چوار شه‌ممه‌ , تشرینی یه‌كه‌م 9 2024
Home / مێژووى جیهان / شارستانیەت / بازاڕی سەفاڕان.. یەكێك لەناودارترین شوێنەوارەكانی بەغدا

بازاڕی سەفاڕان.. یەكێك لەناودارترین شوێنەوارەكانی بەغدا

30520181613

بازاڕی سەفاڕان.. یەكێك لەناودارترین شوێنەوارەكانی بەغدا

فه‌رمان سادق

مێژوونووسێكی سەردەمی عەباسییەكان لە تیلە رێگەیەكی تەسك، توانی بە پیشەسازییەكانی باشترین و پێشكەوتووترین بازاڕی عێراقی بنیاد بنێت كە بە بازاڕی سەفاڕەكان ناسراوە. ناوی بازاڕەكە هەر لە ناوی ئەو مادەیە وەرگیراوە كە كاری پێ دەكرێت ئەویش “نوحاس”ە، لەم بازاڕەدا شارستانیەتی عێراقی و مێژووەكەی خۆی لە دەستڕەنگینی باشترین و لێهاتووترین وەستا نیشان دەداتەوە و نمانیش دەكات، ئەگەرچی ئێستا مەترسی لەناوچوونی لەسەر هەیە.

زەردە بناغەی ئەو بازاڕەیە
كاسبكارانی لە بازاڕ سەفاڕان كار دەكەن و پیشەوەرن دەڵێن نوحاس یان زەردە، بناغەی ئەو بازاڕەیە بەو مانایەی بنەمای سەرەكی پیشەسازی دەستی بازاڕەیەكە هەمووی زەردەیە. كاری ئەوان بە گشتی دابەشی سەر چەند بەشێك دەبێت، هەیانە نەخشە و زەخرەفەكان لەسەر تەختە نوحاتەكان دروست دەكات، هەشیانە ئەو تەختە نەخێشێنراوانە بە چەكوش و بزمارەكەی تابلۆی لێ دروست دەكات، دوای ئەوانیش نۆرەی كەسانێك دێن كە تابلۆكە پاك دەكەنەوە و زەردەی لێدەدەن تا ببریسكێتەوە، یان چەند بەشێكی لێ رەنگ دەكەن تا جوانتر دەربكەون، دروستكردنی ئەو تابلۆیە پێویستی بە كەسانی شارەزا هەیە كە تەنیا لەو بازاڕە دەست دەكەوێت و لە هیچ شوێنێكی تری عێراق بوونیان نییە و بەرهەمی ئەوانەش چووەتە زۆرینەی هەرە زۆری ماڵەكانی بەغدا و عێراقیش، تەنانەت بۆ وڵاتانی تریش گواستراونەتەوە و بە دیاری نێردراون.

پیشەوەرانی ئەو بازاڕە دەڵێن، ئەمە یەكێكە لە بازاڕە شوێنەوارییەكانی بەغدا كە خۆی لە چەند دوكانێك و كۆڵانی تەسك لەناو جەرگەی ناوچەی مەیدان نزیك لە شەقامی رەشید كە ناوچەیەكە دەتوانین بڵێین هەموو شوێنەوارییە بەهۆی كۆنی و گرنگیان.

حكوومەتی عێراق بڕیاری داوە هەر خانووێك یان باڵەخانەیەك لەم ناوچەیە سەد ساڵەی تەمەنی تێپەڕ كردبێت ئەوا بە ناوچەیەكی شوێنەواری دادەنرێت و خاوەنەكەی بۆی نییە دەستكاری بكات و دەبێت پارێزگاری لە تایبەتمەندییەكەی بگیردرێت.

بەپێی ئەو بڕیارە بێت ناوچەی مەیدان بە تەواوەتی وەك ناوچەیەكی شوێنەواری مامەڵەی لەگەڵدا دەكرێت و بازاڕی سەفاڕەكانیش لەسەرووی لیستەكەوەیە، بەڵام دوای 2003 گۆڕانكاری بەسەر رەوشەكە هات و بەشێك لە سەفاڕەكان دوكانەكانیان بە بازرگانی كوتاڵ فرۆشت و ئێستە ئەو پیشەیە لە لەناوچووندایە.

هۆكارەكانی خنكاندنی بازاڕی سەفاڕەكان
ویسام یوونس، یەكێكە لە پیشەوەرەكان لە بازاڕی سەفاڕەكان بۆ “عەرەبی جەدید” قسەی كردووە دەڵێ ئەو هۆكارانەی وای كرد بازاڕەكە پشتگوێ بخرێت و بەشێك لە دوكانەكانی چۆڵی بكەن، پشتێكردنی حكوومەت لەو پیشەوەرە رەسەنانەی بەغدا كە خۆیشیان دەزانن ئێرە ناوچەیەكی شوێنەوارییە.

یوونس دەڵێ، “كوتكەكانمان وەك نۆتەی میوزیك وا بوون بۆ ناوبانگی بەغدا و پیشەسازی دەستی كە دەنگ و سەدای گەیشتووەتە هەموو دنیا، هەمیشە ئەو بازاڕە پڕ بووە لە گەشتیاری بیانی و ئەوانەی ئێمە دروستمان دەكردن ئەوان دەیانكڕی”.

 زیاتر گوتی، “رۆژ دوای رۆژ هەست بە پشتگوێخستنی زیاتری ئەو بازاڕە دەكەین كە ناوبانگی بە زەردەو  نوحاس دەركردووە، ئەمەیش وای كردووە ژمارەی پیشەوەرە سەفاڕەكانیش كەم ببێتەوە كە لە پەنجەی دەست دەرناچن و زۆرینەیان پیشەكەی خۆیان گۆڕی بۆ پیشەی ترن ئەمەیش وای كردووە دوكانەكانی بەغدا چیتر شانازی بە پیشەسازی سەفاڕەكان نەكەن، تەنانەت ئێمەی سەفاڕیش وامان لێهاتووە چیتر شانازی بە پیشەكەمانەوە نەكەین”.

پیشەوەران یەكێكی لە هۆكارەكانی پشتگوێخستنی بازاڕەكەیان دەگەڕێننەوە بۆ بەردەوامیی جەنگ كە چەندین ساڵە بەرۆكی عێراقی بەرنەداوە، ئەمەیش زیانی زۆری بە شوێنەواری ئەو وڵاتە گەیاندووە لەوانەش بازاڕی سەفاڕەكان كە بەشی زۆریان كۆپیان كردووە و بەشێكیش وازیان لەو كارە هێناوە بەهۆی هەڕەشەی كوشتن لەلایەن گرووپە چەكدارەكان.

ئەوان دەڵێن گوزەرانی هاووڵاتییانیش رۆڵی هەبووە بەوەی لە دنیا ئەمڕۆدا شتی گرنگتر و پێویستر هەیە، جگە لەمە زەردە و نوحاسیش خێری كەمە و هەموو كەسیش كڕیاری نییە.

 یوونس زیاتر دەڵێ، ئەگەر وەك باو باپیرانمان نەوەكانمان فێری ئەو كارە نەكەین ئەوا ئەو پیشەیە كە چەندان سەدەیە بۆمان ماوەتەوە، لەناو دەچێت ئاماژەی كرد، “ئەو پیشەیە فێڵ نازانێت، ئەوەتا هەمان بابەت لە چینەوە هاتووە، بەڵام قەت وەك ئەوە نییە كە ئێمە لێرە دروستی دەكەین، ئەمەشە وای كردووە نرخەكەشی لە بازاڕ لە نرخی بەرهەمی خۆمانە هەرزانتر بێت كە بە دەست دروست دەكرێت و ئەفراندن و خەیاڵی تێكەڵ دەكرێت كە ئەمە بە كۆمپیوتەر ناكرێت”. دەڵێ، نرخی هەر تابلۆیەك یان پارچە زەردەیەك بەگوێرەی قەبارە و جۆری تابلۆكە و جۆری مادەكە دەگۆڕدرێت، نرخەكانیان لە 10 بۆ 300 دۆلار و زیاترە.

شاكر ئەلروسافی /55 ساڵ/، یەكێكە لە گەشتیارەكان دەڵێ بازاڕی سەفاڕەكان وەك مامۆستایەكی گەشتوگوزاری كۆن وایە و پێگەی خۆی لە مێژووی بەغدا تایبەتە و شوێنەكەشی هەروا كە كەوتووەتە گۆڕەپانی مەیدان، ئەمەیش وای كردووە بەشێك لە سەفاڕەكان پیشەكەی خۆیان بەجێ نەهێڵن، چونكە كڕیارەكان و گەشتیارەكان كە سەردانی بەغدا دەكەن بەشی زۆریان سەرێك لەو بازاڕەش دەدەن.

سەرچاوە/ عەرەبی جەدید

30520181611

30520181614

30520181615

30520181617

30520181618

30520181619

30520181620

30520181621

About گۆران حكيم

https://www.facebook.com/goran.hakem.5

Check Also

فینچینزۆ پیرۆجیا دزەکەی مۆنالیزا

گه‌رمیان حه‌سه‌ن تابلۆ بەناوبانگەکان نوێنەرایەتی سامان و داهاتێکی زۆر دەکەن، هەر ئەمەشە وایکردە دزەکان زیاتر …