زانستي ڕۆژ هه‌ڵات ناسي
نوسینی:هیمداد تاها
ڕۆژهه‌ڵات ناس به كه‌سێك ده‌وترێت كه‌وا گرنگي به‌كارو باري ڕۆژهه‌لات ده‌دات و لێيان ده‌كۆلێته‌وه له ڕوي شارستانيه‌ت و ئاين و باوه‌ڕيان و ڕۆشنبير و زماني ئاخاوتن و هه‌لسو كه‌وت و شێوازي مامه‌له كردنيان به‌شێوه‌يه‌كي گشتي.
به شێوه‌يه‌كي دياري كراو‌و ناتوانرێت بوترێت كه يه‌كه‌مين كه‌س كێ بوه گرنگي به توێژينه‌وه و كۆكردنه‌وه‌ى زانست داوه له‌سه‌ر ڕۆژهه‌ڵات .
به‌ڵام زانراوه كه‌له رۆژاني ده‌سه‌لاتي موسولمانان له ئه‌نده‌لووس مۆمه‌له ڕاهيبێكي مه‌سيحي رويان له ئه‌نده‌لوس كردوه‌و ڕۆشنبيري و زانياريان له خوێندنگه ئاينيه كان وه‌رگرتوه , و قورئاني پيرۆزيان بۆسه‌ر زماني لاتيني وه‌رگێڕاوه كه زماني زانستي يه له ئه‌وروپا.
ئه‌و ڕاهيبانه ده‌رسي فه‌لسه‌فه و پزيشكي و بيركاريان له‌لاي زاناياني موسوڵمان خوێندوه. ئه‌و راهيباش «جربرت» Jerbert و «بطرس المحترم» يه‌كێكن له‌وانه. (1)
ئه‌وه‌ى كه مێژوو نوسان زۆر له‌سه‌ري كۆكن به جۆرێك كه وه‌ك جۆره كۆده‌نگيه‌كه له‌لايان ئه‌وه‌يه كه مێژووي دروست بووني ڕۆژهه‌ڵات ناسي ده‌گێڕنه‌وه بۆ سه‌ده‌ى سێزده‌ى زايني له هه‌ندێك له شاره‌كاني ئه‌وروپاو پێيانوايه كه به‌شێوه‌يه‌كي فه‌رمي و ڕاست و دروست سه‌ره‌تاى دروست بوني ڕۆژ هه‌ڵات ناسي ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ دواى (سه‌رده‌مي چاكسازي يان ڕيفۆرمي ئايني) له ئه‌وروپا.
هه‌رچه‌نده له‌پێش ئه‌وه‌ش ڕۆژ هه‌ڵات ناسي بوني هه‌بوه له‌سه‌ر ئاستي تاكه كه‌سي و هه‌رچه‌نده ئه‌و سه‌رچاوانه‌ى له‌به‌ر ده‌ستدان زۆر به وردي تيشك ناخه‌نه‌سه‌ري و بابه‌ته‌كه ته‌نها چه‌ند كه‌سێك پێوه‌ى خه‌ريك بوون.(2)
… هۆكاره‌كاني دروست بووني ڕۆژهه‌ڵات ناسي
هۆكاري سه‌ره‌كي ڕۆژ هه‌ڵات ناسي ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ هۆكاري ئايني, ئه‌و ئازاره ناخۆش و تاڵه‌ى جه‌نگي خاچ په‌رستان جێي هێشت بوو له دڵي ئه‌ورو پيه‌كان و هاتني بزوتنه‌وه‌ى ڕيفۆرمي ئايني , واى له گاوره‌كان ( پرۆ تستانت و كاسۆليك) كرد كه هه‌ست به پێدا چونه‌وه‌يه‌ك بكه‌ن به ڕاڤه‌ى كتێب و سه‌رچاوه ئاينيه‌كانيانه‌وه. و له ميانه‌ى هه‌وڵدانيان بۆ تێگه‌يشتن له كتێبه ئاينيه كانيان و له به‌رچاو گرتني ئه‌و بار‌و دۆخه‌ى بزتنه‌وه‌ى چاكسازي ئايني هێنابوويه گۆڕێ هه‌وڵياندا كه‌ڵك له توێژينه‌وه عيبرانيه‌كان وه‌ربگرن. وه‌له‌وه‌شه‌وه په‌ليان بۆ توێژينه‌وه عه‌ره‌بي و ئيسلاميه‌كان هاويشت , چونكه تێگه‌شت له كۆتا ئاين كه‌ڵكي باشي ده‌بێت بۆ ڕاڤه‌كردن و لێكدانه‌وه‌ى ئايني پێشوو. (3)
هه‌روه‌ها ئاره‌زووي بڵاو كردنه‌وه و ته‌شه‌نه كردني ئاينه‌كه‌يان, واى له گاوره‌كان كرد تاوه‌ك و ڕژهه‌ڵات ناس دروست بكه‌ن تاوه‌كو زه‌مينه سازي بكات و چاوڕۆشني بداته ( ته‌بشيري به‌كان)ئه‌و پياوه‌ئاينيانه‌ى كه دێنه رۆژهه‌ڵات و ئايني مه‌سيحيه‌ت بڵاو ده‌كه‌وه.
وه ئامانجي ته‌بشيري و داگيركه‌رانيش ئاوێته‌ى يه‌كدي بوه و هاوكاري زۆريان كردوون له‌كاره‌كه‌ياندا.
وه بێگوومان له پاڵ پاڵنه‌رو هۆكاره ئاينيه كه‌شدا چه‌ندان هۆكاري تر هه‌ن بۆ درووست بوني ڕۆژهه‌لات ناسي
له‌وانه هۆكاري ئابووري و سياسي و زانستين .
كه‌سانێك بۆ په‌يدا كردني بژێ وزياد كردني سامانيان رووله زانستي ڕۆژهه‌لات ناسي ده‌كه‌ن و كه سانێكيش به‌مه‌رام گه‌لێكي سياسي و كه‌سانێكي ديكه‌ش هۆكار ئه‌وه‌يه ته‌نها به‌ده‌ست هێناني زانست و تێر كردني ئاره‌زوه‌كانيان كه سامان و كاتيان هاوكاري كردوون تاوه‌كو له‌م ڕێگه‌يه‌وه شاره‌زاى خه‌لكي رۆژهه‌ڵات و ڕه‌وشت و ئاكارو تايبه‌تمه‌نديه‌كانيان ببن.(4)
وه‌به شێوه‌يه‌كي گشتي كار‌و چالاكي ڕۆژهه‌لات ناسان له نوسينه‌كانيان ده‌كرێت به سێ قۆناغه‌وه:
قۆناغي سه‌ره‌تاى قۆناغي خوێندنه‌وه و به‌دواداچوون.
قۆناغي دووه‌م له كه‌وتن و له‌ده‌ست داني غرناطه وه ده‌ست پێده‌كات.
قۆناغي سێ يه‌م قۆناغي دواى له‌ناوچون و نه‌ماني خه‌لافه‌تي ئيسلاميه .
ڕۆژهه‌لات ناسان بۆ بره‌و دان به‌كارو باره‌كانيان چه‌ندين كۆنگره‌يان به‌ستوه و يه‌كه‌مين كۆنگره‌يان له‌سالي 1783 ز بووه.
ڕۆژهه‌ڵات ناسان له‌ڕوي سياسيه‌وه كه‌ڵك لێوه‌رگيراو بون و به‌كارهاتوي داگيركه‌راني ڕۆژهه‌ڵات بوون بۆ وێنه «فأنتوني إيدن»ي سه‌رۆك وه‌زيراني پێشووي به‌ريتانيا هيچ بريارێكي سياسي ده‌رنه‌كردوه له‌مه‌ر بار‌و دۆخي رۆژهه‌لاتي ناوه‌راست تاوه‌كو نه‌گه‌ڕابێته‌وه‌لاي ڕۆژهه‌ڵات ناس«مرجيليوث»
ئه‌وكار خيانه‌ت و كارانه‌ى پێي هه‌ستابن تائێستا
1- نكولي كردني هاتني قورئاني پيرۆز له‌لايه‌ن خوودا وه و هه‌وڵي ناشيرين كردني قورئان و بوختان و درۆكردن و وتويانه قورئان هه‌لبه‌ستراوي ده‌ستي محمد ه
2- دروست كردني گومان له‌لاي موسولمانان و خه‌ڵك له باره‌ى راست و دروستێتي فه‌رمووده‌كاني پێغه‌مبه‌ر دروودي خواى له‌سه‌ربێت و هه‌وڵدان بۆ وه‌كه‌نار خستنيان .
3- گومان درووست كردن ده‌رباره‌ى فيقهي ئيسلامي تۆمه‌تبار كردني به‌وه‌ى له‌ياساى رۆمان وه‌رگيراوه.
4- گومان دروست كردن له كه‌لتور و ڕۆشنگه‌ري ئيسلامي و به‌وه ناويان برد هيچ بابه‌تێكي فيكري نوێي نه‌هێناوه‌ته ئاراوه و له ياساى ڕۆمان وه‌رگيراوه.(5)
……………….
سه‌رچاوه‌كان
1-الاستشراق والمُسْتَشْرِقُونَ ما له‌م وما عليهم, مصطفى بن حسني السباعي (المتوفى: 1384هـ)
2- المُسْتَشْرِقُونَ ” لنجيب العقيقي
3- المبشرون والمستشرقون في موقفهم من الإسلام, محمد البهي .
4- المبشرون والمستشرقون في موقفهم من الإسلام, محمد البهي (المتوفى: 1402هـ)
5- المستشرقون والسُنَّة, الأستاذ الدكتور سعد المرصفي