Home / مێژووى جیهان / سەیروسەمەرەکانى مێژوو / درۆ شاخدارەكانی مێژوو کامانەن ؟؟

درۆ شاخدارەكانی مێژوو کامانەن ؟؟

درۆ شاخدارەكانی مێژوو کامانەن ؟؟

 

خەڵك- ئەحمەد عەبدوڵا

بەپێی سەردەم و قۆناغەكانی ژیانی مرۆڤایەتی چەندین درۆی گەورە لە مێژوودا تۆماركراون.

ماڵپەڕی (بی.بی.سی) عەرەبی چەند درۆیەكی گەورەی مێژووی بڵاوكردۆتەوە، لە بوارەكانی، سیاسی، ئەدەبی، هونەر و تەنانەت زانستیشدا.

چەكە كۆمەڵكوژەكانی عێراق

جۆرج دەبلیو بۆش ؛سەرۆكی پێشووی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمەریكا؛ چەندین جار تەئیكدی كردەوە، كە بەڵگەی تەواویان هەیە ڕژێمی پێشووی عێراق چەكی كۆمەڵكوژی هەیە و بەهۆیەوە لە ساڵی 2003 دا شەڕێكی گەورەی بەرپاكرد، بەڵام دوای چەندین ساڵ لە داگیركردنی عێراق دەركەوت، وتەكانی سەرۆكی پێشووی ئەمەریكا درۆی گەورەبوون.

ئابڕوچونی وترغت



ریچار نیكسۆنی ؛سەرۆكی ئەمەریكا؛ رەتیكردەوە، كە لە ساڵی 1972 دا ئاگاداری كارەساتی هەڵكوتانە سەر بارەگای لیژنەی دیموكراتی نیشتیمانی بێت، بەڵام دواتر سەلمێنرا، كە خودی سەرۆك فەرمانەكەی دەكردووە و ئەویش بوو بە یەكێك لە ڕووداوە ئابڕوبەرەكانی سەرۆكایەتی ئەمەریكا.

مۆنیكا و كلنتۆن

لە ساڵی 1998 دا، بیل كلنتۆنی سەرۆكی ئەمەریكا ڕەتیكردەوە، كە پەیوەندی سێكسی لەگەڵ مۆنیكا لوینسكییدا هەبێت، بەڵام دواتر لەژێر فشاری یەكێك لە ڕاوێژكارە سەربەخۆكانیدا، كە بەڵگەی تەواوی هەبوو، ناچار بوو دانی نا بە تاوانەكەیدا.

كارەساتی ئەلفەرید دریفوس



ئەلفەرید دریفوس، ئەفسەرێكی جولەكەی سوپای فەرەنسا بوو بە پلەی نەقیب، لە كۆتایی سەدەی نۆزدەدا بە تۆمەتی ناپاكی و سیخوری بۆ سوپای ئەڵمانیا زیندانی كرا، بەڵام دواتر دەركەوت ئەو ئەفسەرە هیچ پەیوەندییەكی بە سوپای بێگانەوە نەبوو و ئەوەش وەك یەكێك لە درۆ گەورەكانی حكومەت و دەسەڵاتدارانی فەرەنسا تۆماكرا.

تیۆرەكەی داروین

لە ساڵی 1859 زانا تشارلز داروین، ئەوەی ئاشكرا كرد، كە بنەڕەتی دروستبوونی مرۆڤ مەیمونە و ئەمەیش وەك هەنگاوێكی زۆر كاریگەر لە بواری پێشكەتنی زانستدا لێكردرایەوە، بەڵام دواتر لە ساڵی 1910 دا، بەپێی لێكۆڵینەوەیەكی زانستی ڕەتكرایەوە و دەكەوت، كە مێژووی دروستبوونی مرۆڤ زۆر لە پێش مەیمونەوەیە.

تایتوس ئەوتیس



تایتوس ئەوتیس دەنگۆی  هێرشی كاسۆلیكی بۆ سەر ئەلنجیلییەكان بڵاوكردەوە، كە دەیانەوێت تشارلیزی پادشای سێهەمی ئەلنجیلییەكان بكوژن و بەو هۆیەشەوە 35 كەس كوژران و دواتر دەركەوت ئەو دەنگۆیانە دوربوون لە راستییەوە.

برنی مادوف

برنی مادوف، گەورەترین سەرمایەی كۆكردەوە بۆ دروستكردنی چەند پڕۆژەیەكی سەرمایەداری وەهمی و چەندین سەرمایەدار پارەكانیان خستە گیرفانی مادوفەوە، بەڵام پاش ماوەیەك مادوف بە 150 ساڵ زیندانی كرا، بە تۆمەتی دزینی پارەی خەڵك و بەوەش بوو بە یەكێك لە درۆ گەورەكانی مێژوو.

ئەسپی تەروادە



سوپای ئەسپەرتییەكان زۆر هەوڵیاندا شاری تەروادە كۆنترۆڵبكەن، دوای ئەوەی شازادەی تەروادە ژنی پادشاكەیان هەڵگرتبوو، بەڵام سەركەوتوو نەبوون، چونكە دەروازەی شارەكە زۆر قایم بوو و لەلایەن سەربازانی شارەكەوە زۆر بە باشی دەپارێزرا، بۆیە پەیكەرێكی گەورەیان لە شێوەی ئەسپدا بۆ خەڵكی شارەكە جێهێشت و پڕیانكرد لە سەربازی ئەسپەرتی.

دوای بردنە ژوورەوەی بۆ نێو شارەكە لە كاتی شەودا، سەربازەكان لە ئەسپەكە دابەزیون و دەستیان بەسەر بەشێكی زۆری شارەكەدا گرتوو و دەرگای شارەكەیان بۆ سوپاكەی خۆیان كردەوە و ئەوەش بوو بە یەكێك لە درۆ گەورەكانی مێژوو.

About زريان احمد

Check Also

زیندەبەچاڵکردنی کچان و سیستەمی فرە مێردی لە چاخەکانی پێش مێژوودا

د. فەوزی ڕەشید محەمەد بەرزنجی(١٩٣١-٢٠١١) بەشی چوارەم (چاخە مێژووییەکان بە دەرکەوتنی نووسین لە ٣٢٠٠ پ.ز …