مێژووی هۆزەکانی بلباس
نوسینی: مۆحسین رەشیدی گەورک
لە شارەکانی: ئورمیە، سەلماس، وان، بۆکان، سەقز، سەردەشت، مەھاباد، رانیە، پیرانشار، دوکان، کۆیە، ھەریر، سلێمانی، شارباژێر.
ناسینی مێژووی ھەر نەتەوەێیک کاریگەریێکی ھەرە مەزنی ھەیە لە سەر جوانتر ناسینی پێکھاتەکانی کۆمەڵایەتی و کلتۆری لە ناو جڤاک و کومەلگەدا. رێزدانان و یێکگرتۆیی، بوێری، ھاودەنگی، لە تایبەتمەندیەکانی ھۆز یا عەشیرەتن. کە پێبەند بوون بە ئەم شتانە ھەوێن و بنەمای ھەست و سۆز و بیری تێکۆشەرانە وئینسانی ولێبردوویی ئەوانە لە پێناو ناسنامە بەخشین بە ئەرک ھەلوێست، خواست و پێویستیە نەتەوەییی کانیان لە سەرەتای مێژووە ھەتاکوو ئێستا بووە. ناسینی مێژو و پێکھاتەکانی ھەر کومەلگایێک ئەرکی سەرشانی ئەندامانی ئەو کۆمەلگایەیە و توێژینەوە لەم ئاستەدا دەتوانی ببێتە ھۆی روون بونەوەی تاکەکان و ھەروەەا ئامرازێکی کاریگەرە بو نوێژندنە وە و پەرەپێدانی مروڤ و چین و پێکھاتەکانی ئەو کومەلەگایە. دوای ئینسان، بنەمالە و خانەدان و ھۆز و عەشیرەتەکان بەرچاوترین و سەرەکی ترین بنەغەکانی پیکھێنەری ئەو کۆملگایەن. جڤاکی کوردستان وەکی نەتەوە و کۆمەلگایەکانی تر بنەما و سەرچاوەی لە چەندین ھۆز و عەشیرەت دروست بووە. یێکێک لەو ھۆزە گەورانە ھۆزی بلباس یان بلباسی کە خۆی پێکدێت لە چەندین عەشیرەتی مەزن و بچووک کە بریتین لەمانە: مامەش، پیران، سن، کاخدری، عثمان آغایی، گەورک، مەنگور، ئاکۆ، زەرزا، شکاک، رەمەک، زودی، بالەک، ڤاسیلی نیکیتین دەبێژی ئەو دەم کە بنەمالەیێک پەرە دەدات و گەورە دەبێت ئێل یا عەشیرەتێک یا لە حالەتێک دا ھۆز پێکدێت.
سەرچاوەی خاندانی گەورک عەشیرەتی گەورک خاوەن خەلکێکی ساکار و سانا بووە و ھاوکات بە ھۆی بەربلاوی لە سە وەلات دا نەیتوانیوە بە شێوازیکی بەرچاو لە کیشە، روداو و پرۆسە سیاسی و مێژووییەکان رۆلی سەرەکی ھەبێت بەلام لە ھەر یێک لە بەشەکان لە ئێراق، ئێران و تورکیا تا رادەیێکی بەرچاو توانیویەتی لە نێوان ھەلسوکەوتی دەسەلات و جەماوەر خۆی نیشان بدات. سەرەتای مێژووی گەورک بە پێی ئەو بەلگە و باسانەی کە ھەن دەگەرێتەوە بۆ سەردەمی عوسمانیەکان واتا سەردەمی سولتان سولێمان قانونی
لەمەر ئەوەی کە گەورک لە کوێ را ھاتوە و چیە؟ لێکولینەوە کەم کراوە، بەلام دیسان ھێندێک کەس ھەبوون کە لەسەر ئەو بابەتە توێژێنەوەیان کردووە و ھەر وەھا ھێندێک سەرچاوە و نوسەرھەن کە دەتواندرێ لە بابەتەکانی وان کەلک وەرگیرێ. لە کتێبی شەرەفنامەی شەرەفخانی بەتلیسی دەکوترێ کە گەورکی کەلشێری یێکێکە لە پەلەکانی ھۆزی بلباس و بلباس خۆشی یێکێکە لە تیرەکانی ئێلی ڕۆژیکی. ھۆزی بلباس خۆی پێکدێت لە تیرەکانی: مامەش، پیران، سن، کاخدری، عثمان آغایی، گەورک، ئاکۆ، زەرزا، شکاک، ئەوەی کە لە ناو کتێب و سەرچاوە مێژوویەکان دایە زۆرتر باس لە نێوی کەلشێری دەکات تا کوو گەورک. لە کتێبی شەرەفنامە باس لەوە دەکرێت کە عەشیرەتی گەوری و کەلشێری کە ئەوکات پەلێکن لە ھۆزی گەورەی بلباس و دانیشتووی ناوچەکانی نێوان شاری بیتلیس، باتمان و دیاربەکر دەبن، بە فەرمان و دەستووری سولتان سولەیمانی قانونی پادشای عوسمانی لە سالانی ١٥٤٠ تا ١٦٠٠ زایینی کوچ دەکەن بەرەو جەزیرەو و بۆتان و لە ئەنجام دا بەرەو ناوچەی شارەزوور لە کوردستانی باشور رێدەکەون. لەو ئەوسەردەمە دا شارەزوور بە نێوان دوشاری ھەولێر و سلیمانی ھەولیر دەکوترا کە ھێندێک کات موسل، کرکوک، ھەولێر یا سلێمانی (قەلاچوالان) دەبوون بە پایتەختی ئەم پارێگایە. ھوی ئەو کۆچە کێشەی نیوان دەولەتی سەفەوی و عوسمانی دەبێت. بە ھۆی ئەوەی تیرەکانی ھۆزی بلباس جەنگاوەر و بوێر و ئازا دەبن و وەفاداری خۆیان بە سولتان سلێمان سەلماندبوو، سولتان سلێمانی قانونی فەرمانیان پێدەدات بۆ بەرگری کردن لە بەشێک لە سنوورەکانی رۆژھەلاتی عوسمانی بجنە پارێزگای شارەزوور. لە نێوان سالەکانی ١٧٥٠-١٧٠٠ زایینی رەسول بلباس ھاوچەرخ لەگەل تازەدروست بوونی میرنشینی بابان، دەگەل میرزا احمد و قرەعوسمانی کوری و ئایشە رەشی کچی و زینب خانمی خێزانی لە ناوچەی خۆشناوەتی ھەولێر دوای کێشە و ناکۆکی و شەر دەگەل تایفەی احمدآغای شارەزور و تالان بوونیان روو دەکەن بۆ گوندی شیوەکەل لە قەلاچووالان لە ناوچەی سلێمانی کە ئەو دەم ناوەندی حوکمرانی سلێمان پاشای بابان دەبێت. ١. (جێگەی ئاماژەیە ئەمە بێژین ناوچەی خۆشناوەتی دەکەوێتە سنووری نێوان شارەکانی ھەولێر، کۆیە، رانیە، ھەریر و شەقلاوە).
٢.(جێگەی ئاماژەیە ئەمەش بێژین کە ھێشتا گووندی شیوەکەل دەکەوێتە ناوچەی سیوەیل لە قەزای شارباژێر لە سلێمانی. ناوچەی سیوەیل دەکەوێتە باشووری شاری سەردەشت و باکووری شاری سلێمانی و رۆژھەلاتی شاری دوکان).
رەسول بلباس دەگەل بنەمەلەکەی ماوەی چەندسال لە شیوەکەل نیشتەجێ دەبن و خەریکی ژیانی رۆژانەی خۆیان دەبن تاکوو دارودەستەی احمدآغای شارەزور بە شوێنیان دەزانن و لە رێگای کوێخای گوندەکە ھەول دەدەن بە کوشتنی رەسول بلباس و لە ئاکام دا بە شێوازێکی دوور لە رەوشت و ناجوانمێرانە دەیکوژن. دوای ئەو روداوە دلتەزێنە زینب خانمی خێزانی رەسول بلباس بە ھۆی خەم و پەژارەوە کۆچی دوایی دەکات.
دوای ئەم کەند و کۆسپانە ئایشەرش و میرزااحمد و قرەعوسمان تۆلەی ئەو غەدرەی لە کوێخای گوند و دار و دەستەی احمدئاغای شارەزوور دەکەنەوە و ئایشەرەش دەکوژرێ.
-
-
- قەرەعوسمان بۆ ھۆی ئەوەی ئازایەتی خوی نیشان دا لە کوشتنی فەقێ براییم جاسوسی میرە کوێرەی رەواندوز بکووژی سلێمان پاشای بابان لە لایەن محمدپاشای کوری سلێمان پاشا، ناوچەی سیوەیل بە ئەو بەخشرا و بوو بە ئاغای ئەم دەوەرە.
- میرزا احمد دەروات بو ئێران و دێتە گووندی بنەخوێ لە نزیک شاری بانە و دەچێتە لای کوێخای گووند بە ناوی کوێخا مەحموود کە دۆستی رەسول بلباس دەبێت. کوێخا مەحموود بە ھووی ئازایی و لێھاتووی میرزا احمد کچی خۆی دەداتێ و میرزا احمد دەگەرێتەوە بۆ سیوەیل و قەلاچوالان. دوایێ ماوەیێک کورێکیان دەبێت بە نێوی جوانمێر کە لە مێژوو دا بە ناوی جوانمێرئاغای رەنگینە ناسراوە و بە ھووی ئازایی و پیاوەتی دەبێتە ئێکێک لە ئەندامانی دوازدە سوارەی مەریوان و لێھاتووی خووی لە ئەم شەرەدا کە لە سەردەمی کریمخانی زەند روویداوە نیشان دەدات.
-