شاژنه نزینگا.. دیوارێكی پۆڵایین به ڕووی داگیركاران
په‌یام محه‌مه‌د
شاژنی سه‌ده‌ی 17ی كۆماری مه‌نگۆلای باشووری ئه‌فریقا بوو، وه‌ك ژنێك چاونه‌ترسانه و زیره‌كانه كاری كردووه بۆ ئازادبوونی گه‌له‌كه‌ی و به‌رانبه‌ر داگیركاری وڵاته‌كه‌ی له‌لایه‌ن پرتوگالییه‌كان وه‌ستاوه‌ته‌وه.
ژیاننامه
نزینگا ناوی ته‌واوی”ئانا دی سۆسا نزینگا مباندی”یه، له ساڵی 1853 له ئه‌نگۆلا له دایك بووه له 17ی دیسێمبه‌ری ساڵی 1663 مردووه، شاژنی سه‌ده‌ی 17ی شانشینی ندۆنگۆ و مهتامبای كۆماری ئه‌نگۆلای باشووری ئه‌فریقا بوو، دوای ئه‌وه‌ی توانیویه‌تی ته‌نگژه و ئاسته‌نگییه‌كانی سه‌ر وڵاته‌كه‌ی ببڕێت و گوندی ئهمباكای ئه‌نگۆلا له ژێر ده‌ستی پرتوگالییه‌كان ڕزگار بكات، وه‌ك نێرده‌ی وڵاته‌كه‌ی هاته سه‌ر حوكم، دوای ئه‌وه‌ی براكه‌ی خۆی ده‌كوژێت، ده‌سه‌ڵاتی ندۆنگۆ ده‌گرێته ده‌ست، تا ئێسته‌یش به بیروبۆچوونه سیاسی و دیپلۆماتییه‌كانی به‌ناوبانگه، هه‌روه‌ها زیره‌كی له تاكتیكه سه‌ربازییه‌كانی له‌لایه‌كی تره‌وه.، دوای مردنیشی شه‌قامێكی گه‌وره له لواندای پایه‌ته‌ختی ئه‌نگۆلا به‌ناوی ئه‌وه‌وه كراوه، هه‌روه‌ها له ساڵی 2002 به‌بۆنه‌ی 27 ساڵه‌ی سه‌ربه‌خۆبوونی وڵاته‌كه، سانتۆسی سه‌رۆكی وڵات په‌یكه‌رێكی له كیناكسی بۆ كردووه.
باوكی نزینگا ناوی نگۆلا كیا سامبا و دایكیشی ناوی كانگێلا بوو، باوكی پاشا و دیكتاتۆری شانشینی ندۆنگۆ و مه‌تابما بوو، كه فه‌رمانڕه‌وای گه‌لی مبوندو ده‌كرد، دوای ئه‌وه‌ی باوكی له ته‌ختی پاشایه‌تی هاته خواره‌وه، برای نزینگا جێی باوكی گرته‌وه و بووه پاشا، به‌ڵام نزینگا ڕكابه‌رێكی به‌هێزی براكه‌ی بوو، بۆیه دوای ماوه‌یه‌ك به زه‌بری هێز له شانشینه‌كه ده‌ریان كرده ده‌ره‌وه، به‌گوێره‌ی مێژوونووسانیش ده‌گێڕنه‌وه كاتێك باوكی فه‌رمانڕه‌وا بووه له‌گه‌ڵ خۆی به‌شداری جه‌نگه‌كان و كاروباری به‌ڕێوه‌بردنی وڵاتی پێ كردووه، نزینگا له‌و كاته ژیاوه كه بازرگانی به كۆیله‌كان كراوه له‌لایه‌ن پرتوگالییهكانهوه.
له سه‌ده‌ی 16، كاری بازرگانی به كۆیله‌كان له‌لایه‌ن فڕه‌نسا و به‌ڕیتانیاوه هه‌ڕه‌شه‌ی له‌سه‌ر بوو، بۆیه پرتوگالییه‌كان چالاكی بازرگانیكردن به كۆیله‌كانیان بۆ باشووری ئه‌فریقا و گه‌لی مبوندو گواسته‌وه و ناویان له شوێنه‌كه نا ئه‌نگۆلا، به‌گوێره‌ی تۆماره مێژووه‌كانیش نزینگا له ساڵی 1622 بۆ یه‌كه‌م جار له‌گه‌ڵ براكه‌ی ده‌ركه‌وت له كۆنفڕانسی ئاشتی له‌گه‌ڵ حكوومه‌تی پرتوگال له لواندای پایته‌ختی ئه‌نگۆلا.
له ساڵی 1557، نگۆلای پاشای ندۆنگۆ داوای پێدانی هێزی سه‌ربازی له پرتوگالییه‌كان كرد، له ساڵی 1560، شاندێك له نوێنه‌رانی حكوومه‌تی پرتوگال به‌سه‌ركردایه‌تی پاولۆ نۆڤیاس سه‌ردانی ندۆنگۆیان كرد، به‌ڵام ئه‌وكاته كیلوانجا كیا برای نزینگا پاشا بوو، گومانی لێ كردن كه نێرده‌ی كۆنگۆی دوژمن بن بۆیه گرتنی، دوای ئه‌وه‌ی پرتوگال هێزی سه‌ربازی نارد، كیلوانجا گیراوانی ئازاد كرد، دواتر له‌ساڵی 1575 نۆڤیاس گه‌ڕایه‌وه به حه‌وت كه‌شتیگه‌لی جه‌نگی و 700 چادر تایبه‌ت به دانانی بنكه‌ی سه‌ربازی و 350 سه‌ربازی هێزی پرتوگال، دوای ساڵێك گه‌وره‌ترین بنكه‌ی سه‌ربازی پرتوگالی له لواندا دامه‌زراند.
له ساڵی 1618، مباندی خوشكی نزینگا كه فه‌رمانڕه‌وای مه‌تابما بوو، كوده‌تایه‌كی دژی پرتوگالییه‌كان ئه‌نجام دا به‌ڵام سه‌رنه‌كه‌وت، دواتر پرتوگال هێرشی كرده سه‌ر ندۆنگۆ و زۆرێك له گه‌وره پیاوانی شاره‌كه‌یان له سێداره دا، بۆ ڕاگرتنی شه‌ڕه‌كه‌یش داوای پێدانی كۆیله‌یان كرد، دواتر خوشكه‌كه‌ی داوای له زینگا كرد بۆ ئه‌وه‌ی بگه‌ڕێته‌وه شانشینه‌كه و چاوی به به‌رپرسانی پرتوگال بكه‌وێت به ئامانجی سه‌ربه‌خۆیی و سه‌قامگیری بۆ ندۆنگۆ.
پاش كۆبوونه‌وه و سه‌ردانه‌كه‌ی بۆ به‌ستنی په‌یمانی ئاشتی، نزینگا توانی پرتوگالییه‌كان له خاكه‌كه‌ی ده‌ربكات، له‌كاتێكدا كه فه‌رمانڕه‌وای پرتوگال به‌هیچ شێوه‌یه‌ك قازانجی له ڕێككه‌وتنه‌كه نه‌بینی و به هه‌موو مه‌رجه‌كانی نزینگایش ڕازی بوو به چوونه ده‌ره‌وه له وڵاته‌كه، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی كاتێك بۆ كۆبوونه‌وه‌كه چووه نه‌یانهێشتووه له‌سه‌ر كورسی دابنێشێت و له‌سه‌ر زه‌وی دایاننیشاندووه، خۆیشی فه‌رمانی به خزمه‌تكاره‌كانی كردووه له‌سه‌ر زه‌وی دانیشن، ئه‌مه‌یش له‌لایه‌ن قه‌شه جاڤاسی هاتووه‌ته گێڕانه‌وه.
دوای ئه‌وه‌ی هاوپه‌یمانی ئاشتییان به‌ست، پرتوگالییه‌كان به‌رده‌وام هه‌ڕه‌شه‌یان لێ ده‌كردن و هێرشیان بۆسه‌ر وڵاته‌كه ده‌هێنا و خه‌ڵكی وڵاته‌كه‌یان به كۆیله ده‌گرتن بازرگانیان پێوه ده‌كرد، دواتر شانشینه‌كه‌یان داگیر كرد، دوای ئه‌مه برای نزینگا خۆی كوشت به بڕوای ئه‌و نه‌یده‌توانی دووباره وڵاته‌كه‌ی بگه‌ڕێنێته‌وه، به‌ڵام پرتوگالییه‌كان تۆمه‌تی ژه‌هراویكردنیان خسته پاڵ نزینگا، به‌وه‌ی خۆی برای خۆی كوشتبێت، دوای مردنی براكه‌ی، خۆی ده‌سه‌ڵاتی ندۆنگۆ ده‌گرێته ده‌ست وخۆی به شاژنی مه‌نگۆلا ده‌ناسێنێت.
له ماوه‌ی حوكمكردنه‌كه‌ی هۆڵه‌ندا یه‌كێكی تر بووه له‌و وڵاتانه‌ی هه‌وڵی داگیركردنی وڵاته‌كه‌ی داوه، به‌ڵام هه‌ر به‌زوویی نێردراوی حكوومه‌ته‌كه‌ی بۆیان نارد و په‌یمانی ئاشتی له‌گه‌ڵ به‌ستن و هاوپه‌یمانی دژی پرتوگالهكان ڕاگه‌یاند، بۆ ئه‌وه‌ی هه‌موو ناوچه و خاكی وڵاته‌كه‌ی به‌یارمه‌تی ئه‌وان بگه‌ڕێنێته‌وه، له ساڵی 1644 به‌رانبه‌ر هێزی پرتوگال شه‌ڕی كرد و توانی بیانشكێنێت، له ساڵی 1657 ڕێككه‌وتنی ئاشتی ئه‌نجام درا و جه‌نگ له نێوانیان به كۆتایی هات.
له ماوه‌ی فه‌رمانڕه‌واییه‌كه‌ی وه‌ك ژنێكی ئه‌فریقا و سه‌رده‌می زوو، هه‌وڵی داوه بۆ گه‌ڕاندنه‌وه‌ی خه‌ڵكانی كۆیله‌ی وڵاته‌كه‌ی و به‌رده‌وام له جه‌نگدا بووه بۆ سه‌ربه‌خۆبوونی گه‌ڵ و وڵاته‌كه‌ی و گه‌ڕاندنه‌وه‌ی مافی ئازادیبوون، له 17 ی دیسێمبه‌ری ساڵی 1663 له ته‌مه‌نی 80 ساڵی مردووه، دوای مردنیشی له ساڵی 1671 ئه‌نگۆلا له‌لایه‌ن پرتوگالاییهكان داگیر كرا و بووه به‌شێك له پرتوگال.
په‌یام محه‌مه‌د