دانوستانەکانی به‌ره‌ی كورستانی‌و رژێمی به‌عس له دوای
راپه‌رینی 1991
پێشه‌كی
رووداوه‌كانی نێو قۆناغی مێژووی هاوچه‌رخی كورد پێویستیان به لێكۆڵینه‌وه‌و له‌سه‌ر راوه‌ستانی بابه‌تیانه هه‌یه، له رێگه‌ی گرتنه‌به‌ری میتۆدی زانستییه‌وه، چونكه ئه‌و رووداوانه به‌شێكن له مێژووی میلله‌تی كورد و كاریگه‌رییان له‌سه‌ر بواره جیاوازه‌كانی ژیانی خه‌ڵكی كوردستان هه‌بووه.
له بنه‌ڕه‌تدا به گشتی چه‌مكی دانوستان و مێژووی دانوستانه‌كانی كورد و ئه‌و رژێم و ده‌سه‌ڵاتدارانه‌ی خاكی كوردستانیان داگیركردووه و مافی میلله‌تی كوردیان زه‌وتكردووه به‌تایبه‌تیش رژێمه یه‌ك له دوای یه‌كه‌كانی عێراق، بۆ خۆی بایی ئه‌وه هه‌ڵده‌گرێ به شێوه‌یه‌كی سه‌ربه‌خۆ و له چوارچێوه‌یه‌كی ئه‌كادیمیدا توێژینه‌وه‌ی له‌سه‌ر بكرێت، چونكه تا ئه‌م ساته‌وه‌خته پرۆسه‌ی دانوستان و وتووێژی كورد له‌گه‌ڵ به‌رامبه‌ره‌كانیدا بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه ره‌واكه‌ی به‌رده‌وامه و له داهاتوشدا درێژه‌ی ده‌بێت.
گرنگی ئه‌م بابه‌ته
دانوستانه‌كانی به‌ره‌ی كوردستانی و رژێمی به‌عس له دوای پرۆسه‌ی راپه‌ڕینی به‌هاری 1991 پێویستی به‌وه هه‌یه لێیبكۆڵرێتهوه، چونكه رووداوێكی گرنگی نێو مێژووی هاوچه‌رخی كورده و په‌یوه‌ندی به قۆناغێكی ههستیارو چاره‌نوسسازی كێشه‌ی كوردیشه‌وه هه‌یه، له‌به‌رئه‌وه‌ی له‌لایه‌ك یه‌كه‌مین دانوستانی نێو جووڵانه‌وه‌ی رزگاریخوازی كوردییه له‌گه‌ڵ نه‌یاره‌كانیدا كه به‌شێكی كوردستانی گه‌وره (باشووری كوردستان) ئازادكرا‌و بێت، واته سه‌رجه‌می دانوستانهكانیتری نێو مێژووی كورد له ساته‌وه‌ختێكدا بوون كه هچ پارچه‌یه‌كی كوردستان ئازاد نه‌بوون، ئه‌مه‌ش بۆ خۆی تایبه‌تمه‌ندێتی خۆی هه‌یه، هاوكات ئه‌م دانوستانه له‌كاتێكدا ئه‌نجامدرا، كه پرۆسه‌ی راپه‌ڕینی به‌هاری 1991و كۆڕه‌وی كوردستان روویاندابوو، هه‌روه‌ها له‌و قۆناغه‌دا بوو كه وڵاته زلهێزه‌كانی جیهان لایه‌كیان له كورد كردبوویه‌وه و پشتگیری مرۆیی خۆیان بۆ ده‌ربڕیبوو. ئه‌مه جگه‌له‌وه‌ی له‌نێوان شاندی دانوستكاری كورد و رژێمی به‌عسدا دوو جه‌وله دانوستان به‌ڕێوه‌چوو، له‌میانه‌یدا شتی گرنگ له‌باره‌ی پرسی چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی كورد باسكران و به‌دواداچون له‌باره‌ی درێژه‌ی دانوستان و ئه‌و ته‌وه‌ر و خاڵ و باس و خواسانهی باسكران، گرنگه لێكۆڵینه‌وه‌یان له‌باره‌وه بكرێت و به نه‌وه‌ی نوێ ئاشنابكرێن.
میتۆدی لێكۆڵینه‌وه‌كه
ئه‌و میتۆده‌ی له‌م لێكۆڵینه‌وه‌یه‌دا گیراوه‌ته‌به‌ر بۆ به‌دواداچون و پشكنینی رووداوه‌كانی ئه‌و قۆناغه بریتییه له میتۆدی لێكۆڵینه‌وه‌ی مێژوویی كه پشت به باسكردنی كورت و پوختی رووداوه‌كان ده‌به‌ستێت و دواتر شیكردنه‌وه‌یان بۆ ئه‌نجامده‌دات، به شێوه‌یه‌ك ئێمه هه‌وڵمانداوه رووداوه مێََََََََََََََژووییهكان تۆماربكه‌ین، پاشان له روانگه‌یه‌كی زانستی و بێلایه‌نانه‌وه لێكۆڵینه‌وه له‌سه‌ر هۆكاره‌كانی ئه‌و رووداوانه بكه‌ین و زانیاری ورد و ئه‌كادیمی له‌وباره‌وه بخه‌ینه‌ڕوو، له هه‌ر كوێیهكیشدا پێویست بووبێت بیروڕای خۆمان له‌سه‌ر ره‌وتی رووداوه‌كان خستووه‌ته‌ڕوو.
گرفته‌كانی به‌رده‌م ئه‌م لێكۆڵینه‌وه‌یه
بێگومان هه‌مو لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی زانستی به‌شی خۆی گرفتی دێته‌ڕێ، بۆیه ئه‌و گرفتانه‌ی په‌یوه‌ستبوون به‌م لێكۆڵینه‌وه‌یه‌ی ئێمه‌وه، ئه‌وه‌یه كه رووداو و قۆناغه‌كه تازه‌ن و به‌شێكن له مێژووی هاوچه‌رخی كورد كه هێشتا ره‌نگه به‌ڵگه‌نامه و زانیاری پێویست مابن كه له‌باره‌یانه‌وه بخرێنه‌ڕوو، ئه‌مه‌ش واده‌كات هه‌ندێ لایه‌نی نێو ئه‌و رووداوانه به نادیاری بمێننه‌وه یاخود هه‌ندێ زانیاری تێروتواو نه‌بن له‌سه‌ر رووداوه مێژووییه‌كان، به‌ڵام ئێمه هه‌وڵمانداوه سوود له‌و به‌ڵگه‌نامه و زانیارییانه وه‌ربگرین، كه له‌سه‌ر مێژووی ئه‌و قۆناغه‌ن به گشتی و له‌سه‌ر خودی دانوستانه‌كانی به‌ره‌ی كوردستانی و رژیمی به‌عسن له دوای راپه‌ڕینی 1991.
ههندێكیتر له‌و گرفتانه ئه‌وه‌یه كه هه‌ندێ له‌و كه‌سایه‌تییه سیاسییانه‌ی به‌شداری رووداوه‌كانی ئه‌و قۆناغه بوون و له دانوستانه‌كاندا به‌شداربوون، ئاماده نه‌بوون زانیاری بده‌نه ئێمه و لێدوان و گفتوگۆیان له‌گه‌ڵدا نه‌كردووین، ئیتر به هۆی هۆكاری تایبه‌ت به خۆیان بووبێت یان به هۆی نه‌بوونی مه‌جال و ده‌رفه‌ته‌وه، به‌ڵام دیسان ئێمه هه‌وڵمانداوه تاڕاده‌یه‌كی باش به‌شێك له‌و كه‌سایه‌تییانه بدوێنین راسته‌وخۆ كه له ره‌وتی رووداوه‌كان و دانوستانه‌كاندا به‌شدرابوون و له نزیكه‌وه ئاگاداری رووداوه‌كان بوون.
سه‌رچاوه‌كانی لێكۆڵینه‌وه‌كه
له‌م لێكۆڵینه‌وه كورته‌دا ژماره‌یه‌كی باش له سه‌رچاوه به‌كارهاتووه كه نزیكه‌ی (25) بیست و پێنج سه‌رچاوه‌ی هه‌مه‌چه‌شنه ده‌بن، بۆ تۆماركردن و پشتڕاستكردنه‌وه‌ی رووداوه مێژووییه‌كان كه هه‌ندێكیان بریتین له به‌ڵگه‌نامه‌ی مێژوویی و به‌شێكیتریان پێكهاتوون له كتێبی میژوویی وه‌ك (التیارات السیاسییه)ی سه‌لاح ئه‌لخرسان و (القچیه الكردیه)ی حامید مه‌حمود عیسا‌و (المأساه الكردیه)ی ژیرارد شالیان و (عندما تتكلم الارقام)ی شێخ عه‌تا تاله‌بانی و (كتابات فی المساله الكردیه)ی ره‌فیق ساڵه‌ح و (خولانه‌وه له‌ناو بازنه‌دا)ی نه‌وشیروان مسته‌فا و (مێژووی هاوچه‌رخی كورد)ی د‌یڤید مهكداوڵ و (چوار رۆژ له كوردستانی ئازادا)ی موكه‌ڕه‌م تاڵه‌بانی و هه‌ندێكیتریشیان بریتین له یاداشتی كه‌سایه‌تییه سیاسییه‌كان وه‌ك (رێڕه‌وی تێكۆشان)ی عه‌زیز محه‌ممه‌د و بیره‌وه‌رییه‌كانی فه‌تاح تۆفیق فه‌تاح. ژمارهیهكیتری سه‌رچاوه‌كان بریتین له‌و گفتوگۆ و دیدارانه‌ی كه خۆمان له‌گه‌ڵ كه‌سایه‌تییه‌كاندا ئه‌نجاممانداون وه‌ك چاوپێكه‌وتن له‌گه‌ڵ هه‌ریه‌كه له (د.مه‌حمود عوسمان، عه‌دنان موفتی، عه‌زیز محه‌ممه‌د و ..تاد) جگه له به‌كارهینانی ژمارهیهكیتری سه‌رچاوه‌ی زانستی.
پێكهاته و ناوه‌ڕۆكی لێكۆڵینه‌وه‌كه
ئه‌م لێكۆڵینه‌وه‌یه له پێشه‌كی و چه‌ند باسێك پێكهاتووه، باسی یه‌كه‌م ته‌رخانكراوه بۆ خستنه‌ڕووی چه‌مكی دانوستان و دید و تێڕوانینی به‌ره‌ی كوردستانی و رژێمی به‌عس بۆ چه‌مكی دانوستان، هه‌روه‌ها باسی دووه‌م ته‌رخانكراوه بۆ خستنه‌ڕووی ئه‌و دانوستانانه‌ی كه له‌نێوان به‌ره‌ی كوردستانی و رژێمی به‌عس له دوای راپه‌ڕینی 1991 هاتنه‌ئاراوه كه بریتیبوون له دوو جه‌وله له دانوستان و وتووێژ، هه‌روه‌ها له‌م باسه‌دا ئاماژه بۆ هۆكاره‌كانی شكستهێنانی دانوستانه‌كان كراوه و له كۆتاییشدا ئه‌نجام و لیستی سه‌رچاوه‌كان خراوه‌ته‌ڕوو.
باسی یه‌كه‌م
چه‌مكی دانوستان و دید و تێڕوانینی به‌ره‌ی كوردستانی‌و رژێمی به‌عس بۆ دانوستان
دانوساتان چیه؟
وشه‌ی دانوستان له زمانی كوردی و زمانه جیاوازه‌كاندا چه‌ند مانایهكیتری هه‌یه، به جۆرێ له زمانی كوردیدا: (وتووێژ، دانوسه‌ندن، دانوستان، مفاوه‌زات هه‌رچه‌نده عه‌ره‌بییه، گفتوگۆ).
له عه‌ره‌بیدا:(محادپات، مفاوچه، مباحپات، حوار).
له زمانی ئینگلیزیشدا: (negotiation, talk، dialog).
له زمانی فارسی: (مژاكره) به‌كارهاتووه.(1)
هاوكات دانوستان هونه‌رێكی به‌رزی دیپلۆماسی و به‌ڕێوه‌بردنی ململانێیه بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه و ناكۆكی له‌نێوان كه‌سانی ناته‌با، دامه‌زراوی ئابوری، رێكخراوی سیاسی، گه‌لان، ده‌وڵه‌تان.(2)
كورد به درێژایی خه‌باتی رزگاریخوازی بۆ وه‌دیهێنانی مافه نه‌ته‌وه‌ییه‌كانی و چاره‌سه‌ركردنی كێشه ره‌واكه‌ی زیاتر له جارێك په‌نای بردووه‌ته به‌ر دانوستان و وتووێژ وه‌ك ئامراز و چه‌كێكی سیاسی له‌پێناوی چاره‌سه‌ركردنی كێشه ره‌واكه‌ی له‌گه‌ڵ نه‌یاره‌كانی به گشتی و به‌تایه‌تیش له‌گه‌ڵ رژێمی به‌عسدا، به‌ڵام جیازازی دید و تێڕوانینی لایه‌نی كوردی و لایه‌نی نه‌یار و به‌رامبه‌ری به‌رده‌وام هۆكاری سه‌ره‌كی شكستهێنانی دانوستان و بێئاكامی وتووێژ بوون وه‌ك ئامرازێكی سیاسه‌ت له خه‌باتی رزگاریخوازی كوردیدا.
په‌نابردنی كورد و ئه‌نجامدانی دانوستانه‌كانی به‌ره‌ی كوردستانی له‌گه‌ڵ رژێمی به‌عس له دوای راپه‌ڕینی به‌هاری 1991 درێژه‌ی ئه‌و هه‌وڵانه بوو بۆ دۆزینه‌وه‌ی رێگه چاره‌ی گونجاوی ئاشتیانه و دیپلۆماسییانه بۆ هینانه‌دی مافه ره‌واكانی میلله‌تی كورد له عێراقدا، به‌ڵام به هۆی هه‌ندێ هۆكار و كه‌موكورتی نه‌توانراوه به‌شێك له دانوستانه‌كانی رابردوو ئه‌م دانوستانه‌ش سوودی لێوه‌ربگیرێت.
(1) نه‌وشیروان مسته‌فا ئه‌مین: خولانه‌وه له‌ناو بازنه‌دا، دیوی ناوه‌وه‌ی رووداوه‌كانی كوردستانی عێراق 1984-1988، چاپ و بلاوكردنه‌وه‌ی مه‌ڵبه‌ندی ئاوه‌دانی، به‌رلین، 1999، ل5.
(2) هه‌مان سه‌رچاوه.
دانوستان له دید و تێڕوانینی كورددا
بێگومان له رابردوو و ئێستاشدا لایه‌نی كوردی دانوستانی به به‌شێك له كاری سیاسی و ئامرازی سیاسی بۆ وه‌دیهێنانی مافه ره‌واكانی له‌به‌رامبه‌ر نه‌یاره‌كانیدا به‌كارهێناوه و پهیڕهویكردوه، به بێ به‌كارهێنانی چه‌ك، ئه‌مه جگه‌له‌وه‌ی دانوستان بۆ خۆی یه‌كیكه له شێوه‌كانی خه‌باتی سیاسی گه‌لان و پارته سیاسییه‌كان و جووڵانه‌وه رزگاریخوازانهكانی جیهان بۆ وه‌دیهێنانی مافه نهتهوایهتییهكانیان، ئه‌مه جگه‌له‌وه‌ی زۆرجار دانوستان له‌سه‌ر داوای لایه‌نی به‌رامبه‌ر و به‌تایبه‌ت له‌سه‌ر داوای رژێمی به‌عس ئه‌نجامدراوه، به‌ڵام هه‌میشه كورد به‌و شێوه‌یه له دانوستانی روانیوه، كه ئامرازێك بێت بۆ چاره‌سه‌ری سیاسی و ئاشتیانه و دووركه‌وتنه‌وه له شه‌ڕ و خوێنڕشتن، به‌ڵام مه‌رج نییه هه‌مان ئه‌م دید و تێڕوانینه لای نه‌یاره‌كانی كورد به گشتی و لای رژێمی به‌عس بوونی هه‌بووبێت.(1)
هاوكات كه‌می شاره‌زایی سه‌ركرده سیاسییه‌كانی كورد له بواری دانوستان و پهینهبردنی ته‌واو به ورده‌كاری و فرتوفێڵو گه‌مه سیاسییه‌كانی نێو دانوستان یه‌كێك له‌و هۆكارانه بووه كه بووه‌ته هۆی ئه‌وه‌ی كورد كه‌متر سوود له دانوستان وه‌ك چه‌كیكی سیاسی و وه‌ك كارتێكی سیاسی وه‌ربگرێت له كاتێكدا به‌پێچه‌وانه‌وه نه‌یاره‌كانی كورد به هۆی شاره‌زاییانه‌وه له دانوستان سوودمه‌ندبوون.
دانوستان له دید و تێڕوانینی نه‌یاره‌كانی كورد به گشتی و رژێمی به‌عسدا به‌تایبه‌تی
له راستیدا به‌شێكی زۆر له دانوستانه‌كانی كورد له‌گه‌ڵ به‌رامبه‌ره‌كانیدا له‌سه‌ر داوا و خواستی ئه‌وان بووه، به‌پێچه‌وانه‌وه كه‌متر له‌سه‌ر ئاره‌زوو و خواستی لایه‌نی كوردی بووه، ئه‌مه‌ش هۆكاری تایبه‌ت به خۆی هه‌یه و پێویستی به‌وه هه‌یه لێكۆڵینه‌وه‌ی زانستی تابه‌تی له‌باره‌وه بكرێت، چونكه له دید و تێڕوانینی نه‌یاره‌كانی كوردا هه‌میشه و به زۆری دانوستان ئه‌و كارت و ئامرازه سیاسییه بووه كه له‌پێناوی دامركاندنه‌وه‌ی شۆڕش و راپه‌ڕین و به‌رخۆدانه میللییه‌كانی كوردا به‌كارهاتووه و سوودی لێوه‌رگیراوه به جۆریك دوژمنان و نه‌یارنی كورد له‌هه‌ر ساته‌وه‌ختێكدا زانیبێتیان له رێگه‌ی شه‌ڕ و سه‌ركوتكردنی سه‌ربازییه‌وه ناتوانن شۆڕش و راپه‌ڕینی كورد كۆتاییپێبهێنن، یاخود هه‌ركاتێك ههستیانكردبێت خه‌ریكه خه‌بات و راپه‌ڕینی كوردان له وه‌دیهێنانی ئامانجه‌كانی نزیكبووه‌ته‌وه یه‌كسه‌ر داوای دانوستان و وت‌ووێژیان له‌لایه‌نی كوردی كردووه و له‌و رێگه‌یه‌وه خرۆشانی جه‌ماوه‌ری و راپه‌ڕین و شۆڕشی كوردانی راپه‌ڕیویان سست و كپكردووهتهوه و له رێگه‌ی گه‌مه‌ی دانوستانه‌وه لهباریانبردووه، واته له دیدی نه‌یارانی كورددا دانوستان جگه‌له گه‌مه‌یه‌كی سیاسی فریوده‌رانه
(1) الاتحاد الوگنی الكردستانی: العراق والمساله الكردیه، من كتاب (كتابات فی المساله الكردیه)، اعداد وتقدیم (رفیق صالح احمد)، ج1، مگبعه شفان، السلیمانیه، 2008، من منشورات (بنكه‌ی ژین)، ص254.
(2) نفس المصدر، ص254،255.
شتێكی‌تر نه‌بووه، به چاوگێڕانه‌وه بۆ رابردووی دانوستانه‌كانی نێوان كورد و نه‌یاره‌كانی له سه‌رده‌می پادشایه‌تییه‌وه له عێراق تا ده‌گاته سه‌رده‌می كۆماری و عه‌بدولكه‌ریم قاسم و عه‌بدولسه‌لام عارف و كابینه حكومییه‌كانی ساڵانی شه‌سته‌كان و هاتنه‌سه‌ر كاری به‌عسییه‌كانیش تا ئه‌م دواییانه ده‌بیین دانوستان جگه‌له كارتی فریودانی كورد و كات كوشتن و سوودوه‌رگرتن لیێ بۆ سازدان و خۆڕێكخستنه‌وه و خۆبه‌هێزكردن لای نه‌یارانی كورد شتێكی‌تر نه‌بووه، بۆیه كاتێك به‌هێز بوون و خۆیان رێكخستووه‌ته‌وه هیچ حسابێكی ئه‌وتۆیان بۆ ئه‌و به‌ڵێنانه نه‌كردوه كه له‌میانه‌ی دانوستانه‌كاندا به‌لایه‌نی كوردیان داوه. بۆیه گرنگه كورد لێره به‌دواوه به وردی دیراسه‌ی دانوستان له‌گه‌ل نه‌یار و به‌رامبه‌ره‌كانیدا بكات و ئه‌زمونی رابردوویشی له‌مباره‌وه بخاته ژێر نه‌شته‌رگه‌ری لێكۆڵینه‌وه‌ی وردی زانستییه‌وه له‌پێناوی سوود لێوه‌رگرتنی بۆ ئێستا‌و ئایندهی مه‌سه‌له‌ی كورد.
بۆیه له مێژووی جووڵانه‌وه‌ی رزگاریخوازی كوردیدا دانوستان جێگه و پانتاییه‌كی هه‌ستیاری داگیركردوه، به‌ڵام ره‌نگه نه‌توانرابێت وه‌ك پێویست له‌پێناوی چاره‌سه‌ری مه‌سه‌له‌ی كورد و وه‌دیهێنانی مافه رهواكانیدا سوودی لێوه‌ربگرێت، چونكه له بنه‌ڕه‌ته‌وه دوو دید و تێڕوانینی جیاواز و له یه‌ك جیا بۆ دانوستان هه‌بووه به جۆرێ هه‌رچی كورده، ته‌نانه‌ت تائێستاش دانوستان وه‌ك كارتی سیاسی و وه‌ك چه‌كی سیاسی ده‌زانێت، به‌ڵام لای نه‌یاره‌كانی كورد و به‌رامبه‌ره‌كانی دانوستان چه‌كی كات كوشتن و گه‌مه‌ی سیاسییه بۆ فریودان و هه‌ڵخه‌ڵه‌تاندن و له‌باربردنی ئه‌و ده‌رفه‌ت و ههَله و پشتگیرییه گرنگه نێوده‌وڵه‌تی و جیهانییانه‌ی كه له كاتی خۆیدا بۆ چاره‌سه‌ركردنی مه‌سه‌له‌ی كورد هاتوونه‌ته پێشه‌وه، بۆیه تاوه‌كو ئه‌م دوو تێڕوانینه دوور له یه‌كه بوونی هه‌بێت به‌تایبه‌ت نائاماده‌یی و ناڕاستگۆیی نه‌یار و به‌رامبه‌ره‌كانی كورد مه‌حاڵه كورد بتوانیت له رێگه‌ی دانوستانه‌وه به ته‌واوه‌تی به ئاوات و ئامانج و خه‌ونه نه‌ته‌وایه‌تیه‌كانی بگات. هه‌رئه‌مه‌ش ئه‌و گومانه‌ی لای یه‌كێك له رۆژهه‌ڵاتناس و كوردناسان په‌یداكردووه كه له رسته‌یه‌كدا بڵێ :”ئه‌وه‌ی كوردان به خه‌بات به ده‌ستی دێنن، ره‌نگه سه‌ركرده‌كان له‌سه‌ر مێزی گفتوگۆ له‌ده‌ستیبده‌ن”، به‌ڵام به بڕوای من ئه‌وه‌ی له پشته‌وه‌ی ئه‌م وته‌یه‌وه هه‌یه، خه‌مساردی كورد نییه، به‌ڵكو دید و تێڕوانینی جیاواز و به‌تایبه‌تی تێڕوانینی نه‌یار و به‌رامبه‌ره‌كانی كورده بۆ چه‌مكی دانوستان كه ته‌نها گه‌مه‌ی سیاسی و چه‌كی فریودانی كورده، نه‌ك ئامرازی چاره‌سه‌ركردنی كێشه و ناكۆكی و ململانێكان.
باسی دووه‌م
دانوستانه‌كانی نێوان به‌ره‌ی كوردستانی و رژێمی به‌عس له دوای راپه‌ڕینی 1991
كاتێك شار و شارۆچكه‌كانی كوردستان له رۆژانی(5-21/3/1991) به شاری كه‌ركوكیشه‌وه، جگه‌له سه‌ربازگه‌ی خالید نه‌بێت له رۆژئاوای ئه‌و شاره ئازادكران، حكومه‌تی به‌عس خۆی بۆ په‌لاماردان و داگیركردنه‌وه‌ی كوردستان ئاماده‌كرد و له رۆژی(28/3/1991)یشدا به كرداریی ئه‌و په‌لاماره‌ی ده‌ستپێكرد، له‌گه‌ڵ ئه‌م هێرش و په‌لاماره‌دا حكومه‌ت له رێگای موكه‌ڕه‌م تاڵه‌بانییه‌وه ده‌رگای دانوستانی له‌گه‌ڵ به‌ره‌ی كوردستانیدا كرده‌وه و ماوه‌یه‌ك دوای ئه‌وه كه‌وته دانوستان له‌گه‌ڵیاندا. ئه‌وه‌بوو موكه‌ڕه‌م تاڵه‌بانی هاته كوردستان و چاوی به سه‌ركردایه‌تی به‌ره‌ی كوردستانی كه‌وت و پرسی دانوستانی له‌گه‌ڵدا باسكردن و ئه‌وانیش قبوڵیانكرد.(1)
به‌ر لهراپهڕینیش هه‌ندێ هه‌وڵ به مه‌به‌ستی سازكردنی وتووێژ له‌نێوان به‌ره‌ی كوردستانی و حكومه‌تی به‌عسدا له ئارادا بوون، به‌تایبه‌ت له رێگای لێپرسراوانی به‌ره‌ی رزگاریخوازیی فه‌له‌ستینی و خودی یاسر عه‌ره‌فاته‌وه كه ئاماده‌یی ده‌ربڕیبوو، له‌و نێوانه‌دا میانگیریی بكات. بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش له یادی(40) ساڵه‌ی ئه‌ڵمانیای دیموكراتیدا شاندی به‌ره‌ی كوردستانی كه پێكهاتبوون له (عه‌دنان موفتی له حسك و شازاد سائیب له یه‌كێتی و د.پیرۆت له پارتی و ئازاد خه‌فاف له پارتی گه‌ل) چوونه وڵاتی تونس بۆ بینینی لێپرسراوانی رێكخراوی به‌ره‌ی رزگاریخوازیی فه‌له‌ستینی، جگه‌له‌مه سه‌ردانی شاندی به‌ره‌ی كوردستانی بۆ به‌رلینی رۆژهه‌ڵات له مانگی (10/1989) بۆ بینینی یاسر عه‌ره‌فات سه‌رۆكی لیژنه‌ی جێبه‌جێكردنی رێكخراوی به‌ره‌ی رزگاریخوازیی فه‌له‌ستینی، به‌ڵام ئه‌م هه‌وڵانه سه‌رینه‌گرت،(2) چونكه عێراق له دۆخی به‌هێزیی سیاسی و سه‌ربازیدا بوو هه‌روه‌ها عێراق له‌خۆبایی بووبوو، بۆیه ئاماده‌ی دانوستان نه‌بوو.
له قۆناغی دوای راپه‌ڕیندا ناردنی موكه‌ڕه‌م تاڵه‌بانی بۆ كوردستان له‌لایه‌ن حكومه‌تی به‌عسه‌وه به مه‌به‌ستی دانوستان، كۆمه‌ڵێك هۆكار و ئامانجی له پشته‌وه بوو، له‌وانه‌ش هێوركردنه‌وه‌ی كورد كه به هۆی ده‌ستپێكردنی راپه‌ڕینه جه‌ماوه‌رییه‌كه‌ی به‌هاری (1991)ه‌وه زۆربه‌ی شار و شارۆچكه‌كانی كوردستان به گشتی و شاری كه‌ركوكیش ئازادكرابوو. بۆیه ده‌ستبه‌سه‌راگرتنی شاری كه‌ركوك به هۆی بوونی نه‌وت و بایه‌خ و گرنگی سیاسی و ئابوری ئه‌و شاره، به ئاسانی لای حكومه‌تی به‌عس قبوڵنهدهكرا، هه‌رچه‌نده به‌عس دواتر توانی ناوچه‌كان داگیربكاته‌وه، به‌ڵام ئامانجی مراندن و سستكردن و خاوكردنه‌وه‌ی گوڕوتین و رۆحییه‌تی راپه‌ڕینه جه‌ماوه‌رییه‌كه بوو، هه‌روه‌ها بۆ گێڕانه‌وه‌ی هه‌ندێ متمانه بوو بۆ خۆی. ئه‌مه سه‌رباری ئه‌وه‌ی ده‌یویست كورد سوود له‌و ده‌رفه‌ته وه‌رنه‌گرێت، كه به هۆی هه‌ڵوێست و هاوسۆزی نێوده‌وڵه‌تی به گشتی و له سه‌رووی هه‌مووشیانه‌وه ئه‌مریكا و هاوپه‌یمانانه‌وه، به‌تایبه‌ت به‌رامبه‌ر رووداوی كۆڕه‌وی كوردستان
(1) موكه‌ڕه‌م تاڵه‌بانی: چوار رۆژ، ل17.
(2) صلاح الخرسان: التیارات، ص524،523.
له‌و ماوه‌یه‌دا دروستبوو بوو.(1) وه‌ك ده‌رچوونی بڕیاری (688)ی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی و دابینكردنی ناوچه‌ی ئارام بۆ كورد و قه‌ده‌غه‌كردنی پیاده‌كردنی هه‌ڵمه‌ته‌كانی جینۆساید‌كردن.(2) بۆیه لێره‌وه حكومه‌تی به‌عس و به‌ره‌ی كوردستانی چوونه نێو وتووێژه‌وه. له‌به‌ره‌ی كوردستانی چوار حزب به‌شداری وت‌ووێژیان كرد‌و بڕوایان پێی هه‌بوو، ئه‌وانیش(یه‌كێتی، پارتی، حسك، پارتی گه‌ل)، هه‌رچی حشع بوو به‌شداری دانوستانیان له چوارچێوه‌ی به‌ره‌ی كوردستانیدا نه‌كرد، له‌مباره‌یه‌وه (عه‌زیز محه‌مه‌د) دهڵێَت:”ئێمه بۆیه به‌شداری دانوستانمان له‌گه‌ڵ به‌عس له چوارچێوه‌ی به‌ره‌ی كوردستانیدا له دوای راپه‌ڕین نه‌كرد، له‌به‌رئه‌وه بوو هیچ متمانهیهكمان به حكومه‌تی به‌عس و نیازپاكی ئه‌و حكومه‌ته له‌به‌رامبه‌ر چاره‌سه‌ركردنی مه‌سه‌له‌ی كورددا نه‌بوو، جگه‌له‌وه‌ش ئه‌زمونێكی تاڵمان له‌گه‌ڵ ئه‌و حكومه‌ته له دانوستان و هاوپه‌یمانی و رێكه‌وتن له‌گه‌ڵیدا هه‌بوو، به‌تایبه‌ت له ساڵانی حه‌فتاكان، به‌ڵام رێگریش نه‌بووین له‌وه‌ی دانوستان ئه‌نجامبدرێت”.(3) هه‌رچی بزوتنه‌وه‌ی ئیسلامیش بوو، كه ئه‌وكات هێزێكی سیاسی و چه‌كدار بوو، هه‌رچه‌نده له‌نێو به‌ره‌ی كوردستانیدا نه‌بوو، به‌ڵام كاری هاوبه‌شی له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌كانی نێو به‌ره‌ی كوردستانیدا هه‌بوو، به‌شداریشی له ئازادكردنی ناوچه‌كانی كوردستاندا كردبوو، ئه‌مانیش به‌شداری دانوستانه‌كانی نێوان به‌ره‌ی كوردستانی و حكومه‌تی به‌عسیان نه‌كرد، له‌به‌رئه‌وه‌ی گوایه بڕوایان به دانوستان له‌گه‌ڵ حكومه‌تی به‌عسدا نه‌بووه.(4) به‌ر له چوونی شاندی به‌ره‌ی كوردستانی بۆ ده‌ستپێكردنی دانوستان، پێشوه‌خت هه‌ریه‌كه له (فه‌ره‌یدون عه‌بدولقادر و ئازاد به‌رواری) سه‌ردانی به‌غدایان كرد و له‌وێ چاویان به چه‌ند ئه‌ندامێكی سه‌ركردایه‌تی میری كه‌وت. لێره‌وه زه‌مینه خۆشده‌كرێت بۆ ئه‌وه‌ی شاندی به‌ره‌ی كوردستانی به مه‌به‌ستی دانوستان بڕواته به‌غدا.(5)
(1) الشیخ عگا الگالبانی: عندما، ص4.
(2) جیرارد جالدیان: الماساه، ص168، شه‌ماڵ عه‌بدوڵڵا: بڕیاری، ل22،21.
(3) چاوپێكه‌وتنی توێژه‌ر له‌گه‌ڵ عه‌زیز محه‌مه‌د له رۆژی (25/2/2009)، هه‌ولێر، كه‌ریم ئه‌حمه‌د: رێڕه‌وی، ل334،
(4) چاوپێكه‌وتنی توێژه‌ر له‌گه‌ڵ عه‌لی باپیر وه‌تمان له رۆژی (25/2/2009)، هه‌ولێر.
(5) فاتیح ره‌سوڵ: له‌پێناو، ل23.
له راستیدا بڕیاری قبوڵكردنی دانوستان له‌لایه‌ن به‌ره‌ی كوردستانییه‌وه له‌گه‌ڵ حكومه‌تی به‌عس له‌و قۆناغه‌دا هۆكاری خۆی هه‌بوو، له‌لایه‌ك جه‌لال تاڵه‌بانی ده‌ڵێت:”ئه‌مریكا پاش ئه‌وه‌ی شكستێكی سه‌ربازی بۆ ئاماده‌كردین، پێیوتین بچنه به‌غدا بۆ گفتوگۆكردن له‌گه‌ڵ حكومه‌تی سه‌دام حسێن”.(2) له‌لایه‌كیتره‌وه كورد ترسی هه‌بوو ئه‌گه‌ر دانوستان قبوڵنه‌كات و درێژه به‌راپه‌ڕین و شۆڕشی چه‌كداری بدات، حكومه‌تی به‌عس جارێكی‌تر به شێوه‌یه‌كی دڕندانه بكه‌وێته وێزه‌ی خه‌ڵكی كوردستان و تراژیدیاكانی ئه‌نفال و كیمیابارانی ناوچه‌كانی كوردستان یاخود تراژیدیای كۆڕه‌و دووباره‌بكاته‌وه. هه‌روه‌ها خۆتێنهگهیاندن و خه‌مساردی و كه‌مته‌رخه‌می ئه‌مریكا و هاوپه‌یمانان له‌به‌رامبه‌ر هێرش و په‌لاماره‌كانی به‌عس له رۆژی (28/3/1991) بۆ داگیركردنه‌وه‌ی كوردستان و دامركاندنه‌وه‌ی راپه‌ڕینی ناوه‌ڕاست و باشووری شیعه‌كان و سه‌ركوتكردنی به دڕندانه‌ترین شێوه، پاڵنه‌ر بوون بۆ ئه‌وه‌ی كورد له هه‌لومه‌رجی ئه‌و قۆناغه‌دا به وتووێژ رازی بێت و لانیكه‌م رزگاریبێت.(3)
هاوكات ئه‌وه‌ش ده‌وترێت كورد ئه‌وه‌ی لێكداوه‌ته‌وه كه له بارودۆخێكدا ئه‌گه‌ر حكومه‌تی به‌عس و داروده‌سته‌كه‌ی سه‌دام حسێن له‌لایه‌ن ئه‌مریكاوه یاخود به كوده‌تا یان رێگایهكیتر له ده‌سه‌ڵات دووربخرێنهوهو داروده‌سته و گروپێكی دیكه بێنه سه‌ر ته‌ختی ده‌سه‌ڵات، ئه‌وا هیچ گره‌نتییه‌ك نییه كه به‌هه‌مان شێوه‌ی سه‌دام ره‌فتار له‌گه‌ڵ كورددا نه‌كه‌ن، ئه‌مه جگه‌له‌وه‌ی كه كورد ترسی ئه‌وه‌ی هه‌بوو جارێكی‌تر كۆمه‌ڵی نێوده‌وڵه‌تی كورد وه‌ك كارتێكیتری گه‌مه‌ی سیاسی به‌كاربهێنێت و ببنه‌وه به قوربانی به‌رژه‌وه‌ندی نێوده‌وڵه‌تان. هۆكارێكیتر بریتی‌بوو له‌وه‌ی ژماره‌یه‌كی زۆری سه‌ربازی كورد له ریزه‌كانی سوپای عێراقیدا بوون له جه‌نگی كه‌نداودا كوژران و بوون به قوربانی، بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و حاڵه‌ته دووباره‌نه‌بێته‌وه،(4) به‌ڵام بیروڕای یه‌كه‌م و سێیه‌م كه‌متر بابه‌تی و زانستییه، به‌ڵكو ئه‌وه‌ی ده‌چێته خانه‌ی ماقوڵه‌وه بیروڕای دووه‌مه كه بریتییه له‌وه‌ی كورد ترسی هه‌بووه وه‌ك كارتێكی سیاسی له ململانێی نێوان ئه‌مریكا و عێراقدا به‌كاربهێنرێت.
دواجار به بڕیاری به‌ره‌ی كوردستانی شاندێك به سه‌ركردایه‌تی جه‌لال تاڵه‌بانی و ئه‌ندامێتی ره‌سوڵ مامه‌ند و نێچیرڤان بارزانی، ئازاد به‌رواری، سامی عه‌بدولڕه‌حمان، فه‌ره‌یدون عه‌بدولقادر چوونه به‌غدا و چه‌ند بابه‌تێكیان له‌گه‌ڵ لێپرسراوانی حكومه‌تی به‌عسدا خسته‌ڕوو، له‌وانه:
یه‌كه‌م: مه‌سه‌له‌ی دیموكراسی.
دووه‌م: ئاساییكردنه‌وه‌ی بارودۆخ له كوردستان.
سێیه‌م: كۆتاییهێنان به سیاسه‌ته‌كانی به‌عه‌ره‌بكردن و راگواستن.
(1) موكه‌ڕه‌م تاڵه‌بانی: چوار رۆژ، ل36.
(2) د‌یڤید مهكداوڵ: مێژووی، ل616، نادر ئینتیسار: ئیتنۆنهتهوایهتی، ل311،310.
(3) خالد یونس خالد: الزعیم، ل47، نادر ئینتیسار: ئیتنۆنهتهوایهتی، ل312،311.
چواره‌م: مافی ئۆتۆنۆمی و فراوانكردنی ناوچه‌ی ئۆتۆنۆمی.
پێنجه‌م: چاره‌نوسی ئه‌نفالكراوه‌كان.
شه‌شه‌م: ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی گونده رووخا‌و و خاپوركراوهكان و گێڕانه‌وه‌ی جوتیاره راگوێزراوه‌كان له كۆمه‌ڵگه زۆره‌ملێكاندا بۆ گونده‌كانی خۆیان دوای بنیاتنانه‌وه‌ی گونده‌كان و قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌یان.
حه‌وته‌م: ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی ناوچه كوردییه رووخێنراو و خاپوركراوهكان و راوه‌ستاندنی سیاسه‌تی به‌عه‌ره‌بكردن.
هه‌شته‌م: گواستنه‌وه‌ی عه‌ره‌به نیشته‌جێبووه‌كان له ناوچه كوردییه‌كان بۆ شوێنی ره‌سه‌نی خۆیان و گێڕانه‌وه‌ی جوتیارانی كورد بۆ شوێنه ره‌سه‌نه‌كانیان كه له ماوه‌ی ساڵی (1963)ه‌وه راگوێزرابوون.(1)
پاش ئه‌وه‌ی شانده‌كه له‌گه‌ڵ نوێنه‌رانی حكومه‌تی به‌عس چه‌ند رۆژێك دانوستانیان كرد. له سه‌ره‌تاوه شاندی كوردی گه‌شبین بوو، به‌ڵام دواجار خولی یه‌كه‌م ئه‌نجامێكی ئه‌وتۆی لێنه‌كه‌وته‌وه، بۆیه جه‌لال تاڵه‌بانی گه‌ڕایه‌وه كوردستان و پێشنیازیكرد مه‌سعود بارزانی سه‌رۆكایه‌تی شاندی به‌ره‌ی كوردستانی بكات بۆ ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی خولێكیتری دانوستان له‌گه‌ڵ لێپرسراوانی میری. ئه‌وه بوو مه‌سعود بارزانی به سه‌ركردایه‌تی شاندێك گه‌یشته به‌غدا و له‌گه‌ڵ نوێنه‌رانی میری پێكه‌وه كه‌وتنه‌وه دانوستان. له‌م خوله‌دا دانوستان ماوه‌یه‌كی زۆری خایاند (7/5/6/1991)و سه‌رانی حكومه‌تی به‌عس له‌هه‌ڵوێسته‌كانیاندا توندبوون و زۆر ملیان بۆداواكارییهكانی شاندی به‌ره‌ی كوردستانی نه‌ده‌دا.(2) هه‌رچه‌نده له‌م خوله‌ی دانوستاندا هه‌ندێ پێشكه‌وتن هه‌بوو، به‌ڵام بێئیمزاكردنی رێكه‌وتن مه‌سعود بارزانی و شانده یاوه‌ره‌كه‌ی گه‌ڕانه‌وه كوردستان و جارێكی‌تر دوای هاتنی شاندێكی حزبی به‌عس به سه‌رۆكایه‌تی عیزه‌ت دوری و كۆبوونه‌وه‌یان له‌گه‌ڵ به‌ره‌ی كوردستانیدا، ئه‌وه‌بوو بۆ دواجار مه‌سعود بارزانی به سه‌رۆكایه‌تی شاندێكیتر له رۆژی (10/7/1991) چوونه‌وه به‌غدا و خولی كۆتایی دانوستانیان ده‌ستپێكرد و دوای (42) رۆژ له دانوستان مه‌سعود بارزانی و شانده‌كه گه‌ڕانه‌وه و رێَكهوتنێكی ئاماده‌كراویان بۆ ئیمزا له‌سه‌ركردن هێنایه‌وه.(3)
بۆ ئه‌م مه‌به‌سته سه‌ركردایه‌تی به‌ره‌ی كوردستانی چه‌ند دانیشتنێكی له رۆژانی (28-29/8/1991) له شه‌قڵاوه ئه‌نجامدا و له خه‌لیفانیش له رۆژی (10/9/1991) بۆ تاوتوێكردن و بیروڕاده‌ربڕین له‌سه‌ر ئه‌و
(1) الشیخ عگا الگالبانی: عندما، ل6، حامد محمود عیسی: المشكله، ل274،273، فاتیح ره‌سوڵ: له‌پێناو، ل23.
(2) شانده‌كه پێكهاتبوون له: (جه‌وهه‌ر نامیق سالم، رۆژ نوری شاوه‌یس، ئازاد به‌رواری، مه‌حمود عوسمان، نه‌وشیروان مسته‌فا، ره‌سوڵ مامه‌ند، د.فوئاد مه‌عسوم، كۆسره‌ت ره‌سوڵ عه‌لی، سامی عه‌بدولڕه‌حمان)، نوێنه‌رانی حكومه‌تی به‌عسیش بریتیبوون له: (عیزه‌ت دوری، عه‌لی حه‌سه‌ن مه‌جید، حسێن كامیل، حامد یوسف حه‌مادی، سابیر دوری، سوڵتان هاشم ئه‌حمه‌د، وه‌فیق سامه‌ڕائی، مونزیر شاوی شاره‌زای یاسایی)، صلاح الخرسان: التیارات، ص531، فاتیح ره‌سوڵ: له‌پێناو، ل23.
(3) شاندی ئه‌مجاره پێكهاتبوون له: (سامی عه‌بدولڕه‌حمان، د.فوئاد مه‌عسوم، د.مه‌حمود عوسمان، عه‌دنان موفتی، قادر عه‌زیز، یونادم یوسف كه‌نا، جه‌وهه‌ر نامیق سالم، رۆژ نوری شاوه‌یس)، گرنگترین ئه‌و خاڵانه‌ی كه له رێكه‌وتنه ئاماده‌كراوه‌كه‌دا هاتبوو بریتی‌بوو له:
رێكه‌وتنه ئاماده‌كراوه له‌گه‌ڵ حكومه‌تی به‌عسدا كۆبووه‌وه. له‌و كۆبوونه‌وه و دانیشتنانه‌ی سه‌ركردایه‌تی به‌ره‌ی كوردستانیدا یه‌كێـتی و حسك دژی رێكه‌وتن له‌گه‌ڵ حكومه‌تی به‌عس بوون و پارتیش به‌پێچه‌وانه‌وه له‌گه‌ڵ رێكهوتندا بوو.(1) له ئه‌نجامدا سه‌ركردایه‌تی به‌ره‌ی كوردستانی رێكه‌وتنه‌كه‌ی ره‌تكرده‌وه.(2) به‌مجۆره وتووێژ له‌نێوان حكومه‌تی به‌عس و به‌ره‌ی كوردستانیدا به بێگهیشتن به هیچ رێكه‌وتن و ئه‌نجامێك كۆتاییپێهات.(3)
بێئاكامی دانوستانه‌كانی نێوان به‌ره‌ی كوردستانی و حكومه‌تی به‌عس له‌م قۆناغه‌دا په‌یوه‌ندی به چه‌ند هۆكارێكه‌وه هه‌بوو دیارترینیان بریتیبوون له:
ئهلف- جیاوازی روانینی به‌ره‌ی كوردستانی و حكومه‌تی به‌عس بۆ مه‌سه‌له بنه‌ڕه‌تی و هه‌ستیاره‌كان: له‌نێوان به‌ره‌ی كوردستانی و حكومه‌تی به‌عسدا دوو تێڕوانینی جیاواز هه‌بوو، به‌رامبه‌ر مه‌سه‌له‌كان به گشتی و بابه‌ته هه‌ستیار و بنه‌ڕه‌تییه‌كان له‌و باسانه‌ی له وتووێژه‌كاندا قسه‌وباسیان له‌سه‌ر ده‌كرا، به‌تایبه‌ت مه‌سه‌له‌كانی ( دیموكراسی، ئاساییكردنه‌وه‌ی بارودۆخی ناوچه‌كانی كوردستان، مافی ئۆتۆنۆمی، به‌عه‌ره‌بكردن و راگواستن و بهبهعسیكردن)، به جۆرێ به‌ره‌ی كوردستانی له گۆشه‌نیگای چاره‌سه‌ركردنی مه‌سه‌له‌ی كورده‌وه، بۆ ئه‌و بابه‌تانه‌ی ده‌ڕوانی، به‌پێچه‌وانه‌شه‌وه حكومه‌تی به‌عس له روانگه‌ی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی خۆیه‌وه مامهڵهیدهكرد. جه‌لال تاڵه‌بانی دوای ئه‌وه‌ی بۆ خولی یه‌كه‌می دانوستانه‌كان رۆیشت و گه‌ڕایه‌وه گومانی خۆی له دانوستان له‌گه‌ڵ حكومه‌تی به‌عس ده‌ربڕی و ده‌ڵێت:”راسته حكومه‌ت له‌سه‌ر دیموكراسی و ئۆتۆنۆمی رازییه، به‌ڵام چ جۆره دیموكراسی و چ ئۆتۆنۆمییهك؟ حكومه‌ت هه‌ر ئه‌و دیموكراسییه ئه‌نجامده‌دا كه خۆی باوه‌ڕی پێی هه‌یه و ناوه‌ڕۆكه‌كه‌ی هه‌ر دیكتاتۆرییه‌ته، به‌گوێره‌ی ئۆتۆنۆمیش هه‌مان بۆچوونی هه‌یه”.(4)
– پشتگیریكردنی كورد له شۆڕشی (1968) كه حزبی به‌عسی هێنایه سه‌ر كورسی ده‌سه‌ڵات.
– به‌ره‌ی كوردستانی ده‌بێ به مۆڵه‌تپێدانی حكومه‌تی به‌عس په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ حكومه‌ت و رێكخراوه‌كانی ده‌ره‌وه‌دا بكات.
– هاوكاریكردنی به‌عس له‌لایه‌ن به‌ره‌ی كوردستانییه‌وه بۆ دامركاندنه‌وه و سه‌ركوتكردنی هه‌ر راپه‌ڕین و یاخیبوون و ده‌ستدرێژییه‌ك، كه له‌ناوه‌وه و ده‌ره‌وه‌ی عێراق رووبدات (مه‌به‌ست ئێران و شیعه‌كانی ناوه‌ڕاست و باشووری عێراق بوو).
– ئازادكردنی راسته‌وخۆی هه‌موو زیندانییه سیاسییه‌كانی كورد.
– داخستنی ئیزگه رادیۆییه كوردییه‌كان و ته‌رخانكردنی كات بۆیان له چوارچێوه‌ی ئیزگه‌كانی حكومه‌تی به‌عسدا.
– ته‌رخانكردنی رێژه‌یه‌ك له داهاتی فرۆشتنی نه‌وت بۆ كورد له داهاتوودا.
– قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ی ئه‌و كوردانه‌ی كه ماڵیان وێرانكراوه یان ئازاردراون به ده‌ستی حكومه‌تی عێراق.
– به‌ڕێوه‌بردنی ناوچه كوردییه‌كان له‌لایه‌ن به‌ره‌ی كوردستانییه‌وه بۆ ماوه‌ی (3) مانگ له دوای ئه‌وه هه‌ڵبژاردن له كوردستاندا ئه‌نجامبدرێت.
– كورد له حكومه‌تی میریدا به‌شدارببێت. نادر ئینتیسار: ئیتنۆنهتهوایهتی، ل316،315، كه‌ریم یه‌ڵدز: كورد، ل92.
(1) حامد محمود عیسی: القچیه، ل428.
(2) بیره‌وه‌رییه‌كانی مه‌لا حه‌سه‌ن، ل101،102.
(3) كه‌ریم یه‌ڵدز: كورد له عێراق، ل92،91.
(4) بیره‌وه‌رییه‌كانی مه‌لا حه‌سه‌ن، ل101.
ئه‌مه هۆكاری سه‌ره‌كی بێئاكامی دانوستانه‌كانی نێوان به‌ره‌ی كوردستانی و حكومه‌تی به‌عس بوو، چونكه به‌عس له بنه‌ڕه‌تدا ئاماده‌نه‌بوو مه‌سه‌له‌ی كورد به‌گوێره‌ی ئه‌و بنه‌ما و پێوه‌رانه‌ی له به‌رژه‌وه‌ندی كورد و مه‌سه‌له رهواكهیدا بوون چاره‌سه‌ربكات، بۆیه زۆرجار دانوستانی وه‌ك كارتێكی یاری و ده‌ستخه‌ڕۆكردن و كات كوشتن به‌كارهێناوه.(1) زۆربه‌ی جاریش دوو تێڕوانینی جیاواز بۆ چاره‌سه‌كردنی كێشه‌ی كورد له دانوستانه‌كاندا بوونی هه‌بووه. یه‌كه‌میان تێڕوانینی لایه‌نی كوردی كه له‌گه‌ڵ چاره‌سه‌كردنی كێشه‌كاندا بووه، به‌ڵام تێڕوانینی دووه‌م بریتیبووه له روانینی به‌عس بۆ مه‌سه‌له‌كان كه زۆرجار نه‌ك مایه‌ی چاره‌سه‌ركردن نه‌بوو، به‌ڵكو سه‌رچاوه‌ی هێشتنه‌وه‌ی كێشه‌كان بووه به چاره‌سه‌رنه‌كراوی و به‌كارهێنانی دانوستان وه‌ك چه‌كی سه‌رقاڵكردنی لایه‌نی كوردی له كاته هه‌ستیار و گرنگه‌كاندا. ئه‌گه‌ر ئه‌م دوو تێڕوانینه جیاوازه بۆ چاره‌سه‌ركردنی كیشه‌ی كورد نه‌بووایه به گشتی و له دانوستانه‌كانی نێوان به‌ره‌ی كوردستانی و حكومه‌تی به‌عس دوای راپه‌ڕین، ئه‌وا پێده‌چوو دانوستانه‌كان ئه‌نجام و ئاكامیان هه‌بووایه، چونكه ئه‌و چاره‌سه‌رانه‌ی حكومه‌تی به‌عس له روانگه‌ی خۆیه‌وه ده‌یخستنه‌ڕوو، هیچیان له بنه‌ڕه‌تدا چاره‌سه‌رنه‌بوون، به‌ڵكو ئامرازی ئاڵۆزكردنی كێشه‌كان بوون.
بێ- نادیاریی پرسی كه‌ركوك و سنووری هه‌رێمی كوردستان و ناوچه جێناكۆكه‌كان:
یهكێكیتر له‌و هۆكاره‌كانی شكستهێنانی دانوستانی نێوان به‌ره‌ی كوردستانی‌و حكومه‌تی به‌عس له دوای راپه‌ڕین بریتی‌بوو له نادیاری پرسی كه‌ركوك و سنووری كوردستان و چۆنێتیی چاره‌سه‌ركردنی گیروگرفتی ئه‌و ناوچه كوردییانه‌ی خرابوونه سه‌ر به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ناوچه عه‌ره‌بیه‌كان و به‌ر سیاسه‌تی به‌عه‌ره‌بكردن كه‌وتبوون و به‌رده‌وام جێگه‌ی ناكۆكی كورد و به‌عس بوون.(2) به‌ڵگه‌ش له‌سه‌ر ئه‌مه ئه‌و وته‌یه‌ی (تاریق عه‌زیز)ه كه له سه‌ره‌تای یه‌كێك له دانیشتنه‌كانی نێوان خۆیان و به‌ره‌ی كوردستانیدا وتی:” ئێوه بۆ كه‌ركوك ده‌گرین، وه‌كچۆن ئێمه‌ش بۆ ئه‌نده‌لوس ده‌گرین”.(3) دیاره مانای ئه‌م قسه‌یه‌ش روون و ئاشكرایه كه به‌عس ئاماده‌نییه سازش له‌سه‌ر كه‌ركوك بكات و به كرداریش مه‌سه‌له‌ی كه‌ركوك خاڵی ناكۆكی دانوستانه‌كانی نێوان به‌عس و لایه‌نی كوردی بوو له قۆناغه‌كانی پێشتریشدا. ته‌نانه‌ت باس له‌وه ده‌كرێت به‌ره‌ی كوردستانی ئاماده‌بووه ئه‌وه قبوڵبكات نه‌وتی كه‌ركوك له‌ژێر ده‌سه‌ڵاتی حكومه‌تی به‌عسدا بێت به مه‌رجێك به‌ڕێوه‌بردنی شاره‌كه بدرێته به‌ره‌ی كوردستانی، به‌ڵام حكومه‌تی به‌عس ئه‌مه‌شی قبوڵنه‌كردووه.(4)
(1) حامد محمود عیسی: المشكله، ص274.
(2) كه‌ریم ئه‌حمه‌د: رێڕه‌وی، ل337،336.
(3) الشیخ عگا الگالبانی: عندما، ص6.
(4) د‌یڤید مهكداوڵ: مێژووی، ل617.
جیم- كه‌موكورتی ئه‌و خاڵانه‌ی له دوایین خولی دانوستانه‌كاندا بۆ رێكه‌وتن ئاماده‌كرابوو:
خراپی به‌شێكی زۆری ئه‌و خاڵانه‌ی له ده‌قی رێكه‌وتننامه ئاماده‌كراوه‌كه‌دا هاتبوو، كاتێك مه‌سعود بارزانی له‌گه‌ڵ خۆیدا هێنایه‌وه بۆ كوردستان بۆ ئه‌وه‌ی سه‌ركردایه‌تی به‌ره‌ی كوردستانی ئیمزای له‌سه‌ر بكات، هۆكارێكیدیكهی بێئاكامی دانوستانه‌كان بوو، چونكه ئه‌و خاڵانه نه‌ك رێگای چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی نێوان به‌عس و به‌ره‌ی كوردستانی نه‌بوون، به‌ڵكو ئامرازێك بوون بۆ ئه‌وه‌ی به‌ره‌ی كوردستانی و لایه‌نی كوردی ببێته پاشكۆی حكومه‌تی به‌عس و به دیوێكیتریشدا لێدانێكی كوشنده بوون له جووڵانه‌وه‌ی رزگاریخوازیی كورد، به‌تایبه‌ت له خاڵی دووه‌می ئه‌و رێكه‌وتننامه ئامادهكراوهدا هاتووه:”ده‌بێت به‌ره‌ی كوردستانی به مۆڵه‌تپێدانی حكومه‌تی به‌عس په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ حكومه‌ت و رێكخراوه‌كانی ده‌ره‌وه‌دا بكات”.(1)
له خاڵی سێیه‌میش نوسراوه:”ده‌بێت كورد له‌گه‌ڵ حكومه‌تی به‌عس به‌شداری له دامركاندنه‌وه و سه‌ركوتكردنی هه‌ر شۆڕش و راپه‌ڕین و یاخیبوونێك بكات، كه له عێراقدا رووبدات یان هاوكاری به‌عس له‌به‌رامبه‌ر هه‌ر ده‌ستدرێژی و په‌لامارێكی ده‌ره‌كیدا بكات”. له‌مه‌شدا مه‌به‌ست له هه‌ر راپه‌ڕین و یاخیبوونێك له عێراق، شیعه‌كانی ناوه‌ڕاست و باشوور بوو، هه‌رچی ده‌ستدرێژی و په‌لاماری ده‌ره‌كیشه مه‌به‌ست لێی ئێران بوو. خاڵی پێنجه‌می رێكه‌وتننامه ئامادهكراوهكهش به‌مشێوه‌یه‌یه:”ده‌بێت هه‌موو ئیزگه رادیۆییه‌كانی كورد دابخرێن و كورده‌كان له ئیزگه رادیۆییه‌كانی حكومه‌تی به‌عسه‌وه له كاتێكی دیاریكراوی كه‌مدا كاتیان بۆ ته‌رخانبكرێت”.(2) هه‌روه‌ها له هه‌ندێ خاڵیدیكهشدا هه‌ندێ شت هاتوون كه ئاماژه‌ن بۆ كۆتاییهێنان به شۆڕشی كورد نه‌ك چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی كورد، وه‌ك ته‌سلیمكردنه‌وه‌ی چه‌كه قورسه‌كان به حكومه‌ت، پچڕاندنی هه‌موو په‌یوه‌ندییه‌كانی به‌ره‌ی كوردستانی به ده‌ره‌وه،(3) بۆیه ئه‌م خاڵانه لای سه‌ركردایه‌تی به‌ره‌ی كوردستانی قبوڵنهكران، هه‌رچه‌نده بیروڕای جیاواز له‌نێو به‌ره‌ی كوردستانی له‌سه‌ر دانوستانه‌كان و رێكه‌وتن له‌گه‌ڵ به‌عسدا هه‌بوو، به‌تایبه‌ت مه‌سعود بارزانی و پارتی زیاتر پشتگیریی رێكه‌وتنیان له‌گه‌ڵ به‌عسدا ده‌كرد، له‌به‌رئه‌وه‌ی له‌سه‌ر ئاستی جیهانی هیچ روانینێك بۆ مه‌سه‌له‌ی كورد به روونی دیارنه‌بوو، هه‌روه‌ها له‌به‌ر ئه‌و كاره‌ساته ئابووری و مرۆییه گه‌وره‌یه‌ی له‌وكاته‌دا میلله‌تی كوردی تێداده‌ژیا،(4) [مه‌به‌ست له كۆڕه‌و و گه‌مارۆی ئابورییه كه له‌لایه‌ن ئه‌مریكاوه خرابووه سه‌ر عێراق]و ترس له دووباره‌بوونه‌وه‌ی شاڵاوه‌كانی ئه‌نفال و كیمیابارانكردن له‌لایه‌ن حكومه‌تی به‌عسه‌وه دژ به خه‌ڵكی كوردستان. هه‌رچی جه‌لال تاڵه‌بانیش بوو دژی رێكه‌وتن بوو له‌گه‌ڵ به‌عس، چونكه پێیوابوو وتووێژ
(1) نادر ئینتیسار: ئیتنۆنهتهوایهتی، ل315.
(2) ه.س، ل316، صلاح الخرسان: التیارات، ص533،532.
(3) د‌یڤید مهكداوڵ: مێژووی، ل619.
(4) حامد محمود عیسی: القچیه، ص432.
له‌گه‌ڵ حكومه‌تی به‌عس و رێكه‌وتن له‌سه‌ر ئه‌و خاڵانه مانای كۆتاییهاتنی شۆڕشی كورد ده‌گه‌یه‌نێت و راشكاوانه رایگه‌یاند كه:”مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ به‌عس، به‌بێ ده‌ستنیشانكردنی سنووری ناوچه‌ی ئۆتۆنۆمی و گره‌نتی نێوده‌وڵه‌تی قابیلی قبوڵكردن نییه”.(1) لێره‌دا ئه‌وه‌ی په‌یوه‌ندی به هه‌ڵوێستی حیزبی سۆسیالیسته‌وه هه‌بوو، ئه‌وه‌بوو ئه‌وانیش له‌گه‌ڵ باقی لایهنهكانیتری نێو به‌ره‌ی كوردستانیدا دژی رێكه‌وتن له‌گه‌ڵ به‌عس بوون و پشتگیریی جه‌لال تاڵه‌بانی و یه‌كێتیان كرد، چونكه ئه‌مانیش وایانده‌بینی به‌عس ئاماده‌ی چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی كورد نییه و ته‌نها له روانگه‌ی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی خۆیه‌وه سه‌یری مه‌سه‌له‌كان ده‌كات. له‌مباره‌وه (مه‌حمود عوسمان) كه یه‌كێك له شاندی دانوستانكارانی كورد بوو له به‌غدا ده‌ڵێت:”حكومه‌تی به‌عس له‌و دانوستانانه‌دا شتێكی وای پێنه‌بوو مه‌سه‌له‌ی كورد چاره‌سه‌ربكات و كوردیش به‌و شتانه رازینه‌بوو كه به‌عس له رێكه‌وتنه ئاماده‌كراوه‌كه‌دا باسی لێوه‌كردبوو، به‌ڵكو ته‌نها ئامانجی حكومه‌تی به‌عس كات كوشتن و بهڕێَكردنی كات بوو، بۆ ئه‌وه‌ی خۆی له دژی كورد به‌هێزبكاته‌وه و سوود له دانوستانه‌كانی ئه‌و قۆناغه وه‌ربگرێت”.(2)
له راستیدا له‌نێوان هه‌ردوو بیروڕاكهدا جۆرێك له راستی و بابه‌تیبوون به‌دیده‌كرێت، هه‌رچی بیروڕای مه‌سعود بارزانی و پارتی بوو بۆ ئه‌وه ده‌گه‌ڕایه‌وه كه ماوه‌یه‌كی كه‌م بوو حكومه‌تی به‌عس خراپترین و دڕندانه‌ترین سیاسه‌ت و ره‌فتاری له رێگای شاڵاوه‌كانی ئه‌نفال و كیمیابارانه‌وه له‌گه‌ڵ خه‌ڵكی كوردستاندا ئه‌نجامدابوو، ئه‌مه جگه‌له‌وه‌ی چه‌ند مانگێكیش بوو رووداوی كۆڕه‌وی كورد بۆ سنووره‌كانی توركیا و ئێران رووی‌دابوو كه گه‌لی كوردی تووشی مه‌ینه‌تییه‌كی گه‌وره كرد، به‌ڵام ده‌توانین بڵێین ئه‌م بیروڕایه زیاتر سۆز به سه‌ریدا زاڵبوو تاوه‌كو روانینی سیاسی. به‌پێچه‌وانه‌وه بیروڕای جه‌لال تاڵه‌بانی و لایهنهكانیتری نێو به‌ره‌ی كوردستانی تاڕاده‌یه‌ك سیاسی و واقیعی بوو، له رووی دۆخی سیاسی ئه‌و قۆناغه‌شه‌وه به روانین بۆ مامه‌ڵه‌ی نێوده‌وڵه‌تی له‌گه‌ڵ حكومه‌تی به‌عسی فه‌رمانڕه‌وا له عێراق و كورد بیروڕایه‌كی وردتربوو، چونكه له‌لایه‌ك ئه‌زموونی دانوستانه‌كانی پێشووی كورد له‌گه‌ڵ حكومه‌تی به‌عسدا له پێش چاوبوو كه زۆربه‌یان كات كوشتن بوون و له دواتریشدا به‌عس لێیان پهشیماندهبووهوه. لهلایهكیتریشهوه له‌و قۆناغه‌دا جۆرێك له پشتگیریی نێوده‌وڵه‌تی بۆ مه‌سه‌له‌ی كورد هه‌بوو، دیارترینیان سه‌پاندنی سزا به‌سه‌ر عێراقدا بوو به هۆی به‌كارهێنانی گازی ژه‌هراوییه‌وه و هه‌روه‌ها به هۆی داگیركردنی كوه‌یت بوو له‌لایه‌ن عێراقه‌وه.(3) هه‌روه‌ها ده‌ركردنی بڕیاری (688) بوو له‌لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تییه‌وه له به‌رژه‌وه‌ندی كورد و دژی عێَراق، به جۆرێ به‌گوێره‌ی ئه‌و بڕیاره ناوچه‌ی ئارام بۆ كورد دابینكراو له مه‌ترسی ئه‌نفال و كیمیاباران رزگاریبوو، ئه‌مه جگه‌له‌وه‌ی گرنگی تایبه‌تی بۆ مه‌سه‌له‌ی كورد هه‌بوو.(4) به هه‌رحاڵ ده‌قی ئه‌و رێكه‌وتنه‌ی كه شاندی كوردی
(1) د‌یڤید مهكداوڵ: مێژووی، ل618.
(2) دانوستانی توێژه‌ر له‌گه‌ڵ د.مه‌حمود عوسمان له رێگای په‌یوه‌ندی ته‌له‌فۆنییه‌وه له رۆژی (18/8/2009).
(3) بڕوانه پاشكۆی ژ(30).
(4) شه‌ماڵ عه‌بدوڵڵا: بڕیاری، ل22،21، عومه‌ر نوره‌دینی: سه‌روه‌ری ده‌وڵه‌تان و په‌یوه‌ندی به دۆزی كورده‌وه، چ1، چاپخانه‌ی مناره، هه‌ولێر، 2005، ل97،96.
به سه‌رۆكایه‌تی مه‌سعود بارزانی له دوا خولی وتووێژه‌كان له‌گه‌ڵ حكومه‌تی به‌عسدا له به‌غداوه بۆكوردستان، بۆ ئیمزا له‌سه‌ر كردنی هێنایانه‌وه، له‌لایه‌ن سه‌ركردایه‌تی به‌ره‌ی كوردستانییه‌وه ره‌تكرایه‌وه، چونكه زۆربه‌ی خاڵه‌كانی له قازانجی كورددا نه‌بوو.
دال- چه‌ند هۆكارێكیتر:
هه‌ندێ هۆكاریدیكه رۆڵ و كاریگه‌رییان هه‌بوو، له‌وه‌دا دانوستانه‌كانی نێوان به‌ره‌ی كوردستانی و به‌عس ئاكامی نه‌بێت، له‌وانه هه‌ردوولا له به‌غدا بڕیاریاندا دانوستان بكه‌ن، نه‌ك له ناوچه‌یه‌كی بێلایه‌ن، ئه‌مه سه‌ره‌ڕای نه‌بوونی لایه‌نی سێیه‌م یان لایه‌نی چاو‌دێر وه‌ك نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان یان هه‌ر رێكخراوێكی نێوده‌وڵه‌تی یان وڵاتێكی‌تر.(1) لێره‌دا باس له‌وه ده‌كرێت هه‌رچه‌نده حشع وه‌ك لایه‌نێكی نێو به‌ره‌ی كوردستانی به هۆی بوونی گومان له نیازپاكی حكومه‌ت له چاره‌سه‌ركردنی مه‌سه‌له‌ی كورد و بوونی ئه‌زمونی تاڵی حشع له رێكه‌وتن و هاوپه‌یمانێتی به‌شداری دانوستانه‌كانی نه‌كرد له‌گه‌ڵ به‌عس وه‌ك پێشتر باسمانكرد، به‌ڵام پێشنیازیكردبوو، دانوستانه‌كان جارێك له به‌غدا و جارێكی‌تریش له كوردستان ئه‌نجامبدرێت، به‌ڵام لایه‌نه‌كانی نێو به‌ره ئه‌م پێشنیازه‌یان قبوڵنه‌كردووه.(2) لله راستیدا دانوستانكردنی شاندی به‌ره‌ی كوردستانی به ته‌نها له به‌غدا نیشانه‌یه‌كی لاوازی دانوستانكردن بوو، چونكه به ته‌نها دانوستانكردن له به‌غدا مایه‌ی هێز بوو بۆ حكومه‌تی به‌عس و به‌پێچه‌وانه‌شه‌وه مایه‌ی لاوازی بوو بۆ به‌ره‌ی كوردستانی، به‌تایبه‌ت له رووی سه‌پاندنی مه‌رجی قورس له‌لایه‌ك و لهلایهكیتریشهوه قبوڵنه‌كردن و ملنه‌دانی حكومه‌تی به‌عس بۆ هه‌ندێ مه‌رجی به‌ره‌ی كوردستانی، ئه‌مه جگه‌له‌وه‌ی شاندی به‌ره‌ی كوردستانی ماوه‌یه‌كی درێژ له به‌غدا له كاتی وتووێژه‌كاندا مانه‌وه.
هه‌ندێ سه‌رچاوه باس له‌وه ده‌كه‌ن كه گوایه به هۆی بوونی بارودۆخی شه‌ڕ و راپه‌ڕینه‌وه، سه‌ركردایه‌تیی به‌ره‌ی كوردستانی نه‌یتوانیوه له جێگایه‌ك كۆببێته‌وه و تاوتوێی مه‌سه‌له‌ی دانوستان و رێكه‌وتن له‌گه‌ڵ حكومه‌تی به‌عسدا بكات و به‌خێراییش وه‌ڵامبداته‌وه،(3) به‌ڵام ئه‌م بۆچوونه راستی تێدا نییه، چونكه له كاتی ده‌ستپێكردنی دانوستانه‌كاندا چه‌ند جارێك سه‌ركردایه‌تی به‌ره‌ی كوردستانی به مه‌به‌ستی پرس و راكردن و بیروڕا گۆڕینه‌وه له‌سه‌ر مه‌سه‌له‌ی دانوستان و رێكه‌وتن له‌گه‌ڵ حكومه‌تی به‌عس له چه‌ند جێگایه‌ك كۆبووه‌وه، به‌تایبه‌ت له شه‌قڵاوه و خه‌لیفان و هه‌ندێ شوێنیتریش وه‌ك پێشتر باسمانكرد. بۆیه مه‌سه‌له‌ی شوێن هۆكاری شكستهێنانی دانوستانه‌كان نه‌بووه و ئه‌م بیروڕایه بابه‌تی و زانستی نییه.
له كۆتاییدا دانوستانه‌كان له‌نێوان به‌ره‌ی كوردستانی و حكومه‌تی به‌عسدا كۆتاییهات و هۆكاری بنه‌ڕه‌تیش ئه‌وه‌بوو لایه‌نی به‌ره‌ی كوردستانی به ده‌قی رێكه‌وتنه‌كه رازینه‌بوو، بۆیه پاش ماوه‌یه‌ك هه‌ندێ شه‌ڕ و
(1) كریس كۆچێرا: بزوتنه‌وه‌ی، ل115
(2) فه‌تاح تۆفیق فه‌تاح: حه‌فتاو، ل101.
(3) حامد محمود عیسی: القچیه، ص431،430.
پێكدادان له كوردستان له‌نێوان سوپای حكومه‌تی به‌عس و هێزه چه‌كداره‌كانی به‌ره‌ی كوردستانیدا روویدا، ئه‌وه‌بوو دواجار حكومه‌تی به‌عس له مانگی (10/1991) هه‌موو داموده‌زگا كارگێڕییه‌كانی خۆی له ناوچه‌كانی كوردستان، به‌تایبه‌ت له پارێزگاكانی (سلێمانی و هه‌ولێر و دهۆك) كشانده‌وه،(1) به‌مه‌ش بۆشاییه‌كی كارگێڕی گه‌وره له كوردستاندا دروستبوو، به‌ڵام هه‌رزوو به‌ره‌ی كوردستانی توانی جۆرێك له كارگێڕی بۆ به‌ڕێوه‌بردنی كاروباره جیاوازه‌كانی كوردستان پێكبهێنێت و تاڕاده‌یه‌ك ئه‌و بۆشاییه پڕبكاته‌وه.(2) تا ئه‌وه‌بوو له رۆژی (4/11/1991) له شه‌قڵاوه كۆبوونه‌وه‌ی به‌ره‌ی كوردستانی ئه‌نجامدرا، به مه‌به‌ستی دانوستانكردن له‌سه‌ر مه‌سه‌له‌ی هه‌ڵبژاردن. له‌م كۆبوونه‌وه‌یه‌دا بیروڕای جیاواز له‌سه‌ر مه‌سه‌له‌ی هه‌ڵبژاردن هاته‌ئاراوه، به جۆرێ پارتی له‌گه‌ڵ شێوازی هه‌ڵبژاردنی رێژه‌ییدا بوو، پارتی گه‌لیش له‌مه‌دا پشتگیرییدهكرد، به‌ڵام یه‌كێتی به‌پێچه‌وانه‌وه له‌گه‌ڵ شێوازی هه‌ڵبژاردنی بازنه‌ییدا بوو. ئه‌وه‌ی په‌یوه‌ندی به حیزبی سۆسیالیسته‌وه هه‌بوو، ئه‌وه‌بوو پشتگیریی یه‌كێتی ده‌كرد بۆ ئه‌وه‌ی هه‌ڵبژاردن به شێوازی بازنه‌یی له كوردستاندا ئه‌نجامبدرێت. له كۆتاییدا هه‌موو لایه‌ك رێكه‌وتن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی هه‌ڵبژاردن به شێوازی رێژه‌یی بێت و رێژه‌ی (7%)یش بۆ چوونه نێو په‌رله‌مان و به‌شداریكردن ده‌ستنیشانكرا، هه‌رچه‌نده له‌لایه‌ن حیزبه بچووكه‌كانه‌وه ناڕه‌زایی هه‌بوو، به‌ڵام دواتر ئه‌م رێژه‌یه جێگیركرا.
به مه‌به‌ستی خۆئاماده‌كردن بۆ ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردن به‌ره‌ی كوردستانی لیژنه‌یه‌كی تایبه‌تی له دادوه‌ر و پارێزه‌ر و مافپه‌روه‌ران و نوێنه‌رانی لایه‌نه‌كانی نێو به‌ره‌ی كوردستانی پێكهێنا و پرۆژه‌ی یاسای هه‌ڵبژاردنیان له‌نێوان (23/12-28/1/1992) داڕێژا و خرایه به‌رده‌م سه‌ركردایه‌تی به‌ره‌ی كوردستانی. ئه‌وه‌بوو به‌ره‌ی كوردستانی له رۆژی (28/4/1992) به ناوی یاسای ژماره (1) بۆ ساڵی (1992)و یاسای هه‌ڵبژاردنه‌كانی ئه‌نجومه‌نی نیشتمانی كوردستانی عێراق بڕیاری له‌سه‌ردا.(3) ئیدی لێره‌وه رووداوێكیتری گرنگ له مێژووی جووڵانه‌وه‌ی رزگاریخوازیی نه‌ته‌وه‌یی كورددا هاته‌ئاراوه، ئه‌ویش هه‌ڵبژاردن بوو كه له مانگی (5/1992)دا بڕیاردرابوو ئه‌نجامبدرێت.
له كۆتاییدا له‌لایه‌ك هه‌ڵبژاردن رووداو و بابه‌تێكی سه‌ربه‌خۆیه و پێویستی به توێژینه‌وه‌و لێوردبوونه‌وه‌ی بابه‌تی و زانستی هه‌یه، هه‌روه‌ها له‌لایه‌كیتره‌وه قۆناغێكی یه‌كلاكه‌ره‌وه و جیاوازیشه له رووداوه‌كانی پێش خۆی له‌نێو جووڵانه‌وه‌ی رزگاریخوازیی كوردیدا. بۆیه لێره‌وه لایه‌نه سیاسییه‌كانی نێو به‌ره‌ی كوردستانی كه‌وتنه خۆئاماده‌كردن بۆ به‌شداریكردن و چوونه نێو یه‌كه‌مین ئه‌زموون و دیارده‌ی دیموكراسییه‌وه دوای راپه‌ڕینی به‌هاری (1991).
(1) د‌یڤید مهكداوڵ: مێژووی، ل624.
(2) كه‌ریم ئه‌حمه‌د: رێڕه‌وی، ل338، فه‌تاح تۆفیق فه‌تاح: حه‌فتا و، ل104.
(3) فاتیح ره‌سوڵ: له‌پێناو، ل35.
ئه‌نجام
له‌م لێكۆڵینه‌وه‌یه‌دا به‌م ئه‌نجامانه گه‌یشتوین:
* چه‌مكی دانوستان چه‌مكێكی سیاسییه و له‌لایه‌ن هێز و رێكخراو و پارت و حكومه‌ته‌كانه‌وه وه‌ك ئامراز و كایه‌یه‌كی سیاسی بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه و ناكۆكی و ململانێكان به‌كارده‌هێنرێت. دانوستانه‌كانی نێوان رژێمی به‌عس و به‌ره‌ی كوردستانی له دوای پرۆسه‌ی راپه‌ڕینی به‌هاری 1991 ده‌رئه‌نجامی ئه‌و رووداو و بارودۆخانه بوو كه له‌و قۆناغه‌ی مێژووی هاوچه‌رخی نه‌ته‌وه‌كه‌ماندا هاته‌ئاراوه و په‌یوه‌ندی به چاره‌نووسی میلله‌تی كورده‌وه هه‌بوو.
* به‌گوێره‌ی سه‌رچاوه مێژووییه‌كان رژێمی به‌عس له‌و قۆناغه‌دا ناچاربوو په‌نا بۆ دانوستان ببات، چونكه له‌و قۆناغه‌دا به هۆی به‌كارهێنانی چه‌كی كیمیایی و هه‌روه‌ها كۆڕه‌وی ملیۆن خه‌ڵكی كوردستانه‌وه جۆرێك له هاوسۆزی و پشتگیری نێده‌وڵه‌تی بۆ كورد دروستبووبوو، ئه‌مه جگه‌له‌وه‌ی به‌عس ده‌یویست نه‌هێڵێت كورد سوود له‌و ده‌رفه‌ته وه‌ربگرێت و لهباریببات.
* لایه‌نی كوردی گرنگترین داواكاری و خواست و مافه نهتهوایهتییهكانی كوردیان له‌و دانوستانانه‌دا خسته به‌رده‌م لایه‌نی حكومه‌تی عێراقی و رژێمی به‌عس، به‌ڵام له‌به‌رئه‌وه‌ی له بنه‌ڕه‌ته‌وه به‌عس دانوستانی وه‌ك كارتێكی سیاسی و وه‌ك گه‌مه‌یه‌ك به‌كارهێنا، بۆیه رێڕه‌وی دانوستانه‌كان به‌ره‌و رێگه‌یه‌كی داخراو هه‌نگاوی نا، چونكه ئه‌وه‌ی كه له دانوستانه‌كانی پێشوی نێوان جووڵانه‌وه‌ی رزگاریخوازی كوردی و رژێمی به‌عس قبوڵنه‌كرا له‌لایه‌ن به‌عسه‌وه كه بریتی‌بوو له مه‌سه‌له‌ی كه‌ركوك و سنووری كوردستان و راگرتنی پرۆسه‌كانی به‌عه‌ره‌بكردن و راگواستن، به‌عس ئاماده‌نه‌بوو هیچیان رابووهستێنێت و چارهسهریانبكات، بۆیه له یه‌كه‌م جه‌وله‌ی دانوستانه‌كانه‌وه شكست و بێئاكامی دانوستان دیاربوو.
* ئه‌و بۆچوونه جیاوازانه‌ی له‌نێو به‌ره‌ی كوردستانی به‌تایبه‌ت و له‌نێوان یه‌كێتی و پارتی به هۆی هه‌ڵوێست و بیروڕایان له‌سه‌ر دانوستان له‌گه‌ڵ رژێمی به‌عس هاته‌ئاراوه، خۆی له دوو بۆچووندا ده‌بینییه‌وه، یه‌كه‌میان رای جه‌لال تاڵه‌بانی بوو كه پێیوابوو به هۆی ئاماده‌نه‌بوونی به‌عس بۆ جێبه‌جێكردنی داواكارییه بنه‌ڕه‌تییه‌كانی به‌عس مه‌حاڵه بتوانرێت له‌و رێگه‌یه‌وه شتێك بۆ كورد ده‌ستبه‌ربكرێت، ته‌نانه‌ت به‌پێچه‌وانه‌وه به‌عس هه‌ندێ داواكاری هه‌بوو كه مانا و ناوه‌ڕۆكی دانوستانی بێنرخكرد. هه‌رچی بۆچوونی دووه‌م بوو، بریتی‌بوو له بۆچوونی مه‌سعود بارزانی كه به هۆی ناڕۆشنی هه‌ڵوێستی وڵاتانی زلهێزی جیهان وه‌ك ئه‌مریكا و به‌ریتانیا و فه‌ره‌نسا له‌به‌رامبه‌ر رژێمی به‌عس و له‌به‌رامبه‌ر مه‌سه‌له‌ی كورد كه له‌و ساته‌وه‌خت و قۆناغه‌دا زیاتر‌و زۆرتر هه‌ڵوێستێكی مرۆیی بوو كه‌متر سیاسیانه رهنگیدابوویهوه، هه‌روه‌ها به هۆی دڕنده‌یی به‌عس و گه‌وره‌یی و گرانی كاره‌ساتی كۆڕه‌وی خه‌ڵكی كوردستان، ئه‌مانه وایان له مه‌سعود بارزانی كرد كه زیاتر له‌گه‌ڵ دانوستاندا بێت.
* شكستی دانوستانه‌كانی به‌ره‌ی كوردستانی و رژێمی به‌عس له دوای راپه‌ڕین به‌ڵگه‌ی ئه‌وه‌بوو كه گرفت و هۆكاره‌كه‌ی بۆ ئه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه كه له بنچینه‌دا هه‌ردوولا دید و تێڕوانینیان بۆ مه‌سه‌له‌ی دانوستان جیاواز و له یه‌كتری دووربوو، هاوكات ئاماژه‌ش بوو بۆ ناڕاستگۆیی و نائاماده‌یی رژێمی به‌عس بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی كورد و جێبه‌جێكردنی داوا و خواست و مافه‌كانی كورد له عێراقدا له رێگه‌ی دانوستانه‌وه و وه‌ك ئه‌زموونی دانوستانه‌كانی رابردوو مه‌به‌ست و ئامانجی به‌عس ته‌نها كات كوشتن له كورد و له‌كیسدانی ئه‌و ده‌رفه‌ته گرنگه بوو كه بۆ كورد هاتبووه ئاراوه، بۆیه دانوستانه‌كان به شكست كۆتاییانهات و به‌عس هێرشیكردهوه سه‌ر ناوچه ئازادكراوه‌كانی كوردستان، به‌ڵام به هۆی بوونی به‌رگری هێزی پێشمه‌رگه‌ی به‌ره‌ی كوردستانی به‌رپه‌رچدرایه‌وه و له كۆتایی ساڵێ 1991و سه‌ره‌تای ساڵێ 1992دا به هۆی كشاندنه‌وه‌ی داموده‌زگاكانی میری له ناوچه ئازادكراوه‌كان و دروستبوونی بۆشایی كارگێڕی لایه‌نه‌كانی نێو به‌ره‌ی كوردستانی بیریان له ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردن كرده‌وه. به‌مجۆره قۆناغێكی نوێ له مێژووی هاوچه‌رخی كورد و جووڵانه‌وه‌ی رزگاریخوازی نه‌ته‌وه‌یی كورد ده‌ستیپێكرد كه بریتییه له قۆناغی خه‌باتی شار‌و ژیانی دیموكراسی و مه‌ده‌نی و دامه‌زراوه‌یی له كوردستان كه قۆناغێكی تایبه‌تمه‌ند و جیاوازه له قۆناغه‌كانیتر و پێویستی به لێكۆڵینه‌وه‌ی تایبه‌تتر، وه‌ك بابه‌تێكی سه‌ربه‌خۆ هه‌یه.
سه‌رچاوه‌كان
ئهلف: كتێب به زمانی عه‌ره‌بی
الاتحاد الوگنی الكردستانی:
1. العراق والمساله الكردیه، من كتاب (كتابات فی المساله الكردیه)، اعداد وتقدیم (رفیق صالح احمد)، ج1، مگبعه شفان، السلیمانیه، 2008، من منشورات (بنكه‌ی ژین)، ص254.
حامد محمود عیسی:
2. القچیه الكردیه فی العراق من الاحتلال البریگانی الی الغزو الامریكی ، گ1، مكتبه مدبولی، القاهره، 2005.
3. المشكله الكوردیه، مكتبه مدبولی، القاهره-مصر،1992.
خالد یونس خالد (الدكتور):
4. الزعیم الوگنی الكردستانی جلال الگالبانی، گ1، مگبعه حمدی، السلیمانیه، 2006، منشورات مكتب الفكر والتوعیه فی الاتحاد الوگنی الكردستانی.
جیرارد جالیان:
5. الماساه الكردیه، ترجمه الی العربیه (عبدالسلام النقشبندی)، مگبعه مۆسسه ئاراس، دار ئاراس للگباعه والنشر، اربیل، بلا سنه الگبع.
صلاح الخرسان:
6. التیارات السیاسیه فی كردستان العراق(1946-2001)، گ1، 2001، مۆسسه البلاغ للگباعه والنشر والتوزیع، بیروت- لبنان.
الشیخ عگا الگالبانی:
7. عندما تتكلم الارقام، حول مفاوچات الجبهه الكردستانیه مع الحكومه العراقیه عام 1991، گ1، المدیریه العامه للگباعه والنشر(28)، السلیمانیه، 2000.
بێ- به زمانی كوردی:
شه‌ماڵ عه‌بدوڵڵا:
8. سروشتی یاسایی بڕیاری (688)و چۆنێتیی كاراكردنی، به بێ چاپخانه، سلێمانی، 2002، بڵاوكراوه‌كانی مه‌كته‌بی بیر و هۆشیاری (ی.ن.ك).
عومه‌ر نوره‌دینی:
9. سه‌روه‌ری ده‌وڵه‌تان و په‌یوه‌ندی به دۆزی كورده‌وه، چ1، چاپخانه‌ی مناره، هه‌ولێر، 2005.
فاتیح ره‌سوڵ:
10. له‌پێناو ده‌سه‌ڵاتدا، چ1، چاپخانه‌ی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده، هه‌ولێر، 2007.
فه‌تاح تۆفیق فه‌تاح:
11. حه‌فتا و شه‌ش ساڵ ژیان، په‌نجاو نۆ ساڵ تێكۆشان، بیره‌وه‌رییه‌كانی خه‌بات و تێكۆشانی مه‌لا حه‌سه‌ن، چ1، چاپخانه‌ی وه‌زاره‌تی روشنبیری، هه‌ولێر، 2008.
كریس كۆچێرا:
12. بزووتنه‌وه‌ی نه‌ته‌وه‌یی كورد و هیوای سه‌ربه‌خۆیی، وه‌رگێڕانی له فارسییه‌وه (ئه‌كره‌می میهرداد)، به‌رگی یه‌كه‌م، چ1، سه‌نته‌ری چاپ و په‌خشی ته‌ما، سلێمانی، 2002.
كه‌ریم ئه‌حمه‌د:
13. رێڕه‌وی تێكۆشان، وه‌رگێڕانی له عه‌ره‌بییه‌وه (جه‌لال ده‌باغ)، چ1، چاپخانه‌ی ره‌هه‌ند، سلێمانی،2007.
كه‌ریم یه‌ڵدز:
14. كورد له عێراق، و.(شاهۆ بورهان)، چ1، چاپخانه‌ی (كارۆ)، سلێمانی، 2007.
موكه‌ڕه‌م تاڵه‌بانی:
15. چوار رۆژ له كوردستانی ئازاد‌دا، چ1، ده‌زگای چاپ و په‌خشی حه‌مدی، سلێمانی، 2008، بڵاوكراوه‌كانی مه‌كته‌بی بیر و هۆشیاری (ی.ن.ك) زنجیره (274).
نادر ئینتیسار:
16. ئیتنۆ نه‌ته‌وایه‌تی كورد، وه‌رگێڕانی (عه‌تا قه‌ره‌داغی)، چ1، چاپخانه‌ی تیشك، سلێمانی، 2004، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی خانه‌ی وه‌رگێڕان.
نه‌وشیروان مسته‌فا ئه‌مین:
17. خولانه‌وه له‌ناو بازنه‌دا، دیوی ناوه‌وه‌ی رووداوه‌كانی (1984-1988)، چاپ و بڵاوكردنه‌وه‌ی مه‌ڵبه‌ندی ئاوه‌دانی، 1999.
18.
چاوپێكه‌وتن و وتووێژ:
19. چاوپێكه‌وتن له‌گه‌ڵ عه‌زیز محه‌مه‌د، له رۆژی (25/2/2009)، هه‌ولێر.
20. چاوپێكه‌وتن له‌گه‌ڵ محه‌مه‌دی حاجی مه‌حمود له رۆژی (11/5/2009)، له‌گوندی گوڵه‌خانه.
21. چاوپێكه‌وتن له‌گه‌ڵ عه‌لی باپیر وه‌تمان له رۆژی (25/2/2009)، هه‌ولێر.
چاوپێكه‌وتن له‌گه‌ڵ عه‌دنان موفتی له رۆژی (15/10/2009)، هه‌ولێر.
22. وتووێژ له‌گه‌ڵ د.مه‌حمود عوسمان له‌رێگای په‌یوه‌ندی ته‌له‌فۆنییه‌وه له رۆژی (18/8/2009).
به‌ڵگه‌نامه:
23. كۆنووسی هاوبه‌شی نێوان نوێنه‌ری وه‌زیری به‌رگری عیراق و لیژنه‌ی رێكخستنی ناوه‌ندیی (به‌ره‌ی كوردستانی).
پاشكۆی به‌ڵگه‌نامه‌كان:
كۆنووسی هاوبه‌شی نێوان نوێنه‌ری وه‌زیری به‌رگری عێراق و لیژنه‌ی رێكخستنی ناوه‌ندیی (به‌ره‌ی كوردستانی)