسلم چۆن كه‌وته ده‌ست عوسمانیه‌كان؟
Check Also
ئایین و کوردایەتی
ئایین و کوردایەتیحسین قادر سەرەتا پێویستە لەو پرسیارە گرنگەوە دەست پێ بکەین، کە ئایە ئایینی …