(دراكولا) باپیرە گه‌وره‌ی خوێنمژه‌كان
تا ئێستا چه‌ندین لێكدانه‌وه‌ی جیاواز بۆ دراكولا باپیره گه‌وره‌ی خوێنمژه‌كانی جیهان كراوه و هه‌ریه‌كه‌یان به شێوه‌یه‌ك باسی لێده‌كه‌ن ، به‌ڵام به‌هۆی به‌ناوبانگی ناو نازناوه‌كانی له نێو جیهانه ئه‌فسوناویه‌كاندا بووەته یه‌كێك له به‌ناوبانگترین چیرۆكه ترسناكه‌كان .
لێره‌دا ئێمه باس له چه‌ند چیرۆكێكی ئه‌فسوناوی (دراكولا) ده‌كه‌ین :
یه‌كێك له چیرۆكه به‌ناوبانگه‌كانی دروستبوونی دراكولا شهڕكردنهکەیهتی بۆ به‌ده‌ستهێنانه‌وه‌ی خۆشه‌ویسته‌كه‌ی و چیرۆكه‌كه به‌م شێوه‌یه یه :
كاتێك (دراكولا) خزمه‌تكارێكی كڵێسادهبێت و دواتر خانمێكی خۆش ده‌وێت و به نهێنیه‌وه په‌یوه‌ندی خۆشه‌ویستی له‌گه‌ڵدا ده‌به‌ستێت تا دواتر خۆشه‌ویسته‌كه‌ی تاوانێك ئه‌نجام ده‌دات و دواتر له لایه‌ن پاسه‌وانانی پاپاوه ده‌ستگیر ده‌كرێت و سزای كوشتنی بۆ ده‌رده‌كه‌ن ، دراكولاش داوا له پاپا و قه‌شه‌كان ده‌كات كه لێی خۆشبن و ئازادی بكه‌ن له پای خزمه‌تكردنی له نێو كڵێسا به درێژایی ژیانی ، به‌ڵام داواكه‌ی ڕه‌تده‌كه‌نه‌وه و سزای كوشتنه‌كه‌ی به‌سه‌ردا ده‌سه‌پێنن .
دراكولا به بیستنی هه‌واڵی مردنی خۆشه‌ویسته‌كه‌ی زۆر تێكده‌چێت و به‌شێوه‌یه‌ك ڕوبه‌ڕوی چه‌ند قه‌شه‌یه‌ك ده‌بێته‌وه و ده‌یانكوژێت ، ههربۆیا پاپای ئه‌و سه‌رده‌مه نه‌فره‌تی لێده‌كات كه خۆی بكوژێت ، دراكولا له‌سه‌ر شاخێكی سه‌ر ده‌ریا ده‌وه‌ستێت و خاچه‌كه‌ی ده‌ستی هه‌ڵده‌گێڕێته‌وه و هه‌وڵی خۆكوشتن ده‌دات و خۆی فڕێ ده‌داته خواره‌وه تا خۆی بكوژێت ، به‌ڵام ئه‌و نامرێ و بۆ هه‌تا هه‌تایه به زیندویی ده‌مێنێته‌وه دانه‌كانی درێژده‌بن و ناتوانێت بۆ هه‌میشه بچێته به‌ر ڕوناكی به‌هێز .
قه‌ڵای دراكیولا له ڕۆمانیا
چیرۆكه ئه‌فسوناویه‌كان باس له‌وه ده‌كه‌ن كاتێك دراكولا گاز له ملی هه‌ركه‌سێك بگرێت به مانای گۆڕینی بۆ خوێنمژ به زیندویه‌تی ده‌مێنێته‌وه بۆ هه‌تا هه‌تایه ، به‌مانایه‌كی دیكه‌ش گازی لێبگرێت ئه‌وا له كورتترین كاتدا خوێنی تێدا ناهێلێت .
ڕووبه‌ڕووبونه‌وه‌كانی خه‌ڵكی بۆ دراكولا بوونەته چیرۆكێكی كلتوری و له زۆرێك له وڵاتانی جیهاندا ئه‌م بابه‌ته‌یان لێبۆته ڕاستی ، هه‌ندێكیان باوه‌ڕیان وایه بهكارێهانی سیر له نزیكی په‌نجه‌ره ڕێگایه‌كه بۆ دورخستنه‌وه‌ی دراكولا له ماڵه‌كه‌یان ، یان هه‌ندێك كات ئەگەر منداڵه‌كەیان ده‌ترسێت ده‌ڵێن دراكولای بینیوه و پیاز له لوتی منداڵه‌كەیان ده‌ده‌ن.