Home / بەشی مێژووی كورد / جێنۆسایدی ئه‌رمه‌ن، كوردی تاوانبار و (مێ كێش)ی كورد

جێنۆسایدی ئه‌رمه‌ن، كوردی تاوانبار و (مێ كێش)ی كورد

جێنۆسایدی ئه‌رمه‌ن، كوردی تاوانبار و (مێ كێش)ی كورد

FB_IMG_1490870975416

علی سیرینی

یه‌كێك له‌ نكبه‌تیه‌كانی میلله‌تی كورد جه‌هله‌. یه‌كێكیش له‌ ڕێگا هه‌ره‌ گه‌وره‌و ئاسانه‌كانی جه‌هل، نه‌خوێنده‌واری و نه‌خوێندنه‌وه‌یه‌. له‌م حاڵه‌ته‌دا چی ده‌بێته‌ فه‌لسه‌فه‌ی ژیان؟ بێ گومان “قسه‌ی باو” كه‌ له‌ بازاڕ و كۆڕ و مه‌جلیس گوێمان لێده‌بێت. گومانی تیا نیه‌ ئه‌حمه‌ق له‌ نێو هه‌موو میلله‌تێك هه‌یه‌. به‌ڵام ئه‌و میلله‌تانه‌ی توشی گرێی خۆ به‌كه‌م زانین (عقدة النقص) بوون، ده‌دره‌كه‌یان زۆر له‌وه‌ كوشنده‌ تره‌ وه‌ك ئه‌وانه‌ی توشی نه‌بوون. كاتی خۆی كه‌ره‌پیاوێكی وه‌ك كامه‌ران قه‌ره‌داغی ده‌هۆڵی بۆ ئه‌وه‌ ده‌كوتا كه‌ ده‌بێت كورد داوای لێبوردن له‌ ئه‌رمه‌ن و ئاثوری و كلدان و ئێزیدی بكات!!! باشه‌ با مه‌سه‌له‌ی ئه‌رمه‌نیه‌كان له‌ولا دابنێین، ئه‌ی چیمان كردووه‌ له‌ ئاثوری و كلدان و ئێزیدی؟! ئه‌مه‌ له‌ نێو ئه‌و چینه‌ به‌ناو ڕۆشنبیره‌ باوه‌ كه‌ پێی ده‌ڵێن عه‌لمانی. صفه‌تی ئه‌م چینه‌ ئه‌وه‌یه‌، وێڕای ئه‌وه‌ی به‌ توێكڵی عه‌لمانیه‌ت گیرساوه‌ته‌وه‌، بێ ڕادده‌ له‌ عوقده‌ی نه‌قص ده‌ژیێ به‌رامبه‌ر به‌ هه‌ر شتێك به‌ ئه‌سته‌م ڕۆژئاوایی بێت. له‌ به‌ر ئه‌وه‌ ئیتر (مێ كێش)ی كردنی به‌لاش بۆ هه‌ر شتێك ڕه‌زامه‌ندی خوایه‌كه‌ی (ڕۆژئاوا) تێدا بێت ئه‌و به‌ شانازیه‌وه‌ پێی هه‌ڵده‌ستێت. دوو ساڵ پێش ئێستا دوای ته‌قینه‌وه‌ی كه‌نیسه‌ی (سیدة النجاة) له‌ به‌غدا، ویستم وتارێك بنوسم باسی ئه‌م حاڵه‌ته‌ بكه‌م به‌ڵام دواتر به‌ هۆی سه‌رقاڵی زۆره‌وه‌ بۆم نه‌كرا. سه‌دان مزگه‌وت و هه‌زاران بێ تاوانی مسوڵمان له‌ عێراق هاتنه‌ كوشتن. كه‌چی به‌ناو ڕۆشنبیری عه‌لمانی عه‌ره‌ب كردی به‌ شینی عاشورا كاتێك ئه‌م كه‌نیسه‌یه‌ ته‌قیه‌وه‌! بۆ؟ چونكه‌ ئه‌مه‌ له‌ نێو ناخیا چه‌قیوه‌ كه‌ خوا ڕۆژئاواییه‌كه‌ی ئه‌م جۆره‌ بۆچوونه‌ی پێخۆشه‌، ئێ خۆ مه‌سیحیه‌ت تازه‌ بووه‌ته‌ موڵكی ڕۆژئاوا ئیتر نابێت به‌ ئه‌سته‌م پێی بڵێی سه‌ری چاوت دوو برۆ! جه‌لالی یه‌كێتی و قاسملۆی دیموكرات و كامه‌ران قه‌ره‌داغی و ده‌یانی وه‌ك ئه‌وان، له‌ سه‌ر ڕێچكه‌ی عوقده‌ نه‌قصێكی وه‌ك حوسێن حوزنی موكریانی به‌ هه‌موو شێوه‌یه‌ك هه‌وڵیان داوه‌ كڕنۆش و تكاو نزایان لای خوایه‌كه‌یان (ڕۆژئاوا) قبوڵ ببێت ئنجا با له‌سه‌ر حیسابی منداڵی بێ نازی كورد و شه‌ره‌فی كورد بێت. بۆیه‌ زۆر مه‌جانیانه‌ كه‌وتوونه‌ته‌ كه‌وڵكردنی گه‌له‌كه‌ی خۆیان بۆ خاتری ڕازیكردنی چاوی ڕه‌شی كوڕه‌ به‌نازه‌كانی خواكه‌یان: مه‌سیحیه‌كانی نێو خۆمان!

من ده‌رباره‌ی به‌ ناو جێنۆسایدی ئه‌رمه‌نم خوێندووه‌ته‌وه‌. ده‌زانم چیه‌.

ڕاستیه‌كه‌ی كورد ته‌نها قوربانیه‌كی بێزراوی ئه‌م كاره‌ساته‌یه‌ كه‌ تیایدا قوربانیی كراوه‌ته‌ جه‌للاد و جه‌للادیش قوربانیی! من داوا ده‌كه‌م به‌لایه‌نی كه‌مه‌وه‌ سێ كاری پوخته‌ ده‌رباره‌ی ئه‌م به‌ ناو جێنۆسایدی ئه‌رمه‌نه‌ بخوێندرێنه‌وه‌: 1- مذكرات عبدالرزاق بدرخان (تیایدا باسی هێرشه‌ نا مرۆییه‌كانی ئه‌رمه‌ن ده‌كا بۆ سه‌ر گوند نشینه‌ كورده‌كان كه‌ ئه‌رمه‌نه‌كان به‌ هه‌موو شێوه‌ یارمه‌تی دراون لای ڕوسیای ئه‌وكات. ته‌نانه‌ت سه‌دان و هه‌زاران كچی كوردیان لاقه‌ كردووه‌!! كه‌چی پیاوێكی مسوڵمانی وه‌ك سه‌عیدی نورسی كوردی بووه‌ته‌ هۆی ده‌ربازكردنی سه‌دان عائیله‌ی ئه‌رمه‌نی له‌ كاتی شه‌ڕدا) 2- علاقة الاكراد بمذابح الارمن نوسینی محمد خلیل أمیر 3- چه‌ند نوسین و كتێبێكی دكتۆر عوسمان عه‌لی (ئازاد گه‌رمیانی) ده‌رباره‌ی مێژووی كورد كه‌ تیایدا باس له‌م به‌سه‌رهاتانه‌ ده‌كات. ئنجا تۆ وه‌ره‌ باسی ئه‌م گێلیه‌تیی و هیچ و پوچیه‌ته‌ی به‌ نێو ڕۆشنبیری كورد بكه‌ كه‌ له‌ به‌لاش ده‌یه‌وێ تۆمه‌تی جێنۆسایدی گه‌لێكی تر به‌ سه‌ر میلله‌ته‌كه‌یدا بێنێت! ماڕ شه‌معون یه‌كێكه‌ له‌ تاوانبارانی جه‌نگ. پیاوێكی ئایینی مه‌سیحی بوو و تا ئێستا كه‌س ئێقه‌ی نه‌گرتووه‌ ئه‌رێ كابرای ئایینی تۆ چیت دابوو له‌ چه‌ك و كوشتن؟! ئه‌ی ناڵێن مه‌سیحیه‌ت له‌ گه‌ڵ چه‌ك ناگونجێت! به‌ڵام چونكه‌ سمكۆ كوشتوویه‌تی ئیتر ده‌بێ بكرێت به‌ شین. چونكه‌ سمكۆ مسوڵمانه‌. به‌ڵام گێله‌ پیاو (مێ كێش)ی كورد نازانێت ماڕ شه‌معون كێیه‌ كه‌ ته‌نانه‌ت لای مه‌سیحیه‌كان خۆیان كه‌سێكی تاوانبار و بێزراوه‌، ته‌نها ئه‌وه‌ نه‌بێت كه‌ ده‌یانه‌وێ به‌كاری بێنن بۆ ده‌ستكه‌وت له‌ دژی كورده‌وه‌.

ئه‌م شه‌معونه‌ چه‌ند جارێك ویستوویه‌تی ئاغا بطرس بكوژێت و بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ چه‌ند جارێك پلانی بۆ جێبه‌جێكردووه‌ كه‌چی سه‌ری نه‌گرتووه‌. ئاغا بطرسیش یه‌كێكه‌ له‌ تاوانبارانی جه‌نگی دژ به‌ كورد. ته‌نانه‌ت ئه‌م ئاغا بطرسه‌ له‌ بیره‌وه‌ریه‌كانی باسی ئه‌وه‌ ده‌كات كه‌ چووه‌ته‌ ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان و گوند نشینه‌ كورده‌كان له‌ به‌ر برسیه‌تی و نه‌هامه‌تی ئه‌وه‌نده‌ بێزار بوونه‌ تاقه‌تی وه‌ڵامدانه‌وه‌ی سه‌لامیان نه‌بووه‌! كه‌چی ئه‌م ئاغا بطرسه‌ (سه‌ركرده‌یه‌كی ئاثوری بوو) ده‌ستی نه‌پاراست له‌ قه‌تلوعامكردنی ئه‌و گوند نشینانه‌.

كوردێكمان نه‌بینی بڵێت پێویسته‌ ئاثوریه‌كان داوای لێبوردن له‌ كورد بكه‌ن و ئاثوریه‌كانیش خۆیان ته‌قه‌ی سه‌ریان دێ و پڕ به‌دڵ ده‌ڵێن ده‌ستی خۆشبێت. زۆربه‌ی ماڵه‌ مه‌سیحیه‌كان وێنه‌ی ئاغا بطرسیان هه‌ڵواسیوه‌ له‌ ماڵه‌كانیان!

له‌ دوای ئه‌م وتاره‌ وتاری پیاوێكی ئایینی مه‌سیحی داده‌نێم خۆتان بیخوێننه‌وه‌ بزانن چۆن باسی ماڕ شه‌معون ده‌كات. ئه‌و ماڕ شه‌معونه‌ی كه‌سێكی وه‌ك جه‌لۆ ده‌یه‌وێ هه‌موو كورد داوای لێبوردن بكه‌ن له‌ ئاثوریه‌كان چونكه‌ سمكۆ ئه‌وی كوشتووه‌، به‌ڵام خۆی (جه‌لۆ) كه‌ ده‌ستی به‌ خوێنی هه‌زاران كورد سووره‌ جارێك داوای لێبوردنی نه‌كرد. بۆ؟ چونكه‌ له‌ عورفی ئه‌و كورد مسوڵمانه‌و هه‌رزانه‌، كوشتنیشی ئاساییه‌ به‌ڵام مه‌سیحیه‌ك نابێ به‌ده‌ستی كورد بریندار كرابێ هه‌تا گه‌ر له‌سه‌ر هه‌قیش بووبێ چونكه‌ مه‌سیحی كوڕی به‌نازی خوای جه‌لۆ و ئه‌مسالی وه‌ك جه‌لۆیه‌ كه‌ ده‌كا ڕۆژئاوا. من پێم ئاساییه‌ ئه‌وانه‌ی قه‌ناعه‌تیان وایه‌ كورد ده‌بێ داوای لێبوردن بكات له‌ ئه‌رمه‌ن، ئه‌وان خۆیان بچن ئه‌رمه‌نیه‌كان ڕازی بكه‌ن به‌هه‌ر شێوازێك بێ بۆ ئه‌وه‌ی نێوان خۆیان و ئه‌وان چاك بكه‌نه‌وه‌و دڵی ئه‌وانیش خۆش بكه‌ن. به‌ڵام گه‌ر بیانه‌وێ ئه‌ولاد و نه‌وه‌ی ئێمه‌ بكه‌ونه‌ ژێر باری كۆیلایه‌تیی و ده‌سته‌مۆیی بۆ میلله‌تێكی ناحه‌ز و دوژمن گوایه‌ باپیرانیان تاوانیان دژ كردوون من له‌ گه‌ڵ ڕێزم ئه‌م قسه‌یه‌ فڕێ ده‌ده‌مه‌ نێو زبڵه‌وه‌. ئه‌مه‌ مێ كێشیه‌كی ڕووته‌ كه‌سی نه‌فام و جاهل پێی هه‌ڵده‌ستێت كه‌ نه‌ ناوه‌ڕۆكی بابه‌ته‌كه‌ ده‌زانێ و نه‌ ئه‌نجام و ئاسه‌واره‌كانی مه‌سه‌له‌یه‌كی ترسناكی وه‌ك ئه‌مه‌ش ده‌زانێ له‌ داهاتوو بۆ نه‌وه‌كانمان.

About زريان احمد

Check Also

گوتیەکان : Gutians

لە کوردستانی کۆندا دوای ئەوەی خەڵکی گوندەکانی چەرمو و بێستانسور ژمارەی دانیشتوانیان زیادی کرد، خەڵک …