چوار شه‌ممه‌ , كانونی یه‌كه‌م 4 2024
Home / مێژووی ئیسلام / لایەنی فیكری لەدەورانی عوسمانیدا

لایەنی فیكری لەدەورانی عوسمانیدا

لایەنی فیكری لەدەورانی عوسمانیدا

FB_IMG_1490251542892

لەبەر چی یاسایەك دەرناچێت بۆ وەستاندنی ئەو شتانەی لەلایەن خەڵكیەوە بەكار دەبرێ؟

ئەمە پرسیاری موستەفای كوڕی عەبدوڵڵایە كە ناسراوە بە (چەلەبی نوسەر) یان حاجی خەلیفەی فەیلەسوف و مەوسوعی و زانای گەورەی عوسمانی لەبەرامبەر قازی زادەلیدا كە دەیوت قاوە و جگەرە بیدعەیە چونكە لە خۆرئاواوە دەهێنرێت. چەلەبی لەپاش خۆشی دوای ئەوەی دواكوپی قاوەی نۆشكرد نزیكەی 22دانراوی بەجێهێشت كە ناودارترینیان (كشف الڤنون عن أسما‌و الكتب والفنون) بوو لەگەڵ كتێبی (شێوەی جیهان) بەناوی (جهان نامە).

چەلەبی نوسەر لەسەدەی 17ز لەكاتێكدا ژیاوە كە دەوڵەتی عوسمانی دروستبونی پارچەپارچەبونێكی فیكریدا بوو، لەبەرامبەریشیدا خۆرئاوا لە هەڵكشان و دۆزینەوە جوگرافی و داگیركاریەكانی خۆیدا بوو هاوشانیشی لەپێشكەوتنی زانستیانەی خۆیدا بوو، ئەوەی دەشبینرێ لە ساحەی فیكری عوسمانیدا دروست بونی چوار تەیاری فیكریە تاوەكو ڕوخانی دەوڵەتەكە لە مونافەسەدا بون.

ئەم دامەزراوانەش خۆیان لە چەند شتێكدا دەبینیەوە، بەشێكیان رێگای سۆفیانەیان هەڵبژاردبوو كە ئەم دامەزراوە پەیوەندیەكی باشی لەنێوان دەسەڵات و دین و كۆمەڵگادا دروست كردبوو لەسەرەتاكانی دەوڵەتی عوسمانیدا. پاشان قوتابخانەی زانستی كە چینی زانایان و فەلەكناس و دادوەران و بیریكاریزان و فەیلەسوف و پزیشكانی ئەگرتەوە، كە ئەوانەی لەم قوتابخانەیە دەرئەچون ئەبوایە شارەزاییەكی تەواویان لە مەزهەبی ئەشعەریدا هەبوایە بە حوكمی لایەنی تەشریعی و دادوەری، پاشان لەسەدەی 16 و 17ز پزوتنەوەیەكی سەلەفی بەناوی (قازی زادلی) دەركەوت كە كاریان بانگەشەكردن بوو بۆ گەڕاندنەوەی خەڵكی بۆ سەر سوننەتی راستەقینەی موحەممەد و دژایەتی كردنی چینی سۆفی و فەسادی چینی زانایان، لەئەنجامیشدا بزوتنەوەیەكی نوێ سەری هەڵدا كە بووە هۆی گۆرانكاری لە هەموو بوارەكانی سەربازی و ئیداری و عیلمی و سیستمی حوكم و دەسەڵاتدا.

لەناوجەرگەی ئەم چوار گروپەشدا كۆمەڵێ لە بیرمەند و فەیلەسوف و زانای گەورە بەدیاركەوتن كە بیروفیكرەكانیان ئاڵوگۆڕی جیاجیای بەسەر بیری فیكری دەورانی عوسمانیدا دەهێنا كە هەندێكیان لەژێر فیكری وڵاتانی فارسو هیند و وڵاتی پشت روبارەوە بون.

 

پەرەسەندنی سۆفێتی

دوای كۆتایهاتنی بنكەی سەرەكی شارستانیەتی ئیسلامی كە مەركەزەكەی شاری بەغدا بوو بە ڕوخانی خیلافەتی عەباسی لەلایەن مەغۆلەكانەوە، سەرەتای بەدیاركەوتنی سۆفێتی بوو وەكو جێگرەوەی مەركەزیەتی خیلافەت لە بڵاوكردنەوە و بانگەوازی ئیسلامی لە ئەفریقیا و باشوری رۆژهەڵاتی ئاسیا و ئەنادۆڵ، بەمەش بووە هەیكەلی ئەو هەرەمە كە كاری پارێزگاری مەعریفە و سوڵتەی ئیسلامی بوو.

بەڵام هۆكاری سەرەكی لە فەتحكردنی ناوچەكان و فراوانخوازیەكانی عوسمانیدا، بونی مومارەسەكردنی سۆفیانە بوو، ئەمەش لەڕوی ناوخۆی دەوڵەتەكەوە لەسەر سێ پایە وەستابوو:

بنكەی یەكەم

دامەزراندن و شەرعاندنی دەسەڵات، كە شێخ ئەدبالی ئەندامی ئەنجومەنی سوڵتەی ئالی عوسمان رۆڵێكی سەرەكی بوو لە دروستكردنی دەوڵەتەكە، یاخود شێخ سوهرەوەردی كە دەورێكی زۆری گێرا لە ڕوی فەتوادان بۆ دەوڵەتەكە و قایمكردنی جێ پێی دەوڵەتەكە لە ئەنادۆڵ، هەروەها شێخەكانی نێو رێبازی سۆفێتی موقەلید بون بەوەی سوڵتان شمشێری ئیمارەتە و زۆرێكیش لە سوڵتانە بەهێزەكان پابەندیان بەم رێبازە سۆفیەوە زۆر توندوتۆڵ بووە بەجۆرێك گەیشتونەتە پلەی ئەولیا.

بنكەی دووەم:

مەركەزیەت بوو، ئەویش دامەزرا لەلایەن ڕێبازی بەكداشیەوە لەسەر دەستی حاجی (بەكداش) شێخی ڕێبازەكە، ئەویش لەڕێگای دابینكردنی تەواوی قەواعیدی عەسكەری سوپاكە لەسەر ڕێبازی بەكداشی.

بنكەی سێیەم:

پەیوەستكردنی تەواوی چین و توێژەكانی تری كۆمەڵكە لە كرێكار و جوتیار و هەژاران و سەرجەم چینەكانی تر لەرێگای تەكیە و خانەقا و ئەڵقەكانی زیكرەوە و بەستنەوەیان بە مەبادیئەكانی دەوڵەتیەوە.

 

قوتابخانەی نیزامیە و چینی زانایان

دەوڵەتی عومانی لەسەر هەمان پاشخانی قوتابخانەی نیزامیە دروستبوو كە لەلایەن وەزیر (نیزام مولك)ەوە لەدەورانی سەلجوقی بونیاتنرا، واتە میراتی سەرەكی ئەم قوتابخانە بەرێژەیەكی بەرفراوان لەسەر مەزهەبی ئەشعەری شافیعی بوو، لەگەڵ سود وەرگرتن لە فەلسەفەی زانستی كەلام و گرنگیدان بە فەلەك و بیركاری و زانستە كرداریەكان، ئەم قوتابخانانەش رۆڵێكی زۆر باشیان گێڕا لە پەروەردەكردن و بەتواناكردنی دەرچوانی ئەم قوتابخانانە كە دەبونە نوسەر و قازی و یاسایی و زانا و مەلا و وەزیر، كە لەنێو هەرەمی دەوڵەتەكەدا لەچینێكی باڵادەستدا بون، واتە لە هەیكەلی دەوڵەتدا لە چینی یەكەمدا بون.

هەرچی پرۆگرامی فەلسەفەی زانستی كەلامیشە دامەزرابوو لەسەر زانستی كەلامی ئەشعەری، لەبەرامبەریشدا عوسمانیەكان زانستەكانی فەلەك و جوگرافیا و مێژوو و زانستی ئیدارە و بیركاریش دەخوێنرا.

هەرچی بانگەوازی سەلەفیەتیشە لە دەوڵەتی عوسمانیدا دەگەرێتەوە بۆ شێخ (بەرتەوی موحەممەدی ئەفەندی) زانای دین و ئامۆژگاریكەری دیاری عوسمانی كە زیاتر لەژێر كاریگەری ئیبن تەیمیە و قوتابیەكەی ئیبن قەیمدا بووە، كە كاری لەسەر وەستاندنی ئەو بەربڵاویەی سۆفیەتی بوو لەگەڵ لابردنی بیدعەدا. بەشێوەیەكی گشتی قازی (موحەممەد زادە ئەفەندی كە لەسەر پەیرەوی بیرەكانی شێخ بەرتەوی بوو رۆڵێكی گرنگی گێڕا لەبڵاوكردنەوەی ئەم بزوتنەوەدا لەرێگای هاوفكرانیان لە مزگەوتەكان بە دژایەتیكردنی بیدعە و بەتایبەتی رێبازی سۆفێتی لە نمونەی فەریزەی حەج و لە قەبر پارانەوە، هەروەها دژایەتیكردنی قاوە خواردنەوە و جگەرە كێشان، لەگەڵ رەقسی سۆفێتی و ئەڵقەكانی زیكر و گۆرانی و مۆسیقا لەگەڵ بانگەوازی خەڵكی راستە رێگای ڕاست كە پێغەمبەر درودی خوای لێبێت رابەرایەتی دەكات.

بڵاوبونەوەی بانگەوازی قازی زادە بەشێوەیەكی بەرفراوان بوو بەجۆرێك گەیشتە كۆشكی سوڵتان و لەلایەن سوڵتان مورادی چوارەمەوە پێشوازی لێكرا (1623-1640)ز كە فەرمانیدا بە داخستنی قاوەخانەكان و خەمر فرۆشەكان، بەڵام لەپاش دۆراندنی سوپای عوسمانی لە شەری ڤیەننادا ئەم رەوت و رێبازە بەتەواوی لەلایەن سوڵتانەوە پشت گوێ خرا و ئەو كاریزمایی و دەسەڵاتداریەی نەما كە وەكو چەلەبی نوسەر ئاماژەی پێئەدا لەسەر جێبەجێ نەكردنی فەتواكانی سەلەفی 20 سەربازی ئینكشاری لەسێدارەدران بەهۆی كێشانی جگەرەوە بەر لە شەری گرتنەوەی بەغدا لە سەفەویەكان.

 

سەرچاوەكان

1. التأپیر الصوفی فی الدولە العپمانیە: اسلام اوزكان

2. السلفیە العپمانیە: احیائیە اسلامیە فی مواجهە البدع الصوفیە

3. Turkish delights-philosophy under the ottomans

4. Freeing Astronomy from philosophy: an Aspect of islamic Influence on Science, 2001, 49-71.

 

تێبینی/ تابلۆی (سەمای دەروێشان) لەلایەن وێنەكێشی ئیرلەندی ئیدوارد دودیلەوە كێشراوە ساڵی 1821ز

دەوڵەتی عوسمانی

 

____________________

پەیجی شارستانیەتی ئیسلامی

About زريان احمد

Check Also

ڕۆڵی بنەماڵەی بەرمەکی پێش دەسەڵاتی هارونەڕەشید.

گەرمیان حەسەن هێزە شۆڕشگێڕەکانی عەباسی لە ساڵی ١٣٢ک/٧٤٩ ز چوونە ناو کوفە و ئەبو سەلەمەی …