بەڵگەنامەکانی پەنەما
شارپرێس:
رۆژ به‌رۆژ ژماره‌یه‌كی زیاتری “به‌ڵگه‌نامه‌كانی په‌نه‌ما” ئاشكرا ده‌بن‌و ده‌رده‌كه‌وێت چه‌ندین كه‌سایه‌تی گرنگی جیهانی له‌گه‌نده‌ڵییه‌وه گلاون.
ده‌سته‌واژه‌ی “به‌ڵگه‌نامه‌كانی په‌نه‌ما” هێمایه بۆ به‌ڵگه‌نامه‌كانی كۆمپانیای “مۆساك فۆنسیكا”ی په‌نه‌می كه به‌م دواییه دزه‌یان كردووه‌و به‌گه‌وره‌ترین ژماره‌ی به‌ڵگه‌نامه‌ی دزه‌كردوو هه‌ژمار ده‌كرێن، چونكه له 11.5 ملیۆن به‌ڵگه‌نامه پێكهاتوون‌و په‌یوه‌سته به‌سیاسه‌تمه‌داران‌و ئه‌ستێره‌كانی هونه‌رو وه‌رزش له‌سه‌رتاسه‌ری جیهاندا كه پاره‌و سامانه‌كانیان له‌رێی ئه‌و كۆمپانیایه له‌چه‌ند وڵاتێك داناوه به‌مه‌به‌ستی شاردنه‌وه‌و خۆدزینه‌وه له‌باج.
كۆمپانیای “مۆساك فۆنسیكا” ره‌گه‌زنامه‌ی په‌نه‌می هه‌یه‌و له‌سه‌رتاسه‌ری جیهان لقی كردووه‌ته‌وه‌و له‌وێبسایتی كۆپانیاكه‌دا 600 كه‌س له 42 ده‌وڵه‌تی جیاوازی جیهانه‌وه كارده‌كه‌ن‌و ئه‌م كۆمپانیایه زیاتر له‌و وڵاتانه كارایه كه باج تیایاندا لاوازه وه‌ك سویسرا‌و ڤێرجین ئایلاندی به‌ریتانیاو وڵاتانی سه‌ر به‌شانشینی به‌ریتانی وه‌ك جێرنسی‌و جێرسی‌و دورگه‌ی مان، ئه‌م وڵاتانه سه‌رجه‌میام به”به‌هه‌شتی باج” ناسراون.
وڵاتانی “به‌هه‌شتی باج” كۆمه‌ڵه وڵاتێكن كه بڕێكی زۆر كه‌می باج وه‌رده‌گرن یان هه‌ر باج وه‌رناگرن‌و یاسای توندوتۆڵیان هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی هیچ شتێك له‌باره‌ی سه‌روه‌ت‌و سامانی ئه‌و كه‌سانه‌وه ئاشكرا نه‌بێت كه له‌و وڵاتانه پاره ده‌خه‌نه گه‌ڕ، بۆیه ئه‌م كۆمه‌ڵه وڵاته به‌باشترین جێگه داده‌نرێن بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی ده‌یانه‌وێت له‌وڵاته‌كانی خۆیان سامانه‌كانیان ئاشكرا نه‌كه‌ن‌و خۆیان بدزنه‌وه له‌باج.
كۆمپانیا په‌نه‌مییه‌كه چل ساڵه له‌بواری خزمه‌تگوزاری یاسایدا كارده‌كات‌و ئاشكرا بوونی به‌ڵگه‌نامه‌كانی جیهانی شڵه‌قاندووه، چونكه ده‌ركه‌وتووه چه‌ندین كه‌سایه‌تی گرنگی جیهان حیسابی بانكی‌و پاره‌ی مۆڵكراوی شاراوه‌یان هه‌یه.
تائێستا ناوی 140 كه‌سایه‌تی سیاسیی جیهان به‌پێی “به‌ڵگه‌نامه‌كانی په‌نه‌ما” له‌گه‌نده‌ڵییه‌وه گلاون، له‌وانه ئەیاد عەلاوی، پادشای سعودییه‌و قه‌ته‌رو كه‌سوكاری حوسنی موبارەک، به‌شار ئه‌سه‌د، موعەممەر قەزافی، کەسە نزیکەکانی ڤلادیمێر پۆتن سەرۆکی روسیا.