دەربەندی بێلولە دەکەوێتەباکوری خۆرهەڵاتی گوندی بێلولە لە بناری بەمۆ لە ناوچەی دەشتی شیخان لەنزیڪ ناحیەیی مەیـدان لەسنوری ئیدارەی گەرمیان لەبناری یەکێک لەلاپاڵە
ڪانی چیای دەربەندی بیلولە نەخشیکی تاشراوی مێژوویی هـەیە ڪەبە پیی سەرچاوە میژوویەڪان و نووسینەڪەی تەنیشت نەخشەتاشراوەکە میژووی دەگەڕیتەوە بو زیاتر لە 4200 ساڵ پێش ئیستا …
نەخشەکە …
یەکێک لە ڪۆنترین شوێنەوار و نووسینەڪانی ڪوردستان نەخشەڪەی دەربەنـدی بێلولەیەکە نەخشەکەلە پادشایەک پێک هاتووە کەدوو لەدوژمنەکانی لەژێر پێی لێی دەپاڕێنەوە تا ئێستا بەووردی نازانرێت ئەم پادشایە سەر بە کام نەتەوەی کۆنی کوردستانە بەڵام بۆچونێکی بەهێز هەیە لەسەر ئەوەی سەر بە لۆلۆییەکانە بەپشت بەستن بە چەن بەڵگەیەک لەوانە هاوسەردەمی و هەمان ناوچە و هەروەها ناوەکەی “تاردونی کە پاشگری نی لای لۆلۆبیەکان بەکارهاتوە وەک پادشاساتونی ئانوبانینی لەسەرپیل زەهاو لە ڕۆژ هەڵاتی کوردستان …
“نوسینەکە ”
لە 46 هێما پێڪ دێت بە زمانی ئەڪەدی نووسراوە لە سێ خانەدا بە چوار دێڕ دوو خانەی دیکە بۆ نوسین ئامادەکراوە بەڵام نازانرێت بۆ نەنوسراوە ، هەندێک شوێنەوار ناس پێیان وایە نوسینەکە لەلایەن پادشایەڪی تـــرەوە نوسراوە دەقی نوسینەکە بەچەند شێوەیەک وەرگێڕدراوە
لەوانە شوێنەوارناس “شیل”لەساڵی 1893 بەم جۆرە وەر گێڕانی بۆ ڪردووە …
“تاردونی کامڵ ،کوڕی ئیکی وولاتەکەی خامۆش کرد ،یادگارێکی دانا ، کاتێکیش کۆن بوو نوێی کردەوە ،هەرکەسێکیش یادگارەکە لەناو ببات خواوەند شامش و ئەدەد نەوەکانی نەهێڵن و لەناوی ببەن” ..