رۆژنامه‌گه‌ری كوردی،به‌شێك له بزووتنه‌وه‌ی رزگاری نیشتمانی كورد
• ئەم باسەی لێرەدا دەیخوێننەوە كتێبیكی دكتۆر عیزه‌دین مسته‌فا ره‌سوڵ-ە به‌ناوی: (حول الصحافة الكردیة) کە به‌زمانی عه‌ره‌بی،لە ساڵی 1973 چاپکراوە. رۆژنامه‌ی كوردستانی نوێ وهریدهگرێته سه‌ر كوردی‌و به زنجیره بڵاوی ده‌كاته‌وه.
وه‌رگێڕانی: گۆران فه‌تحی
مێژووی رۆژنامهگهریو پێشكه‌وتنی لای گه‌لانی جیهان په‌یوه‌سته به‌فاكته‌ری جۆراوجۆره‌وه‌و كه كاریگه‌ریان بووه‌و هه‌بووه به‌سه‌ر خودی مێژووی رۆژنامه‌گه‌رییه‌وه، ئه‌مه‌و رۆژنامه‌گه‌ری به‌رده‌وام له كارلێكدا بووه له‌گه‌ل ئه‌و فاكتهرانهداو ره‌نگه گه‌شه‌ی هه‌ستی نهتهوهییو هه‌روه‌ها پێشكه‌وتنی بزووتنه‌وه‌ی رزگاری نیشتیمانی له‌و فاكته‌رانه بێت، كه له‌پاڵ فاكته‌ری تردا دێن لای نه‌ته‌وه جیاجیاكانی تری جیهانیش، به‌لام له‌مێژووی رۆژنامه‌گه‌ری كوردی و رێره‌وی ئه‌و مێژووه‌دا، له‌ماوه‌ی یه‌ك سه‌ده‌دا ئه‌وا رۆژنامه‌گه‌ری كوردی زۆر په‌یوه‌ست بووه به‌بزووتنه‌وه‌ی رزگاری نییشتمانی كوردیه‌وه، تا وایلیهاتووه ئه‌و بزووتنه‌وه‌یه بوه‌ته بهوسهڵهیهك(بوصله) بۆ دیاریكردنی گه‌شه‌و پاشه‌كشه‌ی مێژووی رۆژنامه‌گه‌ری كوردی‌و بیشكهوتنو سه‌ركه‌وتنه‌كانی، ئه‌مه چ جای ئه‌وه‌ی رۆژنامه‌گه‌ری كوردی زۆر توند په‌یوه‌ستیش بووه به‌خه‌باتی كورد‌و ئه‌و ئیرهابه خوێناوییه‌ی به‌سه‌ریدا سه‌پێنرابوو له ماوه‌ی (ئه‌م سه‌ده‌یه‌دا)*
*… كاتی چاپی كتێبه‌كه له‌سه‌ره‌تای حه‌فتاكان.
له‌به‌ر ئه‌وه شتێكی نامۆ نییه، كه یه‌كه‌م رۆژنامه‌ی كوردی له كۆتایی سه‌ده‌ی رابردوودا ده‌رچووه‌و له‌ده‌ره‌وه‌ی كوردستان، (لهشوێنگهلێكی دور له زۆرداری‌و تیرۆر له‌سه‌ر كورد)، له‌لایه‌ن كوڕانی به‌درخان پاشای شۆڕشگێری دیار‌و به‌رگریكار له‌بوونی نه‌ته‌وه‌ی كورد، به‌جۆرێك ده‌توانرێـت رۆژنامه‌كه بهدرێژپێدهری سه‌رده‌می به‌درخان پاشا هه‌ژمار بكرێت، رۆژنامه‌ی كوردستان، به شێوازێك خه‌باتگێرانه‌ی گونجا كاری ده‌كرد له‌گه‌ڵ پێشكه‌وتنه قۆناغبهندیهكانو له‌گه‌ڵ چوونه پێش و گه‌شه‌ی شێوازه‌كانی خه‌باتی كوردایه‌تی، هه‌روه‌ها دواتر بوو به سیمبوڵ به‌هۆی رێگه خۆشكردنی بۆ هاتنه ناوه‌وه‌ی بیری نه‌ته‌وه‌یی بۆ ناوی كوڕی خه‌بات.
رۆژنامه‌ی كوردستان هه‌وڵێكیش بوو له‌لایه‌ن میرانی بنه‌ماڵه‌ی به‌درخانه‌وه بۆ چه‌پاندنی رۆڵی سه‌ركردایه‌تی خۆیان له‌ناو بزووتنه‌وه‌ی رزگاری كورددا، گۆرێنی ئه‌و رۆڵه‌ی پێشتر هه‌یان بوو وه‌كو میرو شازادهگهلێك كه ته‌نها به‌رگریان له ناوچه‌ی خۆیان ده‌كرد، ئه‌وان ده‌یانویست وه‌كو رۆشنبیری نیشتمانپهروهرو باوه‌ڕدار به‌مه‌سه‌له‌ی كورد و ره‌وایی دۆزه‌كه‌ی ده‌ربكه‌ون، هه‌روه‌ها وه‌كو خه‌باتگێر له‌پێناو گه‌لدا هاوشێوه‌ی گه‌لانی تری جیهانی.
رۆژنامه‌گه‌ری كوردی به‌رده‌وام له په‌یوه‌ندیدا بووه له‌گه‌ڵ بزوتنه‌وه‌ی نیشتمانی كورد‌و سیمای سهركهوتنهكانیو هه‌روه‌ها نوشستیه كاتیهكانیشی بووه، ئه‌مه‌و په‌یویست بووه به گه‌شه‌ی ئه‌و بزووتنه‌وه‌یه‌و ده‌وڵه‌مه‌ندكردنی، دروستكردنی په‌یوه‌ندی له‌نێوان كورد‌و بزوتنه‌وه‌كانی له‌هه‌ر چوار پارچه‌ی كوردستان.
ده‌توانین بڵێین رۆژنامه‌گه‌ری كوردی له‌و كاته‌دا به‌هه‌ق ئه‌و (قیبله نمایه-بهوسهڵه)یه، بوو كه بوون‌و نه‌بوونی ئازادییه دیموكراسییه‌كانی له‌و وڵاتانه‌دا دیاری ده‌كرد، بووبوو به جۆرێك وته‌بێژ بۆ گهلو بۆ مافه‌كان‌و یه‌كێتی بوونی دۆزه‌كه‌ی.
بۆ راستی‌و دروستی ئه‌م دهرهنجامانهو كاتێك چاو دهخشێنینهوهو به‌هه‌ر یه‌كێك له‌و سه‌رچاوانه‌ی ناو‌و مێژووی ده‌رچوواندنی رۆژنامه كوردییه جیاوازه‌كانی تێدا تۆماركراوه، ئه‌وا سه‌رده‌م گه‌لێكمان به‌رچاو ده‌كه‌وێت، ده‌توانین ناویان لێ بنێین سه‌رده‌می گه‌شه‌سه‌ندن یان پاشه‌كشه‌و ئه‌و سه‌رده‌مانه‌ش په‌یوه‌ندییه‌كی روونیان هه‌یه به‌بارودۆخی بزووتنه‌وه‌ی ئازادیخوازانه‌ی كورد‌و بارودۆخی دیموكراتی له‌ناوچه‌كه‌دا، لێره‌شدا باشترین به‌ڵگه بۆ ئه‌وه، نیشاندان‌و خستنه‌ڕووی سێ سه‌رده‌م هه‌یه كه رۆژنامه‌گه‌ری كوردی گه‌شه‌ی تێداكردوه:
1-سه‌رده‌می شۆڕشه‌كانی شێخ مه‌حمودی حه‌فیدو حوكم وده‌سه‌ڵاتی له‌ناوچه‌ی سلێمانی بۆ چه‌ندین ساڵ، كه تێیدا چه‌ندین رۆژنامه بڵاوكراوه‌یه‌وه، هه‌رچه‌ند توانای چاپكردن زۆر سهرهتایو كه‌م بوو، ده‌توانین ئه‌وه‌ش بڵێین ئه‌و ماوه‌ی گه‌شه‌و پێشكه‌وتنه رۆژنامه‌گه‌رییه له‌سه‌رده‌می شۆڕشه‌كانی شێخ مه‌حموده‌وه ده‌ستی پێكردوو دوای نه‌مانی حوكمی شێخ‌و سه‌ركوتكردنی شۆڕشه‌كه‌ی و چوونی بۆ شاخ وه‌كو شۆڕشگێرێك به‌رده‌وامی بووه تا ئێستا، چونكه ده‌سه‌ڵاتداران تا دوادواییه‌كانی شۆڕشی شێخ ناچار بوون رێگه به‌هه‌ندێك رۆژنامه بده‌ن كه هه‌ندێكجار كه‌ره‌سته‌یه‌كی دژ بهشۆڕشهكه بوو.
ئه‌و ماوه‌ی گه‌شه‌یه‌ی رۆژنامهگهریهش چه‌ند خه‌سڵه‌تێكی تایبه‌تی هه‌بوو، كه ده‌توانین له لێكۆڵینهوهیهكهدا له‌سه‌ر رۆژنامه‌گه‌ری كوردی ووردهكارییهكهی بخه‌ینه روو.
2-سه‌رده‌می مهاباد، مه‌به‌ستمان لێره پێش دروستبوونی كۆماری كوردستان‌و مانه‌وه‌یه‌تی له‌مهاباد بۆ ساڵێكی ته‌واو، كه به‌راستیش ده‌توانرێت به سه‌رده‌می پێشكه‌وتن‌و گه‌شه‌ی رۆژنامهگهریو چاپه‌مه‌نی كوردی هه‌ژماربكرێت له‌ناوچه‌یه‌ك كه پێشتر ئازادی ده‌رچوواندنی ووشه‌ی كوردی تێدا نه‌بوو، رۆژنامه‌كانی ئه‌و ماوه‌یه‌ش جوراوجۆربوون لهسیاسیو كۆمه‌ڵایه‌تی‌و ئه‌ده‌بی، هه‌ر له‌م سه‌رده‌مه‌دا یه‌كه‌م گۆڤاری منداڵان به‌ناوی (گروگاڵی مندال) بڵاوكرایه‌وه.. ئه‌مه‌ش مه‌غزا واتایه‌كی قووڵی هه‌یه بۆ رۆڵی زمان‌و ووشه‌ی كوردی له‌و سه‌رده‌مه‌دا.
كاریگه‌ری سه‌رده‌می مهاباد تا ساڵانێكی دورو درێژ به‌رده‌وامی هه‌بوو، ئه‌وه‌ی لێره جێگه‌ی ئاماژه پێكردنه كه رۆژنامه‌ی سه‌ره‌كی‌و مه‌ركه‌زی كۆماره‌كه كه له‌مهاباد ناوی (كوردستان)بوو، دواتر له ئازادی و روناكییهوه به‌ره‌و ژێر زه‌مینه‌كانی تاریكی و مه‌نفا رۆیشت، به‌ڵام جاریكی تر به‌هه‌مان رۆح بڵاوكرایه‌وه‌و كه‌وته‌وه به‌ر رووناكی.
3-قۆناغی یان ماوه‌ی دوای شۆڕشی ته‌موز له‌عیراق: پێویسته باسی رۆڵی شۆڕشی ته‌موز بكه‌ین له پاڵپشتی زمانی كوردی به‌شێویه‌كی گشتی‌و رۆژنامه‌گه‌ری كوردی به تایبه‌تی، ئه‌گه‌ر بشگهرێینهوه بۆ زمانی ژماره، ئه‌وا ده‌بینین چه‌ندین رۆژنامه‌ی جوراوجۆرو ده‌چوون دوای شۆڕشه‌كه‌و ئه‌وه‌نده‌ی هه‌موو ئه‌و رۆژنامه‌و گۆڤارانه‌ی له‌شه‌ست ساڵی رابردوودا ده‌رچووبوون، دیارترین ئه‌و رۆژنامانه‌ش سیاسیه‌كان یان رۆژنامه‌ی حزبه‌كان بوون، به‌تایبه‌ت ئه‌وانه‌ی پێشتر به‌نهێنی ده‌رده‌كران وه‌كو رۆژنامه‌ی «خه‌بات»ی زمانحاڵی پارتی دیموكراتی كوردستانی‌و (ئازادی) رۆژنامه‌ی حزبی شیوعی عێراقی- فه‌رعی كوردستان، ئه‌مه چ جای ئه‌وه‌ی پارتی نیشتمانی دیموكراتیش بۆ یه‌كه‌م جار رۆژنامه‌یه‌كی كوردی دهركردو بڵاوكرده‌وه.
له‌وه‌ش به‌دوا رۆژنامه‌گه‌ری كوردی عه‌له‌نی بۆ یه‌كه‌مجار جۆریكی تر رۆژنامه‌گه‌ری به‌خۆوه بینی كه ئه‌ویش رۆژنامه‌گه‌ری رێكخراوه‌كان بوو، كه دیارترینیان رۆژنامه‌گه‌ری قوتابیان بوو، هه‌روه‌ها چه‌ندین گۆڤاری ئه‌ده‌بی ئاست به‌رزیش ده‌رچوون له‌و ماوه‌یه‌دا.
دوای په‌یدابوونی قه‌یرانی سیاسی كه بووه هۆی به‌رپاربوونی شۆرشی كوردیش، ئه‌وا رۆژنامه‌و گۆڤاره كوردییه‌كان یه‌ك دوای یه‌ك راگیران به‌ده‌ستی تیرۆری خنكێنه‌ری ده‌سه‌ڵاته‌وه، له‌كاتێكدا ده‌رچوونی ئه‌و رۆژنامه‌و گۆڤارانه دیاردهكی خه‌باتگیرانه‌ی نوێ بوو له جیهانی رۆژنامه‌گه‌ری ئێمه‌دا، ئه‌ویش دروستبوونی رۆژنامه‌گه‌ری شۆڕشگێرانه بوو كه ئێمه واراهاتبووین ناوی رۆژنامه‌گه‌ری «پێشمه‌رگه»ی ناو لێ بنێین، چونكه شۆڕش له چیاوه به‌رده‌وام بوو له گه‌یاندنی ده‌نگی خۆی له‌رێگه‌ی چه‌ند رۆژنامه‌یه‌كی دهوریو ئه‌مه‌ش ته‌نها له‌لایه‌ن شۆڕشی كورد‌و پارتی دیموكراتی كوردستانه‌وه نه‌بوو به‌ڵكو رۆژنامه‌كانی (رێگای كوردستان)یش قه‌ره‌بووی رۆژنامه‌ی (ئازادی) كرده‌وه لهشاخو به بۆن‌و به‌رامه‌یه‌كی چیایانه‌وه.
سرۆشتی ئه‌م قۆناغه وامان لێده‌كات ماوه‌ی دوای 11 ئازاری به هه‌مان قۆناغی ته‌موز هه‌ژمار بكه‌ین، به تازه‌كردنه‌وه‌یه‌كی دابنێن بۆ ئه‌و جووڵه‌و پاڵپشتیه‌ی ته‌موز به‌خشی بهرۆژنامهگهری كوردی، ده‌بێت ئه‌وه‌ش بڵێین رۆژنامه‌گه‌ری ئه‌ده‌بی له‌م قۆناغه‌دا به‌شێوه‌یه‌كی زیاتر ده‌ركه‌وت له‌چاو رۆژنامه‌گه‌ری سیاسی‌دا، ئه‌مه‌ش دیارده‌یه‌كی پێچه‌وانه بوو، ئه‌مه‌ش زیاتر په‌یوه‌ست بوو بهرۆژنامهگهری كوردیه‌وه.
ئه‌م (قیبله نما)یش چه‌ند ئاماژه‌یه‌كی ترمان بۆ دیاری ده‌كات، كه به‌ڵگه‌یه له‌سه‌ر ئه‌م ئه‌م كۆمه‌ڵه ده‌ره‌نجامه:
1-رۆژنامه كوردییه‌كانی ئه‌ستانه، كه له دوای رۆژنامه‌ی كوردستان بڵاوكرابوونه‌وه، هه‌موویان له‌ژێر كاریگه‌ری هه‌ستانه‌وه‌ی بزووتنه‌وه‌ی كوردیدا‌و گه‌شه‌ی كۆمه‌ڵه نیشتیمانییه كوردییه‌كان له‌ئه‌ستانه بوون هه‌روه‌ها گونجاو بوون له‌گه‌ڵ خه‌باتی رزگاری توركیادا.
2-ئه‌و رۆژنامه‌و گۆڤاره كوردیانه‌ی لهسوریاو لوبنان ده‌رده‌چوون لهسییهكانو چله‌كانی ئه‌م سه‌ده‌یه‌دا(كاتی چاپكردنی كتیبه‌كه)، هه‌مووی درێژه‌پێده‌ری ئه‌و هه‌ستانه‌وه نه‌ته‌وه‌ییه‌ی كورد بوون، كه دواتر بوونه هۆكاری دروستبوونی كۆمه‌ڵه‌ی خۆیبوون، ئه‌و كۆمه‌ڵه‌یه‌ی په‌یوه‌ندی بهراپهڕینه چه‌كدارییه‌كه‌ی ئیحسان نوری پاشاوه له‌چیای ئارارات، ئه‌م رۆژنامهگهرییهش راستیه‌كی تاڵی نیشان دا له‌واقیعی میله‌تی كورددا، كه ئه‌ویش شۆفێنیه‌تی بورجوازی نه‌ته‌وه‌ی سه‌رده‌ست و گه‌وره بوو به‌ر امبه‌ر به‌گه‌له‌كه‌مان، دستپێكی ئه‌وه‌ش به‌قه‌ده‌غه‌كردنی رۆژنامهگهریو چاپه‌مه‌نی كوردی ده‌ستی پێكرد بوو له‌دوا جهلائهوه تا ئێستا.
3-په‌نابردنی بزوتنه‌وه‌ی شۆڕشگێریو نیشتمانی كورد له كوردستان بۆ رێكخستنه‌وه‌ی خۆی، بووه هۆی دروستبوونی رۆژنامه‌گه‌ری نهێنی، كه بۆ ساڵانێكی زۆر به‌رده‌وام بوو، له‌وه زیاتریش بۆ ساڵانێكی زۆر ئه‌و رۆژنامه‌گه‌رییه ته‌نها وه‌سیله‌ت بوو كه ووشه‌ی كوردی ده‌گه‌یانده هاوڵاتیان، ئه‌وه بوو هه‌ر دوای دروست بوونی رێكخراوه شێوعیهكان له‌كوردستان، یه‌كه‌م رۆژنامه‌ی نهێنی په‌یدابوو كه ئه‌ویش رۆژنامه‌ی ئازادی بوو، دوای ئه‌ویش رۆژنامه‌ی رزگاری بڵاوكرایه‌وه، كه زمانحاڵی پارتی رزگاری بوو كه دواتر ئه‌ویش بوو به‌یه‌كه‌م زمانحاڵی پارتی دیموكراتی كوردستان، دوای دامه‌زراندنی پارتی‌و یه‌كگرتنه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ رزگاریدا، ئه‌مه‌و گۆڤاری «نیشتمان»یش له‌هه‌مان ماوه‌دا له‌كوردستانی ئێران بڵاوده‌كرایه‌وه.
4-یه‌كه‌م گۆڤاری سیاسی كوردی به‌هه‌ردوو زمانی كوردی و عه‌ره‌بی دوای وه‌سبه‌ی كانونی ساڵی 1948 بڵاوكرایه‌وه‌و له‌گه‌ڵ مه‌وجه‌ی نیمچه ئازادی له عیراقدا، كه ئه‌ویش گۆڤاری «نزار»ی مامۆستا عه‌لائه‌دین سه‌جادی بوو، حكومه‌ته‌كانی عیراق پێش ئه‌و گۆڤاره رێگه‌یان به رۆژنامه‌گه‌ری سیاسی كوردی نه‌ده‌دا، له‌كاتێكدا جاروبار رێگه‌یان به‌بڵاوبوونه‌وه‌ی گۆڤاری ئه‌ده‌بی ده‌دا، هه‌رچه‌ند ئێمه گۆڤاری گهلاویژمان به‌دیارترین گۆڤاری ئه‌ده‌بی كوردی ههژماردهكرد له‌مێژووی رۆژنامه‌گه‌ری كوردیدا، له‌به‌ر چه‌ندین هۆكاری وه‌كو به‌رده‌وامی گۆڤاره‌كه بۆ ماوه‌یه‌كی زۆر‌و به‌یه‌كگه‌یشتنی چه‌ندین ئیتجاهی فیكری له‌سه‌ر لاپهڕهكانیداو ئاستی باشی له‌رووی هونه‌ریه‌وه له‌و ساڵانه‌دا، ئه‌وا گۆڤاره‌كه له‌ساڵانی جه‌نگی دووه‌می جیهانیداو دواتر ده‌رئه‌چوو(1939-1949)، واتا گۆڤاره‌كه یه‌كێك له‌به‌رهه‌مه‌كانی هه‌ستانه‌وه‌ی دیموكراتی بوو لهجیهانو له‌ناوچه‌كه‌دا وه‌كو ده‌ره‌نجامێكی واقیعی جهنگهكهو شكانی فاشیه‌ت بوو، ئه‌و گۆڤاره دواتر له‌و هه‌ڵمه‌ته ره‌شه تێرۆریستانه‌یه داخرا كه‌هه‌موو عیراقی گرته‌وه له‌ساڵی 1949دا.
5-بوون و ئازادی رۆژنامه‌گه‌ری كوردی(به‌ده‌ر له‌جۆری ئه‌و رۆژنامه‌گه‌رییه) له‌هه‌ر به‌شێكی كوردستان كاریگه‌ر بوو به‌به‌شه‌كانی تره‌وه، چونكه ئه‌و جووڵه رۆژنامه‌نووسییه‌ی دوای شۆڕشی ته‌موز له‌عیراق هاته كایه‌وه رێگه‌ی به‌چاپ و بڵاوكرنه‌وه‌ی رۆژنامه‌ی كوردی لهتارانیشدا به‌ناوی كوردستان، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی رۆژنامه‌كه مۆركێكی فه‌رمی هه‌بوو، ئه‌وا له‌لایه‌كی تره‌وه رۆڵی هه‌بوو بۆ بڵاوكردنه‌وه‌ی كه‌لتوری ئه‌ده‌بی كوردی له‌وێ، به‌ڵام ئه‌و رۆژنامه‌یه‌ش دواتر راگیرا دوای ئه‌وه‌ی جووڵه‌ی رۆژنامه‌نوسی كوردی له‌عیراق به‌ره‌و پاشهكشهچوو،ئه‌مه‌و واقیعی خه‌باتی شۆڕشگێرانه له‌كوردستانی عیراق ره‌نگدانه‌وه‌ی له‌سه‌ر بێده‌نگبوونی توركیا رێگه‌دانی به بڵاوبوونه‌وه‌ی چه‌ند گۆڤارێك به‌زمانی كوردی، دوای ئه‌وه‌ی كه حكومه‌تی ئه‌و وڵاته كوردی بۆ ماوه‌ی 40 سال(به‌توركی شاخاوی چیایی)ناوده‌برد، بێگومان ئه‌و گۆڤارانه‌ش دواتر رووبه‌رووی داخستن بوونه‌وه له‌به‌ر ئه‌وه‌ی به‌دڵی ده‌سه‌ڵاتدارانی توركیا نه‌بوون، به‌ڵام بڵاوبوونه‌وه‌یان له‌گه‌ڵ چاپه‌مه‌نی تردا، به‌خاڵێكی روون تۆمار ده‌كرێت، سه‌باره‌ت به‌و كاریگه‌رییه‌ی بزووتنه‌وه‌ی كورد له‌عیراق هه‌یبوو، له‌سه‌ر گه‌لی كورد له‌پارچه‌كانی تری كوردستان وهه‌روه‌ها به‌سه‌ر ده‌سه‌ڵاتداران له‌و وڵاتانه‌ی كوردیان تێدابوو.
ئه‌م تێبینیانه پاڵپشت به ژماره‌و ناوی رۆژنامه كوردییه‌كان، ده‌یسه‌لمێنێت كه رۆژنامه‌گه‌ری كوردی له‌وه‌ته‌ی له‌دایكبووه به‌شێك بووه لهجووڵانهوهی نیشتیمانی‌و رزگاری گه‌لی كورد‌و په‌یوه‌ست بووه پێوه‌ی، هه‌رچه‌ند واقیعی میلله‌تی كورد بووه‌ته هۆی به‌ده‌ر نه‌بوونی رۆژنامه‌گه‌ری ئه‌ده‌بیش له‌م قاعیده‌یه، ئه‌م خه‌سڵه‌ته دیاره‌ش رۆژ به‌رۆژ له‌رۆژنامه‌گه‌ری كوردیدا ده‌چه‌سپێت ، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی هه‌ندێك كاتیش رۆژنامهگهلێك له‌لایه‌ن سه‌ركوت كه‌رانی گه‌لی كوردهوهش بڵاوبوونه‌ته‌وه، به‌ڵام ئه‌وه زیاتر به‌مه‌به‌ستی ته‌كتیكی بووه بۆ رێگرتن له هه‌ستانه‌وه‌ی نه‌ته‌وه‌یی كورد.
له‌كۆتاییدا ده‌ڵێین رۆژنامه‌گه‌ری كوردی به‌رده‌وام وه‌كو به‌شێكی دیاری بزووتنه‌وه‌ی رزگاری‌و پێشكه‌وتنخوازی گه‌لی كورد بووه‌و ده‌مێنێـته‌وه، ئه‌وه‌ش جێی شانازییه بۆ رۆژنامه‌گه‌ری كوردی‌و خۆشه‌ویستی گه‌ڵ بۆ ئه‌و رۆژنامهگهرییهو ئاهه‌نگگێڕانی بۆ یادكردنوهی له‌هه‌ر بارودۆخێكدا.
رۆژنامه‌ی «تأخی» 22 نیسان 1972
Check Also
گۆڕستانی پۆڵندییەکان لە خانەقین
گەرمیان حەسەن بە دووری “٥ کیلۆمەتر” لە باشووری شاری خانەقین گۆڕستانێک دەبینی، کە دیرۆکێکی جیاوازمان …