ئایا بۆ کورد سوودی لە پەیماننامەکانی سەدەی بیستەم وەرنەگرت؟؟
کۆنگره‌یه به‌شێوه‌یه‌كی گشتی له‌قازانجی وڵاته زلهێزه‌كاندا بوو
د.سۆزان كه‌ریم: به پله‌ی یه‌كه‌م قازانجی ئه‌م كۆنگره‌یه بۆ ده‌وڵه‌ته زلهێزه‌كان بوو، چونكه له‌م كۆنگره‌یه‌دا كۆمه‌ڵه‌ی گه‌لان دروستكرا بۆ چه‌سپاندنی ئاشتی به‌سه‌ر وڵاتاندا هه‌روه‌ها چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی وڵاته‌كان به‌تایبه‌تی وڵاته داگیركراوه‌كان، به‌ڵام ده‌بینین ئه‌م كۆمه‌ڵه‌یه دواتر شكست ئه‌هێنێ و ناتوانێ هیچ یه‌كێك له‌و كێشانه‌ی كه خرایه به‌رده‌می ئه‌م كۆمه‌ڵه‌یه چاره‌سه‌ری بكات، به‌پێچه‌وانه‌وه یه‌كێك له‌و كێشانه‌ی كه خرایه به‌رده‌می ئه‌م كۆمه‌ڵه‌یه كێشه‌ی ویلایه‌تی موسڵ بوو له‌ساڵی 1925دا، كه به‌زه‌ره‌ری كورد كۆتایی هات، ویلایه‌تی موسڵ له‌ساڵی 1925 دا ئه‌خرێته سه‌ر عێراق، ئه‌م كۆنگره‌یه له‌چاره‌سه‌ر كردنی ویلایه‌تی موسڵدا شكستی هێنا، ئه‌توانین بڵێین ئه‌م كۆنگره‌یه به‌شێوه‌یه‌كی گشتی له‌قازانجی وڵاته زلهێزه‌كاندا بوو، جا ئه‌م كۆنگره‌یه نه‌ك هه‌ر له‌چاره‌سه‌ركردنی مافی نه‌ته‌وه ژێر ده‌سته‌كان شكستی هێنا، به‌ڵكه له‌رازی كردنی ده‌وڵه‌ت زلهێزه‌كانیش شكستی هێنا، واته پێش ئه‌وه‌ی كۆنگره‌كه ببه‌سترێ ئه‌مان چاره‌نووسی ئه‌و ناوچانه‌یان بۆ خۆیان یه‌كلایی كردبووه‌وه و به‌سه‌رخۆیاندا دابهشیانكردبوو، بۆیه به‌ستنی كۆنگره هیچ شتێكی له‌و راستییه مێژووییه نه‌گۆڕی و له‌دوای كۆنگره‌كه‌ش ئه‌وان به‌رده‌وام بوون، ئینتیدابی خۆیان سه‌پاند به‌سه‌ر ناوچه داگیركراوه‌كانی ده‌وڵه‌تی عوسمانی.
د.ئارام عه‌لی: زۆرجار وا باس ده‌كرێ كه ئه‌م دابه‌شكردنه‌ی كوردستان و رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست له‌سه‌ر بناغه‌ی سایكس پیكۆیه، ئه‌گه‌رچی په‌یمانی سێڤه‌ر له‌سه‌ر بناغه‌ی سایكس پیكۆیه، به‌ڵام ده‌كرێ بڵێین زیاتر دابه‌شكردنه‌ی كوردستان بووه، وڵاتانی سه‌ركه‌وتووی جه‌نگ به‌فیعلی كه‌وتنه دابه‌شكردنی ده‌وڵه‌تی عوسمانی كه كوردستانیشی گرتبووه، ده‌كرێت بڵێین له‌ئه‌نجامی كۆنفرانسی پاریس بوو نه‌ك سایكس پیكۆ، ئێمه ده‌توانین بگه‌ڕێینه‌وه بۆ مێژوو و ئه‌و دیكۆمێنتانه به‌كاربهێنین، چونكه سیفه‌تێكی فه‌رمی و نێوده‌وڵه‌تی هه‌یه، سیاسیه‌كانی ئێمه ده‌وانن سوود له‌و مه‌سه‌له‌یه وه‌ربگرن، به‌س به‌ڕای من تا ئێستا له‌سه‌ر ئه‌و مه‌سه‌له‌یه توێژینه‌وه‌ی زۆر گه‌وره نه‌كراوه، پێویسته مێژوونووسه‌كان له‌وبواره‌دا توێژینه‌وه‌ی زیاتر بكه‌ن و هه‌موو دیكۆمێنته‌كان بخه‌نه به‌ر ده‌ست. به‌گشتی ئێمه تا ئێستا مێژووی خۆمان نه‌نووسیوه‌ته‌وه، واته ئه‌وه‌ی تا ئێستا هه‌یه له‌سه‌رچاوه بیانییه‌كانه‌وه وه‌رمانگرتووه، خۆمان راسته‌وخۆ كارمان له‌سه‌ری نه‌كردووه، ئیتر ئه‌مه كه‌مته‌رخه‌می خۆمان بێت یان له‌ناهۆشیاری بێت، زۆر بایه‌خمان به‌مێژووی نووسراوی خۆمان نه‌داوه.
په‌یماننامه‌ی سیڤه‌ر
سیڤه‌ر شارۆچكه‌یه‌كی نزیك پاریسی پایته‌ختی فه‌ره‌نسایه، سه‌رانی چه‌ندین ده‌وڵه‌تی زلهێزی جیهانی ئه‌و كاته‌ی له‌خۆی كۆكرده‌وه، تا رێگا چاره‌یه‌ك بۆ ده‌رئه‌نجام و ده‌ستكه‌وته‌كانی چوار ساڵی جه‌نگی یه‌كه‌م بدۆزنه‌وه، ئه‌و شارۆچكه‌یه‌ش بووه پێگه‌ی رێككه‌وتننامه‌ی نێوده‌وڵه‌تی، كه هه‌ر به‌و ناوه‌وه ناونرا په‌یمانی سیڤه‌ر. به‌مه‌ش نه‌ك هه‌ر شارۆچكه‌ی سیڤه‌ر به‌ڵكو په‌یمانی سیڤه‌ریش چووه لاپه‌ڕه‌كانی مێژووه‌وه، كه یه‌كێك بووه له‌و په‌یماننامانه‌ی له‌لای كورد بیره‌وه‌رییه‌كی خۆشی دروست كردووه، بێ ئه‌وه‌ی هیچ له‌به‌رهه‌مه‌كانی بخوات، په‌یمانی سیڤه‌ر خۆی له‌خۆیدا رێككه‌وتننامه‌یه‌ك بوو، له10 ئابی 1920 له‌لایه‌ن ده‌وڵه‌تانی به‌ریتانیا و فه‌ره‌نسا و ئیتاڵیا و ژاپۆن و ئه‌رمه‌نستان و به‌لجیكا و یۆنان و پۆڵه‌ندا و پرتوگال و رۆمانیا و سیبریا و كرواتیا و سلۆڤینیا و چیكسلۆڤاكیا و توركیای عوسمانی و ویلایهتهیهگرتووهكانی ئه‌مریكا وه‌ك چاو‌دێر واژۆكرا، له‌كاتی كۆبوونه‌وه‌ی سه‌ران و نوێنه‌رانی ئه‌و وڵاتانه‌ش، نوێنه‌رانی هه‌ر یه‌ك لهعهرهبهكانی حیجاز به‌سه‌رۆكایه‌تی فه‌یسه‌ڵی كوڕی حوسێن و كورده‌كانیش به‌سه‌رۆكایه‌تی ژه‌نه‌راڵ شه‌ریف پاشای خه‌ندان ئاماده‌بوون و هه‌ر یه‌كه‌یان راپۆرتێكیان له‌سه‌ر بارودۆخی نه‌ته‌وه و وڵاته‌كه‌یان و داواكاری له‌سه‌رانی وڵاتان بۆ ده‌سته‌به‌ركردنی مافه ڕه‌واكانیان پێشكه‌ش كرد. له‌و په‌یمانه‌دا كه چوار سه‌د و سی و دوو به‌ندی له‌خۆ گرتبوو زۆربه‌ی خواست و داواكاری و به‌رنامه‌ی كاری ده‌وڵه‌تانی هاوپه‌یمانانی تێدا به‌دی كرا، له‌سه‌ر ئه‌و بڕوایه‌ی دوای چوار ساڵ شه‌ڕ له‌جه‌نگی جیهانی یه‌كه‌مدا 1914 تا1918 به‌سه‌ركه‌وتوویی كۆتاییان به‌ده‌سه‌ڵاتدارێتی ئیمبراتۆریه‌تی ئه‌ڵمانیا و ئیمبراتۆریه‌تی نه‌مسا و مهجڕ و ئیمبراتۆری عوسمانی هێنا و خۆیان پێكه‌وه بوونه تاكه زلهێزی و میراتگری زه‌وی و سامانی ئه‌و ده‌وڵه‌ته تێكشكاوانهی جه‌نگ، كۆبوونه‌وه و كێشه و خواستی ده‌وڵه‌تانی هاوپه‌یمان له چوارسه‌د و سی ماده‌دا زۆر زۆر ده‌هێنێ قسه‌ی له‌سه‌ر بكرێ، به‌ڵام ئه‌وه‌ی جێگای خواست و مه‌به‌ستی ئه‌م به‌رنامه‌یه‌یه كه تاچه‌ند په‌یمانی سیڤه‌ر خواسته‌كانی كوردی جێبه‌جێ كرد یان تاچه‌ند ئاوڕی له‌كورد دایه‌وه‌و خاكه دابه‌شكراو و داگیركراوه‌كانی بۆ ئازاد كرد، له‌په‌یمانی سیڤه‌ردا سێ ماده تایبه‌ت بوو به‌كوردستان و گه‌لی كورد، ئه‌وانه‌ش ماده‌كانی شه‌ست و دوو و شه‌ست و سێ و شه‌ست و چوار بوون بریتین له‌ماده‌ی شه‌ست و دوو، لیژنه‌یه‌ك له‌سێ ئه‌ندام پێك ده‌هێنرێ لهبهریتانییهك و فهڕهنساییهك و ئیتاڵییه‌ك كه حكومه‌ته‌كانیان دیاری‌یان ده‌كه‌ن، مه‌ڵبه‌ندی لیژنه‌كه‌ش شاری ئه‌سته‌نبوڵ بوو، كه له‌ماوه‌ی شه‌ش مانگدا كۆبوونه‌وه ئه‌نجام ده‌ده‌ن، تا ڕاپۆرتێك سه‌باره‌ت به‌مافی فه‌رمانڕه‌وایه‌تی ئۆتۆنۆمی بۆ ئه‌و ناوچانه‌ی زۆرترین دانیشتوانی كوردن ئاماده بكه‌ن، ئه‌ویش ناوچه‌یه‌كه كه‌وتووه‌ته خۆرهه‌ڵاتی فورات و باشووری ئه‌رمینیا و باكووری سنووری عیراق و سوریا، كه له‌به‌ندی بیستوحه‌وتی ماده‌كانی سێ سه‌د و بیست و دوودا هاتووه، هه‌روه‌ها ئه‌گه‌ر هه‌ریه‌ك له‌ئه‌ندامانی لیژنه‌كه بڕیاریان له‌سه‌ر كێشه‌یه‌ك له‌كێشه‌كان نه‌دا، ئه‌وه بۆیان هه‌یه كێشه‌كه به‌ره‌و ڕووی حكومه‌ته‌كه‌یان بكه‌نه‌وه، هه‌ر له‌م پرۆژه‌یه‌شدا پێویسته مافی پاراستی ئاشووری و كلدانییه‌كان وكه‌مه نه‌ته‌وه‌كان و ئاینه كه‌مینه‌كان زامن بكرێت، كه له‌خاكی كوردستاندا ده‌ژین، هه‌روه‌ها لیژنه‌یه‌كیش له به‌ریتانییه‌ك و فهرهنسایهك و ئیتاڵی و ئێرانی و كوردێك ده‌نێردرێنه ناوچه‌كه بۆ مه‌به‌ستی پێشوو، ئه‌و لیژنه‌یه‌ش له‌توانایاندایه گۆڕانكاری له‌سنووری توركیادا بكه‌ن ، به‌مه‌رجێك له‌گه‌ڵ بهندهكهكانی په‌یماننامه‌كه و سنووری ئێران‌دا بگونجێ، ماده‌ی شه‌ست و سێ ده‌وڵه‌تی عوسمانی په‌یمان ئه‌دا له‌ماوه‌ی سێ مانگدا سه‌رجه‌م بڕیاره‌كانی ماده‌ی شه‌ست و دوو له‌به‌رنامه‌ی كاری لیژنه‌كان دوای ده‌رچوونی بریاره‌كانی لیژنه‌ی تایبه‌ت بهمادهكه جێبه‌جێ بكات. ماده‌ی شه‌ست وچوار ئه‌گه‌ر گه‌لی كورد كه له‌ماده‌ی شه‌ست ودوو دا دیاری كراوه له‌ماوه‌ی ساڵێكدا رووی كرده كۆمه‌ڵه‌ی گه‌لان و زۆرترین دانیشتوانی ناوچه‌كه ئاره‌زووی جیابوونه‌وه‌یان له‌توركیا كرد و ئه‌گه‌ر كۆمه‌ڵه‌ی گه‌لان زانیان ئه‌و گه‌له شایه‌نی ئه‌و سه‌ربه‌خۆییه‌ن، ئه‌وا ئامۆژگاری توركیا ده‌كه‌ن و توركیاش په‌یمان ئه‌دا واز له‌هه‌موو مافه‌كان له‌ناوچه‌ی ناوبراودا بهێنێ و له‌هه‌مان كاتدا هێزه هاوپهیامانهكان هیچ كۆسپێك نه‌خه‌نه به‌رده‌میان، ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر ئه‌و ده‌وڵه‌ته كوردییه ئاره‌زوومه‌ندی یه‌كگرتنی كرد له‌به‌شی ویلایه‌تی موسڵ یان به‌پێچه‌وانه‌وه له‌كاتێكدا كۆمه‌ڵێك هیوا و ئامانج وخواستی كورد لهخاكه داگیركرا و دابه‌شكراوه‌كه‌ی هاته‌دی، به‌ڵام تا رۆژگاری ئه‌مڕۆش نهێنی جێبه‌جێ نه‌كردنی ئه‌و مادانه پرسیارن، ئه‌گه‌رچی په‌یمانی سیڤه‌ر تا رۆژگاری ئه‌مرۆش بووه خه‌ونی كورد و به‌دی نه‌هات، به‌ڵام بێگومان ئه‌گه‌ر ئه‌و كات ئه‌و په‌یمانه و به‌نده‌كانی بۆ كورد بچوایه‌ته بواری جێبه‌جێ كردنه‌وه، ئێستا واقیعی كورد‌و كوردستان شتێكی تر ده‌بوو.
لایه‌نی دۆڕاو ئیمبراتۆریه‌تی عوسمانی بوو
د. پێشڕه‌و حه‌مه جان: بێگومان له‌ئه‌نجامی ململانێیه‌ك چه‌ندین رێككه‌وتننامه‌ی نێوان ئیمبراتۆریه‌تی عوسمانی و سه‌فه‌وییه‌كان دواجار به‌شێكی زۆری كوردستان كه‌وته ژێر ده‌سه‌ڵاتی عوسمانییه‌وه، به‌م شێوه‌یه كوردستان به‌شێكی زۆری له‌ژێر ده‌سه‌ڵاتی ئه‌واندا مایه‌وه تاوه‌كو هه‌ڵگیرساندنی جه‌نگی جیهانی یه‌كه‌م، له‌جه‌نگی جیهانی یه‌كه‌مدا ئیمبراتۆریه‌تی عوسمانی چووه پاڵ ئه‌ڵمانیا و رووبه‌رووی هاوپه‌یمانان بووه، ساڵی 1914 كاتێ كه جه‌نگی جیهانی ده‌ستی پێكرد، یه‌كێك له‌لایه‌نه‌كانی جه‌نگی جیهانی ئیمبراتۆریه‌تی عوسمانی بوو، له‌كۆتاییدا بێگومان لایه‌نی دۆڕاو ئیمبراتۆریه‌تی عوسمانی بوو، به‌تایبه‌ت به‌ریتانیا و فه‌ره‌نسا و ئیتاڵیا و روسیا ئه‌مانه براوه‌ی جه‌نگی جیهانی یه‌كه‌م بوون و له‌ئه‌نجامدا كۆمه‌ڵێك رێككه‌وتننامه‌ی ئاشتیان به‌ست كه له‌رێگه‌ی رێكه‌وتننامه‌كانی ئاشتییه‌وه ئیراده و ستراتیژی خۆیان به‌سه‌ر ده‌وڵه‌تانی دۆڕاودا فه‌رزكرد، به‌سه‌ر ئیمبراتۆریه‌تی عوسمانی‌دا، بۆیه له‌ئه‌نجامدا یه‌كێك له‌و رێككه‌وتننامانه‌ی ئاشتی بریتی بوو له‌رێكه‌وتننامه‌ی سیڤه‌ر كه به‌سترا له‌نێوان ئیمبراتۆریه‌تی عوسمانی و ده‌وڵه‌تانی تر، به‌تایبه‌ت به‌ریتانیا و فه‌ره‌نسا و ئیتاڵیا.
كورد نه‌یتوانی ئه‌و هه‌له بقۆزێته‌وه
مامۆستا گۆران برایم: بێگومان په‌یمانی سیڤه‌ر یه‌كێك له‌ئه‌نجامه‌كانی جه‌نگی یه‌كه‌می جیهانی، كه له‌و كاته‌دا دوای سیلسیلهیهك په‌یمان، دوای كۆنگره‌ی ئاشتی پاریس، دوای په‌یمانی سانڕیمۆ، یه‌كێك له‌و په‌یمانه گرنگانه‌ی دوای جه‌نگی یه‌كه‌می جیهانی هاتهكیایهوه مه‌سه‌له‌ی په‌یمانی سیڤه‌ره، بێگومان په‌یمانی سیڤه‌ر وه‌رچه‌رخانێكی بڕیاره نێو ده‌وڵه‌تییه‌كان بوو سه‌باره‌ت به‌كورد، چونكه یه‌كه‌م جاربوو له‌سه‌ر ئاستی جیهان بڕیارێكی نێوده‌وڵه‌تی ئاوا ده‌رچێت سه‌باره‌ت به‌مافی كورد‌و دروستكردنی ده‌وڵه‌تێك كیانێك له‌رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست، بێگومان ئه‌م بڕیاره له‌ڕووی یاسایی هێزێكی گه‌وره‌ی هه‌بوو، ئه‌و كاته كورد نه‌یتوانی ئه‌و هه‌له بۆ خۆی بقۆزێته‌وه، هه‌روه‌كو جوله‌كه‌كان مه‌سه‌له‌ی بڕیاری به‌لفۆریان بۆ خۆیان قۆسته‌وه، به‌ڵام كورد له‌وكاته‌دا نه‌یتوانی ئه‌و هه‌له بۆخۆی بقۆزێته‌وه و ده‌وڵه‌تێكی نه‌ته‌وه‌یی له‌رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا بۆخۆی دروست بكات.
قسه له‌سه‌ر بچوكبوونه‌وه‌ی هێزی چه‌كداری ده‌وڵه‌تی عوسمانی ده‌كرا
د. پێشڕه‌و حه‌مه جان: بێگومان كۆمه‌ڵێك خاڵی جه‌وهه‌ری و گرنگی له‌خۆگرتبوو، ته‌نها په‌یوه‌ندی دار نه‌بوو به‌كورده‌وه، به‌ڵكو قسه له‌سه‌ر سه‌ربه‌خۆیی عێراق وسوریا ئه‌كرا تا بخرێته ژێر ئینتیدابی به‌ریتانیا و فه‌ره‌نسا، قسه له‌سه‌ر سه‌ربه‌خۆیی ئه‌رمه‌نه‌كان ده‌كرا، قسه له‌سه‌ر بچوكبوونه‌وه‌ی هێزی چه‌كداری ده‌وڵه‌تی عوسمانی ده‌كرا، قسه له‌سه‌ر هه‌ندێ ناوچه‌ی وه‌ك جه‌زیره و ده‌ریاچه‌كانی نێوانی یۆنان و توركیا ده‌كرا كه بدرێته ده‌ست یۆنان، و هه‌ندێك ناوچه له‌چه‌ك دابماڵێ، شتێك كه گرنگی خۆی هه‌بوو به‌نیسبه‌ت كورده‌وه له‌م رێككه‌وتننامه نێوده‌وڵه‌تییه‌دا داننرابوو به‌دروستبوونی ده‌وڵه‌تێكی نه‌ته‌وه‌یی كورد كه له‌هه‌ندێك له‌بڕگه‌كانیدا، به‌تایبه‌ت له‌ماده‌كانی شه‌ست و دوو و شه‌ست و سێ و شه‌ست وچواردا جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كرایه‌وه كه به‌ریتانیا و فه‌ره‌نسا و ئیتالیا پێكه‌وه لیژنه‌یه‌ك دروستبكه‌ن، ئه‌م لیژنه‌یه جۆرێك له‌حوكمی زاتی به‌كورده‌كان بدات، تاوه‌كو بگاته ئاستێك كورده‌كان بتوانن موماره‌سه‌ی جۆرێك له‌سه‌ربه‌خۆیی بكه‌ن، دواجار ئه‌گه‌ر هاتوو زۆرینه‌ی ئه‌و ناوچانه‌ی كه كورد تێیدا نیشته‌جێ بووه، به‌تایبه‌تی كوردستانی باكوور، ئه‌گه‌ر زۆرینه بڕیاریان له‌سه‌ر ده‌وڵه‌تێكی كوردیدا له‌رێگه‌ی لیژنه‌كه‌وه بدرێته ده‌ست كۆمه‌ڵه‌ی گه‌لان كه ئه‌وكاته عوسبهتوئومهم بوو، ئه‌وانیش راسپارده‌ی خۆیان بده‌ن به‌دروستبونی ده‌وڵه‌تێكی كوردی ولهرێككهوتننامهدا له‌رێگه‌ی ئه‌م مادانه‌وه جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه كرابووه‌وه دواجار ئه‌بێ ئیمبراتۆریه‌تی عوسمانی به‌ده‌رئه‌نجامی راپرسییه‌كه‌ی خه‌ڵكی كوردستان رازی بێت ئه‌گه‌ر داوای سه‌ربه‌خۆیان كرد ئه‌بێ ئیمبراتۆریه‌تی عوسمانی دان به‌ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆیی كوردا بنێ، له‌رێگه‌ی رێكه‌وتننامه‌ی سیڤه‌ره‌وه و پاشان ته‌نازول له‌مافه‌كانی خۆی بكات، له‌ناوچه كوردنشین دانرابوو به‌تایبه‌ت ناوچه‌ی كوردستانی باكووری به‌ته‌واوه‌تی ئهگهرتهوه، له‌رێگه‌ی ئه‌و رێكه‌وتننامه‌یه‌وه جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه كرابووه كه ئه‌گه‌ر هاتوو ویلایه‌تی موسڵ كه كوردستانی باشوور یان كوردستانی عێراق ئه‌گرێته‌وه ئه‌گه‌ر ئه‌مانیش مه‌به‌ستیان بوو ئاره‌زوومه‌ندان بچنه پاڵ ده‌وڵه‌ته‌كه. واته دواجار ئه‌وه‌ی كه به‌نیسبه‌ت ئێمه‌وه گرنگه له‌رێكه‌وتننامه‌ی سیڤه‌ردا به‌ته‌واوه‌تی جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه كرابووه‌وه كورد مافی ئه‌وه‌ی هه‌یه ده‌وڵه‌تێكی كوردی بۆ دروستبكه‌ن، له‌ژێر چاودێری عوسبه‌ت وئومهمدا.
مامۆستا گۆران برایم: ئه‌وه بۆ كه‌مالییه‌كان وه‌ك په‌تی سێداره له‌قه‌ڵه‌میان ئه‌دا، دوا به‌دوای ئه‌وه سه‌یر ده‌كه‌یت توركه‌كان كه‌وتنه گڕ بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و په‌یماننامه‌یه شكست پێبهێنن، به‌فیعلی شكستی هێنا و سه‌ركه‌وتووش بوون تێیدا. دوای سه‌ركوت كردنی كورده‌كان و دوای رازی كردنی به‌شێكی تریان سه‌یر ده‌كه‌یت ئهرمهنهكانیشیان سه‌ركوت كرد، له‌لایه‌كی دیكه‌وه هه‌موو هه‌وڵه‌كانیان خسته گڕ بۆ رازی كردنی وڵاتانی رۆژئاوا ئیتر بهرێكهتن بێت له‌گه‌ڵیاندا به‌به‌ڵێنی دوای په‌یماننامه‌كه بێت، یاخود به‌ئاگر به‌ست بێت، هه‌ر چۆنێ بوو هه‌موو وڵاتانی رۆژئاواشیان رازی كرد بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و په‌یمانه شكست پێ بێنێنن، و به‌فیعلی توانیان شكستی پێبهێنێ.
د. پێشڕه‌و حه‌مه جان: ئه‌گه‌ر ئێمه له‌ڕوانگه‌ی یاسایی و دوور له‌هه‌ستی نه‌ته‌وایه‌تی سه‌یری بكه‌ین پێمان وایه كاتێ رێكه‌وتننامه‌یه‌كی نێو ده‌وڵه‌تی له‌به‌ینی ژماره‌یه‌ك ده‌وڵه‌تدا ئه‌به‌سترێ وه‌كو رێكه‌وتننامه‌ی سیڤه‌ر، ته‌نها ئیمزاكردن ئه‌م رێكه‌وتننامه‌یه ناخاته بواری جێبه‌جێ كردنه‌وه، بۆیه رێكه‌وتننامه‌كان له‌ڕووی یاساییه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی بتوانن جۆرێك له‌سیفه‌تی میزانی له‌سه‌ر ده‌وڵه‌تانی ئه‌ندام دروستبكه‌ن و ده‌وڵه‌تانی ئه‌ندام ناچار بكرێ به پابه‌ند بوونیان به‌م رێكه‌وتننامه نێوده‌وڵه‌تیانه‌وه، بێگومان ئه‌بێ رێكه‌وتننامه‌كان پاش ئیمزاكردنیان ببرێنه‌وه له وڵاته‌كانی خۆیان په‌سه‌ند بكرێن، بێگومان به‌ڵگه یاسایی و مێژووییه‌كان جه‌خت له‌وه ده‌كه‌نه‌وه كه ته‌نها ده‌وڵه‌تێك ته‌سدیقی ئه‌م په‌یماننامه‌یه‌ی كردبوو ده‌وڵه‌تی ئیتاڵیا بوو، به‌ڵام دواجار ئیتاڵیاش تهسدیقهكهی كێشایه‌وه كرده‌وه، بۆیه ئه‌توانین بڵێین هیچ ده‌وڵه‌تێك نه‌مایه‌وه له‌ئه‌ندامانی ناو رێككه‌وتننامه‌كه په‌سه‌ندی كردبێ و كه په‌سه‌ندیش نه‌كرێ له‌روانگه‌ی یاسایی و نێوده‌وڵه‌تییه‌وه هیچ ئیلتیزامێك له‌سه‌ر ده‌وڵه‌تانی ئه‌ندام دروست ناكات، بۆیه من پێم وایه به‌ته‌واوه‌تی نه‌بوو بهرێككهوتننامهیهكی نێوده‌وڵه‌تی وا كه بتوانێت له‌رووی یاساییه‌وه ئیلتیزام له‌سه‌ر ده‌وڵه‌تانی ئه‌ندام دروست بكات، تاوه‌كو پابه‌ند بن به‌و رێكهوتننامهوه، له‌به‌ر ئه‌وه ته‌نها وه‌كو شتێكی سیاسی مایه‌وه له‌نێوانیاندا بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و سیفه‌تی ئیلتیزمی وه‌ربگرتایه پێویستی به‌پرۆسه‌یه‌كی تر هه‌بوو كه بێگومان نه‌چوو بواری جێبه‌جێ كردنه‌وه، بۆیه من باوه‌ڕم وایه له‌روانگه یاساییه‌كه‌وه به‌ته‌واوی نه‌بووه رێكه‌وتننامه‌یه‌كی مولزه‌م تاوه‌كو قسه له‌سه‌ر ئه‌وه بكه‌ین كه هه‌ڵوه‌شاوه‌ته‌وه.
ده‌وڵه‌تی توركیا ناچار ده‌كات دان به‌و كیانه كوردییه‌دا بنێ
مامۆستا گۆران برایم: مه‌سه‌له‌كه یه‌ك لایی بوو بووه‌وه به‌شێوه‌یه‌كی یاسایی بڕیاره‌كه درابوو، له‌ماده‌ی شه‌ست ودوو وشه‌ست و سێ و شه‌ست و چوار كه ده‌وڵه‌تێك بۆ كورد دروست بكرێ، سه‌ره‌تا به‌پێی ماده‌ی شه‌ست و دوو دروستكردنی كیانێكی ئۆتۆنۆمییه بۆ كورده‌كان، به‌شێكی زۆری ئه‌و ناوچه كوردییانه‌ی ئه‌گرته‌وه كه زۆرینه‌ی دانیشتوانه‌كه‌ی كوردن، بێگومان ئه‌مه بڕیارێك بوو له‌لایه‌ن ده‌وڵه‌ته زلهێزه‌كانه‌وه ده‌رچووبوو بۆ ئه‌و ناوچانه‌ی زۆرینه‌ی دانیشتوانه‌كه‌ی كوردن، دوای ئه‌وه ماده‌ی شه‌ست و دوو ده‌وڵه‌تی توركیای ئه‌و كاته ناچار ده‌كات دان بنێت به‌و كیانه ئۆتۆنۆمییه‌ی كه بۆ كورده‌كان دائه‌مه‌زرێت، ماده‌ی شه‌ست و چوار جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه ئه‌كاته‌وه كه ئه‌و كیانه‌ی دامه‌زراوه له‌لایه‌ن كورده‌كان خۆیانه‌وه ئه‌گه‌ر دوای ساڵێك به‌زۆرینه‌ی ده‌نگ رازی بوون به‌جیابوونه‌وه له‌توركیا ئه‌و كاته عوسبه‌ت و ئومه‌م پشتگیریان ئه‌كات بۆ دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تێكی كوردی له‌رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست.
گومانی تێدا نییه به‌ڵگه‌نامه‌یه‌كی مێژووی گرنگه
د. پێشڕه‌و حه‌مه جان: ئه‌گه‌ر بهموجهرهد نه‌ڵێین له‌ڕووی یاساییه‌وه به‌ته‌واوه‌تی نه‌بووه رێكه‌وتننامه‌یه‌كی مولزه‌م، به‌ڵام گومانی تێدا نییه به‌ڵگه‌نامه‌یه‌كی مێژووی و سیاسی گرنگه، جۆرێك له‌دانپێدانانی نێوده‌وڵه‌تییه كه ناوچه‌یه‌ك هه‌یه ئه‌كه‌وێته نێوان توركیا و عێراق و سوریا و ئێرانه‌وه پێی ئه‌وترێ كوردستان و خه‌ڵكێكی تێدا نیشته‌جێن پێیان ئه‌وترێ گه‌لی كورد. دانپێدانانێكی تری تێدایه كه ئه‌م خه‌ڵكه له‌رووی مێژووییه‌وه له‌دوای جه‌نگی جیهانی یه‌كه‌مه‌وه دانی پێدا نراوه‌و مافی چاره‌ی خۆنووسینیان هه‌یه، بۆیه ئه‌توانین ئه‌م مافانه له‌رێگه‌ی ئه‌م رێككهوتننامانهوه كه نه‌چووه بواری جێبه‌جێكردنه‌وه ههڵهینجانێكی تێدا بكه‌ین و سوودی لێ ببینین وه‌ك به‌ڵگه نامه‌یه‌كی مێژوویی و سیاسی به‌وه‌ی گه‌لێك هه‌بووه پێیان وتراوه كورد و له‌كوردستاندا نیشته‌جێ بوون و مافی چاره‌ی خۆنووسینیان هه‌یه، ئێمه له‌و ڕوانگه‌یه‌وه و له‌رووانگه‌ی سیاسییه‌وه ئه‌توانین سودیان لێ ببینین.
ئه‌مریكا رۆڵی هه‌بوو له‌هه‌مواركردنه‌وه‌ی ئه‌و به‌ندانه
مامۆستا گۆران برایم: واژۆكردنی په‌یماننامه‌ی سیڤه‌ر له‌لایه‌ن گه‌لێك له‌ده‌وڵه‌تانی تری وه‌ك فه‌ره‌نسا و ئیتالیا و یه‌كێتی سۆڤیه‌ت و بێگومان ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكاش كه له‌و كاته‌دا چاودێرێك بوو، به‌ڵام دواتر ڕۆڵێكی گه‌وره‌ی هه‌بوو له‌هه‌مواركردنه‌وه‌ی ئه‌و به‌ندانه‌ی كه تایبه‌تن به‌دروستكردنی ده‌وڵه‌تێكی نه‌ته‌وه‌یی بۆ كورد. بێگومان توركیای كه‌مالی وه‌ك هێزێكی ناسیۆنالیستی گه‌وره له‌گۆڕه‌پانه‌كه‌دا ده‌ركه‌وتبوو، سه‌ره‌تا توركیا یه‌كێك له‌و هه‌لانه‌ی قۆستییه‌وه ئه‌وه‌بوو پاش چه‌ند مانگێك لهواژۆكردنی به‌نده‌كانی په‌یماننامه‌كه ههموواركرایهوه له‌لایه‌ن وڵاته زلهێزه‌كانه‌وه، چونكه ئێمه ده‌بێ ئه‌و حه‌قیقه‌ته‌ش بڵێن هێشتا موساده‌قه نه‌كرابوو، مه‌جالی ده‌ستكاری كردنی تێدا بوو، دوای ئه‌وه وه‌ڵاتێكی وه‌ك یه‌كێتی سۆڤیه‌ت به‌لای خۆیدا ڕاكێشێ بۆ ئه‌وه‌ی به‌كاری بهێنێت بۆ هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی په‌یماننامه‌ی سیڤه‌ر، چونكه له‌و كاته‌دا توركیا وای له‌یه‌كێتی سۆڤیه‌ت گه‌یاندبوو كه ئه‌مه پلانێكی ئیمپریالیستی وڵاته رۆژئاواییه‌كانه دژ بهتوركیا، هه‌ر له‌به‌ر ئه‌وه بوو یه‌كێتی سۆڤیه‌ت پشتگیرییه‌كی گه‌وره‌ی توركیای كرد، له‌لایه‌كی دیكه‌وه و ساڵانێك پێشتر توركیا به‌ڵێنی به‌ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا دابوو توركیا بكه‌وێته ژێر مانداتی ئه‌مریكاوه، له‌پاڵ ئه‌وه دا چه‌ندین به‌ڵێنی تری به‌ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كان دابوو. ئه‌مانه‌ش پاڵی به‌ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانه‌وه نا بۆ ئه‌وه‌ی پشتگیری له‌توركیا بكات، بێجگه له‌و به‌ڵێنانه‌ی به‌كۆمپانیا پترۆڵییهكانی ئه‌مریكای دابوو، له‌لایه‌كی دیكه‌وه فه‌ره‌نسا له‌گه‌ڵ توركیا رێككه‌وت و دوای ئاگر به‌ستێك پاشه‌كشێی له‌و خاكانه كرد كه له‌توركیایه داگیری كردووبوو، ئیتاڵیاش له‌لایه‌ن خۆیه‌وه ئاگربه‌ستی له‌گه‌ڵ توركیادا واژۆ كرد، دوای ئه‌مه به‌ریتانیا كاتێ به‌هه‌موو ئه‌مانه‌ی زانی ئه‌ویش به‌ناچاری له‌توركیا چووه پێشه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵیدا رێكبكه‌وێت و رێكیشكهوت، به‌ڵام رێكه‌وتنه‌كه له‌سه‌ر حیسابی كوردبوو، ئه‌وه‌شمان بیرنه‌چێ توركیا توانی له‌سه‌ر ئاستی ناوخۆشدا كورده‌كان به‌كار بهێنێ چ بۆ به‌رژه‌وه‌ندی خۆی، چ دژ به‌داواكارییه‌كانی به‌ریتانیا له‌ناو خاكی توركیادا، چونكه له‌و كاته‌دا كورده‌كان به‌شێك بوون له‌ئه‌نجومه‌نی نه‌ته‌وه‌یی تورك كه پێشتر دامه‌زرابوو، توانی ئه‌و هه‌له بقۆزێته‌وه چ بۆ به‌رژه‌وه‌ندی خۆی و چ به‌دژی وڵاته رۆژئاواییه‌كان.
د. پێشڕه‌و حه‌مه جان: بێگومان له‌روانگه‌ی یاسای نێوده‌وڵه‌تییه‌وه دواجار پرۆسه‌ی رێكه‌وتننامه‌ی نێوده‌وڵه‌تی سیڤه‌ری پرۆسه‌ی په‌سه‌ند كردنه، یاخود ته‌سدیق كردنه، هه‌ر بۆخۆی پرۆسه‌كه پرۆسه‌یه‌كی ئاره‌زوومه‌ندانه‌یه، واته پرۆسه‌ی په‌سه‌ندكردن جۆرێك له ئاره‌زوومه‌ندانه‌ی داوه‌ته ده‌ست ده‌وڵه‌تان. ده‌وڵه‌تان ئه‌و رێككه‌وتننامانه‌ی له‌سه‌ره‌تادا واژۆیان كردووه، ده‌توانن ئاره‌زوومه‌ندانه له‌روانگه‌ی یاساییه‌وه په‌سه‌ندی نه‌كه‌ن، بۆ؟ چونكه ئه‌مه جۆرێك له‌ئازادی داوه بهدهوڵهتهكان بۆ ئه‌وه‌ی رێكه‌وتننامه یه‌ك له‌سه‌ر ئاستی نێوده‌وڵه‌تی ئیمزا ئه‌كه‌ن، كه گه‌ڕانه‌وه بۆ وڵاته‌كه‌ی خۆیان به‌پێی به‌رنامه و ستراتیژ و سیاسه‌تی خۆیان لهیهكدانهوهیهك بكه‌ن ئایا تا چ راده‌یه‌ك ئه‌و رێكه‌وتننامه‌یه له‌گه‌ڵ به‌رنامه و به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی ئه‌ماندا یه‌ك ده‌گرێته‌وه، واته بۆ خۆی رێكه‌وتننامه‌یه‌ك ئیمزاش كرابێت ئاره‌زوومه‌ندانه‌ش ئیمزا كرابێت، دواجار ئاره‌زوومه‌ندانه ئه‌توانی په‌سه‌ندی نه‌كه‌یت و نه‌یخه‌یته بواری جێبه‌جێ كردنه‌وه. راسته ئه‌م ده‌وڵه‌تانه ئیمزایان له‌سه‌ر كرد، به‌ڵام دواجار به‌رژه‌وه‌ندی ئه‌مانی تێدا نه‌بووه ئه‌م رێكه‌وتننامه‌یه بچێته بواری جێبه‌جێكردنه‌وه بۆیه دواجار له‌روانگه‌ی یاساییه‌وه په‌سه‌ندیان نه‌كرد به‌بێ ئه‌وه‌ی به‌رپرسیارێتیان له‌سه‌ر دروست بێت، به‌ڵام ئه‌توانین بڵێین له‌روانگه‌ی سیاسی و ئه‌خلاقییه‌وه جۆرێك لهبهرپرسیارێتیان له‌سه‌ر دروست بووه له‌به‌رانبه‌ر ئه‌و به‌ڵێنانه‌ی كه داویانه و ئه‌و رێكه‌وتننامه‌یه‌ی ئیمزایان كردووه. زۆرجار به‌ڵگه‌نامه مێژوویه‌كان جه‌خت له‌وه ده‌كه‌نه‌وه ئه‌م رێكه‌وتننامه‌یه‌ی ئیمبراتۆریه‌تی عوسماتنی به‌ستی بێگومان دۆڕاوی جه‌نگی یه‌كه‌می جیهانی بوو، دواجار له‌ناو توركیادا بزوتنه‌وه‌یه‌كی نیشتمانی توركی به‌سه‌رپه‌رشتی ئه‌تاتورك سه‌ری هه‌ڵدا، كه زیاتر بزوتنه‌وه‌یه‌كی نیشتمانی توركی بوو، گومانی تێدا نییه ئه‌م بزوتنه‌وه‌یه كه ئیمبراتۆریه‌تی عوسمانی گۆڕی بۆ كۆماری هه‌ر له‌سه‌ره‌تاوه كاری له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كرد رێكه‌وتننامه‌ی سیڤه‌ره نه‌چێته بواری جێبه‌جێ كردنه‌وه، دواجار كه كۆماری توركیاش دروستبوو جۆرێك لهئیستیغلالی كردنی ئه‌و ململانێ نێوده‌وڵه‌تییه‌ی كرد به‌تایبه‌ت له‌نێوانی به‌ریتانیا و روسیا كه زیاتر ئه‌و كاته بزوتنه‌وه‌یه‌كی ئیشتراكی تێدا ده‌ركه‌وت به‌سه‌ر په‌رشتی لینین، جۆرێك له‌ململانێی نێوان ئه‌وانیان ئیستیغلال كرد، جۆرێك لهدیبلۆماسیهت و سیاسه‌تی خۆی بهكابرهێنا تا ئه‌م رێكه‌وتننامه‌یه نه‌چێته بواری جێبه‌جێ كردنه‌وه. به‌تایبه‌تی له‌سه‌ره‌تادا بزوتنه‌وه‌كه‌ی ئه‌تاتورك خۆی واده‌رده‌خست كه نوێنه‌رایه‌تی تورك و كورد ده‌كات و كورده‌كان له‌چوارچێوه‌ی توركیاداپارێزراون، له‌لایه‌كی تره‌وه فه‌ره‌نساش هه‌رچه‌ند ئه‌ندام بووه و قسه له‌سه‌ر ئه‌وه ئه‌كرێت هه‌ر له‌سه‌ره‌تاوه رازی نه‌بووه بهرێكهوتننامهی سیڤه‌ر به‌شێوه‌یك كه ده‌وڵه‌تێكی كوردی دروست بكات بۆ كورده‌كانی كوردستان له‌لایه‌كی تره‌وه له‌ئه‌نجامی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی به‌ریتانیا و به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی فه‌ره‌نسا و دواجار سه‌رهه‌ڵدانی بزوتنه‌وه ئه‌تاتورك لهناوتوركیادا ئه‌مانه بۆ خۆی كۆمه‌ڵێك هۆكار بوون دواجار گه‌یشته ئه‌وه‌ی واقیعی كۆمه‌ڵی ده‌ولی به‌ئاڕاسته‌یه‌كدا رۆیشت رێكه‌وتننامه‌كه له‌رووی یاساییه‌وه په‌سه‌ند نه‌كرا، ئیتالیا ته‌سدیقی كرد و ئه‌ویش دواجار تهسدیقهكهی كێشایه‌وه، له‌ئه‌نجامدا به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی ئه‌و كاتی كۆمه‌ڵی نێوده‌وڵه‌تی بێگومان به‌و ئاڕاسته‌یه‌دا رۆیشت ئه‌م رێكه‌وتننامه‌یه نه‌چێته بواری جێبه‌جێ كردنه‌وه.
كورد سه‌ركرده‌ی نه‌بوو
مامۆستا گۆران برایم: له‌و كاته‌دا كورد له‌سه‌ر ئاستی نێوخۆیی خاوه‌نی سه‌ركرده‌یه‌ك نه‌بوو كه سه‌ركردایه‌تی بزوتنهوهیكی رزگاریخوازی نه‌ته‌وایه‌تی كورد بكات، ئه‌مه به‌پێچه‌وانه‌ی فارسه‌وه به‌نموونه له‌ئێران ره‌زا شای په‌هله‌وی توانی سه‌ركردایه‌تی ئێران بۆ دروستكردنی ئه‌و ده‌وڵه‌ته كه ئه‌مڕۆ له چوارچێوه‌ی ئێران‌دا هه‌یه، له‌توركیا ئه‌تاتورك هه‌بوو، عه‌ره‌به‌كان له‌لایه‌كی دیكه‌وه خاوه‌نی سه‌ركردایه‌تی خۆیان بوون بۆ دروستكردنی ده‌وڵه‌تی عه‌ره‌بی، به‌ڵام كورد خاوه‌نی سه‌ركردایه‌تییه‌ك نه‌بوو كه هه‌موو كورد له‌ژێر ئاڵایه‌كدا كۆبكاته‌وه، و سه‌ركردایه‌تی بزوتنه‌وه‌یه‌كی نه‌ته‌وایه‌تی بكات بۆ دروستكردنی ده‌وڵه‌تێكی كوردی، دوای ئه‌وه ئه‌و رێكخراو و ئه‌و كۆمه‌ڵانه‌ی له‌و كاته‌دا هه‌بوون راسته له‌هه‌وڵێكی گه‌وره زۆردابوون بۆ ئه‌وه‌ی تواناكانی كورد یه‌كبخه‌ن، چ رۆشنبیره‌كان و چ عه‌شیره‌ته‌كان، چ كه‌سایه‌تییه نوخبه‌كان، به‌ڵام ئه‌وانیش هێشتا سه‌ركه‌وتوو نه‌بوون، چونكه ئه‌و رێكخراوانه‌ی له‌و كاته‌دا هه‌بوون به‌تایبه‌تی كۆمه‌ڵه‌ی ته‌عالی كوردستان و كۆمه‌ڵه‌ی ته‌عالی كورد، جهعیهتی ته‌شكیلاتی ئیجتیماعی و پارتی میللی كورد هه‌موو ئه‌مانه كه له‌وكاته‌دا هه‌بوون به‌راستی یه‌كه‌م په‌یوه‌ندییه‌كی پته‌و و ته‌نسیقێكی به‌هێز له‌نێوانی خۆیاندا نه‌بوو، دوای ئه‌وه ته‌نسیقێكی به‌هێز له‌نێوانی ئه‌وان و خه‌ڵكی خواره‌وه‌دا نه‌بوو، یه‌كێك له‌به‌ڵگه‌نامه‌كانی به‌ریتانیا له‌دوای په‌یمانی سیڤه‌ره‌وه باسی له‌وه كردووه كورد نه‌یتوانیوه په‌یمانی سیڤه‌ر بۆ خۆی بقۆزێته‌وه، یه‌كێك له‌هۆكاره‌كانی ئه‌وه بوو كه سه‌ركردایه‌تییه‌ك لهكوردا نه‌بووه هه‌موو كورد له‌ژێر چه‌تری خۆیدا كۆبكاته‌وه بۆ دروستكردنی ده‌وڵه‌ت، ئینجا ئاماژه‌شی به‌وه كردووه كورده‌كان خۆشیان له‌ناوخۆیاندا ناكۆكن، ئه‌م عه‌شیره‌ت له‌گه‌ڵ ئه‌و عه‌شیره‌ت رێكناكهوێ، ئه‌گه‌ر ده‌سه‌ڵات بدرێ به‌هه‌ر لایه‌نێك لایه‌نه‌كه‌ی تر قبوڵی ناكات.
د. پێشڕه‌و حه‌مه جان: وه‌كو ئه‌وه‌ی بتوانین له‌روانگه‌یه‌كی یاساییه‌وه توركیا ناچاربكه‌ین، بێگومان ناتوانین، به‌ڵام گومانی تێدا نییه وه‌ك به‌ڵگه‌نامه‌یه‌كی سیاسی و مێژوویی كه رۆژگارێك هه‌بووه ئیمبراتۆریه‌تی عوسمانی دانی ناوه به‌وه‌ی ناوچه‌یه‌ك هه‌یه پێی ده‌وترێ كوردستان و كوردی تێدا نیشته‌جێیه، ئه‌توانین له‌م رێگه‌یه‌وه كاری له‌سه‌ر بكه‌ین، به‌ڵام ئه‌مه به‌زۆره ملێ نابێ به‌تایبه‌تی ئه‌مرۆ ده‌وڵه‌تێك هه‌یه ناوی ده‌وڵه‌تی توركیایه، به‌ڵام ئه‌گونجێ له‌گه‌ڵ یه‌كانگیركردنی به‌رژه‌وه‌ندی ده‌وڵه‌تی توركیا و ده‌وڵه‌تانی دراوسێ و ده‌وڵه‌تانی زلهێز، بێگومان هیچ رێگرییه‌كی یاسایی نییه ئیمه ئه‌گه‌ر بتوانین كاری له‌سه‌ر بكه‌ین.
هه‌نگاوێكی تربۆ سه‌ربه‌خۆیی
مامۆستا گۆران برایم: ئه‌گه‌ر سه‌یر بكه‌یت ئه‌و ئۆتۆنۆمییه كه به‌و ناوچانه ئه‌به‌خشرا زۆرینه‌ی دانیشتوانه‌كه‌ی كوردن ئه‌مه خۆی له‌خۆیدا هه‌نگاوێك بوو به‌ره‌و سه‌ربه‌خۆیی، ئه‌گه‌ر ئه‌و ئۆتۆنۆمییه به‌كورد ببه‌خشرایه له‌وكاته‌دا و ساڵی دوای ئه‌وه له‌رێگه‌ی ریفراندۆمێكه‌وه زۆرینه‌ی كورد ده‌نگی بدایه به‌سه‌ربه‌خۆیی ئه‌و كاته ئه‌یتوانی سه‌ربه‌خۆیی به‌ده‌ست بهێنێ و له‌گه‌ڵ ویلایه‌تی موسڵ و ئه‌و سنووره‌ی دیاریشكراوه.
له‌ئاستی دروستبوونی ده‌وڵه‌تی كوردیدا رێگر هه‌بوو
د. پێشڕه‌و حه‌مه جان: من ئه‌مه‌وێت به چه‌ند خاڵێك وه‌ڵام بده‌مه‌وه یه‌كێك له‌و خاڵانه ئه‌وه‌یه ئێمه پێمان وانه‌بێت كه هه‌موو ئه‌و نه‌خشه سیاسییانه‌ی ده‌وڵه‌تانی پێدروست بوون له‌دوای جه‌نگی جیهانی یه‌كه‌م هه‌مووی له‌ئه‌نجامی رێكه‌وتننامه‌ی سیڤه‌ر دروست بووبێ، چونكه له‌ناوه‌ڕاست و كۆتاییه‌كانی جه‌نگی جیهانی یه‌كه‌مدا له‌نێوان ده‌وڵه‌تانی هاوپه‌یماندا چه‌ندین رێكه‌وتننامه‌ی نێوده‌وڵه‌تی به‌سترا له‌وانه رێكه‌وتننامه‌ی سایكس پیكۆ، رێكه‌وتننامه‌ی سانڕیمۆ و چه‌ندین رێكه‌وتننامه‌یان به‌ستبوو كه هه‌ندێكیان تایبه‌ت بوون به‌دابه‌شكردنی ناوچه‌كانی ژێر ده‌سه‌ڵاتی عوسمانی، واته له‌م رێكهوتننامهانهدا كاری زۆریان له‌سه‌ر كردبوو نه‌ك ته‌نها له‌رێكه‌وتننامه‌ی سیڤه‌ردا، بێگومان خاڵێكی تریش كه ده‌مه‌وێت له‌سه‌ری بدوێم، ئیمبراتۆریه‌تی عوسمانی له‌وكاته‌دا دۆڕاوی جه‌نگی جیهانی بوو بۆیه ده‌وڵه‌تانی هاوپه‌یمان هه‌رچییه‌كیان بویستایه ئیراده‌ی خۆیان زۆر به‌ئاسانی فه‌رز ئه‌كرد به‌سه‌ر ئه‌م ده‌وڵه‌ته‌دا، بۆیه نیازیان وابوو چه‌ندین ده‌وڵه‌ت دروست بكه‌ن، یه‌كێكیش له‌و ده‌وڵه‌تانه ده‌وڵه‌تی كوردی بوو، به‌ڵام دواجار ئه‌م ئیراده‌یه وه‌كو خۆی نه‌مایه‌وه، ده‌وڵه‌ته‌كانی تر دروستبوون، به‌ڵام ئیراده‌ی ده‌وڵه‌ته كوردییه‌كه نه‌مایه‌وه. خاڵێكی تر ئه‌مه‌وێ قسه‌ی له‌سه‌ر بكه‌م ئه‌و ده‌وڵه‌ته‌ی كه بووه جێگره‌وه‌ی ده‌وڵه‌تی عوسمانی كۆماری توركیا بوو كه به‌سه‌رپه‌رشتی ئه‌تاتورك ئیشی تێدا ئه‌كرا، بێگومان هه‌ندێ شوێنی وه‌ك عێراق و سوریا و حیجاز ئیشیان بۆ ده‌كرا تا ببن به‌خاوه‌نی ده‌وڵه‌تی خۆیان، ئه‌گه‌ر رێگرێك نه‌بووبێ، به‌ڵام له‌ئاستی دروستبوونی ده‌وڵه‌تی كوردیدا رێگر هه‌بوو، به‌تایبه‌تی كۆماری ئه‌و كاتی توركیا كاری له‌سه‌ر ئه‌وه كرد ئه‌م ده‌وڵه‌تی كوردییه نه‌چێته بواری جێبه‌جێ كردنه‌وه، بۆیه ئه‌وانی تر چوونه بواری جێبه‌جێكردنه‌وه و كورد نه‌چووه بواری جێبه‌جێ كردنه‌وه، خاڵێكی تر فه‌ره‌نسا هه‌ر له‌سه‌ره‌تاوه رازی نه‌بوو به‌دروستبوونی ده‌وڵه‌تێكی كوردی له‌م ناوچه‌یه‌دا، به‌ڵام به‌رانبه‌ر شوێنه‌كانی تر رازی بوو، خاڵێكی تر كه ئه‌مه‌وێت ڕوونكردنه‌وه‌یه‌كی له‌سه‌ر بده‌م، ئه‌و كاته واقیعی ده‌وڵه‌تانی زلهێز و به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانیان نه‌یانویستووه ده‌وڵه‌تی كوردی دروست ببێ، به‌ڵام له‌رووی واقیعییه‌وه به‌لایانه‌وه مه‌به‌ست بووه، ویست و ئیراده‌یان له‌سه‌ر ئه‌وه بووه كه ده‌وڵه‌تانی سوریا و عێراق و حیجاز دروست بكه‌ن. به‌تایه‌به‌تی كه كۆمه‌ڵێك به‌رژه‌وه‌ندی تایبه‌تیان هه‌بوو كه دواجار سوریا له‌ژێر ئینتیدابی فه‌ره‌نسا بوو، عێراق له‌ژێر ئینتیدابی به‌ریتانیا بوو، كه‌واته كۆمه‌ڵێك به‌رژه‌وه‌ندیان هه‌بوو له‌م ناوچانه، به‌ڵام پێده‌چێ به‌رژه‌وه‌ندیان له‌ده‌وڵه‌تی كوردیدا نه‌بووبێ.
مامۆستا گۆران برایم: مه‌سه‌له‌ی كورد له‌وكاته‌دا خۆی لاوازبوو، وه‌ك پێشتریش ئاماژه‌مان پێكرد كورد سه‌ركردایه‌تییه‌كی وای نه‌بووه، كه هه‌موو كورد له‌بزوتنه‌وه‌یه‌كی نهتهواتیدا كۆبكاته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و هه‌له بقۆزێته‌وه، عه‌شیره‌ته‌كان له‌ناوخۆیاندا نارێك بوون، ئه‌و رێكخراوانه كوردییانه‌ی له‌و كاته‌دا هه‌بوون نه‌یانتوانی هه‌له‌كه بقۆزنه‌وه بۆ دروستكردنی ئه‌و ده‌وڵه‌ته، به‌ڵام تۆ نابێ له‌وكاته‌دا چاوه‌ڕێی ده‌ستی وڵاته هاوپه‌یمانه‌كان بیت بۆ ئه‌وه‌ی دهوڵهتێكت بۆ دروست بكات، ئه‌گه‌ر توركیای كه‌مالی چاوه‌ڕێی وڵاتانی هاوپه‌یمان بوایه ئه‌وه كوردستان كرا به‌چوار پارچه‌وه، توركیا ئه‌كرا به‌پێنج به‌شه‌وه، ئه‌و چاوه‌ڕێی ئه‌وه‌ی نه‌كرد، به‌ڵكو ئه‌وان دوای ئه‌و هه‌وڵ و ماندووبوونه‌ی ئه‌وان هه‌رچه‌نده به‌شێكی گه‌وره‌ی له‌سه‌ر حیسابی كوردبوو و زه‌ره‌رێكی گه‌وره‌شی له‌بزوتنه‌وه‌ی ناسیۆنالیستی كوردی دا له‌و كاته‌دا، به‌ڵام ئه‌وان توانیان سه‌ركه‌وتنێكی گه‌روه به‌ده‌ست بهێنن، به‌ڵام هه‌ڵوێستی وڵاتانی هاوپه‌یمانیش هه‌ر وه‌ك پێشتر ئاماژه‌مان پێكرد هه‌موویان پاشهكشێان لهپهیماننامهكه كرد دوای ئه‌وه یه‌كێتی سۆڤیه‌ت دژایه‌تی په‌یماننامه‌كه‌ی كرد، دوای ئه‌وه‌ی ئه‌رمه‌نه‌كان و یۆنانییه‌كان ئه‌وانه‌ی له‌ناو خاكی توركیادا مابوون ئاگاداركران بۆ ئه‌وه‌ی پاشه‌كشه بكه‌ن له‌خاكی توركیادا، دوای ئه‌وه‌ش مه‌سه‌له‌ی كوردیان به‌لاوه خست، ئه‌گه‌ر به‌شێوه‌یه‌كی گشتی سه‌یری بكه‌یت ئه‌و بارودۆخه‌ی له‌نێوانی په‌یماننامه‌ی سیڤه‌ر و لۆزاندا هاتووه‌ته كایه‌وه زۆرینه‌ی زۆری له‌به‌رژه‌وه‌ندی توركدایه، به‌ریتانیاش ئه‌ویست كورد به‌كاربهێنێ بۆ به‌رژه‌وه‌ندی خۆی دژ بهتوركیا.
ئەم بابەتە وەک بەرنامەیەکی تەلەڤزیۆنی لەلایەن خاک-ەوە ئامادەکراوە. لەچوارچیوەی هەماهەنگیەکانی کوردستانی نوێ‌و خاک‌دا بەچەند ئەڵقەیەک لە کوردستانی نوێشدا بڵاودەبێتەوە.