بۆچی مانگا له هیندستان پیرۆزه؟
سیامه‌ند موهته‌دی
له‌ناو هیندیه‌كاندا مانگا جۆرێكه له خوداوه‌ندی دایك و ته‌نانه‌ت له هه‌ندێك پارێزگاش كوشتنی (سه‌ربڕینی) مانگا‌و گا قه‌ده‌غه‌كراوه.
ئه‌م پله تایبه‌تیه‌ی مانگا له‌ناو كۆنترین ده‌قه ئایینیه‌كاندا شینهكراوهتهوهو ئایدیای مانگای پیرۆز‌و قه‌ده‌غه‌كردنی كوشتنی ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ دوای ئه‌م ده‌ورانه‌و دوای گه‌شه‌كردنی ئاینی هیندوئیسم.
پێده‌چێت یه‌كه‌مین واتای راسته‌قینه‌ی قه‌ده‌غه‌كردنی سه‌ربڕینی مانگا، ناڕه‌زایی ده‌ربڕین بووبێت به‌رامبه‌ر به موسوڵمانه گۆشتخۆره‌كان كه به ئارامی ده‌ستیانكرد به زه‌وتكردنی باكوری رۆژئاوای هیند له سه‌ده‌ی 18ی زاینی‌دا.
له راستیدا مانگا پێش ئه‌وه‌ی هێمای ئاشته‌وایی بێت له‌ناو ئاینی هیندوئیسمدا ئاژه‌ڵێكی تایبه‌ت به قوربانیكردن بوو. دواتر مانگا له‌سه‌ر بنه‌ماكانی دایكانه بوو به هێمای چاكه، پیت و به‌ره‌كه‌ت، ئاشته‌وایی و مێینه‌بوون. به‌ڵام هاوكات له‌گه‌ڵ له‌خۆبردوویی هه‌ندێك ویست و خوازی شاراوه‌ش له‌پشت واتای ئاشته‌وایی مانگاوه بوونیان هه‌یه.
ورده‌ورده له‌گه‌ڵ چوونه سه‌رێی رێژه‌ی دانیشتوانی هیندستان، پێویستی به هێزی مانگاش بۆ كێڵانی كێڵگه‌كان زیادیكرد. خواردنی ئاژه‌ڵه كێوییه‌كان چاره‌سه‌رێكی كاتی بوو بۆ تێركردنی سه‌گه برسییه‌كان. كوشتنی مانگاكان له هیند به ئاشكرا به‌ڕێوه‌ناچێت.
ره‌نگه جوتیارێكی هیندی مانگایه‌كی لهزاكهوتوو نه‌كوژێت، به‌ڵام له‌جێی ئه‌وه رێگه ده‌دات له‌ناو زبڵهكاندا خۆی به‌خێوبكات و تێیدا ببۆڕێنێت و ته‌نانه‌ت له‌و كاته‌شدا قازانج له پهینهكهی وه‌رده‌گرێت.