دیمانه‌یه‌كی مام به‌رله نیو سه‌ده له به‌ڵگه‌نامه نهێنییه‌كانی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی فه‌ره‌نسادا
ئەم دیمانەیەی سەرۆک مام جەلال کە لە کتێبی میژووی کوردناسی-دا بڵاوکراوەتەوەو لەلایەن نووسەر
د. نەجاتی عەبدوڵڵاوە لە فەرنسییەوە وەرگێردراوەتە سەر زمانی کوردی و چەند بەڵگەنامەیەکی وەزارەتی دەرەوی فەرەنسا لە خۆدەگرێت بە روخسەت خواستن لە نووسەری بەڕیز ئەو بەشەی بڵاودەکەینەوە کە دیدو تێروانینی بەر لە نیو سەدەی سەرۆک مام جەلالە بۆ چۆنیەتی چارەسەرکردنی سیاسییانەی مەسەلەی کورد لە عیراقدا.
رۆژنامه‌ی «كۆمبا»
پێنجشه‌ممه،20ی حوزه‌یرانی 1963
پێشه‌كی:
ئه‌م دیمانه‌یه رۆژنامه‌وانییه‌ی فه‌خامه‌تی مام جه‌لال پێنجشه‌ممه‌ی حوزه‌یرانی ساڵی 1963 له رۆژنامه‌ی فه‌ره‌نسی (كۆمبا) واته (خه‌بات) به فه‌ڕه‌نسی له پاریس بڵاوكراوه‌ته‌وه‌و دواتر له‌به‌ر گرنگی دیمانه‌كه وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی فه‌ره‌نسا تایپی كردۆته‌وه‌و بۆ كاری تایبه‌تیی خۆیان له‌ناو دۆسییه‌ی تایبه‌ت به عێراق ههڵیانگرتووهو دوو رۆژ دواتر رۆژنامه‌ی (La Presse) ی تونسی ده‌قی چاوپێكه‌وتنه‌كه‌ی به فه‌ره‌نسی دووباره له تونس بڵاو كردۆته‌وه، كه ئه‌مه وای له باڵیۆزخانه‌ی فه‌ره‌نسا له تونس كردووه كه به نامه‌ی نهێنی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی فه‌ره‌نسا له دووباره بڵاوكردنه‌وه‌ی ئه‌م دیمانه‌یه گرنگه‌ی مام جه‌لال ئاگادار بكاته‌وه. له‌ناو به‌ڵگه‌نامه‌و دهستاوێژهكانی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی فه‌ره‌نسادا له‌ناو زۆرێك له‌و به‌ڵگه‌نامانه‌ی كه تایبه‌تن به مام جهلالو له ڕووی بڕێك له رۆژنامه فه‌ره‌نسییه‌كانه‌وه وهرگیراونو له‌باره‌ی سه‌فه‌ری حوزه‌یرانی ساڵی 1963ی مام جه‌لال بۆ پاریس نووسیویانه زۆر به سه‌رسامییه‌وه باسی كه‌سایه‌تیی مام جه‌لال دهكهنو به كه‌سێكی «وشیار، ئاشكرا‌و ورد» و به ناوی كۆلۆنێل تاڵه‌بانی ناویان بردووه. جێگه‌ی خۆشحاڵییه كه ڕه‌نگه مام جه‌لال، یه‌كێك له‌و سه‌ركرده ده‌گمه‌نه جیهانییانه بێت، كه هه‌م تهمهنو هه‌م خه‌باتی دوورودرێژو بێوچانی ڕێگای پێدا بێت كه هێشتا خۆی له ژیاندا مابێ، كه‌چی به‌ڵگه‌نامه‌و ده‌ستاوێژه نهێنییه‌كانی ئه‌رشیفخانه‌یه‌كی گه‌وره‌و ده‌وڵه‌مه‌ندی وه‌كو وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی فه‌ره‌نسا كۆمه‌ڵێكی زۆر به‌ڵگه‌نامه‌ی نهێنی له‌باره‌ی ئه‌م كه‌سایه‌تییه سیاسییه به‌خۆوه گرتبێت، چونكه هیچ به‌ڵگه‌نامه‌یه‌ك له ئه‌رشیفی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه، ئه‌گه‌ر به لای كه‌مییه‌وه 30 ساڵی به‌سه‌ردا ڕهتنهبێت ناخرێته به‌رده‌ست تۆژهرهوانو مێژوونوسان.وه‌رگێڕی ئه‌م دیمانه‌یه كه ماوه‌یه‌كی دوورودرێژه له‌ناو به‌ڵگه‌نامه‌كانی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی فه‌ره‌نسا گه‌ڕاوه كۆمه‌ڵێكی زۆر به‌ڵگه‌نامه‌و ده‌ستاوێژی نهێنی زۆر گرنگ‌و سهڕنجڕاكێشهری له‌باره‌ی مام جه‌لال دۆزیوه‌ته‌وه‌و هه‌مووشیان ده‌مێكه كراون به كوردی‌و له ئاینده‌یه‌كی نزیكدا به پێشه‌كی‌و تێبینی تێروته‌سه‌ل له كتێبێكی سه‌ربه‌خۆیدا بڵاو ده‌كرێنه‌وه‌و وه‌كو دیاریێكی بچووك پێشكێش به خه‌باتی شه‌ست ساڵه‌ی زیاتری ئه‌م سه‌ركرده‌یه گه‌وره‌یه كورد ده‌كرێت.
«بۆ خه‌بات له پێناو بوونی خۆی، گه‌لی كورد ناچاره هه‌موو یارمه‌تییه‌ك كه پێشكێشی بكرێ بۆ مانه‌وه‌ی خۆی قه‌بووڵی بكات، كۆلۆنێل تاڵه‌بانی، نوێنه‌ری ژه‌نه‌ڕاڵ بارزانی‌و سه‌ركرده‌ی گشتیی سوپای شۆڕشگێری كورد، ئاوه‌ها به رۆژنامه‌ی»كۆمبا» ی ڕاگه‌یاند.
(وته‌كه له‌لایه‌ن ژان پیێر كۆرنێت وه‌رگیراوه)
كۆلۆنێل تاڵه‌بانی هه‌ر له سه‌ره‌تای شۆڕشی كورده‌وه، له پێش دوو ساڵدا، یه‌كێك له دڵسۆزترین پاڵپشته‌كانی ژه‌نه‌ڕاڵ بارزانی بووه. دوای ئه‌وه‌ی سه‌ركردایه‌تی دوانزه هه‌زار پێشمه‌رگه‌ی كردووه له به‌ره‌كانی جه‌نگ دژ به سوپای قاسم، كۆلۆنێل تاڵه‌بانی سه‌رۆكی وه‌فدی ده‌ستكراوه بووه بۆ ووتوێژ له‌گه‌ڵ حكوومه‌تی به‌غدا له‌باره‌ی قه‌واره‌یه‌كی ئۆتۆنۆمی ناوخۆیی بۆ كوردستان.
ده‌وروبه‌ری 35 ساڵ ته‌مه‌ن، وشیار، ئاشكرا‌و ورد، كۆلۆنێل تاڵه‌بانی به‌شێوه‌یه‌كی نایاب ئامانج‌و خواسته‌كانی گه‌لی كوردی بۆ ده‌ستنیشان كردین. تاڵه‌بانی پێشوازی له رۆژنامه‌ی (كۆمبا) كرد، یه‌كه‌مین رۆژنامه‌یه‌ك كه به سه‌لماندنی ناوه‌كه‌ی ده‌ستیكردووه به خه‌بات له پێناو سه‌ركه‌وتنی پرسێكی دادپه‌روه‌رانه.
* ئامانجی ئێوه له سه‌ردانیكردنی قاهیره‌و ئه‌وروپا چی بوو؟
وه‌ڵام: قاهیره ئامانجی سه‌ره‌كی سه‌ردانه‌كه‌م بوو، ؟؟؟؟؟؟ بوو ڕووه حه‌قیقیه‌كانی كێشه‌كانی خۆمان بۆ سه‌رۆك ناسر بخه‌ینه ڕوو، له قاهیره چووم بۆ بهیروتو ویستم بگه‌ڕێمه‌وه بۆ به‌غدا، به‌ڵام له‌و كاته زانیم كه‌وا ته‌واوی ئه‌ندامه‌كانی وه‌فدی كوردی كه هاتبوون بۆ به‌غدا بۆ مفاوزه له‌گه‌ڵ حكومه‌تی عێراقی له هۆتێلێكدا ده‌ستبه‌سه‌ركراون‌و له‌ژێر چاودێری پۆلیس دان.
له‌م ڕه‌وشه‌دا پارتی دیموكراتی كوردستان‌و ژه‌نه‌ڕاڵ مسته‌فا بارزانی داوایان لێكردم سه‌ردانی ئه‌وروپا بۆ دروستكردنی پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ رۆژنامه‌كان، ناوه‌نده كوردییه‌كان‌و ڕه‌وشی ئێستای گه‌له‌كه‌مان بۆ ڕای گشتی ڕوون بكه‌مه‌وه. بۆ سه‌رۆك ناسر وتارێكی له‌باره‌ی داخوازیه‌كانمان پێشكێشكرد، به ته‌واوی تێبینی ئه‌وه‌م بۆ كرد كه‌وا گه‌لی كورد دژایه‌تی گه‌لی عه‌ره‌ب ناكات‌و بیرۆكه‌ی جیابوونه‌وه‌ی لا نییه، ئه‌وه‌ی كه ئێمه داوای ده‌كه‌ین ئۆتۆنۆمییهكه له چوارچێوه‌ی عێراق‌و ئه‌گه‌ر حكوومه‌تی عێراقی ددان به ئۆتۆنۆمی گه‌لی كورد دابنێ، ئه‌وا ده‌وڵه‌تی عێراق به‌وه به‌هێزتر ده‌بێت.
سه‌رۆك ناسر داواكانی ئێمه‌ی عه‌قڵانه بینی‌و ئامۆژگاری كردم كه هه‌وڵبدرێ چاره‌سه‌رێكی ئاشتیانه بدۆزرێته‌وه. سه‌رۆك ناسر جارێكی دیكه گوتی كه پشتیوانی له هه‌موو چاره‌سه‌رێك ده‌كه‌م كه زامنی دۆستایهتیو رێكه‌وتن بێت له‌نێوان كورد‌و عه‌ره‌ب له چوارچێوه‌ی عێراقدا.
* چ پێوهندیێك له‌نێوان كورده‌كان‌و كۆمپانیای نه‌وتی عێراقدا هه‌یه؟ ئێوه وا دیاره پێتان وایه كه‌وا كۆمپانیا نه‌وتی عێراقی ددانی به پرسی نه‌ته‌وایه‌تی كورد ناوه؟
وه‌ڵام: پێویسته ئه‌وه رونبكهمهوه كه‌وا كورده‌كان خاوه‌نداری چاڵه نهوتهكانن كه له ده‌وروبه‌ری كه‌ركوك تا عێنزالهو خانه‌قی دا ههنو كۆمپانیا نه‌وتییه‌كان ده‌ریده‌هێنن. پێوه‌ندی ئێمه له‌گه‌ڵ كۆمپانیای نه‌وتی عێراق ئاسایی نییه، به‌و مانایه كه‌وا وێرای ئه‌وه‌ی ئێمه خاوه‌نی ئه‌م بیره نهوتانهین، كه‌چی دوژمنه‌كانمان داهاتهكهییو حه‌قی ئیمتیازه‌كه‌ی وه‌رده‌گرن. ئه‌م ڕه‌وشه پێویسته ڕاستبكرێته‌وه. ئه‌گه‌ر كۆ؟؟؟؟نییهكان ئاگاداری ئه‌و خه‌باته بن كه‌وا گه‌لی كورد ده‌یكات قه‌بووڵیان نه‌ده‌كرد حه‌قی ئیمتیاز به حكوومه‌تی به‌غدا بده‌ن، كه بۆ كڕینی چه‌كسازی، تێكدانی ئاواییهكانمان، شاره‌كانمان، كولتوورمانو قه‌تڵوعامكردنی ژن‌و منداڵه‌كانمان به‌كاری ده‌هێنێ. هه‌ركاتێك ڕه‌وشه‌كه ئاسایی بۆوه، ئێمه بڕیارمان داوه رێز له مافی كۆمپانیا نه‌وتییه‌كان بگرین، ئێمه ئێستاكه بڕیارمان داوه له كۆمپانیای نه‌وتی عێراق بگه‌ینین كه ده‌بێ ڕێز له مافه‌كانی خاوه‌ندارێتی بگرێ، ئێمه ناتوانین هه‌رگیز ئه‌وه قه‌بووڵ بكه‌ین كه ئه‌م داهاتی نه‌وتانه ببێ به تانك، بۆمباهاوێژو..تاد، ئه‌وه پێچه‌وانه‌ی دادپهروهریو ئاراسته‌ی دروستی ئه‌وه‌یه كه ئه‌م پاره‌یه، له بریتی ئه‌وه‌ی رووناكی، ئاوهدانیو پێشكه‌وتنمان بۆ بهێنێ كه‌چی به‌كاربهێنرێ بۆ تێك‌و پێكشكاندنی ئێمه.
* كاردانه‌وه‌ی ئێوه چییه له به‌رانبه‌ر هه‌ڵوێستی تازه‌ی یه‌كێتی شووره‌وی له‌به‌رانبه‌ر ئێوه‌دا؟
وه‌ڵام: ئه‌م شه‌ڕه بۆ ئێمه شه‌ڕی مان‌و نه‌مانه، دوژمن نه‌ك هه‌ر ته‌نیا هه‌ڕشه له پێشمه‌رگه‌مان ده‌كات، به‌ڵكو هه‌ڕه‌شه هه‌تا له بوونی نه‌وته‌كه‌شمان ده‌كات. ئێستاكه 150000 كورد ناچار كراون كه‌ركوك‌و ئاواییه‌كانی ده‌وروبه‌ری بهجێبهێڵن. سه‌رباری ئه‌وه به‌ڕێز میشێل عه‌فله‌ق به ناوی حزبی به‌عسه‌وه ڕایگه‌یاندووه كه» ئێمه ده‌مانه‌وێ گه‌لی كورد بكه‌ین به عه‌ره‌ب». وه‌ك چۆن گه‌لی كورد ناچاره خه‌بات له پێناو بوونی خۆی بكات، بۆیه ئێمه پێشوازی له هه‌موو یارمه‌تییه‌ك ده‌كه‌ین كه پێشكێشمان بكرێ. وه‌ك ئه‌وه‌ی ئێمه گه‌لێكی دیموكراتخوازو ئاشتیخوازینو كۆمه‌نیست نین، ئێمه داوای یارمه‌تیی له هه‌موو گه‌لانی جیهان ده‌كه‌ین. ئه‌و رۆژه‌ی كه كورده‌كان مافی خۆیان ده‌سێنن، ئێمه قه‌ناعه‌تمان وایه كه‌وا رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست توخمێكی نوێی سه‌قامگیری بۆ ده‌بێ.
هێشتا جارێكی دیكه، چونكه ئێمه بۆ مانه‌وه‌ی خۆمان خه‌بات ده‌كه‌ین، هیچ هۆیهكمان نییه بۆ بهچاوسووككردنی ئه‌و یارمه‌تییه‌ی كه پێشكێشمان ده‌كرێ. ئێمه هه‌روه‌ها ناشاد نین به‌وه‌ی كه‌وا رووسه‌كان ئه‌و زهبروزهنگو وه‌حشیگه‌رایه‌تییه ڕیسوا ده‌كه‌ن كه‌وا دهسهڵاتكارانی به‌غدا دژ به گه‌له‌كه‌مان پیاده‌ی دهكهنو ئێمه ده‌زانین كه‌وا ئێمه له‌به‌رانبه‌ر به‌یاننامه‌ی ئه‌وان هیچمان نییه پێشكێشیان بكه‌ین.
* ئایا عێراق چه‌كی له بریتانیاوه به‌ده‌ست گه‌یشتووه؟
وه‌ڵام: بریتانیا چهكو چۆڵ به حكوومه‌تی به‌غدا ده‌داو به‌تایبه‌تی بۆمباهاوێژو ڕاهێنه‌ری ئینگلیز بۆ ده‌ستپێكردنی هێزه‌كانی ماریشال عارف بۆ به‌كارهێنانی ئه‌م چه‌كانه ڕه‌وانه كراون.
* هه‌ڵوێستی ئێران له‌به‌رانبه‌ر ئێوه چییه؟
وه‌ڵام: من وا هه‌ستده‌كه‌م كه ئامۆزا ئێرانییه‌كانمان بۆ ئێمه هه‌ڵوێستێكی تێگه‌یشتوویان هه‌یه، چونكه مه‌سه‌له‌كه دادپهروهرانهیهو له‌به‌ر ئه‌وه‌یش كه‌وا تاران دژی پان–عهربیزمی له چه‌شنی بهعسیسهته.
* ئه‌ی گه‌لی تورك؟
وه‌ڵام: ده‌مانه‌وێ به توركه‌كان بڵێین كه ئێمه براینو ئه‌گه‌ر كورده‌كان مافی خۆیان وه‌ده‌ست بهێنن، ته‌نیا قازانجبه‌خش ده‌بێ نه‌وه‌كا زیانبه‌خش بۆ گه‌لی تورك، كه هاوسێی عه‌قڵانی ده‌بێ نه‌ك موتهحهمیسی بهعسیست.
* چ ده‌گێڕیته‌وه له‌باره‌ی گه‌شتی مانه‌وه‌تان له فه‌ره‌نسا؟
وه‌ڵام: ئه‌و پێوه‌ندیه‌ی كه له‌گه‌ڵ گه‌لی نه‌جیبزاده‌ی فه‌ره‌نسا بووم، له‌گه‌ڵ رۆژنامه‌وانه‌كان، له‌گه‌ڵ ناوه‌نده جیاجیاكان قه‌ناعه‌تیان پێ‌كردم كه‌وا یارمه‌تی مه‌عنه‌وی كه پێشكێشیان كردین به‌هایه‌كی ئه‌و هێنده گه‌وره‌ی هه‌یه كه ناكرێ به هیچ كۆمهكیهكی ماددی پێوانه بكرێ. ئه‌م كۆمه‌كییه مه‌عنه‌وییه گه‌لی كورد له خه‌باتی خۆیدا به‌هێز ده‌كات، بهخشندهییو تێگه‌یشتنێك كه من له فه‌ره‌نسا بینیم له ئاوات‌و خه‌ونی من تێپه‌ریان كرد.
پاشه‌كی
وه‌زاره‌تی كاروباری هه‌نده‌ران
شیفره خوێندنه‌وه
تونس، 22ی حوزه‌یرانی 1963
رۆژی 22ی حوزه‌رانی كاتژمێر 21و 15 خولهك گه‌یشتووه.
NR 1907
ڕێگا به خۆم ده‌ده‌م ئاماژه بۆ وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه بكه‌م كه‌وا چاوپێكه‌وتنێكی سه‌رنجڕاكێش له‌باره‌ی كێشه‌ی عێراقی-كورد له‌گه‌ڵ به‌رێز تاڵه‌بانی كراوه‌و له رۆژنامه‌ی (Combat) بڵاوبۆته‌وه‌و ئه‌مڕۆ دووباره له رۆژنامه‌ی تونسیی (La Presse) دا بڵاو كراوه‌ته‌وه.
سۆڤگانگروس
ئەم دیمانەیە لە کتێبی (مێژووی کوردناسی) وەرگیراوە
Home / بەشی مێژووی كورد / دیمانه‌یه‌كی مام به‌رله نیو سه‌ده له به‌ڵگه‌نامه نهێنییه‌كانی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی فه‌ره‌نسادا
Check Also
شۆڕشێک لەدیدی مێژوودا
کاتێک شۆڕشی ئاگری دەستی پێ‌کرد بە سەرکردایەتی ( برۆێی حەسکێ تێلی ) لە مانگی ئازاری …