ماکوان کەریم
بەدرەدین حووثی زانایی گەورەی حووثیەکانو دامەزرێنەری جماعەی حووثی لەیەمەن بەدرێژایی ١٠٠٠ ساڵ لە یەمەن شیعەی زەیدی فەرمانڕەوایی کردوەکە نزیکترین شیعە بوون .. لە ئەهلی سوننەتەوە تاساڵی ١٩٦٢ شۆرشی کرا دژیان عەلمانیەکان هاتنە سەر حوکم ..
ئەوەندە زوڵم و زۆریان کرد لە حوثیەکان تەنانەت پایتەختە کۆنەکەیان کە بە درێژایی ١٠٠٠ساڵ هەبووە کردیانە ووێرانە، زانا پایەبەرزی ئیسلام ئیمامی شەوکانی خاوەنی کتێبی فیقهی ئیسلامی کە ئەهلی سوننەت بە کتێبی خۆی دەزانێت بە ناوی نیل الاوگار لە زانایانی شیعەی زەیدیە ..
بەدرەدین حووثی لە ساڵی ١٩٨٦ کۆمەڵەی لاوانی دروست کرد بۆ لێکۆڵینەوە خوێندن لە فیهقهی زەیدی، لە دوای دژایەتیەکی زۆر و دەربەدەرکردنی و کوشتنی زۆرێك لە هۆزەکەی تەنانەت خوێنێکی زۆر کەوتە نێوان تیرەو هۆزی ئەو و عەلی عەبدووڵا ساڵح.. ناچار چووە ئێران ماوەیەك لەوێ ماییەوە ئیتر ئێرانیش کردیە پیاوی خۆی، بەدرەدین حوثی ئەفکاری خۆی گۆڕیی بە تەواوەتی.. بە ئارەزووی ئێران ئەوەی ئێران دەیەوێت ئێستا ئەو دەیکاتو دەیڵێت!…
لە شیعەی زەیدیەوە هەموو ئوصولی شیعەی دوانزە ئیمامی تێکەڵ کردوە ئەوانەشی لە دەرو پشتینی هیچی وەك شیعە شوێنی نەکەتوون چونکە هەموو زەیدیەکان خۆیان بە ئەهلی سوننەت دەزانن ئەوەی جیاوازە لە ئەهلی سوننەت رای جیاوازیان هەیە لەسەر ئیمامەت.. بەڵکو- خەڵکێکن کە لە ژێر زوڵم و زۆری ووڵاتی خیان و پاشان سعودو قەتەر و ئیماراتن .. هیچ خزمەتگوزاریەك نەگەیشتەوە بە ناوچەکەیان کە پارێزگای صەعدە و دەوروپشتیەتی
کوڕەکەی بدرەدین حوپی بەناوی حسێین چوە ناو پەرلەمان و بووە بە یەکێك لە سیاسیەکانی یەمەن و لە ساڵی ١٩٩٣ تا ١٩٩٧ بەردەوام کاری سیاسی دەکرد لەگەڵ باوکی کە زانی ئەفکارەکانی منحریفەو هەڵگراوتەوە لە جەماعەکەی جیابوویەوە حیزبێکی دروست کرد بە ناوی حیزبی حەق، لە دوایی ئەو زوڵم و زۆرەی کە کرا لە حوپیەکان ناچار پشتی باوکی گرتوە یەکێكە لە قیادەی بەناوبەنگە خۆشەویستەکانی یەمەنە ، بۆ زانیاری زیاتر شێخ عەبدولمەجید زینەدانی سەرۆکی هەیئەی ئیعجازی زانستی قوریان لە جیهاندا شیعەی زەیدیە و سەرۆکی زانکۆی ئیمانیشە..
پەیامی من لەسەر ئەم باسە چییە ؟ ڕاستە بەدرەدین حوپی پیاوێکی بیروباوەڕ باش نیە و هەڵگراوەتەوە لە شیعەکەی خۆی ، بەڵام گەل و هۆزی حووپی خەڵکێکی باشن و زاناو پیاوی بەرێزیان تێدایە و زوڵمیان لێدەکرێت، منیش حەز دەکەم سەرکەون و بە مافەکانیان بەگەن بەڵام نەك لە ڕێگای ئێرانەوە، بەڵکو لە ڕێگای حوکومەتی مەرکەزی یەمەن، ئەگەر سعودی پوخەڵەوات بهێڵێت.
ووێنەکان.. بەدەردین و حسێنی کوڕی بەدەردینە .