ژیانی “فریشته‌كه”؛ چۆن به‌رپرسێكی باڵای میسر سیخوڕی بۆ ئیسرائیل كرد؟
نووسینی: یه‌ئێلأ فریدمان
سه‌رچاوه: Haaretz
وه‌رگێڕانی له ئینگڵیزییه‌وه: قاره‌مان عه‌لی
كه‌م شت ئه‌توانێت هێنده‌ی چیرۆكێكی ڕاستی ژیانی سیخوڕێك، ئاره‌زووی زانین تێربكات. چیرۆكێك وه‌ك یه‌كێك له باشترین چیرۆكه خه‌یاڵییه‌كان، سه‌رنجڕاكێش و ئاره‌زوو بزویێنه. په‌رتوكوكه‌ی (كتێبه‌كه‌ی) ئوری بار-یوسف “فریشته‌كه” كه یه‌كه‌م جاره به زمانی ئینگڵیزی بڵاو ئه‌بێته‌وه، په‌رتوكه‌كه ده‌رباره‌ی ژیان و مه‌رگی ناواده‌ی ئه‌شره‌ف مه‌روانه، كه گه‌وره به‌رپرسێكی مسری بوو، سیخوڕی بۆ ئیسرائیل ئه‌كرد. ئوری بار-یوسف له په‌رتوكه‌كه‌یدا “فریشته‌كه” زانیاری به‌به‌هاو گرنگی ده‌رباره‌ی ژیانی پڕ له نهێنی سیخوڕێك خستوه‌ته‌ڕوو، هه‌روه‌ها په‌رتوكه‌كه ئه‌كرێت وه‌ك تازه‌ترین نووسین سه‌یربكرێت كه ده‌رباره‌ی بابه‌تێكی پڕ له مشتومڕی وه‌ك شكستی هه‌واڵگری ئیسرائیلی له جه‌نگی ڕوژی لێخۆشبوو‌ن-ی 1973 نووسرابێت و له پهرتوكهكدا ئه‌وه‌ش ڕوونكراوه‌ته‌وه ئایا ئه‌و پیاوه‌ی كه كۆدی ناوه‌كه‌ی له نێو موساددا “فریشته‌كه” بوو سیخوڕێكی دووسه‌ره بوو یان ڕزگاركه‌ری ئیسرائیل بوو له چه‌ند بارودۆخێكی جیاوازدا.
“فریشته‌كه” كێ بوو؟
ئه‌شره‌ف مه‌روان خاوه‌ن كه‌سایه‌تییه‌كی سه‌رنجڕاكێش و كه‌سێكی قۆزو زیره‌ك و زۆر بهرزخوازبوو، مه‌روان به‌هۆی لێهاتوویهكهیهوه به خێرای هه‌موو قۆناغه‌كانی بڕی تا گه‌یشته ناوه‌ندی بڕیاری سیاسی میسری له سه‌رده‌می هه‌ردوو سه‌روك: جه‌مال عبدالناصر و ئه‌نوه‌ر سادات-دا. دوای چه‌ند جارێك یه‌كتر بینین له‌گه‌ڵ مونای كچی جه‌مال عبدالناصر له هۆڵێكی یاری تێنس له یانه‌ی هێلیوپۆلیس، مه‌روان وێڕای ناڕازی بوونی جه‌مال عبدالناصری باوكی مونا، هاوسه‌رگیری له‌گه‌ڵ مونا-دا كرد. جه‌مال عبدالناصر ئه‌ترسا له‌وه‌ی كه پاڵنه‌ری هاوسه‌رگیری مه‌روان له‌گه‌ڵ مونا-دا خۆشه‌ویستی نه‌بێت و سیاسی بێت بۆیه به‌رده‌وام به‌گومان بوو له مه‌روان.
به‌هۆی گومانه‌كانییه‌وه، جه‌مال عبدالناصر مه‌روانی زاوای ناچاركرد تا له نوسینگه‌كه‌ی، له ژێر چاودێری خۆی و ده‌زگای هه‌واڵگری میسریدا، كاربكات. گومان و مامه‌ڵه تونده‌كانی عبدالناصر و ڕێگریكردن له مه‌روانی زاوای كه پێگه‌و ده‌سه‌ڵاته سیاسییه‌كه‌ی، كه له‌و سه‌رده‌مه شتێكی ئاسایی بوو، له به‌رژه‌وه‌ندی خۆی به‌كاربهێنێت بووه هۆی ئه‌وه‌ی كه مه‌روان هه‌ست به نائومێدی و به‌شێوه‌یه‌ك له شێوه‌كان سوكایه‌تی پێكردن بكات. ئه‌مه‌ش بووه هۆی ئه‌وه‌ی مه‌روان و هاوسه‌ره‌كه‌ی، كه كچی جه‌مال عبدالناصر بوو، له ساڵی 1968 ڕوو له له‌نده‌ن بكه‌ن.
بار یوسف له په‌رتوكه‌كه‌یدا ئه‌و هۆكارانه ئاشكرا ئه‌كات كه وای له مه‌روان كرد له ساڵی 1970 له له‌نده‌ن په‌یوه‌ندی به موساده‌وه بكات، ئه‌وه‌ی وای له كه‌سێكی سه‌ركه‌وتوو و خاوه‌ن په‌یوه‌ندییه‌كی به‌رفراوان له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی میسری وه‌ك مه‌روان كرد كه كار بۆ دوژمنێكی سه‌رسه‌ختی وهڵاتهكهی بكات، پاره‌و خراپ مامه‌ڵه‌كردنی عبدالناصری خه‌زوری و خود خۆشویستنی (نێرجیسییهتی) ئه‌شره‌ف بوو.
بار یوسف جه‌خت له‌سه‌ر فاكته‌رێكی تری گرنگ ئه‌كات كه ڕۆڵی هه‌بووه له پهیوهندیكردنهكهی مه‌روان به موساد-ه‌وه، بار یوسف ئه‌نووسێت: “سه‌ركه‌وتنه سه‌رسوڕهێنه‌ره‌كه‌ی ئیسرائیل له جه‌نگی شه‌ش ڕۆژه‌ی نێوان عه‌ره‌ب-ئیسرائیل، ڕه‌نگه بیروڕای مه‌روانی گۆڕیبێت. ئه‌و كه‌سێك نه‌بوو كه شكستی وڵاته‌كه‌ی به ئاسای وه‌ربگرێت، ئه‌م جوره هه‌ستكردنه له هه‌موو میسردا هه‌ستی پێكراوه‌و كاریگه‌رییه‌كی زوری هه‌بووه له‌سه‌ر كه‌سه نزیكه‌كانی جه‌مال عبدالناصر. له ڕێگه‌ی گۆڕینی خۆشه‌ویستی ناخی بۆ لایه‌نی ئیسرائیلی و خۆدانه‌پاڵ لایه‌نی براوه‌ی جه‌نگه‌كه كه ئیسرائیله، ڕێگه‌یه‌كی دۆزیوه‌ته‌وه بۆ خۆڕزگاركردن له ئازاری شكست و دۆڕاندن”.
ئه‌و ئیسرائیلییه‌ی كه سه‌رپه‌رشتی بهسیخوڕكردنی مه‌روانی ئه‌كرد له‌گه‌ڵ ئه‌و ئیسرائیلییانه‌ی تر كه مهروانیانیان ئه‌ناسی، “هه‌ستیانكرد كه مه‌روان له ڕووی ده‌روونییه‌وه پێویستییه‌كی زۆری به‌وه هه‌یه كه ببێت به‌به‌شێك له‌و لایه‌نه‌ی كه سه‌رده‌ست و براوه‌ی ململانێی نێوان عه‌ره‌ب-ئیسرائیله.” له‌م ڕێگه‌یه‌وه موساد به‌گومان و وریاییه‌كی زۆره‌وه له مه‌روان نزیك بوونه‌وه‌و له كۆتاییدا بۆیان ده‌ركه‌وت كه ئه‌و سیخوڕێكی دووسه‌ره نییه. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا، مه‌روان بۆ ماوه‌یه‌ك له ژێر چاودێری موساددا بوو، مه‌روان وه‌ك “یه‌كه‌م مامه‌ڵه” زانیاری گرنگی ده‌رباره‌ی پلانی سه‌ربازی میسر به موساد به‌خشی، هه‌ربۆیه موساد بڕیاریدا كه مه‌روان شایسته‌ی ئه‌وه‌ی كه له پێناویدا خۆی بخاته مه‌ترسییه‌وه.
دوای ئه‌وه‌ی جه‌مال عبدالناصر ئه‌زانێت كه زاواكه‌ی به‌هۆی قومار و ئه‌و شێوه ژیانكردنهی كه له له‌ندن له‌سه‌ری ڕاهاتبوون ئه‌كه‌وێته ژێر قه‌رزێكی زۆره‌وه، مه‌روان و مونا ئه‌گه‌ڕێنه‌وه بۆ میسر. هه‌رگیز ڕِۆژێك له ڕۆژان مه‌روان ئاره‌زووی سه‌ركێشی و ژیانێكی پڕ له خۆشگوزه‌رانی له ده‌ستنه‌داوه. جارێكیان سه‌رپه‌رشتیاره ئیسرائیلییه‌كه‌ی مه‌روان له‌گه‌ڵ به‌رپرسی موساد تسڤی زه‌میر، مه‌روان-یان له شوقه‌كه‌ی خۆی له له‌نده‌ن، بینی. له‌كاتی پهكتر بینینهكهیاندا له‌شفرۆشێك له ژوری نوستنه‌كه‌ی مه‌روان-دا، چاوه‌ڕوانی مه‌روانی ئه‌كرد. له‌شفرۆشه‌كه ئه‌یتوانی كه به ئاسانی گوێبیستی هه‌موو گفتوگۆكه‌ی نێوان مه‌روان و به‌رپرسه‌كه‌ی موساد ببێت. جارێكی تر، مه‌روان به ده‌مانچه‌وه هات بۆ بینینی سه‌رپه‌رشتیاره ئیسرائیلییه‌كه‌ی، سه‌رپه‌رشتیاره‌كه‌ی پێی وت جارێكی‌تر شتی وانه‌كه‌یت به‌ڵام ئه‌و هه‌ربه‌رده‌وام بوو له‌سه‌ر ئه‌و ڕه‌فتاره‌ی!
“په‌رتوكێكی كراوه بۆ هه‌واڵگری ئیسرائیل”
دوای تێپه‌ڕبوونی ماوه‌یه‌كی كورت به‌سه‌ر په‌یوه‌ندی كردنه‌كه‌ی مه‌روان به موساده‌وه، جه‌مال عبدالناصر مرد. له دوای مردنه‌كه‌ی عبدالناصر، له جیاتی ئه‌وه‌ی وه‌ك سه‌رچاوه‌یه‌كی هه‌واڵگری ئیسرائیلییه‌كان له میسر به‌های خۆی له ده‌ستبدات، به پێچه‌وانه‌وه، له‌گه‌ڵ هاتنی شوێنگره‌وه‌كه‌ی عبدالناصر؛ سادات-دا، مه‌روان بوو به یه‌كێك له به‌نرخترین سه‌رچاوه هه‌واڵگرییه‌كانی ئیسرائیل. هه‌روه‌ك چۆن بار یوسف له په‌رتوكه‌كه‌یدا ئه‌نووسێت: ” مردنه‌كه‌ی عبدالناصر…مه‌روان-ی، كه به گرنگترین سه‌رچاوه‌ی هه‌واڵگری موساد له مێژووی ئیسرائیل‌دا دائه‌نرێت، له پڕێكا كرد به به‌نرخترین و پێویستترین سه‌رچاوه‌ی هه‌واڵگری.”
مه‌روان و سادات –كه هه‌ردووكیان دووكه‌س له كه‌سه په‌راوێزخراوه نزیكه‌كانی عبدالناصر بوون- هاوپه‌یمانییه‌كی به‌هێزیان دروستكرد. له دوای گرتنه ده‌ستی ده‌سه‌ڵات له‌لایه‌ن سادات-وه‌وه، سادات زۆر پشتی به مه‌روان ئه‌به‌ست و كردی به ڕاوێژكارو نێردراوی تایبه‌تی خۆی بۆ لای سه‌ركرده باڵاكانی هه‌ریه‌ك له لیبیا‌و سعودییه. له‌گه‌ڵ وه‌رگرتنی ئه‌م پۆسته گرنگانه له‌لایه‌ن مه‌روان-ه‌وه، میسر بوو به په‌رتوكێكی كراوه بۆ ده‌زگای هه‌واڵگری ئیسرائیل.
له‌سه‌رده‌می سادات-دا، مه‌روان ده‌رفه‌تی خۆده‌وڵه‌مه‌ندكردنی هه‌بوو له ڕێگه‌ی به‌كارهێنانی ده‌سڵاته سیاسییه‌كه‌ی و ئه‌و مامه‌ڵه دارایی و پڕقازانجانهی كه به‌هۆی گه‌نده‌ڵی و ناونیشانه دیپلۆماسییهكهیهوه ده‌ستی ئه‌كه‌وت.
به‌شێكی زۆر له په‌رتوكه‌كه بۆ چیرۆكه سیخوڕییه سه‌رنجڕاكێشه‌كه‌ی مه‌روان ته‌رخانكراوه، به‌تایبه‌تی ئه‌و چیرۆكانه‌ی كه په‌یوه‌ندیان به ڕووداوه‌كانی پێش جه‌نگی ڕۆژی لێخۆشبون-ی ساڵی 1973 ه‌وه هه‌یه و به‌شێك له نهێنیه‌كانی ئه‌و سه‌رده‌مه ئاشكرا ئه‌كات. دوای ڕاگرتنی جه‌نگی تاقه‌تپڕوكێن له ساڵی 1970، كه‌رتی سیاسی و سه‌ربازی ئیسرائیلی سه‌رقاڵی ئه‌وه‌بوون ئایا میسر ئاره‌زوو و ئاماده‌یی ئه‌وه‌ی تێدایه كه ده‌ستبكاته‌وه به ئه‌نجامدانی كاری دوژمنكاری له دژی ئیسرائیل. به‌هۆی هاوكارییه‌كانی سۆڤیه‌ت بۆ میسر، ئیسرائیلییه‌كان پێیان وابوو كه له ئاینده‌دا میسر هه‌م خۆی پڕچه‌ك ئه‌كات و هه‌میش هه‌وڵ ئه‌دات ئه‌و ناوچانه كۆنترۆڵ بكاته‌وه كه له جه‌نگی 1967 له ده‌ستی دابوو. پرسی ئایا میسر پێش ئه‌وه‌ی چه‌كی پێبگات ده‌ست به‌جه‌نگ له دژی ئیسرائیل ئه‌كاته‌وه یان نا، ئه‌مه په‌یوه‌ندی به شكستی ده‌زگای هه‌واڵگرییه‌وه هه‌یه له پێش ڕوودانی جه‌نگی ڕِۆژی لێخۆشبوو‌ن له ساڵی 1973.
مه‌روان و جه‌نگی 1973
جه‌نراڵ ئیلی زه‌ئیر كه ئه‌و كات به‌رپرسی هه‌واڵگری سه‌ربازی بوو، خاوه‌نی ئه‌و بیرۆكه‌یه بوو كه میسر‌و هاوپه‌یمانه‌كانی پێش ئه‌وه‌ی خۆیان پڕچه‌ك بكه‌ن و گره‌نتی سه‌ركه‌وتنی سه‌ربازی به‌ده‌ستبهێنن، ناچنه جه‌نگه‌وه له دژی ئیسرائیل. هه‌رچه‌نده مه‌روان ئیسرائیلی له‌وه ئاگه‌دار كرده‌وه كه میسر نیاز‌و پلانی هه‌یه بۆ په‌لاماردانی ئیسرائیل، به‌ڵام ئیسرائیلییه‌كان سوربوون له‌سه‌ر ئه‌و بیرۆكه‌یه‌ی كه میسر پێش خۆپڕچه‌ككردن ناچێته جه‌نگه‌وه، ئه‌مه وایكرد كه ئیسرائیلییه‌كان نه‌توانن كه‌ڵك له به‌شێك له‌و زانیارییه هه‌واڵگرییانه وه‌رگرن كه مه‌روان ده‌رباره‌ی پلانی سه‌ربازی میسر بۆ ئه‌نجامدانی هێرشكردنه سه‌ر ئیسرائیل، به ئیسرائیلییه‌كانی به‌خشیبوو.
دووباره پێداچونه‌وه‌و خوێندنه‌وه‌ی ڕۆژه چاره‌نوسسازه‌كان و چۆنێتی شیكردنه‌وه‌ی ئه‌و زانیارییه هه‌واڵگریانه‌ی كه له‌لایه‌ن مه‌روان-ه‌وه به‌ده‌ستهاتبوون، بووه هۆی دووباره تاوتوێكردنی بابه‌تێكی پڕمشتومڕی هه‌والگری له مێژووی ئیسرائیل‌دا. هه‌روه‌ها بووه هۆی خستنه‌ڕووی زانیاری ده‌رباره‌ی یاساكانی یاریكردنی سیخوڕی له سه‌رده‌می جه‌نگی ساردا، ئه‌و كاته‌ی كه ئه‌مه‌ریكی و ڕوسییه‌كان، به‌بێ به‌شداریكردنێكی ڕاسته‌وخۆ، له دووره‌وه یارییان بهیاریكهرهكانی نێوگۆَڕهپانهكه ئه‌كرد.
ناوه‌ڕۆكی په‌رتوكه‌كه‌ی بار یوسف ده‌رباره‌ی ئه‌و زانیارییه گرنگ و پڕبایه‌خه ههواڵگریانهیه كه مه‌روان له ساته‌وه‌ختی جه‌نگ و پێش جه‌نگه‌كه‌ی ساڵی 1973ی نیوان ئیسرائیل –عه‌ره‌به‌كان، به ئیسرائیلییه‌كانی به‌خشیبوو. نووسه‌ر له ڕێگه‌ی ئارگیومێنتێكی بشتبهستوو به به‌ڵگه، ئه‌وه ئه‌سه‌لمێنێت كه زانیارییه هه‌واڵگرییه‌كان ئیسرائیلیان له كاره‌ساتێكی گه‌وره پاراست. هه‌روه‌ها نووسه‌ر ئه‌یسه‌لمێنێت كه مه‌روان سیخوڕێكی دووسه‌ره نه‌بووه. بار یوسف پێیوایهوه كه جه‌نراڵ زهئیرا و میسرییه‌كان بۆ به‌رژه‌وه‌ندی تایبه‌تی خۆیان بانگهشیهی ئه‌وه ئه‌كه‌ن كه مه‌روان سیخوڕێكی دووسه‌ره بووه.
ئهرگیومێنتهكانی بار یوسف ئه‌كادیمی نین و سروشتی سیخوڕییه‌كه‌ی مه‌روان- ئایا ئیسرائیلی له كاره‌ساتێكی گه‌وره دورخسته‌وه یانا، ئایا مه‌روان به ئه‌نقه‌ست زانیاری هه‌ڵه‌ی هه‌واڵگری به ئیسرائیلییه‌كان به‌خشیوه یان نا- ئه‌كه‌وێته نێو ئه‌و مشتومڕه‌وه كه ماوه‌یه‌كی زۆره له ئارادایه ده‌رباره‌ی ئایا كێ به‌رپرسه له شكستی هه‌واڵگری ڕۆژانی پێش جه‌نگه‌كه‌ی 1973.
له ساڵی 1998دا به‌شی توێژینه‌وه‌ی هه‌واڵگری سه‌ر به هێزی به‌رگری ئیسرائیلی بار یوسفی ڕاسپارد بۆ ئه‌نجامدانی توێژینه‌وه‌یه‌ك ده‌رباره‌ی هۆكاره‌كانی شكستی هه‌واڵگری له جه‌نگی 1973. گرنگی زانیارییه‌كانی ئه‌و سه‌رچاوه نهێنییه‌ی كه ناوی له‌و دیكۆمێنته ههواڵگرییانهدا هاتبوو كه بار یوسف بۆ ئه‌نجامدانی توێژینه‌وه‌كه‌ی خوێندبوویه‌وه، ئاره‌زووی زانینی ناسنامه‌ی ئه‌و سیخوڕه‌ی له‌لای نووسه‌ر بزواند، به‌ڵام بار یوسف به‌گرنگی زانی كه ناسنامه‌ی ئه‌و سیخوڕه به نهێنی بمێنێته‌وه. چه‌ند ساڵێكی دواتر به‌هۆی ئه‌و مشتومڕه‌وه كه له‌سه‌ر شكستی هه‌واڵگری له ڕۆژانی جه‌نگی 1973 دا دروست ببوو، ناسنامه‌ی مه‌روان ئاشكرا بوو! چه‌ند هه‌فته‌یه‌ك دوای ئه‌وه‌ی كه یه‌كێك له دادگاكانی ئیسرائیل ناسمانهكهی مه‌روانی پشتڕاستكرده‌وه، له 2007 مه‌روان به‌شێوه‌یه‌كی نائاسایی به‌هۆی كه‌وتنه خواره‌وه‌ی له باڵكۆنی شوقه‌كه‌یه‌وه له له‌نده‌ن، مرد. نه‌زانرا مردنه‌كه‌ی مه‌روان خۆكوشتن بوو یان تیرۆركردن بوو. هه‌رچۆنێك بێت، مردنه‌كه‌ی مه‌روان ده‌رگای به ڕووی توێژه‌راندا كرده‌وه بۆ ئه‌نجامدانی توێژینه‌وه‌ی جدی ده‌رباره‌ی ژیانی دوولایه‌نه‌ی مه‌روان و كاریگه‌ری ئه‌و له‌سه‌ر سیاسه‌تی ئیسرائیلی و ستراتیجی ڕۆژانی جه‌نگ.
جیانه‌كردنه‌وه‌ی هه‌سته‌كانی نووسه‌ر له چیرۆكه‌كه‌ی مه‌روان نه‌بووه‌ته هۆی بنكهنكردنی ئهرگیومێنتهكانی نووسه‌ر. له ڕاستیدا نووسه‌ر به‌رپرسانی پێشوی هه‌واڵگری به به‌رپرسی شكستی هه‌واڵگری جه‌نگی 1973 و مه‌رگی مه‌روان ئه‌زانێت. ئه‌مه وامان لێئه‌كات كه بمانه‌وێت بزانین بۆچی هه‌واڵگری سه‌ربازی كاری به ئاگهداركردنهوهكانی مه‌روان نهكردو هه‌ست به توڕه‌بوون بكه‌ین كاتێك كه ساڵانی دواتر ناسنامه مه‌روان ئاشكراكرا.
په‌رتوكه‌كه‌ی بار یوسف و ئه‌م وه‌رگێرانه‌ش، چیرۆكێكی ڕاست و سه‌رنجڕاكێشی سیخوڕی ئه‌خاته‌ڕوو كه ئه‌كرا به‌هۆی ململانێ ناوخۆییه‌كانی ئیسرائیله‌وه ونببێت، هه‌روه‌ها بار یوسف له په‌رتوكه‌كه‌یدا په‌نجه ئه‌خاته سه‌ر یه‌كێك له برینه قوڵه ساڕێژنه‌بووه‌كانی ئیسرائیل.
ناوه‌ندی میلله‌ت