ئـایا کورد بە زۆر کراوە بە ئیسلام ؟
لە کتێبى مێژوونوسە ڕۆژئاواییەکان وەکو ((ئارنۆڵد توینبى , ویل دیورانت , تۆماس ئارنۆڵد , جۆرج سێڵ ))
دەڤەرى جەزیرە (کوردستان) لە شەرەفننامەدا هاتووە کە کۆمەڵێک کوردى بازرگانى هۆزى (باجن) لە جەزیرەى بۆتانەوە چوونە طائف لەسەر دەستى پێغەمبەر (صلى الله علیه وسلم ) مسوڵمان بوون ژمارەیان ٩ نۆ کەس بووە دواتر هەموو کورد لەسەر دەستى ئەم نۆ کەسە مسوڵمان بوونە
*
ئەو بەشەى وڵاتى کوردان کە زیاتر لەژێر دەستى رۆمەکاندا بووە زيردةستةى كورد لە زۆربەى شارەکاندا بڵاوبوو بۆوە ئەمةش وايكردوة كورد بو رزكاربون بةنابةريَتة بةر ئاينيك يان بةرنامةيةك كةرزكارييان بكات و لةو زيردةستةيية نةهانهيليَت وایکردووە کە زۆربەى شارەکان بە ئارەزووى خۆیان یاخود بە سوڵح لەگەڵ مسوڵمانان مسوڵمان بوونە لەم بارەیەوە هەتا زۆر لە مێژوونوسانى رۆژئاوا دان بەوەدا ئەنێن
ئارنۆڵد توینبى لەبەشى دووەمى (مێژووى بەشەرییەت)دا ئەنوسێت : کورد بە سوڵح و ئاشتى بە ئیسلام رازى بوونە .
ویل دیورانت دەنوسێ : بەراستى سوپاى ئیسلام باشتر بوونە لە سوپاى فارس و رۆم هەرگیز لە جەنگدا دڕندە نەبووە ئەمەش خاڵێکى تر بوو کە کورد لە زۆر شوێن بەبێ شەڕ مسوڵمان ببن . (حەسەن محمود . کوردستان لەبەردەم فتوحاتى ئیسلامیدا . ل ٢٦ )
تۆماس ئارنۆڵد دەڵێت : مەحاڵە کە بگوترێت مسوڵمانەکان لە گرتنى ناوچەکانى وڵاتى ساسانى هێزیان بەکار هێنابێت لە پێناو سەپاندنى ئاینى ئیسلام بەسەر دانیشتوانى ناوچەکە (الدعوة الى الاسلام . ل ٢٣٩ )
جۆرج سێڵ وەرگێرى قورئانى پیرۆز بۆ سەر زمانى ئینگلیزى ئەڵێت : بەڕاستى خەڵەتاو و فریودراون ئەوانەى خەیاڵ بکەن کە ئیسلام بە زەبرى شمشێر بڵاو بۆتەوە ، (الدعوة الى الاسلام . ل ١٦ )
لە نەزەرى شەرەفخان و مخمد ئەمین زەکى ( زۆربەى کورد لە ڕێگاى سوڵحەوە مسوڵمان بوونە )
مێژوونووسانى مێژووى ئیسلامى لەو باوەڕەدان کە “جابانى کوردى” یەکەم کوردە هاتۆتە خزمەتى پێغەمبەرى ئیسلام (صلى الله علیه وسلم ) و مسوڵمان بووە , کە هەر لە ڕێگاى جابانى کوردى و مەیمونى کوڕى جابانى کوردى و دێلمى سەرکردەى سوپاى تایبەتى کیسرا ئیسلامەتى بە نهێنى لە دەڤەرى کوردان بە تایبەتى “ئەقلیمى جیبال” بڵاو بۆتەوە *1 , وە ئەم سیانە سوپایەکى گەورەیان پێکهێنابوو , هەر ئەم سوپایە توانى سەرکەوتنى مسوڵمانان لە “قادسیە” یەکلا بکاتەوە , هەر بە یارمەتى ئەو کوردە مسوڵمانانە مەدائین لە پاشان جەلەولا و حەلوان لە سوپاى ساسانى ڕزگارکران *2
هەر لە ژێدەرە مێژووییەکاندا هاتووە کە خەلیفەى مسوڵمانان عومەرى کوڕى خەتاب (خوا لێی رازى بێت ) , سەلمانى فارسی کردۆتە والى مەدائین و دوو کەسیشى لە کوردەکان کردۆتە والى حەلوان و جەلەولا *3 (( قوباد سەرکردەیەکى کورد بووە لە سوپاى دێلم بۆتە سەردارى حەلوان ))*3
هاوەڵى پێغەمبەر ( عیاض بن غنم الفهری ) یەکەم سەرکردەى سوپاى ئیسلام بووە کە هاتۆتە قوڵایی کوردستان یەکەم ڕێککەوتننامەى سوڵحى لەگەڵ ( بەتریکى زۆزان) لە ساڵى ١٩ کۆچىدا مۆر کردووە , هەروەها هەر لە دەڤەرەکەدا ڕێکەوتننامەى تر لە ئارادا بووە لە نێوان سەرکردەکانى سوپاى ئیسلام و دانیشتوانى ناوچەکە وەکو ڕێککەوتننامەى سوڵحى نێوان (حذيفة بن اليمامة ) و ( مەرزەبانى ئازەرباینجانى ) لە ئەردەبێل *4
کارل بروکلمان دەڵێت کە ( میرى مسوڵمانان داواى لە سەرکردە سەربازییەکانى کرد کە مامەڵەى ” اهل الکتاب ” لەگەڵ کوردان بکەن )*5
( تکایە لاى خۆتان بڵاوى بکەنەوە چونکە زۆر کەس بە هەڵە تێگەیشتووە لەم بابەتەدا )
سەرچاوەکان ///
*1 *2 / عبدالله مصطفى , ( امجاد اکراد ) , ل ٣٢-٣٣
*3 / المسعودی , مروج الذهب ج2 , ل 306 / الطبری , ج٤ , ل ٢٢٠ / ابن الاثیر , ج٢ , ل ١٤٥
*4 / احمد عادل کمال , سقوط المدائن , ل ١٤٦-١٤٧ / فرست مرعی اسماعیل . الکرد …. , ل ١٨٢
*5 / کارل بروکلمان , تاریخ الشعوب الاسلامیة , ل ٧٩