شوێنی سوتانی تەرمی هیتلەر
تۆڕى هه‌واڵى CNN چه‌ند وێنه‌یه‌كی ڕه‌نگاوڕه‌نگى سه‌رده‌مى جه‌نگى دووه‌مى جیهانى بڵاكرده‌وه كه له‌لایه‌ن فۆتۆگرافه‌ر “د‌یڤید سیمۆر” له ساڵى 1947 گیراون، له یه‌كێك له وێنه‌كاندا، ئه‌و بینا ده‌ركه‌وتووه كه تیایدا ته‌رمى هیتله‌ر و هاوسه‌ره‌كه‌ى، سووتێنراون.
له وێنه‌كاندا، ئه‌و ڕێگایه ده‌ر ئه‌كه‌ون كه هێزه‌كانى هاوپه‌یمانان به‌ڕێكه‌وتوون به‌ره‌و به‌رلینى پایته‌ختى ئه‌ڵمانیا.
له‌یه‌كێك له وێنه‌كاندا، تانكێكى تێكشكێنراوى ئه‌ڵمانى ده‌رده‌كه‌وێت كه له به‌لجیكا له ساڵى 1947 وێنه‌ى گیراوه.
له وێنه‌یه‌كی دیكه‌شدا، منداڵێك گوڵ له‌سه‌ر گۆڕى سه‌ربازه ئه‌مریكییه‌كان له شارى مارگراتن له هۆڵه‌ندا، داده‌نێت.
ئه‌م وێنانه به‌م دواییانه بڵاوكراوهنهوه و تیایدا تێڕوانینێكى جیاواز به‌و ماوه‌یه ده‌خاته‌ڕوو، وێنه‌كانیش بۆ یه‌كه‌م جاره ده‌بینرێن.