بیبلۆگرافیای كاره‌سات و راپه‌ڕینی قه‌ڵادزێ
مۆفه‌ق میراوده‌لی
كۆمه‌ڵكوژی 24/4/1974 له قه‌ڵادزێ له‌لایه‌ن ڕژێمی به‌عسی رووخاوه‌وه، تاوانێكی قێزه‌ونه ده‌رهه‌ق به‌میلله‌تی كورد‌و ناوچه‌ی پشده‌ر، بۆردومانكردنی شاری قه‌ڵادزێ‌و زانكۆی سلێمانی، زیانێكی گه‌وره‌ی مادی‌و مه‌عنه‌وی لێكهوتهوه، دهرئهنجامو كاریگه‌ری فره ره‌هه‌ندی به‌دوای خۆیدا هێنا، به‌شێوه‌یه‌ك ئه‌و كۆمه‌ڵكوژیه له‌هه‌ناوی جه‌ماوه‌ردا ره‌نگیدایه‌وه، دواتر چه‌ندان ناڕه‌زایه‌تی جیاجیا لێكهوتهوه، دیارترینیان خۆپیشاندان‌و راپه‌ڕینی 24/4/1982بوو، كه له‌یادی كۆمه‌ڵكوژییه‌كه دانیشتوانی ناوچه راپهڕینو پاشان پڕیشكی راپه‌ڕین چه‌ندان شار‌و شارۆچكه‌ی كوردستانی گرته‌وه.
تۆمار‌و به دیكۆمێنتكردنی مێژووی خهباتو قوربانیدان، له‌چوارچێوه‌ی نووسین‌و توێژینه‌وه‌و به‌دواداچوون نرخ‌و بایه‌خی مێژووی هه‌یه، به‌ئامانجی نیشاندانی قه‌باره‌و ئاستی تاوان‌و كۆمه‌ڵكوژییه‌كان، تا ببێته په‌ندو ئه‌زموون بۆ نه‌وه‌ی نوێ، هه‌ربۆیه له‌و ده‌ریچه‌یه‌وه به‌رئه‌نجامی ئه‌وانه ده‌بینین، له‌ماوه‌ی ساڵانی رابردوودا ژماره‌یه‌ك كتێب‌و نامیلكه‌ی سهربهخۆو تایبه‌ت به‌هه‌ردوو كاره‌سات‌و راپه‌ڕینی قه‌ڵادزێ چاپكراون، ئه‌وه‌ش گوزارشت لهگهورهیو كاریگه‌ری كۆمه‌ڵكوژیه‌كه ده‌كات، به‌هیوای ئه‌وه‌ی لێكۆڵینه‌وه‌و به‌دواداچوونی زیاتر بكرێت، تا به‌ته‌واوی زیانه مهعنهویو مادی‌و ره‌هه‌نده‌كانی نیشان بدرێن.
یه‌كه‌م: كۆستی شارێك
نووسه‌ر: دادوه‌ر ته‌ها بابان، چاپی یه‌كه‌م، چاپخانه‌ی كارۆ، سلێمانی، گه‌لاوێژی 2004، ل244، قه‌باره: 20×29.
ناوهڕۆك
سه‌ره‌تایه‌كی كورت، پێشكه‌شه به، ئه‌م دنیایه زۆر سه‌یره، ئه‌و جه‌نگه‌و ئێمه‌ی كورد، شێخ مه‌حمودی حه‌فید كێ بوو؟، شێخ محمود چی كرد؟، پاشگه‌زبوونه‌وه، ئه‌مری حوكمدار، ئه‌ی كه‌ی وه‌ك چه‌ك دژی كورد به‌كارهێنرا؟، بابێینه‌وه سه‌ر بۆمباران، هه‌ڵه‌یه‌كی جگه‌ربڕ، دوای دوورخستنه‌وه‌ی شێخ مه‌حمود، وه‌زع له‌گه‌رمیان، ناوچه‌ی ره‌واندز، وه‌زع له‌ناوچه‌ی بادینان، ناوچه‌ی هه‌ولێر، ناوچه‌ی قه‌ڵادزێ‌و رانیه‌و كۆیه، سه‌رچاوه‌كانی خۆمان، چه‌ند تێبینییه‌ك، رووداوه‌كانی سلێمانی، چاره‌سه‌رێك، خه‌ڵوه‌ت، داواكاری.
كۆتایی بنكهكهی یوزدهمیر له‌ره‌واندز، چاره‌نووسی یوزدهمیر، رووخانی ئه‌فسه‌ره سوپاییه‌كان، نهێنی یه‌كی نه‌زانراو، كابینه‌ی دووهه‌م، تێَبینییهك، سه‌رله‌نوێ گرتنه‌وه‌ی سلێمانی، سه‌یره!!، با بێیینهوه سه‌ر بۆمباران، سه‌رنج راكێشان، هه‌ڕه‌شه، ئیعلان، لێكدانه‌وه‌یه‌كی سه‌یر، ئیعلان بۆ خه‌ڵقی سلێمانی، ئیعلان بۆ خه‌ڵقی لیوای سلێمانی‌و ئه‌ترافی موجاویره، ئیعلان بۆ شێخ مه‌حوود ئه‌فه‌ندی‌و خه‌ڵقی سلێمانی، ئیعلان، چاوپێكه‌وتنێك، ئه‌ی ئێمه؟، كه‌له‌پورێكی پیرۆز، ئێمه نهشكاوین، چونكه ترسنۆك بوین، دوا شه‌ڕی شێخ‌و دوا بۆمباران، چی تێگه‌یشتین؟، شه‌رمه‌زاری!، عه‌قڵیه‌تی عه‌ره‌بی دوای ئینگلیز، شۆڕشه‌كانی به‌رزان‌و بۆمباران، بیرێكی سه‌یر، عبدالسلام محمد عارف، كۆتایی عبدالسلام، به‌یانی (11)ی ئازاری 1970، په‌راوێزه‌كانی به‌شی یه‌كه‌م.
قه‌ڵادزێ شاری ئازایهتیو فرمێسك‌و جوانی، په‌راوێزه‌كانی به‌شی دووه‌م، زانكۆ‌و چه‌ند پرسیارێك، دیارده‌یه‌ك، پڕۆژه‌ی زانكۆ، بۆ قه‌ڵادزێ هه‌ڵبژێردرا؟، بۆ زانكۆی سلێمانی گوێزرایه‌وه؟، ئایا زانكۆ بوو به‌هۆی بۆمبارانكردنی قه‌ڵادزێ؟، قه‌ڵادزێ پێش بۆمبارانه‌كه به‌ڕۆژێك، سه‌عاتی سفر 9:45، ژماره‌ی فڕۆكهكانو جۆریان، جۆری فڕۆكه‌و بۆمباكان چی بون؟، جیاوازی ئهمانو ئینگلیزه‌كان، كاولكارییه‌كان له‌سه‌ر زه‌وی، لیستی خانووه‌كان، لیستی بینا حكومییه‌كان، بۆمبا نه‌ته‌قیوه‌كان، دیدارێك، شایه‌تحاڵه‌كان، كورته‌یه‌ك له‌ژیاننامه‌ی چه‌پكێك گوڵی ههڵپڕوكاوی باخی رۆشنبیری‌و زانیاری زانكۆی سلێمانی لهبۆمبارانهكهی شاری قه‌ڵادزێ دا له‌به‌ره‌به‌یانی رۆژی 24/4/1974 دا له‌لایه‌ن هێزی ئاسمانی رژێمی به‌عسی عیراقه‌وه كرایه سه‌ری.
شایه‌تحاڵی یه‌كه‌م: سه‌رقافڵه‌چی كۆستكهوتووهكان ئه‌حمه‌دی حاجی سابیر، ئه‌لبومی خه‌مه‌كانی ئه‌حمه‌دی حاجی سابیر، شایه‌تحاڵی دووه‌م: د.چیمه‌ن حه‌سه‌ن مه‌حمود، شایه‌تحاڵی سێیه‌م: هه‌ردوو: سامان عه‌بدوڵڵا مام ئهحمهدو قومریه غه‌ریب محه‌مه‌د، شایه‌تحاڵی چواره‌م: سه‌یران فه‌تحی كه‌ریم، شایه‌تحاڵی پێنجه‌م: مامۆستا كه‌ریم كابان، شایه‌تحاڵی شه‌شه‌م: مامۆستا جه‌لال حه‌مه عه‌لی، شایه‌تحاڵی حه‌وته‌م: خاتوو هه‌مین مه‌حمود، شایه‌تحاڵی هه‌شته‌م: قادر أحمد فتاح «قادری وه‌ستا ئه‌حمه‌د»، شایه‌تحاڵی نۆیه‌م: فه‌خریه عه‌بدوڵڵا بابكر، شایه‌تحاڵی ده‌یه‌م: گه‌لاوێژ ئه‌حمه‌د ئیسماعیل، شایه‌تحاڵی یانزه‌یه‌م: زاهیر ره‌شید سه‌عید، شایه‌تحاڵی دوازده‌یه‌م: مامۆستا غه‌ریب محه‌مه‌د ئه‌مین جه‌رجیس، شایه‌تحاڵی سیانزه‌یه‌م: خاتو نه‌جات محه‌مه‌د مسته‌فا، شایه‌تحاڵی چوارده‌یه‌م: ره‌ئیس عوره‌فای پۆلیس «كاك محه‌مه‌د ره‌سوڵ قادر»، شایه‌تحاڵی پانزه‌یه‌م: عه‌بدولره‌حمان رۆسته‌م ئه‌مین، شایه‌تحاڵی شانزه‌یه‌م: مامۆستا زیاد محه‌مه‌د ئه‌مین، شایه‌تحاڵی حه‌ڤده‌یه‌م: پڕۆفیسۆر دكتۆر جه‌لال شه‌فیق، شایه‌تحاڵی هه‌ژده‌یه‌م: شێركۆ عومه‌ر حاجی كه‌ریم، شایه‌تحاڵی نۆزده‌یه‌م: جه‌مال حه‌سه‌ن خدر، شایه‌تحاڵی بیسته‌م: نه‌ناسراوێك!، شایه‌تحاڵی بیست‌و یه‌كه‌م: محه‌مه‌د حه‌سه‌ن خدر، شایه‌تحاڵی بیست‌و دووه‌م: نوری حه‌مه سه‌عید، شایه‌تحاڵی بیست‌و سێیه‌م: محه‌مه‌د خدر محه‌مه‌د، روونكردنه‌وه‌یه‌ك، شایه‌تحاڵی بیست‌و چواره‌م: حه‌سه‌ن ره‌سوڵ سه‌لیم ناسراوه «حه‌سه‌ن چاوشین»، شایه‌تحاڵی بیست‌و پێنجه‌م: كاك مه‌حمود عه‌بدوڵڵا سه‌عیدی قه‌ساب، شایه‌تحاڵی بیست‌و شه‌شه‌م: حه‌لاوه سه‌ید ساڵح، شایه‌تحاڵی بیست‌و حه‌وته‌م: حهسهنو حسێن كوڕانی حاجی عه‌لی، شایه‌تحاڵی بیست‌و هه‌شته‌م: دكتۆر مسته‌فا كه‌ریم به‌رزنجی، شایه‌تحاڵی بیست‌و نۆیه‌م: مامۆستا عه‌بدولره‌زاق سه‌راج.
چۆنم هه‌ڵسوكه‌وت كردووه له‌گه‌ڵ ئه‌م یاداشتانه‌دا، گرنگی یاداشت نووسینه‌وه، ئه‌ی ئێمه، ئه‌وه‌ی شایانی باسه، چه‌ند دیمه‌نێكی دڵته‌زێنی بۆمبابارانه‌كه، دوای بۆمبارانه‌كه، لیژنه، كۆچ، ئه‌نجامێكی باوه‌ڕنه‌كراو، ئه‌ی بۆ قه‌ڵادزێ، گیان به‌به‌ردا هاتنه‌وه، راپه‌ڕینه مه‌زنه‌كه‌ی شاری قه‌ڵادزێی 24/4/1982 به‌بۆنه‌ی ساڵیادی هه‌شته‌مینی بۆمبارانكردنیهوه، دوو شایه‌تحاڵی كه، چۆن دایه ئامینه‌و مامۆستا سنه‌وبه‌ر شه‌هیدبوون؟، راگواستن، له‌دوای راپه‌ڕینه‌وه، ئاردی ناو دڕك، راپه‌ڕینی 4/3/1991، پرسیارێك، خواستی داهاتوومان، ره‌نگدانه‌وه‌ی قه‌ڵادزێ‌و كاره‌ساته‌كه‌ی له‌شیعردا، یاده‌كانم لهشارهكهم قه‌ڵادزێ داری والی»غه‌فور پشده‌ر»، نامرێ نه‌مر «كه‌ژاڵ ئیبراهیم خدر»، په‌راوێزه‌كان، شیعری «شێركۆ بێكه‌س»، گلهییو بناشت، سوپاس‌و پێ‌زانین، پێ‌زانین.
دووه‌م: أ- شۆڤێنزمی به‌عس و مه‌رگی زانكۆیه‌ك
نووسه‌ر: سه‌ڵاح حسێن، چاپی یه‌كه‌م، چاپخانه‌ی دلاوه‌ر، سلێمانی، 2006، ل47، قه‌باره: 14,5×20، (له‌سه‌ر ئه‌ركی كۆمه‌ڵه‌ی خوێندكاران چاپكراوه).
ناوهڕۆك:
پێشه‌كی، هاتنی بهعسو سه‌ره‌تای نه‌هامه‌تی، رۆڵی خوێندكاران له‌هه‌ڵگیرسانه‌وه‌ی شۆڕش، رژێمی به‌عس له‌كاتی گفتوگۆدا، بۆردومانكردنی زانكۆ له 24/4/1974، هۆكاری بۆردومانكردنی زانكۆ، هه‌واڵی بۆردومانه‌كه‌و كاردانه‌وه‌ی له‌سه‌ر جه‌ماوه‌ر، یادی كاره‌ساته‌كه‌و كاریگه‌ری له‌سه‌ر جووڵانه‌وه‌ی خوێندكاران، له‌ئێستادا پێویسته چی بكرێت؟، زانكۆ مێژووی خۆی ناناسێت، كۆتایی، چاوپێكه‌وتنێك له‌گه‌ڵ به‌ڕێز دكتۆر جه‌لال شه‌فیق، وێنه‌كان، سوپاس‌و پێ‌زانین.
ب- شۆڤێنزمی به‌عس و مه‌رگی زانكۆیه‌ك
نووسه‌ر: سه‌لاح حسێن، چاپی دووه‌م، چاپخانه‌ی هونه‌ر، سلێمانی، 2006، ل138، قه‌باره: 14,5×20,5
ناوهڕۆك:
پێشه‌كی چاپی یه‌كه‌م، پێشه‌كی چاپی دووه‌م، هاتنی بهعسو سه‌ره‌تای نه‌هامه‌تی، رژێمی به‌عس له‌كاتی گفتوگۆدا، رۆڵی خوێندكاران له‌هه‌ڵگیرسانه‌وه‌ی شۆڕش، بۆردومانكردنی زانكۆ له24/4/1974، هۆكاره‌كانی بۆردومانكردنی زانكۆ، هه‌واڵی بۆردومانه‌كه‌و كاردانه‌وه‌ی له‌سه‌ر جه‌ماوه‌ر، ده‌رئه‌نجامی كاره‌ساته‌كه، چاره‌نووسی خوێندكاران دوای بۆردومان، دووربینی به‌عس له‌ئاینده‌ی زانكۆی سلێمانی، زانكۆ مێژووی خۆی ناناسێت، ئه‌و پیاوه‌ی 33ساڵ بهڕهشپۆشی ژیا، سهرنجو تێبینی نووسه‌رو رۆژنامه‌نووس به‌كر مه‌حمود، یادی بۆردومانه‌كه‌و كاریگه‌ری له‌سه‌ر جوڵانه‌وه‌ی خوێندكاران، ده‌ستگیركراوه‌كانی راپه‌ڕینی 24/4/1982، هوتافو دروشمه‌كان به‌ده‌نگی بڵندگۆ، داواكاریه‌كانی جه‌ماوه‌ری قه‌ڵادزێ له «رادیۆی ده‌نگی شۆڕشی عیراق»ه‌وه، هۆنراوه‌یه‌ك پێشكه‌ش به»ئامینه سوور‌و مامۆستا سنه‌وبه‌ر»، له‌ئێستادا پێویسته چی بكرێت، وێنه‌كان، وێنه‌و ناوی هه‌ندێ له‌شه‌هیده‌كان، وێنه‌ی خۆپیشاندانی 1982، به‌ڵگه‌نامه‌كان، سوپاس‌و پێ‌زانین، سه‌رچاوه‌كان.
سێیه‌م: ئینسایكلۆپیدیای شه‌هیدانی قه‌ڵادزێ
مۆفه‌ق میراوده‌لی، چاپی یه‌كه‌م، چاپخانه‌ی پیره‌مێرد، سلێمانی، 2012، ل77، قه‌باره: 16×22, «له‌سه‌ر ئه‌ركی بهڕِێوهبهرایهتی گشتی كاروباری شههیدانو ئه‌نفالكراوان».
ناوهڕۆك:
پێشه‌كی، ئینسكلۆپیدیای ژماره‌یه‌ك له‌شه‌هیدانی 24/4/1974، رونكردنه‌وه‌یه‌كی پێویست، نمونه‌ی ده‌نگدانه‌وه‌ی كاره‌ساته‌كه لهبڵاوكراوهو سه‌رچاوه بیانی‌و ناوخۆییه‌كاندا «له‌گۆڤاری The financial times» 29/4/1974، رۆژنامه‌ی «The guardian»ی به‌ریتانی،
له‌كتێبه‌كاندا: كریس كۆچێرا، دكتۆر گوینته‌ر دیشنه‌ر، یۆنان هورمز، مه‌سعودبارزانی، نه‌وشیروان مسته‌فا ئه‌مین، بیبلیۆگرافیای ئه‌و كتێب‌و رۆژنامه‌و گۆڤار‌و بڵاوكراوانه‌ی تایبه‌تن به‌یادی كاره‌ساتی24/4/1974و راپه‌ڕینی24/4/1982ی قه‌ڵادزێ ده‌رچوون، ئه‌و به‌ڕێزو لایانانه‌ی هاوكاریان كردین، به‌پێدانی زانیاری له‌باره‌ی شه‌هیده‌كان، به‌شێك له‌وێنه‌كان وه‌رگیراون له.
چواره‌م: كاره‌سات و بۆردومانی قه‌ڵادزێ له 24/4/1974
نووسه‌ر: عومه‌ر هه‌مزه ساڵح «مامۆستا عومه‌ر»، چاپی یه‌كه‌م، چاپخانه‌ی رۆژهه‌ڵات، هه‌ولێر، ، 2012، ل318، قه‌باره: 16,5×24، «له‌سه‌ر ئه‌ركی ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی پارێزگای سلێمانی پارتی چاپكراوه».
ناوهڕۆك:
وته‌ی ئه‌حمه‌دی حاجی سابیر سیمبولی شه‌هیدانی كاره‌ساتی 24/4/1974، پێشه‌كی، ده‌روازه‌ی یه‌كه‌م: «به‌شی یه‌كه‌م: جوگرافیای سنووری پشده‌ر، به‌شی دووه‌م: گیروگرفتو كێشه‌كانی هه‌رێمی كوردستان، به‌شی سێیه‌م: قه‌ڵادزێ پێش بۆردومانه‌كه، به‌شی چواره‌م: كاره‌ساتی بۆردومانی 24/4/1974، به‌شی پێنجه‌م: بۆردومانه‌كانی سنووری پشده‌ر».
ده‌روازه‌ی دووه‌م: «به‌شی یه‌كه‌م: هۆكاره‌كانی راپه‌ڕینی ساڵی 1982، به‌شی دووه‌م: به‌رنامه‌ی لایه‌نه‌كانی كوردستان له‌شاری قه‌ڵادزێ بۆ راپه‌ڕین، به‌شی سێیه‌م: راپه‌ڕینی 24/4/1982، به‌شی چواره‌م: راپه‌ڕینی شار‌و شارۆچكه‌كانی كوردستان، به‌شی پێنجه‌م: راپه‌ڕینی ئۆردوگای زۆره‌ملێی خه‌بات له 4/3/1991، به‌شی شه‌شه‌م: دادگای باڵای تاوانه‌كان».
ده‌روازه‌ی سێیه‌م: «به‌شی یه‌كه‌م: به‌ڵگه‌نامه‌كان، به‌شی دووه‌م: وێنه‌ی شه‌هیده‌كان، به‌شی سێیه‌م: سه‌رچاوه‌كان».
پێنجه‌م: قه‌ڵادزێ و تراژیدیا‌و هه‌ره‌سی دیكتاتۆریه‌ت
نووسه‌ر: شه‌ریف وهرزێَر، چاپی یه‌كه‌م، چاپخانه‌ی كوردستان، 2012، ل35، قه‌باره: 16×21.
ناوهڕۆك:
خوێنه‌ری به‌ڕێز، پێشكه‌ش بێ به، كورته مێژوویه‌كی قه‌ڵادزێ‌و پشده‌ر، هۆ قه‌ڵادزێ، قه‌ڵادزێ شاری خۆڕاگر، هه‌ره‌سی دیكتاتۆریه‌ت، پێڕست.
شه‌شه‌م: زانكۆی سلێمانی له‌قه‌ڵادزێ و بیره‌وه‌رییه‌كانی پێشمه‌رگایه‌تیی شۆڕشی ڕزگاریخوازی كوردستان 1974
نووسه‌ر: پ.د.زه‌نوون پیریادی، چاپی یه‌كه‌م، چاپخانه‌ی حاجی هاشم، هه‌ولێر، ، 2013، ل93، قه‌باره: 14,5×21.
ناوهڕۆك
پێشه‌كی، له‌باره‌ی ئه‌م نووسینه‌وه، بۆچی شۆڕش هه‌ڵگیرسایه‌وه، ده‌رچوونمان له سلێمانییهوهو په‌یوه‌ندیكردنمان به‌شۆڕشه‌وه، لهچوارتاوه بۆ ماوه‌ت، سه‌فه‌ر له‌ماوه‌ته‌وه بۆ مالومه، چوونمان لهمالومهوه بۆ قه‌ڵادزێ، سه‌فه‌ر بۆ حاجی ئۆمهرانو سه‌ركردایه‌تی، بۆردومانكردنی قه‌ڵادزێ، گوزه‌رانی ژیانی ڕۆژانه‌مان لهههڵشۆ، سه‌فه‌ر بۆ حاجی ئۆمه‌ران، ئه‌لبووم
حه‌وته‌م: 24/4 رۆژی شه‌هیدی زانكۆی
ئاماده‌كردنی: پ.ی.د. ئیبراهیم ئیسماعیل حه‌مه‌ڕه‌ش، هۆشمه‌ند ره‌فیق، والی حه‌مه نووری، چاپی یه‌كه‌م، چاپخانه‌ی ماردین، هه‌ولێر، 2013، ل32، قه‌باره: 14×21.
ناوهڕۆك:
پێشه‌كی، وتاری سه‌رۆكی زانكۆی سه‌لاحه‌ددین به‌بۆنه‌ی 24/4 رۆژی شه‌هیدی زانكۆیی، مه‌رگه‌ساتی بۆردومانكردنی زانكۆ‌و قه‌ڵادزێ، چۆنیه‌تی روودانی بۆردومانه‌كه، ئامانجی به‌عس له‌بۆردومانكردنی زانكۆ، راپه‌ڕینی 24/4/1982، سه‌دای بۆردومانه‌كه له‌سه‌ر ئاستی ناوخۆیی‌و جیهانیدا، ناوی به‌شێك له‌شه‌هیدانی بۆردومانه‌كه‌ی 24/4/1974و راپه‌ڕینی 24/4/1982 له‌شاری قه‌ڵادزێ. «سه‌رنج: ئه‌م كتێبه له ل9 ه‌وه تا كۆتایی له‌كتێبی ئینسایكلۆپیدیای شه‌هیدانی قه‌ڵادزێ وه‌رگیراوه، به‌داخه‌وه زۆر به نادیاری ئاماژه‌ی پێكراوه».
هه‌شته‌م: كاره‌سات و راپه‌ڕینی قه‌ڵادزێ له رۆژنامه‌گه‌ری كوردیدا (24/4/1974)و (24/4/1982)
نووسه‌ر: مۆفه‌ق میراوده‌لی، چاپی یه‌كه‌م، چاپخانه‌ی كه‌مال، سلێمانی، 2015، ل87، قه‌باره: 17،5×24، «له‌سه‌ر ئه‌ركی خاتوو په‌روین بابه‌كر حه‌مه‌ئاغا چاپكراوه».
ناوهڕۆك:
پێشه‌كی، رۆژنامه‌و گۆڤار‌و بڵاوكراوه‌كان له‌نێوان ساڵانی «1992-2015»: هه‌نگاو «پاشكۆ» «24/4/1992»،24/4 «24/4/1996» و»24/4/1998»، رووداو 24/4/1998، روداو 24/4/1999، روداو 24/4/2000، روداو 24/4/2001، قه‌ڵادزێ 24/4/2000، زانست تیرۆر ده‌تۆقێنێت 24/4/2002، بیست‌و چواری چوار 24/4/2004، قه‌ڵادزێ ی نیشتمانی خه‌مه‌كان با بكه‌ینه خه‌مه‌كانی نیشتمان 24/4/2004، 24/4 مه‌رگه‌سات‌و وه‌رچه‌رخان 24/4/2005، پشده‌ر 24/4/2006، قه‌ڵادزێ 24/4/2006، قه‌ڵادزێ 24/4/2007، قه‌ڵادزێ 24/4/2008، قه‌ڵادزێ 24/4/2009، قه‌ڵادزێ 24/4/2010، 24/4 «24/4/2006»، نوێكار 24/4/2006، فرمێسكێك بۆ قه‌ڵادزێ 24/4/2006، فرمێسكێك بۆ قه‌ڵادزێ 24/4/2008، فرمێسك 24/4/2008، فرمێسكێك بۆ قه‌ڵادزێ «به‌رواری له‌سه‌ر نییه» دوور نییه ساڵی «2009»بێت، فرمێسكێك بۆ قه‌ڵادزێ 24/4/2013، فرمێسكێك بۆ قه‌ڵادزێ 24/4/2015، بیست‌و چواری چوار 24/4/2007، بیست‌و چواری چوار 24/4/2010، هه‌ناسه 24/4/2007، پاشكۆی سابات 24/4/2007، قه‌ڵادزێی نوێ 24/4/2012، قه‌ڵادزێی نوێ 24/4/2013، قه‌ڵادزێ 24/4/2013….