پێنج شه‌ممه‌ , تشرینی یه‌كه‌م 10 2024
Home / مێژووى جیهان / یەکەم وەزیری ناوخۆیی عێراق.

یەکەم وەزیری ناوخۆیی عێراق.

14046003_948657565256264_4990258759031988597_n

یەکەم وەزیری ناوخۆیی عێراق وکورتەیەک لەژیانی.

عرفان سید عونی
لەمێژووی نوێی عێراق و لەكاتی پێكهێنانی یەكەم حكومەت، كەسێك بەناوی (سەید تاڵیب) وەك یەكەم وەزیری ناوخۆ ناوی دەهێندرێت.
(سەید تاڵیب پاشا نەقیب بەسری) ناوی تەواوی (تاڵیب پاشای كوڕی سەید موحەمەدی كوڕی تاڵیب دەروێش روفاعی) یە، لەخانەوادەیەكی بەناوبانگی شیعە مەزهەب لەشاری بەسرا لەبەرواری (28/2/1871) لەدایك بووە.
سەرەتای خوێندنی لای مامۆستایانی ئایینی و لەفێربوونی قورئان و وانە شەرعیەكانەوە دەستپێكردووە، دواتر زمانەكانی توركی و فارسی و ئینگلیزی و هیندی فێربووە، لەحكومەتی عوسمانی پۆست و پایەی پێدراوە تاكو گەیشتۆتە پلەی باڵا.
لەساڵی (1908) ئەو بۆتە ئەندامی ئەنجوومەنی نێردەكانی دەوڵەتی عوسمانی و بۆ ماوەی دوو ساڵ لەكارەكەی بەردەوام بووە.
(سەید تاڵیب) لەبەرواری (6/8/1909) پارتێك بەناوی (سەربەخۆی میانڕەو) دادمەزرێنێت و چەند كەسایەتییەكی لەدەوری كۆدەبێتەوەو دواتر دەبنە نەیاری پارتی ئیتیحادو تەرەقی و لەبەرواری (9/1/1912) رۆژنامەیەكیان بەناوی (دەستوور) بڵاوكردەوە.
بەهۆی زۆری چاڵاكی و بەوەڵام هاتنی لەسەر زۆربەی پرس و بۆچوونەكان و نەیاری ئینگلیزەكان، لەساڵی (1914) (سەید تاڵیب) بۆ دوورگەی بۆمبای هیندستان دوورخرایەوەو پێنج ساڵی لەدوورە ووڵاتی بەسەر برد.
لەسەروبەندی سەرهەڵدانی شۆڕشی 20 لەعێراق، (سەید تاڵیب) ئازاد دەكرێت و دەگەڕێتەوە ووڵات و لەزۆربەی چاڵاكییەكان بەشداری كارای دەبێت.
لەگەڵ پێكهێنانی یەكەم حكومەتی پاشایەتی لەعێراق بەسەرۆكایەتی (عەبدولرەحمان نەقیب) لەبەرواری (27/10/1920) (سەید تاڵیب) دەبێتە یەكەم وەزیری ناوخۆ لەمێژووی عێراق و تاكو (2/8/1921) لەپۆستەكەی دەمێنێتەوە.
بەهۆی زیرەكی و چاڵاكیەوە ئەگەری هەبوو ببێتە پاشای عێراق، بەڵام ئینگلیزەكان ڕێگەیان پێنەدا، چونكە نەیاری ئەوان بووە.
(سەید تاڵیب) لەپلەو پۆستەكان دوورخرایەوە ڕێگەی پێنەدرا نزیكی دەسەڵات بكەوێتەوە، دواتر نەخۆشی زۆری بۆهێناو لەبەرواری (16/6/1929) لەشاری (میونخ) ی ئەڵمانیا نەشتەرگەری بۆ ئەنجامدراو لەئەنجامیشدا گیانی لەدەستداو كۆچی دوایی كردو دواتر تەرمەكەی گەیەندرایەوە شاری بەسراو لەشاری زوبەیر ئەسپەردەی خاك كرا.

 

About گۆران حكيم

https://www.facebook.com/goran.hakem.5

Check Also

شۆڕشی سپی لەئێران :

نیهاد عوزێر پێشەکی :پێشەکی : لە بوارەکانی مێژوو و زانستی سیاسیدا، شۆڕش بریتییە لە گۆڕانکارییەکی …