ئەو وێنەگرە یۆنانییه‌ی له كاتی كۆڕه‌وی گه‌لی كورد له باشووری كوردستان، به كامێراكه‌ی چه‌ندین وێنه‌ی نه‌هامه‌تی و ئازاره‌كانی گه‌لی ئاواره‌بووه‌كانی ده‌ستی رژێمی پێشووی عێراقی گرت و بڵاوكرده‌وه، به‌هۆی نه‌خۆشییه‌وه له ته‌مه‌نی 58 ساڵیدا كۆچی دوایی كردووه.
ئه‌و وێنه‌گره ناوی “یانیس به‌هراكیس”ـه، ساڵی 1960 له شاری ئەسینای پایته‌ختی یۆنان له دایك بووه. وه‌ك وێنه‌گرێك له چه‌ندین ناوچه‌ی پڕ رووداوی گه‌رم و كاره‌ساتبار به كامێراكه‌یه‌وه ئاماده بووه و له رێگه‌ی ئاژانسی هه‌واڵی رۆیته‌رزه‌وه بڵاوی كردوونه‌ته‌وه، یه‌كێك له‌و رووداوه مێژووییانه‌ی ئه‌و وێنه‌گره یۆنانییه وێنه‌ی دیمه‌نی نه‌هامه‌تییه‌كانی گرتووه، كۆڕه‌وه مه‌زنه‌كه‌ی ساڵی 1991 بووه.
فۆتۆگرافه‌ره یۆنانییه‌كه له کۆڕەوهكهی کورد لە ساڵی 1991، جه‌نگی ئەفغانستان ساڵی 1988، له كاتی ده‌ربه‌ده‌ربوونی هەزاره‌ها هاووڵاتیی کۆسۆڤۆ و شه‌ڕی چیچان، زه‌مین له‌رزه‌كه‌ی کشمیر و رووداوه‌كانی “بەهاری عەرەبی” و نه‌هامه‌تییه‌كانی كۆچبه‌ران له‌سه‌ر ئاستی جیهان، چه‌ندین وێنه‌ی دیار و به‌ناوبانگی گرتووه.
به‌هراكیس له ماوه‌ی 30 ساڵی رابردوودا، وه‌ك وێنه‌گرێكی به‌ناوبانگ ناسرابوو، به هۆی وێنه‌كانییه‌وه چه‌ندین جار خه‌ڵات كراوه و خه‌ڵاتی “فۆتۆ ژۆرنالیستی جیهانی”ـشی وه‌رگرتووه.
دواجار یانیس له ته‌مه‌نی 58 ساڵیدا به هۆی توشبوونی به نه‌خۆشیی شێرپه‌نجه، كۆچی دوایی كرد.