ڕاپەڕینی 1991لەدیدێکی مێژوویەوە
زريان احمد
03/17/2016
بەشی مێژووی كورد, مێژووی نوێ و هاوچه‌رخی كورد
4,352 Views
ڕاپەڕینی 1991لەدیدێکی مێژوویەوە
(5ى ئادارى 2016) ته‌واو (بیست و پێنج) ساڵ به‌سه‌ر ڕاپه‌ڕینه مه‌زنه‌كه‌ى ئادارى (1991)ى باشوورى كوردستاندا تێپه‌ڕ ده‌بێت، به‌ڵام ئێستاشى له‌گه‌ڵدا بێت، به‌راوردێكى واقیعى له‌نێوان هه‌ردوو به‌روارى پێش و دواى ڕاپه‌ڕین نه‌كراوه. هه‌روه‌ها بهرواردێكى زانستیش بۆ سه‌رده‌م و ڕۆژانى ڕاپه‌ڕین و (بیست و پێنج) ساڵى دواى ڕاپه‌ڕین هه‌ر نه‌كراوه! جگه له‌وه‌ى به‌شێكى زۆرى هاووڵاتیانى هه‌رێمى كوردستان لایان وایه، دواى ئه‌و مێژووه‌وه هیچ به‌ها و داوا و ویستێكى ڕاپه‌ڕین نه‌هاتووه‌ته دی و تا ئێستاش هه‌رێمى كوردستان له خاڵى سفردایه! هه‌ندێكیش دواى ئه‌و مێژووه‌وه گۆڕانكارى له دۆخى هه‌رێمى كوردستان ده‌بینن، به‌ڵام وه‌ك ئه‌وه نا پێشڕه‌وى و پێشكه‌وتنى گه‌وره‌ى به‌خۆوه بینیبێت، به‌ڵكو وه‌ك ئه‌وه‌ى هه‌ندێك هه‌نگاوى ساده‌ى نابێت! پرسیاری سه‌ره‌كیى ئه‌م باسه‌ش ئه‌وه‌یه، كه له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ى مێژووى ڕاپه‌ڕین دواى زیاتر له چاره‌كه سه‌ده‌یه‌ك قسه‌ى زۆر هه‌ڵده‌گرێت، به‌ڵام ئایا كوردى باشوورى كوردستان به هێز و تواناى خۆی و به پشتیوانیى هێزه سیاسییه‌كانى ڕاپه‌ڕینیان كرد، تا دواى چاره‌كه سه‌ده‌یه‌ك گله‌یی و ڕه‌خنه و گازنده‌یان له به‌دینه‌هاتنى ماف و داوا و ده‌سكه‌وته‌كانیان بووبێت؟ یان ئه‌وه ڕووداوێكى ده‌ره‌كى بوو، زه‌مینه‌ى ڕاپه‌ڕینى ڕه‌خساند و دواتر هێزه سیاسییه‌كان، بوونه پشتیوانى ڕاپه‌ڕینه‌كه و ده‌ركردنى هێزه داگیركه‌ره‌كانى به‌عس له باشوورى كوردستان؟ كاتێكیش بۆ وه‌ڵامى ئه‌و پرسیاره ده‌گه‌ڕێین، ده‌گه‌ینه ئه‌وه‌ى، كه كاتێك كۆمه‌ڵانى خه‌ڵك ده‌ستیان دایه ڕاپه‌ڕین، به‌هۆى هێز و تواناى خۆیان و بوێریى هێزه سیاسییه‌كانى كوردستان نه‌بوو، به‌ڵكو به‌هۆى شكستى سوپاى عێراق بوو له شه‌ڕى كه‌نداو و ده‌ركردنى بوو له وڵاتى كوه‌یت، له‌لایه‌ن هێزه‌كانى هاوپه‌یمانان به سه‌ركردایه‌تیى ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانى ئەمەریکا. واته تا عێراق له كوه‌یت شكستى نه‌خوارد و ده‌رنه‌كرا، زه‌مینه‌ى ڕاپه‌ڕین نه‌ڕه‌خسا. خۆ ئه‌گه‌ر گرتنى كوه‌یت له‌لایه‌ن حكوومه‌تى عێراقه‌وه له (2ى ئابى1990) ئه‌نجام نه‌درایه و له (26ى شوباتى1991) كۆتایی به ده‌سه‌ڵاتى عێراق له كوه‌یت نه‌هاتایه، ئه‌سته‌م بوو له (ئادارى1991) ڕاپه‌ڕین ڕوو بدات و كۆمه‌ڵانى خه‌ڵكى باشوورى كوردستان بتوانن ڕ‌ژێمى به‌عس له خاكه‌كه‌یان وه‌ده‌ر بنێن. خۆ ئه‌گه‌ر هه‌ندێك پێچه‌وانه‌ى ئه‌مه بیر ده‌كه‌نه‌وه و قسه ده‌كه‌ین، ئه‌ی بۆ له‌وه ناپرسن، كه بۆ تا ئه‌و كات ده‌ستیان نه‌دایه ڕاپه‌ڕین؟
تتت لێره‌وه ڕاپه‌ڕین بووه ئه‌مرى واقیع و كۆمه‌ڵانى خه‌ڵكى به گژ ده‌سه‌ڵاتدارانى به‌عسدا كرده‌وه. هۆكارى ڕاپه‌ڕینه‌كه‌ش گه‌یشتن نه‌بوو به مووچه‌ى مانگانه و سه‌فا و سه‌یرانى بههارانهیان، به‌ڵكو بۆ ئه‌وه ڕاپه‌ڕینیان كرد، تا به ئازادى و حكوومى خۆڕێبهڕى كوردى بگه‌ن و چیتر عه‌ره‌ب و به‌عس خاوه‌نداریه‌تیان لێ نه‌كه‌ن. هه‌ربۆیه به‌رله‌وه‌ى ڕاپه‌ڕین ببێته ئه‌مرى واقیع، حكوومه‌تى به‌عسى عێراق مانگانه و له كاتى خۆیدا مووچه‌ى سه‌رجه‌م فه‌رمانبه‌ران و مامۆستایان و هێزه‌كانى سوپاى عێراقى به كوردى باشووری كوردستانیشه‌وه ده‌دا. ژیانى ئابووریى هه‌ر تاكێك زۆر ئاسایی و بێ كێشه به‌ڕێوه ده‌چوو، به‌ڵام كاتێك ده‌رفه‌تى ڕاپه‌رین ڕه‌خسا، خه‌ڵكى كوردستان توڕه‌یی و ڕقى (35) ساڵه‌ى سته‌م و چه‌وساندنه‌وه‌ى به‌عسیان هه‌ڵڕشت و به یه‌ك ده‌نگ و یه‌ك هێز ڕ‌ژێمى به‌عس و هێزه‌كانیان له ماوه‌ى ته‌نیا (پانزه) ڕۆژدا له سه‌رتاسه‌ری خاكى باشوورى كوردستان ڕاماڵى. ئه‌وه‌ش له‌نێوان ڕۆژانى (5-20ى ئازارى1991)، كه له شارى (ڕانییە)ه‌وه ده‌ستی پێكرد و به ئازادكردنى شارى (كه‌ركووك) ڕاپه‌ڕین تاجى سه‌ركه‌وتنى له‌سه‌ر نا، به‌ڵام دواى ته‌نیا یه‌ك هه‌فته و ته‌نیا له ماوه‌ى (پێنج) ڕۆژدا ڕاپه‌ڕین شكستى خوارد و به كۆڕهوێكى ملیۆنى كۆتایی پێهات. دیاره ئه‌و ڕاپه‌ڕینه خێڕایه و شكسته له‌پڕه و ئه‌و كۆڕه‌وه ملیۆنییه، تا ده‌گاته گه‌ڕانه‌وه‌ى كۆمه‌ڵانى خه‌ڵك دواى ئاواره‌بوونیان، هیچیان به به‌رنامه و پلان و ویستى خۆیان و هێزه سیاسییه‌كان نه‌بوو، تا دواى چاره‌كه سه‌ده‌یه‌ك خه‌ڵك و هێزه سیاسییه‌كان شانازیى پێوه بكه‌ن، به‌ڵكو ئه‌وه به‌هۆى شكستى سوپاى عێراق بوو له شه‌ڕى كه‌نداو و ده‌ركردنى بوو له كوه‌یت، له‌لایه‌ن هێزه‌كانى هاوپه‌یمانان به سه‌ركردایه‌تیى ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانى ئەمەریکا. واته تا عێراق له كوه‌یت شكستى نه‌خوارد و ده‌رنه‌كرا، زه‌مینه‌ى ڕاپه‌ڕین نه‌ڕه‌خسا. به‌و ڕووداوانه‌ش مێژووییه‌ك دروست بوو، كه دواى (25) ساڵ قسه‌ى له‌سه‌ر ده‌كه‌ین. قسه‌یه‌ك له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى، كه بۆ ڕاپه‌ڕینه‌كه، سته‌مى به‌عس هۆكار و لایه‌نى ده‌ره‌كى زه‌مینه خۆشكه‌ر و كۆمه‌ڵانى خه‌ڵكى كوردستان كاراكته‌ر و هێزه كوردستانییه‌كان پشتیوان بوون. كه‌چى دواى چاره‌كه سه‌ده‌یه‌ك، به‌عس زۆر به داخه‌وه بووه فریشته لاى هه‌ندێك، چونكه مووچه‌ى له كاتى خۆیدا ده‌دا! لایه‌نى ده‌ره‌كیش تێكده‌رى دۆخى سیاسیی باشوورى كوردستانن، چونكه پشتیوان له سه‌ربه‌خۆیی فرۆشتنى نه‌وتى هه‌رێمى كوردستان و هێزى پێشمه‌رگه‌ى كوردستان له شه‌ڕى دژى داعش ده‌كه‌ن! هێزه سیاسییه‌كانى كوردستانیش، زهوتكهرى سامان و داهاتى كۆمه‌ڵانى خه‌ڵكن!
له په‌راوێزى وه‌ها مێژووییه‌ك و وه‌ها لێكدانه‌وه‌یه‌كى سه‌یر و سه‌مه‌ر بۆ هۆكاره‌كان و زه‌مینه‌كان و ئه‌نجامه‌كانى ڕاپه‌ڕین، جێگاى خۆیه‌تى ئه‌و چه‌ند ڕاستییه ساده‌یه، بخه‌ینه به‌رده‌مى ئه‌وانه‌ى لێكدانه‌وه‌ى وا هه‌ڵه بۆ مێژووى (25) ساڵه‌ى ڕاپه‌رین ده‌كه‌ن، وه‌ك ئه‌وه‌ى ئایا دواى چاره‌كه سه‌ده‌یه‌ك هه‌رێمى كوردستان له ڕووی سیاسی و ئاوه‌دانى و فه‌رهه‌نگى و په‌یوه‌ندى ده‌ره‌كى و سه‌نگ و پێگه‌ى سیاسی و تێڕوانینى وڵات و زلهێزه‌كانى جیهان، وه‌ك هه‌رێمى كوردستانى ساڵى (1991) وایه؟ ئایا له ساڵى (1991)دا یه‌ك كونسوڵخانه و نوێنه‌رى یه‌ك وڵاتى ده‌ره‌كى له هه‌رێم هه‌بوو؟ وه‌ك دواى ئه‌و ماوه‌یه نزیك به (27) كونسوڵخانه و نوێنه‌رى وڵاتان بوونى هه‌یه؟ یان ئایا شاره‌كانى (هه‌ولێر-سلێمانی-دهۆك-هه‌ڵه‌بجه-كه‌لار) وه‌ك نموونه له ساڵى (2016)دا هه‌مان شاره‌كانى ساڵى (1991)ن؟ یان ساڵى (1991) هێزه هاوپه‌یمانه‌كان به ده‌نگ شكستى ڕاپه‌ڕینه‌كه‌وه هاتن، وه‌ك ئه‌وه‌ى ساڵى (2014) به ده‌نگ پاراستنى هه‌ولێرى پایته‌ختى هه‌رێمى كوردستانه‌وه له‌دژى هێرشى تیرۆریستانى داعش هاتن؟ یان نه‌خێر ئه‌وه دواكه‌وتنى مووچه و سستبوونى پرۆسه‌ى خوێندن و پرۆژه‌كانى ئاوه‌دانكردنه‌وه‌یه، له دوو ساڵى ڕابردوودا، سه‌روه‌رییه‌كانى چاره‌كه سه‌ده‌ى دواى ڕاپه‌ڕین و هه‌وڵه‌كانى سه‌ركردایه‌تیى سیاسیی كوردیان گه‌یاندووه‌ته‌وه خاڵى سفر؟
سه‌رچاوه:
1. نجیب الصالحى: الزلزال.
2. عه‌بدولڕه‌زاق مه‌رزنگ: ڕاپه‌ڕین و به‌هارى ئازادى.
2016-03-17