16نهێنی دەربارەی جەنگی دووەمی جیهان
دوای تێپه‌ڕبوونی نزیكه‌ی 70 ساڵ به‌سه‌ر جه‌نگی جیهانیی دووه‌م، تا ئێستا ناوه ناوه نهێنی و زانیاری نوێ له باره‌ی رووداوه سه‌یر و سه‌مه‌ره‌كان له باره‌ی ئه‌و جه‌نگه‌وه ئاشكرا ده‌بن.
وێبسایتی “لایف جۆرناڵ”ی رووسی، هه‌ندێك له رووداوه نهێنییه‌كانی ئه‌و جه‌نگه‌ی بڵاوكردووه‌ته‌وه، كه بریتین له:
1- مه‌كسیك تاكه وڵاتی جیهان بوو، دژایه‌تی ئه‌وه‌ی كرد نه‌مسا ببێته به‌شێك له ئه‌ڵمانیا له ساڵی 1938.
2- ئه‌فسه‌رێكی سوپای ژاپۆن، به‌ناوی هیرۆ ئۆنۆدا، دوای 27 ساڵ له كۆتاییهاتنی شه‌ڕ ئینجا خۆی راده‌ستكرده‌وه، چونكه بڵاوبوونه‌وه‌ی هه‌واڵی شكستهێنانی وڵاته‌كه‌ی له‌و جه‌نگه، به ده‌نگۆ له قه‌ڵه‌م ده‌دا و ده‌یگوت: “ئه‌وه بۆ هێنانه‌خواره‌وه‌ی وره‌ی سه‌ربازانه و ئاماده‌نیم خۆم راده‌ست بكه‌م”، تا دواتر ئه‌فسه‌رێكی پێشووی سوپای ژاپۆن كه هاوڕێی بووه، توانی بڕوای پێ بهێنێت.
3- نزیكه‌ی 80%ی ره‌گه‌ز نێرینه‌ی یه‌كێتی سۆڤیه‌ت، كه له‌دایكبووی ساڵی 1923 بوون، له جه‌نگی جیهانیی دووه‌م و له كاتی به‌رگریكردن له خاكی وڵاته‌كه‌یان، گیانییان له‌ده‌ستداوه.
4- شاژنی ئێستای به‌ریتانیا، ئه‌لیزابێسی دووه‌م، ماوه‌ی پێنج مانگ له ریزی سوپای وڵاته‌كه‌ی خزمه‌تی سهربازیكردووه و شۆفێری ئامبۆلانس بووه.
5- ئه‌و چینیانه‌ی به‌ده‌ستی ژاپۆنییه‌كان كوژران، ژماره‌یان له كوژراوانی هۆلۆكست زیاتر بوو.
6- مزگه‌وتی گه‌وره‌ی پاریس، ژیانی زۆرێك له جووه‌كانی پاریسی له مردن رزگار كرد، ئه‌ویش به پێدانی به‌ڵگه‌نامه‌یه‌ك و ناساندنیان وه‌ك موسڵمان.
7- 720 سه‌ربازی پۆڵه‌ندی توانییان 19 فه‌یله‌قی سوپای ئه‌ڵمانیا رابگرن، كه له 42 هه‌زار سه‌رباز پێكهاتبوون، نزیكه‌ی 650 تۆپی دوورهاوێژ و 350 تانكیان پێ‌بوو، پۆڵه‌ندییه‌كان توانییان بۆماوه‌ی زیاتر له 3 رۆژ و چوار شه‌و، ئه‌و سوپا مه‌زنه‌ی ئه‌ڵمانیا رابگرن.
8- وینستۆن چه‌رچڵ، كه وه‌ك هێمای سه‌ركه‌وتنی به‌ریتانیا ده‌ناسرێت له جه‌نگی جیهانیی دووه‌م، به‌ڵام له هه‌ڵبژاردنی دوای جه‌نگ نه‌یتوانی سه‌ركه‌وتن به‌ده‌ست بهێنێت.
9- چۆتۆمۆ یاماوتی، له بۆردومانی چه‌كی ناووكی له هیرۆشیما و ناگازاكی رزگاری بوو و له ته‌مه‌نی 93 ساڵیدا و له ساڵی 2010، به نه‌خۆشی شێرپه‌نجه گیانی له‌ده‌ستدا.
10- په‌یكه‌ری خه‌ڵاتی “ئۆسكار” له سه‌رده‌می جه‌نگی جیهانیی دووه‌م له گه‌چ درووست ده‌كرا، چونكه كانزا بۆ درووستكردنی ته‌قه‌مه‌نی به‌كارده‌هێنرا و بۆ درووستكردنی ئه‌و خه‌ڵاته ده‌ست نه‌ده‌كه‌وت.
11- ژاپۆن پێشوازی له په‌نابه‌ره جووه‌كان كرد، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی هاوپه‌یمانی ئه‌ڵمانیاش بوو، هاوكات ره‌تیكرده‌وه ناره‌زایه‌تییه‌كانی ئه‌ڵمانیا له‌و باره‌یه‌وه قه‌بووڵ بكات.
12- له هۆلۆكۆست زیاتر له یه‌ك ملیۆن و سه‌د هه‌زار منداڵی جوو كوژران.
13- ئیم‌یل گاخا، سه‌رۆكی چیكۆسلۆڤاكیا، له‌كاتی دانوستان له‌گه‌ڵ هیلته‌ر، له باره‌ی خۆبه‌ده‌سته‌وه‌دانی وڵاته‌كه‌ی، تووشی جه‌ڵته‌ی دڵ بوو، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ش، واژووی له‌سه‌ر رێككه‌وتنی خۆبه‌ده‌سته‌وه‌دانی وڵاته‌كه‌ی كرد.
14- یه‌ڤگینی لازۆڤسكی، پزیشكێكی پۆڵه‌ندی بوو، له‌گه‌ڵ هاوڕێیه‌كی توانییان 8 هه‌زار جوو له رزگار بكه‌ن، ئه‌و پزیشكه و هاوڕێكه‌ی به ئه‌فسه‌ره ئه‌ڵمانییه‌كانی راگه‌یاندبوو، ئه‌و جووانه تووشی نه‌خۆشی تیفۆید بوونه، بۆیه ئه‌فسه‌ره ئه‌ڵمانییان رهتییانكردهوه شارۆچكه‌ی رۆزڤۆدۆڤ داگیربكه‌ن بۆ له‌ناوبردنییان، له‌ترسی بڵاوبوونه‌وه‌ی نه‌خۆشییه‌كه له‌ناو ریزی سوپای ئه‌ڵمانیا.
15- هه‌رچه‌نده سوپای ئه‌ڵمانیا پاریسی داگیركرد، به‌ڵام هیلته‌ر نه‌یتوانی به قادرمه‌كاندا به‌سه‌ر تاوه‌ری ئیفلدا سه‌ركه‌وێت، چونكه فه‌ره‌نسییه‌كان ئاسانسواری تاوهرهكهیان په‌كخستبوو.
16- دوای بۆردومانكردنی بنكه‌ی سه‌ربازی “پیرڵ هاربه‌ر”ی ئه‌مه‌ریكی، له‌لایه‌ن فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی ژاپۆن، كه‌نه‌دا پێش ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا، شه‌ڕی له دژی ژاپۆن راگه‌یاند.
سه‌رچاوه: stalist.livejournal.com