Home / وێنه‌ / وێنەی یەكەم ساتەوەختی دەستپێكردنی جەنگی جیهانی دووەم بڵاوكرایەوە

وێنەی یەكەم ساتەوەختی دەستپێكردنی جەنگی جیهانی دووەم بڵاوكرایەوە

خەندان- خۆشناو حسێن

بۆ یەكەمجار چەندین وێنەی ساتەوەختی دەستپێكردنی جەنگی جیهانی دووەم بڵاوكرانەوە، كە تێیدا كەشتییەكی ئەڵمانی یەكەم گوللە ئاڕاستەی بەنداوێكی پۆڵەندا دەكات.

رۆژنامەی دەیلی مەیلی بەریتانی وێنەكانی بڵاوكردووەتەوە، كە بە رەنگی رەش و سپی گیراون، و تێیدا دەردەكەوێت كەشتییەكی دەریاوانی ئەڵمانیا یەكەم گوللە ئاڕاستەی بەنداوی گدانسك لە پۆلەندا دەكات.

رۆژنامەكە ئاماژەی بەوەكردووە، گوللەی كەشتی “شیلزفینگ هولستاین” لە 1ی مانگی ئەیلولی 1939 دا بووەتە هۆی هەڵگیرسانی جەنگی جیهانی دووەم، كە دوای دوو رۆژ لەو رووداوە دەستیپێكرد و بەریتانیا شەڕی لە دژی ئەڵمانیای نازی راگەیاند.

ئەو وێنە مێژوویانەی ساتی یەكەمی دەستپێكردنی جەنگی دووەمی جیهانی لە مەزادی عەلەنی لە بەریتانیا نمایشكراون، چاوەڕێ دەكرێت هەر وێنەیەك بە 250 جونەیهی ئیسترلینی بخرێتە مەزادەوە.

ئەدۆڵف هیتلەر هەوڵیداوە كۆنتڕۆڵی شاری گدانسكی پۆڵەندا بكات، كە لەسەدا 85ی دانیشتوانەكەی لە ئەڵمانییەكان پێكد‌ێن، بەڵام زۆرینەیان بەهۆی شەڕەوە دەركران.

جەنگی دووەمی جیهان دوای شەش ساڵ لە بەردەوامبوون لە 2 ئەیلولی 1945 دا كۆتاییهات، شەڕەكە لە نێوان ئەڵمانیا و ئیتاڵیا و ژاپۆن لە لایەك و وڵاتانی هاوپەیمان (فەڕەنسا و بەریتانیا و روسیا) لە لایەكی ترەوە بوو،  كە 70 ملیۆن كەس تێیدا كوژران.

 

About دیدار عثمان

Check Also

چەند دیمەنێكی قەڵا دێرینەکەی شاری وان

قەڵای وان یەکێکە لە شوێنەوارە مێژووییەکان و دیمەنە سەرنجراکێشەکانی شاری وان لە باکوری کوردستان، کە …