هۆكاره هه‌رێمیه‌كانی ڕاپه‌ڕینی باشووری كوردستان له‌ساڵی1991زدا
نیسان حسن
یه‌كه‌م:گرتنی كوه‌یت له‌لایه‌ن عێراق وهه‌ڵوێستی ولاَتانی دراوسێ به‌رامبه‌ربه‌عێراق:
یه‌كێك له‌گرنگترین هۆكاره‌كانی ڕاپه‌ڕینی به‌هاری ساڵی 1991ی باشووری كوردستان بریتی بووله‌ده‌رئه‌نجامی ئه‌وگۆڕانكارییه‌سیاسی وسه‌ربازی وئابوریانه‌ی كهلهكۆتای جه‌نگی ساردا ناوچه‌ی خۆرههلاَتی ناوه‌ڕاستی گرتبوهوهبهتایبهتیش دوای ڕاوه‌ستانی جه‌نگی هه‌شت ساڵه‌ی ئێران وعێراق كه‌هه‌ریه‌ك لهولاَتانی دراوسێ به‌گوێره‌ی به‌رژه‌وه‌ندیه‌كانی خۆیان ده‌یان ڕوانیه جه‌نگه‌كه،بهلاَم ئه‌نجامی ئه‌م جهنگهبهزهرهروزیانێكی زۆربهسهرعێراقداكهوتهوهكهبهملیاران دۆلارقهرزاری ولاَتانی ده‌ره‌وه‌بوو،بۆیهلهههلێك دهگهڕابۆڕزگاربوونی لهوقهرزوقیرانهوه باشترین بیرۆكه‌ی عێراقیش ئهوكاتهئهوهبووكهكوهیت داگیربكات،چونكهپێی وابووبهوداگیركردنه ده‌توانێ ده‌ست بهسهرئابوری كوه‌یت دابگرێت وخۆی لهوقهیرانهڕزگاربكات بهلاَم ئه‌مه‌به پێچه‌وانه‌ی ویستی عێراقهوهڕوویدا چونكهكوهیت ههستابهههناردهكردنی نه‌وت به‌ڕێژه‌ی 50%وهعێراقیش ئه‌م زیادكردنه‌ی به‌خیانه‌ت له‌دژی ئهولهقهڵهم دابۆیهلهكۆبونهوهیهكی داخراویدا(صدام)داوای له(حوسنی موباره‌كی)سه‌رۆكی میسر‌و(مه‌لیك حسین)مه‌لیكی ئوردن ده‌كات كهداوالهشا(فه‌هدی)سعودیه‌و(ئهحمدجابرسباح) بكه‌ن تاله(30)ملیارهقهرزهكهی سه‌ر عێراق خۆشبن وه‌ڕێژه‌ی ناردنه‌ده‌ره‌وه‌ی نه‌وتیش كه‌م بكه‌نه‌وه،وه‌ئه‌وه‌شی ڕاگهیاندئهگهرئهو مه‌رجانه‌ی كهدایناوهجێ به‌جێ نه‌كرێ ئهوابڕیاری تۆڵهسهندنهوهدهدات بۆیه(حوسنی موباره‌ك وملیك حسین)زۆرههوڵیانداتاوهكوسعودیهڕازی بكه‌ن بهلاَم ڕازی نه‌بوو.هه‌رله‌به‌رئه‌مه‌ش صدام حسین ڕایگهیاندبهههمووسهركردهبالاَكانی كه‌سوپای عێراق به‌زووترین كات لهسهرسنورهكانی كوه‌یت بلاَوهپێبكهن.
أ_هه‌ڵوێستی توركیابهرامبهرعێراق وبزوتنه‌وه‌ی به‌رهه‌ڵستكاری كوردلهكاتی داگیركردنی كوهیتدا:توركیالهوولاَتانهیهكهعێراق بۆی گرنگ بوو،چونكهبهشێكی زۆری نه‌وتی عێراق به‌تایبه‌تی لولهنهوتیهكان به‌خاكی توركیاتێپهڕدهبێت بۆیه‌كاتێك ئه‌نجومه‌نی ئاسایش ئابڵوقه‌ی ئابوری عێراقیداتوركیازهرهرێكی زۆری لێكه‌وت چونكهتوركیابهڕیژهی 60%پێداویستیه نه‌وتیه‌كانی خۆی لهڕێگهیهوهدهست ده‌كه‌وت وه‌كاتێكیش(تههایاسین ڕه‌مه‌زان)جێگری سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق دوای سێ ڕۆژلهداگیركردنی كوه‌یت سه‌ردانی توركیای كردداوای له توركیاكردكهپلانی خۆی لهقهیرانهكهنیشان بدات بهلاَم(ئۆیزال)كه‌سه‌رۆكی توركیابوولهوكاتهدا بهئاشكراڕای گهیاندكهولاَتهكهی پابهندهبهبڕیارهكانی ئه‌نجومه‌نی ئاسایش وپشتگیری ئه‌مریكا وهاوپه‌یمانان ده‌كات دژی عێراق،وهداوالهعێراق ده‌كات كه‌ده‌ست به‌جێ له‌كوه‌یت بكێشێته‌وه چونكهتوركیائهوهی ڕاگهیاندلهبهرامبهرپشتگیری ئهمریكائهوادهیكهن به‌ئه‌ندام له‌یه‌كێتی ئه‌وروپا.وه‌له14ی ئابی1990به‌زۆرینه‌ی ده‌نگی په‌رله‌مان توركیابڕیاری شه‌ڕی دژی عێراق ڕاگهیاندئهگهرسوپای عێراق هێرش بكاتهسهرتوركیابۆئهم مه‌به‌سته‌ش ژماره‌یه‌كی زۆرهێزی سه‌ربازی توركیاكهبهنزیكهی 100ههزاردهخهمڵێندراڕهوانهی سنوری عێراق_توركیاكران له‌به‌رامبه‌رئه‌م ههڵوێستهشدائهمریكابڕێكی زۆرچهك كه‌به8ملیارمهزهندهدهكرا دای بهتوركیا. شایانی باسه‌ئه‌م هه‌ڵوێسته‌ی توركیابهرامبهربهعێراق كاردانه‌وه‌یه‌كی باشی لهسهرپهیوهندی نێوان توركیاوبزوتنهوهی به‌رهه‌ڵستكارانی باشووری كوردستان هه‌بوو.چونكهپارت وڕێكخراوهكوردیهكان له‌هه‌ل ومه‌رجێكی وادهگهڕان كهجۆرهپهیوهندیهكی دۆستانهلهگهڵ ولاَتانی دراوسێ داپهیدابكهن بۆئه‌م مه‌به‌سته‌ش دوای ئه‌وه‌ی(كامران قه‌ره‌داغی)نوسه‌رو په‌یامنێری ڕۆژنامه‌ی(الحیاه)چاوپێكه‌وتنی له‌گه‌ڵ(ئۆیزال)سه‌رۆكی توركیاداكردئۆیزال بڕیاری ئه‌وه‌ی داكهچاوپێ كه‌وتن ودیدارله‌گه‌ڵ سهركردهكوردهكاندابكات بۆیهلهناوهڕاستی مانگی تشرینی دووه‌می1990داتوركهكان وه‌فدێكی دووكه‌سی یان ناردبۆلهندهن بۆبینینی (جه‌لال تاڵه‌بانی)بۆئه‌وه‌ی لهنزیكهوهئاشنایهتی له‌گه‌ڵ نیازونهخشهكانی ئۆپۆزۆسیۆنی عێراق كه‌كورده په‌یدابكات ئه‌مه‌ش یه‌كه‌م په‌یوه‌ندی كوردوتورك بوو.لهوكاتهدائیدی له‌پێش ڕاپه‌ڕین توركیاپهیوهندیهكی بههێزوپشتگیریهكی ته‌واوی پارت وبهرههڵستكارانی كوردی له‌باشووری كوردستان كرد.
ب_هه‌ڵویستی سعودیه له‌جه‌نگی كه‌نداو:كاتێك عێراق له22ی ئابی1990كوێتی داگیركرد سعودیهزۆرنیگهران بوو،چونكهپێ ی وابووكهعێراق سه‌ركه‌وت وبێت له‌داگیركردنی كوه‌یت دا ئهوادوای كوه‌یت سعودیهداگیردهكات بهلاَم ڕۆژێك دوای داگیركردنی كوه‌یت (عیزه‌ت دوری)جێگری صدام چووبۆسعودیهوئهوهی ڕاگهیاندكهئهوان به‌هیچ شێوه‌یه‌ك سعودیه داگیرناكهن وه‌له6ی ئه‌یلولی1990(جیمس به‌یكه‌ری)وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئهمریكاگهیشته سعودیه وله‌گه‌ڵ شافههدی كۆبویهوهووهزیری دهرهوهلهوكۆبونهوهدازوولهوه گه‌یشت كه‌ئه‌وان ئه‌یانه‌وێت نه‌ك دهسهلاَتی عێراق له‌كوه‌یت ده‌ربكه‌ن بهڵكوئهیانهوێ ههرصدام له‌ناوببرێ.بۆیه سعودیه ڕازی بوون به‌هێزی ئهمریكابۆئهوێ،وه‌بڕی ملیاردونیوێك دۆلارپێش كهشكردن وههێرشی زه‌مینی بۆسهرسوپای عێراق له‌عه‌ره‌بستانی سعودیهوهله2یشوباتی1991ده‌ستی پێكردكهتهنها چوار ڕۆژی خایاندلهوچوارڕۆژهداعێراق زیاترله40موشه‌كی سكۆدی ئاراسته‌ی شاره‌كانی(زه‌هران،ریاچ وسه‌ربازی خالد)كردوهعێراق بۆماوه‌یه‌كی كورت شاری خهفهجی لهخۆرههلاَتی عه‌ره‌بستانی سعودیهداگیركرد،بهلاَم دواجارسوپای عێراقی تێك شكاولهههموو شوێنه‌كان پاشه‌كشه‌ی كرد.وه‌له1991داپێشوازی له(17)گروپی به‌رهه‌ڵستكارانی عێراق كردكهپێك هاتبوو له‌كورده‌كان وكۆمۆنیسته‌كان وئیسلامیه‌كان…هتدوهبهڵینی ئه‌وپه‌ڕی یارمه‌تی شیان بهئهمریكادابۆلهناوبردنی ڕژێمی صدام.
ج_هه‌ڵوێستی ئوردن ده‌رباره‌ی جه‌نگی كه‌نداو:لهوكاتهدائوردن دووجۆرسیاسهتی هه‌بوو، سیاسه‌تێكی ئاشكرابووبهرامبهربهدهوڵهتهعهرهبیهكان،وهسیاسهتی ژێربه‌ژێریشی له‌ترسی به‌رژه‌وه‌ندیه‌كانی خۆی له‌گه‌ڵ ئیسرائیل بۆیه‌كاتێك عێراق كوه‌یتی داگیركردئوردن ڕایگه‌یاندكه ئیلتیزامهبهبڕیارهكانی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشهوهله8/8/1990به‌یاننامه‌یه‌كی بلاَوكردهوهكهئهوبه هیچ شێوه‌یه‌ك ڕازی نی یهكوهیت ببێتهبهشێك له‌عێراق بهلاَم كاتێك جه‌نگی ڕزگاركردنی كوه‌یت ده‌ستی پێ كردپهرلهمانی ئوردنله18/1/1991به‌یانێكی دهركردبهتوندی ئیدانه‌ی جه‌نگی كرددژی عێراق وه‌داوای لهدهوڵهتهئیسلامیهكان كردكهلهدژی به‌رژه‌وه‌ندیه‌كانی ئهمریكاوهاوپهیمانان بوه‌ستن،وهئوردن له‌په‌یوه‌ست بوون به‌بڕیاره‌كانی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشهوهپاشگهزبوویهوه،ئیدانه‌ی ئهوقهیرانهی كرد،وهبهكارێكی دژبهمافهكانی مرۆڤی له‌قه‌ڵه‌مدا.
د_هه‌ڵوێستی سوریالهجهنگی كه‌نداو:سوریالهكاتی داگیركردنی كوهیتدائیدانهیهكی توندی عێراقی كرد،وههاوپهیمانێتی له‌گه‌ڵ میسردادروست كرد،وهبووبهمهڵبهندی كۆبونه‌وه‌ی سه‌رجه‌م نه‌یاره‌كانی صدام حسین وه‌له14/9/1990جیمس بهیكهرسهرۆكی سوریای ڕازی كردبهڕهوانهكردنی هێزی سه‌ربازی ههتائهگهرنزیكهی سهدههزارسهربازیش بێت.وهههڵوێستی سوریابهرامبهرپارت وبهرههڵستكارانی كوردلهدوای 1970وهبهئاشكرادیاربوو،وهسوریاشوێن و جێگه‌ی بۆپارت وڕێكخراوهكوردیهكان كردبوه‌وه،وه‌له1979داسوریاههوڵیدابهرهیهكی یه‌كگرتوی به‌هێزی لهههمووحزبهكان لهبهرههڵستكاران صدام پێك بهێنێت كه‌كوردانی به‌رزانی وتاڵه‌بانی ده‌ورێكی گرنگیان تێدابینی بوو،وهههفتهیهك بهرلهههڵگیرسانی شه‌ڕی ڕزگاری خوازی كوه‌یت سوریاكۆمیتهیهكی ڕێكخستن لهئۆپۆزۆسیۆنی عێراق كه‌له(6)ئه‌ندام پێك هاتبوون دوانیان كوردبوون كه‌به‌توندی دژی داگیركردنی كوه‌یت وه‌ستان وپه‌یمانی خه‌باتی پێكه‌وه‌یان دابۆڕووخاندنی ڕژێمی بغداد دژی كورد.
ه_هه‌ڵوێستی ئێران به‌رامبه‌ربه‌عێراق له‌كاتی داگیركردنی كوهیتداوهپهیوهندی له‌گه‌ڵ بزوتنه‌وه‌ی به‌رهه‌ڵستكاری كورددا:له‌دوای ئه‌وه‌ی كۆماری ئیسلامی بۆماوه‌ی(8)ساڵ جه‌نگێكی وێرانكهروخوێناوی له‌نێوانیاندا ڕوویداوهقهیرانی ئابووری گه‌وره‌ی بۆئێران دروست كردبووسهرهڕای ئه‌وه‌ش كیمیاوی به‌سه‌رئێراندا كردبوو.بۆیهكارێكی ئاسایی بووكهئێران پشتگیری هاوپه‌یمانان بكات له‌دژی عێراق ئه‌مه‌ش بووه‌هۆی ئه‌وه‌ی كهواپهیوهندی ئێران به ڕۆژئاوابهرهوبههێزی بچێت به‌تایبه‌ت له‌دوای ئه‌وه‌ی كهوالهنامهیهكدائیدانهی ڕژێمی عێراقی كردبۆداگیركردنی كوه‌یت،وهداوایشی لهصدام حسین كردڕێزلهسهروهری كوه‌یت بگرێت وبكشێتهوه،ههرچهندهصدام لهچهندنامهیهكی دۆستانه‌ی كهبۆئێران ناردبووی داوای هاوكاری له‌ئێران كردبوو،به‌تایبه‌تیش داوای ئازادكردنی دیله‌كانی كردبووكهلهجهنگداگیرابوون،چونكه ئێستاپێویستی پێیه‌تی بۆجه‌نگ بهلاَم دواجارئێران ئه‌وه‌ی ڕاگهیاندكهنایهوێت به‌شداری له‌به‌ره‌ی عێراقدابكات دژی هاوپه‌یمانان.
دووه‌م:جه‌نگی ڕزگاركردنی كوه‌یت وتێكشكانی سوپای عێراق پێش ئه‌وه‌ی حكومه‌تی عێراق كوه‌یت داگیربكات چاوپێ كه‌وتنی(صدام حسین)له‌گه‌ڵ(ئه‌یپرل گلاسپی)كهباڵوێزی ئه‌مریكابوو لهبغدادكهصدام ئه‌وه‌ی ڕاگهیاندبووئهوخانمهپێی وتووهكهناكۆكی نێوان كوه‌یت وعێراق كاری ئێمهنیهوئهمریكاخۆی له‌كاروباری ناوخۆی عه‌ره‌ب ههڵناقورتێ نێت ئێوهههرچی ده‌كه‌ن كێشهوگیروگرفت دروست ناكه‌ن،وهئهوخانمهصدامی لهنهخشهوپلانهكانی ئهمریكاتێ نه‌گه‌یاند بوو،بۆیهبهوقسانهی فریویداتاكوهیتی داگیركرد،ئهمریكاڕاستهوخۆئیدانهیهكی توندی ده‌كات ههرچهندهلهسهرهتادائهمریكاههوڵی زۆریدابۆئهوهی به‌دانوستان چاره‌سه‌ری كێشهكهبكات وسوپای عێراق له‌كوه‌یت بكشێته‌وه،بهلاَم هه‌وڵه‌كانی بێ هیوابوون به‌م شێوه‌یه‌ش به‌هۆی كه له‌ڕه‌قی صدام حسین ونهكشانهوهی لهكوهیتدالهبهرهبهیانی 17ی كانونی دووه‌می 1991جه‌نگ ده‌ستی پێ كردوهێزی ئهمریكاوهاوپهیمانان ده‌ست یان كردبهلێدانی عێراق له‌كوه‌یت،پێش ده‌ست پێكردنی هێزی پیاده‌و وشكانی وهێزی ئاسمانی به‌مه‌ستی تێكشكاندنی سوپای عێراقی به‌رده‌وام بوون له‌م جهنگهدازیاترله38ده‌وڵه‌ت هاوپه‌یمان بوون له‌گه‌ڵ ئه‌مریكاوه75 ههزارسهربازلهگهڵ3600تانك و1800فڕۆكه‌و150پارچه‌ی ده‌ریایی به‌شدارییان كردووه،ئه‌م هێرشه‌ی هاوپه‌یمانان به‌رده‌وام بووتا27/2/1991كهولاَتهیهكگرتووهكان پێشنیازی ڕاگرتنی جه‌نگیان كردبهمهرجێ عێراق سه‌رجه‌م بڕیاره‌كانی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان وئه‌نجومه‌نی ئاسایش جێ به‌جێ بكات وه‌له2/3/1991هێزی هاوپه‌یمانان وسه‌ربازی عێراقی له‌خێوه‌تی (سه‌فوان)ده‌ست پێكراكهبڕیاری 686دهركراكهتێیداشهڕڕابگیرێت وعێراق یش سه‌رجه‌م بڕیاره‌كانی هاوپه‌یمانان جێ به‌جێ بكات.دوای كۆتای هاتنی جه‌نگ كاره‌ساتێكی گه‌وره‌به‌سه‌ر سوپاوكوژراوهكانی عێراقداكهوت كه‌به‌ته‌واوه‌تی تێكی شكاندوهژمارهی سه‌ربازانی عێراق به82 ههزارمهزهنده ده‌كرا.
هۆكاره نێوده‌وڵه‌تی یه‌كانی ڕاپه‌ڕینی باشووری كوردستان له‌ساڵی1991زدا
1_دیبلۆماسیه‌تی سه‌ركردایه‌تی كوردوههڵوێستی ئهمریكاو ولاَتهبڕیاردهستهكان بهرامبهردۆزی كوردلهباشووری كوردستان پێش ده‌ست پێ كردنی ڕاپه‌ڕین:_دوای كۆتایی هاتنی جه‌نگی ساردكهنزیكهی 40ساڵی خایاندكهلهوكاتهدا بۆدووبلۆكی ڕۆژئاواوڕۆژههلاَت دابه‌ش بووبوون،یه‌كه‌مین ئهمریكاڕابهرایهتی ڕۆژئاوای دهكردبهدروشمی لیبڕاڵی سیسته‌می سه‌رمایه‌داری له‌بواری ئابووری دا.دووه‌میشیان ولاَتی سۆڤیه‌ت بووكهڕابهرایهتی بلۆكی ڕۆژههلاَتی ده‌كرد،كهئهمریكاسهركهوتنی به‌ده‌ست هێنائیتر به‌ته‌واوه‌تی ڕێگه‌ی له‌به‌رده‌مدا ته‌خت و والاَبوو بۆیهههستابهپیادهكردنی خواست وداواسیاسی وئابووریهكانی له‌وشوێنانه‌ی كهئاسایش وبه‌رژه‌وه‌ندی نه‌ته‌وایه‌تی ده‌یخوازێت وپێویستی پێیه‌تی .چ به‌به‌كارهێنانی هێزی سه‌ربازی بێت یاخودبهشێوهیهكی دبلۆماسی،وهكوتوانی سه‌ركردایه‌تی هاوپه‌یمانیه‌تی جه‌نگی كهنداوبكات وهسهركهوتنی یشی به‌ده‌ست هێنا.له‌ئه‌نجامی ئه‌م ئهزمونهشداچوار ئه‌ڵقه به‌ندی په‌یوه‌ندی تازهلهئاست په‌یوه‌ندی هێزه‌كان ده‌ركه‌وت.
یه‌كه‌م:ولاَتهیهكگرتووهكانی ئهمریكاكهبهرپرسیاریهتی به‌ڕێوه‌چوونی ئه‌ركه قورسه‌كانی گرته ئه‌ستۆی خۆی.
دووه‌م:ئهودهوڵهتانهبووكهئامادهبوون له‌گه‌ڵ ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكادا بجه‌نگن وه‌كو بریتانیاوفهرهنساوئیتالیاوسوریا.
سێیه‌م:بریتی بوون له‌و ده‌وڵه‌تانه‌ی كه‌پاره‌یان دهداوجهنگیان نهدهكردوهكوئهڵمانیاویابان.
چواره‌م:ئهودهوڵهتانهبوون كهنهشهڕبكهن نهپارهش بده‌ن وهكوچین وڕوسیا.
ههرچهندهلهسهرهتاداویلایهته یه‌كگرتووه‌كان وزۆربه‌ی ولاَتانی ئهوروپاهاوكاری عێراقیان كرد له‌جه‌نگی 8ساڵه‌ی ئێران وعێراق داوهپشتگیری تهواوههمووكهرهستهوپێداویستی یه‌كانی عێراق یان دابین دهكردوههیچ كات په‌یوه‌ندیه‌كی دۆستانه‌یان دروست نهدهكردلهگهڵ نه‌یارانی ڕژێمی عێراق،چونكهبهخهتهرسهیردهكران بۆسهربهرژهوهندیهكانیان.بهلاَم كاتێك عێراق كوه‌یت داگیرده‌كات ئه‌م سیاسهتهپێچهوانهبوویهوه.ئهمریكاپهیوهندی له‌گه‌ڵ كوردوههموونهیارانی تری ڕژێمی به‌عس كردئهمهش بۆسه‌ركه‌وتنی پلانه‌كه‌ی بوولهدهركردنی عێراق له‌كوه‌یت وڕووخاندی بۆئه‌م مه‌به‌سته‌ش سه‌ركردایه‌تی سیاسی كورد زووههستیان بهوهكردكهبۆپشتیوانی كردنی دۆسیه‌ی كوردپێویستیان بهوهیهكهزۆر به‌زووی خۆیان بگهیهننهكهسه سیاسیه بڕیاردهرهكان بۆیه‌هه‌ر ئه‌وڕۆژه‌ی كهكوهیت داگیركرا جه‌لال تاڵه‌بانی بۆجاری دووه‌م سه‌فه‌رده‌كات بۆئه‌مریكا به‌وهیوایه‌ی كهوائهوان بتوانن یارمه‌تی بده‌ن تاوهكولهژێرچنگی به‌عس ڕزگاریان بێت.وهجهلال تاڵه‌بانی پێشنیاری ئه‌وه‌ی كردهێزهكانی پێشمهرگهكهنزیكهی30هه‌زاركه‌سێك ده‌بن هاوكاری ته‌واوی هێزه‌كانی عه‌ره‌بستانی سعودیهدهكهن.وه‌هه‌وڵ وكۆششێكی خۆیان دهخهنهگهڕبۆلهناوبردنی صدام بهلاَم ئه‌م پێشنیارهلهلایهن ئهمریكاوهجێ به‌جێ نه‌كرا.وهلهوكاتهدائهمریكاهیچ به‌ڵێن وگفتێكی نهداكهواپشتگیری ڕاپه‌ڕینی كوردبكات له‌دژی صدام.
2_هه‌ڵوێستی ڕووسیابهرامبهربهدۆسیهی كورد:_(كه‌ریم احمد)كه‌سه‌ركرده‌یه‌كی دیاری حزبی شیوعی عێراقه ده‌ڵێت:هه‌رچه‌نده كورده‌كان په‌یوه‌ندییه‌كی باش یان له‌گه‌ڵ ڕووسیادا هه‌یه.بهلاَم ڕووسه‌كان نایانه‌وێت هه‌ڵوێستی خۆیان یهكلایبكهنهوهبۆهاوكاری كردنی كورده‌كان له‌دژی عێراق،چونكهڕووسیاوعێراق په‌یوه‌ندیه‌كی هاوبه‌شی ئابووریان ههیهبهتایبهتی له‌و ڕووه‌ی كهواڕووسیابهردهوام چه‌ك وته‌قه‌مه‌نی نوێ ده‌فرۆشێت به‌عێراق وهههڵوێستی به‌رده‌وام لهجهنگدابێت بۆیهئهگهربێت وهاوكاری كورده‌كان بكات لهوانهیهبێتههۆی نیگه‌ران بونی عێراق.
3_هه‌ڵوێستی حكومه‌تی فهرهنسابهرامبهربهكورد:_ئه‌وكات فهرهنسازۆربهباشی گوێ ی له‌كورده‌كان ده‌گرت له‌ساڵی 1990دابه‌ده‌ست پێشخه‌ری(دانیال میته‌ران)خێزانی سه‌رۆكی فهرهنساپێشوازی له‌شاندێكی كوردی كردكهلهچوارپارتی سه‌ره‌كی كوردستان پێك هاتبوون له‌پاریس كرا.خانم میته‌ران هه‌وڵی به‌رچاوگرتن وپاراستنی لایه‌نی مرۆیانه‌ی بۆكوردپێشنیازكرد به‌تایبه‌ت باس له‌ژیانی ئه‌و40ههزاركوردهپهنابهرهی له‌كامپه‌كانی توركیاكرد.بهلاَم له‌مه‌زیاتر هیچی تری باس نه‌كرد بۆیه‌ئه‌م هه‌ڵوێسته‌ی ئه‌ویش له‌لای كورده‌كان بێ هیواییه‌كی دروست كرد،وهئهوكات(د.محمدعوسمان)ئه‌وه‌ی ڕاگهیاندكهماڵ وخانه‌ی كوردان هه‌مووی سوتاوه‌و ئه‌نفال كراوهوكیمیاوی لێدراوه.ئهمهبهجینۆسایدوكۆمهڵ كوژی بناسێنم ئێمهلهسهردهمێكی بێ ده‌نگی هاتووین بۆقۆناغی گوێ گرتن،بهلاَم دیارهكهئێمهش به‌م كارهناگهینه هیچ ئه‌نجامێك.
هۆكارهناوخۆییهكانی ڕاپه‌ڕینی باشووری كوردستان له‌ساڵی1991دا
سه‌باره‌ت بههۆكارهكانی ناوخۆی ساڵی 1991ی كوردڕاوبۆچوونی جیاوازهه‌یه له‌سه‌ری هه‌ندێك پێیان وایهكهولاَتانی زلهێزی وهكوئهمریكاوهاوپهیمانان به‌له‌شكری بههێزوبهتوانا یان سوپا‌و هێزی سه‌ربازی ڕژێمی به‌عس تێك بشكێنن له‌جه‌نگی ڕزگاركردنی كوهیتدا،وه‌مانه‌وه‌ی ئه‌و هێزانهلهسهرسنورهكانی عێراق هانی كوردی داوهكهڕاپهڕین بكه‌ن،بهلاَم هه‌ندێكی ترپێ یان وایهكهسوپای عێراقی خۆی تێك شكاوهوچیترتوانای به‌رگری كردن وله‌ناوبردنی ڕاپه‌ڕیوانی نه‌ماوه.بهلاَم له‌ڕاستی دالهههمووی گرنگتر ڕق وكینه‌ی كوردهبهرامبهربهوڕژێمهكهزۆربه جدی هه‌وڵی له‌ناوبردن وقڕكردنی كوردی دابوو.له‌گرنگترین هۆكاره‌كانیش:
یه‌كه‌م:سیاسی
أ_سیاسه‌تی ڕاگواستن:سیاسه‌تی سوتاندن و وێران كردنی گوندوشاروشارۆچكهكانی كوردستانهلهلایهن حكومه‌تی عێراقهوهكهبریتی بوولهڕاگواستنی دانیشتوانی كوردستان بۆ ناوچه‌جیاوازه‌كانی عێراق وهدروستكردنی ده‌یان ئۆردوگای زۆره‌ملێ كه‌به‌شێك لهوخهڵكهش بۆئه‌وێ ڕاگوێزدهكران وه‌ئه‌م ئۆردوگایهسنوری ته‌لبه‌ندكراوی هه‌بوو،وه‌بێ به‌ش بوولهكهمترین مافی خزمه‌تگوزاری له‌گه‌ڵ ئهوهشداڕێژهی كوردبهردهوام له‌كه‌م بوونهوهدابووبۆنموونه:له سه‌رژمێری فه‌رمی ده‌وڵه‌تی عێراقی داساڵی 1947ڕێژه‌ی كوردله30،9%كه‌چی ساڵی1987دا بووبه21،2%.له‌ساڵی1970بهدواوهزیاترله70ههزاركوردی فه‌یلی لهبغدادوشارهبان وخانه‌قین بۆ ئه‌ودیوی سنوردوورخرانهوه،وهلهنیسانی 1980دائه‌م پرۆسهیهچووهقاڵبێكی فراوانترهوهكه120 هه‌زاركه‌سی بێ تاوان دورخرانهوهوڕاپێچی ئۆردوگای سه‌ربازی دوورلهشوێنی ژیان كران.
ب_پرۆسه‌ی شالاَوی ئه‌نفال وبه‌كۆمه‌ڵ كوشتنی كورد:یه‌كێكی ترلهسیاسهتهدڕندهكانی ڕژێم له عێراقداقڕكردنی گه‌لی كوردهكهپێ ی ده‌وترێ ئه‌نفال سه‌ره‌تای ئه‌م ئه‌نفال كردنه‌ش هه‌رله‌ساڵی1983وه‌ده‌ركه‌وت وه‌دواتریش له‌ساڵی1988دائه‌م پرۆسهیهبهههشت قۆناغدا تێپه‌ڕی كه‌له22ی شوباتی1988ده‌ستی پێكردههتاوهكو6ی ئه‌یلولی1988ی خایاند.به‌مه‌ش بۆمان ده‌رده‌كه‌وێت كه‌ئه‌م پرۆسهیهجینۆسایدێكی كت وپڕنهبوو بۆله‌ناوبردن وتواندنه‌وه‌ی ڕه‌چه‌ڵه‌كی كوردوهشێواندنی جوگرافیا‌و دیمۆگرافیای كوردستان.
ج_سیاسه‌تی به‌عه‌ره‌ب كردن له‌كوردستان دا:ئه‌م سیاسه‌تی به‌عه‌ره‌ب كردنهههرلهگهڵ وه‌رگرتنی دهسهلاَتیان له1963ده‌ست پێ ده‌كات وهبهچهندشێوهیهك هه‌ستان بۆ به‌عه‌ره‌ب كردنی كوردستان وه‌به‌پێی فه‌رمانێكی كۆماری ژماره41كه‌له29ی تشرینی دووه‌می1976ناوی پارێزگای كه‌ركوكی گۆڕی بۆ(التامیم)وه‌له1989داصدام بڕیاری ژماره29ی دهركردكهبهپێی ئه‌و بڕیارههیچ كوردێك بۆی نهبوولهشاری كه‌ركوكدا كاروباری موڵكداری ئه‌نجام بدات.وهبه پێی هه‌مان فه‌رمان دووزیشی خستهسهرپارێزگای صه‌لاحدین وهههرلهوساڵهداژمارهیهكی زۆری له‌عه‌شیره‌ته‌كانی جبوری هێنایهدهشتی كهندیاناواو،وهزیاترله(13)گوندی پێ به‌خشین وعهرهبهكانیشی لێ نیشته‌جێ كردتاوای لێهات له1968ته‌واوی ئهوگوندانهناوی عه‌ره‌بیشی وه‌رگرت وبووبههی ئه‌وان،وهلهسهرژمێری شاری كهركوكیشدالهساڵی1925ڕێژه‌ی كوردله65% بوو.بهلاَم به‌هۆی ته‌عریب كردنی ئهوشارهوهلهساڵی1977بووبو37%وه‌زۆربه‌ی ناوی سوپاوشار وگوندوتهنانهت نهخۆشخانهوقوتابخانهیشی گۆڕی بۆسهرناوی عه‌ره‌ب.
د_سیاسه‌تی به‌كارهێنانی چه‌كی كیمیای دژی كورد:سه‌ره‌ڕای ئه‌م سیاسه‌تانه‌ی به‌عس ڕژێم چه‌كی زۆركایگهروكوشندهی بهركارهێنابۆلهناوبردنی كوردكهچهكی كیمیای بوو،وه كاریگه‌رییه‌كی ئێجگارگهورهی له‌سه‌ر ڕه‌وتی ڕووداوه‌كان به‌جێهێشت چونكهخهڵكی نه‌یده‌زانی چۆن خۆیان لێ بپارێزن ته‌نانه‌ت ئه‌وه‌شیان نه‌ده‌زانی كهههڵمژینی ئهوگازهئهبێتههۆی مردنیان وهلهوكاتهشداهیچ جۆرهكهرهستهیهكی چاره‌سه‌ركردنی بریندارهكیمیاوییهكان له‌لای پزیشكه‌كانی شۆڕش نه‌بوو.وهلهگرنگترین ڕووداوهدڵ تهزێنهكان كیمیاباران كردنی شاری ههڵهبجهبووله16ی ئازار زۆرێك لهپارتهسیاسیهكان لهوشارهداههبوولهئهنجامدانزیكهی(5000) كه‌س بێ تاوان شه‌هیدكرا.
دووه‌م:تێكچوونی باری ئابووری عێراق وكوردستان:یه‌كێك لههۆكارهگرنگهكانی سه‌رهه‌ڵدانی ڕاپه‌ڕین تێكچوونی باری ئابووری ووێران كردنی ژێرخانی كوردستانه.كاولكردنی كوردستان كاریگه‌ری خراپی له‌سه‌ر ئابووری عێراقیشدالێكهوتهوه،چونكهزۆرێك لهكارگهدامهزراوه ئابووریه‌كانی عێراق پشتیان به‌كه‌ره‌سته‌ی خاوی كوردستان ده‌به‌ست بۆپیشه‌سازی یان بۆ زۆرێك لهوكارگانهلهكاركهوتن به‌شێكی تریشی زۆربهگران نرخی كهرهستهخاوهكانیان ده‌ست ده‌كه‌وت كه‌ئه‌مه‌ش بووه‌هۆی به‌رزبونه‌وه‌ی نرخ لهبازاڕدابۆنموونه:له‌ساڵی1980داژمارهی ئهودێهاتانهی كهبهچاندنی توتن شارهزاییانپهیداكردبوونزیكهی(400)لادێ بوون له‌سه‌رجه‌م ناوچهجیاوازهكاندا،وه‌به‌رهه‌م هێنانی توتن لهوساڵهداگهشته(9000)ته‌ن،بهلاَم به‌هۆی تێكدان و كاولكردنی دێهاته‌كانی كوردستانهوهبهرههم هێنانی توتن له1988ڕێژه‌كه‌ی دابه‌زی بۆ(1800) ته‌ن وه‌به‌رهه‌م هێنانی گه‌نم وشهكروچهوهندهریش به‌هه‌مان شێوهڕێژهكهی دابه‌زی ونرخیان گران بوولهبازاڕداوهبههۆی جه‌نگی(ئێران وعێراق)یشهوهڕێژهیهكی زۆرلهدارخورماكان له‌لایه‌ن بزوتنه‌وه‌ی شیعه‌كانی خوارووی عێراق هه‌ستان به‌بڕینه‌وه‌ی ئه‌ودارانه كه‌ڕێژه‌كه‌ی له36 ملیۆنهوهبووبه6ملیۆن وهئهوزهرهروزیانهی كه‌عێراق له‌ئه‌نجامی جه‌نگی ئێران وعێراق پێ ی گه‌یشت بووبه452ملیارمهزهندهدهكراواتهدووئهوهندهی سه‌رجه‌م به‌رهه‌مه‌كانی ماوه‌ی ساڵی1980بۆ1988ئه‌مه‌له‌لایه‌ك،له‌لایه‌كی ترهوهداگیركردنی كوه‌یت زه‌ره‌رێكی تربووكهبهسهر عێراقدا شكایه‌وه،چونكهبهپێی بڕیاره‌كانی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی سزای ئابووری به‌سه‌رعێراقدا دراكهبه17ملیارمهزهنده ده‌كرا.له‌م كاتهدادهسكهوتی سالاَنهی حكومه‌تی عێراق له‌نه‌وت بڕی(13)ملیاردۆلاربوو،وه‌له‌كاتی بۆمب بارانكردنی هاوپه‌یمانان بۆشوێنهستراتیژیهكانی عێراق زه‌ره‌روزیانێكی زۆرلهوشوێنانهكهوت كه‌ئه‌ویش به450ملیاردۆلارمهزهنده ده‌كرێت، ئه‌مانه‌ش بووههۆكارێ بۆئه‌وه‌ی گوزه‌رانی خه‌ڵك به‌ره‌وخراپی وكه‌م ده‌رامه‌تی ده‌ڕۆشت بۆیه خه‌ڵكی كهوتنهگهڕان به‌دوای بازاڕی ههرزاندابێ گوێدانه باش وخراپی كه‌ره‌سته‌كان وهفهرمانبهریش چیترلهتوانایدانهبووبهوموچهكهمهی كه‌وه‌ری ده‌گرێت پێداویستیه‌كانی خۆی و خێزانه‌كه‌ی فه‌راهه‌م بكات وه‌له‌م پێناوهشدابهرتیل(ڕه‌شوه)لهناودام وده‌زگاكاندا ده‌ركه‌وت وه ههمووئاستهكانی عێراق وكوردستانیش دووچاری گه‌نده‌ڵی ونه‌هامه‌تی بویه‌وه.
سێیه‌م:تێكچوونی شیرازه‌ی كۆمهلاَیهتی:له‌ئه‌نجامی ئهوئۆردوگازۆرانهی كه‌دروست كرابوون له‌لایه‌ن حكومه‌ته‌وه،وهڕاپێچ كردنی گوندنشینه‌كانیش بۆئهوئۆردوگانهدوای ئه‌وه‌ی خه‌ڵكی له وه‌گه‌یشتن كه‌مه‌به‌ستی حكومه‌ت له‌م ئۆردوگانهلهبهربهرژهوهندی خۆیه‌تی وبۆئهوهیهكهزیاتر ده‌ست بهسهرجموجوڵی ئهوخهڵكهدابگرێت،ههمووئهمانهزۆرگرێی ده‌رونی لای خه‌ڵك دروستكرد بوو،وهبهههمووتوانایانهوهههوڵیاندا تاوهكوبهرهنگاری ئهوسیاسهتهبنهوهبۆیهلهچهند شێوه‌یه‌كی جیاوازداناڕهزای وبێزاری خۆیان ده‌رده‌بڕی وهههندێكیشیان له‌دوای یه‌ك دووساڵ مانه‌وه‌یان لهوئۆردوگایانهداههنێكیان ڕێگه‌ی چیایان گرتهبهروههندێكیش یان بهرهوئێران و ناوچه‌كانی ده‌وروبه‌ری كۆچ یانكردوهسیاسهتی ڕژێم له‌م ئۆردوگایانهدازۆرنامرۆڤانهبوو به‌رده‌وام ناكۆكی ودوژمنایه‌تی له‌نێوان خهڵكدادروست دهكردوهخهریكی ده‌كردن به‌كاری نهشیاوبهدڕهوشتی ئه‌مه‌ش بۆئهوهبووكهدانیشتوان بیرلهناڕهزایهتی دژی حكومه‌ت نه‌كه‌نه‌وه وهبۆچارهسهركردنی كێشه‌كانیان ڕووبكهنهدام ودهزگابهعسیهكان.وه‌یه‌كێكی ترله‌و سیاسه‌تانی ڕژێم گرتیهبهركردنی خه‌ڵك بووبهجاسوس بهسهریهكتریهوهبۆیهبهردهوام خه‌ڵك له گومان ودڵه‌ڕاوكێ وئاڵۆزی په‌یوه‌ندی كۆمهلاَیهتیدادهژیا،له‌لایه‌كی ترهوهبێكارییهكی فراوان له ناوشاروشارۆچكهكانداسهری ههڵداوهخهڵكی لادێ به‌هیچ جۆرێ له‌گه‌ڵ ئهوژیانهدانهدهگونجان بۆیه‌به‌رده‌وام بیریان لهوهدهكردهوهكهبگهڕێنهوهبۆژیانی لادێ یان سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی داب ونهریتهكانی كۆمه‌ڵگه‌ی كوردهواری تێكدرابوو،وهدانیشتوان ملكه‌چ دهكرابۆجێ به‌جێ كردنی یاسایه‌ك كه‌هیچ یه‌كی نهدهگرتهوهلهگهڵ نه‌ریتی كوردهواری دا له‌هه‌مووی خراپتر فه‌رامۆش كردنی لایه‌نی ته‌ندروستی بوو.
شێوازی به‌ڕێوه‌چوونی ڕاپه‌ڕینه‌كه‌ی باشووری كوردستان له1991دا
یه‌كه‌م:په‌یوه‌ندی هێزهبهرههڵستكارهكانی كوردلهگهڵ یه‌كتری وپلان دانانیان بۆیه‌كتری:دوای كۆتایی هاتنی پرۆسه‌ی ئه‌نفال شۆڕشی كوردستان بهههمووحزب ولایه‌نه‌كانی كوردستان بهچهندقۆناغێكی گرنگدا تێ په‌ڕی.
_قۆناغی یه‌كه‌م:كه‌ساڵی1988دهگرێتهوهبریتی بوولهدروست كردنی پهناگهوپێگهی حه‌وانه‌وه وئازوقهوتهقهمهنی به‌جێ ماوی دێهاته‌كان له‌م قۆناغهداپهیوهندی شۆڕشی كوردستان له‌گه‌ڵ ڕێكخستنهنهێنیهكانی شاروشارۆچكهكاندا زۆر لاوازبوو.
_قۆناغی دووه‌م:له‌به‌هاری1989تاوهكوپایزی1991بریتی بووهلهقۆناغی پڕكردنه‌وه،وه‌هه‌وڵدان بووهبۆگواستنهوهی شۆڕش بۆناوشاروئۆردوگاكان هه‌وڵی زۆرئهدرابۆئهوهی جێ بۆپێشمه‌رگه دیاری بكرێت لهناوشارهكاندابۆئهوهی پێویستیه‌كانی هێزی پێشمه‌رگه‌ی تێداخهزن بكرێت جموجوڵ ڕێكخستنه‌كانی ناوشاروشارۆچكهوئۆردوگاكان له‌م قۆناغهداتاڕادهیهك ڕووله‌زیادبوونه
_قۆناغی سێیه‌م:له‌سه‌ره‌تای جه‌نگی دووه‌می كهنداودادهستی پێكردتاڕاپهڕینهمهزنهكهی 1991ی خایاندلهم قۆناغهداهێزهسهربازییهكهی ڕژێم ڕه‌وانه‌ی سنوری كوه‌یت كرابوون بۆیه سه‌ربازگه‌كان چۆڵ بوون لهوكاتهدالهبهرئهمهبوودهرفهتێكی باش بۆپارتی زانه‌كان ڕهخساتا كاره‌كانیان به‌ئاسانی به‌ڕێوه‌بچێت بۆیهدهبینین لهسالاَنی پێش ڕاپه‌ڕین سه‌رجه‌م هێزه به‌رهه‌ڵستكاره‌كانی عێراق به‌ئیسلامی وعلمانی وناسیۆنالیستهكانهوهچهندجار كۆبوونه‌وه‌و كۆنگره‌یان ده‌به‌ست بۆداڕشتنی ستراتیژێك بۆعێراق دوای ڕوخانی حوكمی صدام له‌كوردستان
شایانی باسهسهرجهم پارته‌سیاسیه‌كانی ئهوسهردهمهبهوپهڕی هێزوتوانایانهوهخۆیان بۆ ڕاپه‌ڕین ئامادهكردوهكو یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان وپارتی دیموكراتی كوردستان وبزوتنه‌وه‌ی ئیسلامی وحزبی شیوعی عێراق وحزبی سۆشیالیستی كوردستان وحزبی زه‌حمه‌ت كێشانی وپاسۆك وپارتی گه‌لی دیموكراتی كوردستان و…هتد.
دووه‌م:ده‌ست پێ كردنی ڕاپه‌ڕینه‌كه:پێش ده‌ست پێكردنی ڕاپه‌ڕین كوردستان به‌بارودۆخێكی زۆرناجێگیرداتێپهڕی ڕۆژله‌دوای ڕۆژناڕهزای ده‌ربڕینی خه‌ڵك ڕووی له‌زیادبوون دهكردله سه‌رجه‌م شاروشارۆچكه‌كانی كوردستان،وهلهوكاتهشداژمارهیهكی زۆرلهههڵهاتوان هه‌بوون كهلهناوچهشاخاوی وناوباخچهوژوورهتاریكهكان خۆیان شاردبوه‌وه.به‌رده‌وام له‌هه‌لێك ده‌گه‌ڕان بۆئه‌وه‌ی ڕاپه‌ڕین بكه‌ن له‌م كاتهشداحكومهت هه‌ستی به‌م جموجوڵهكردبوو بۆیهڕایگهیاندههر ڕاپه‌ڕینێك دژی حكومه‌ت بكرێت ئهوابهچهكی كیمیاوی وهلاَمیان ده‌ده‌ینه‌وه.
_یه‌كه‌م ڕۆژی ڕاپه‌ڕین له5/3/1991لهڕانیهوحاجیاواوچوارقوڕنهبوو.پێویستهبهرلهباسكردنی ده‌ست پێكردنی شۆڕش باس له‌وه‌بكرێت ئهونهخشهی كهدانرابۆدهست پێكردنی شۆڕش له‌و چاوپێكه‌وتنه‌ی له‌گه‌ڵ كادرێكی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستانداكراوه وتویه‌تی بۆیهڕانیهمان ههڵبژاردووهچونكهلهبارهگاكانی خۆمانهوهلهشێنێ وناوزهنگ وقاسمهڕهشهوهنزیك بووه سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ش ڕانیهدهكهوێتهناوهڕاستی كوردستان وعێراقه‌وه،وهجگهلهناوچهی ڕانیهبه هیچ جۆرێك نه‌مان ده‌توانی هێزه‌كانمان بهرهوههولێربجوڵێنین دواترپلان دانراكهله6ی سه‌ر له به‌یانی ڕۆژی5/3/1991ڕاپه‌ڕین به‌رپابكرێت،وهجادهی چوارقوڕنهوڕانیهبگیرێت دواتریش له چوارقوڕنهوهجموجوڵی جهماوهربۆڕاپهڕین ده‌ستی پێكردوهێزهكانی به‌عسیش لهناوچوار قوڕنهداكهوتنهسهركوت كردنی جه‌ماوه‌ره‌كه بهلاَم مندالاَن ولاوان به‌به‌رده‌م مزگه‌وتی گه‌وره‌ی ڕانیهداتێپهڕین و‌دروشمی(بژی گه‌ل هێزی گه‌ل حوكمڕنیهتی بۆگه‌ل)وهڕاپهڕین به‌رده‌وام بوو بهرهوسهرای ڕانیهدهستی پێكردووبهعسیهكان چهندتهقهیهكیان له‌خۆپیشانده‌ران كردووبهلاَم كه‌س بریندارنهبوولهوكاتهدابهڕای به‌عسیه‌كان ئهمهخۆپیشاندانێكی ئاساییهوسهركوت ده‌كرێت خه‌ڵكیش بهتهقهكان ده‌تۆقێن.بهلاَم بهپێچهوانهوهتادههات ڕێژه‌ی جهماوهرزیادی دهكردسهر شه‌قامه‌كان پڕدهبوووهدوای ئه‌وه‌ی چهندلاوێكی خوێن گه‌رم چوونهپێشهوهوتهقهیان له به‌عسیه‌كان كردبۆیهبهعسیهكان پاشه‌كشه‌یان كردووبهرهودام ودهزگابهعسیهكان گهڕانهوهله (منهزهمهدا)كۆبونه‌وه،وهخۆپیشاندهرانیش هه‌ربه‌رده‌وام بوون له‌پێشڕه‌وی كردن وگه‌مارۆی ئهوشوێنهیاندا وهدواترخۆپیشاندهران ڕایانگهیاندكهوابهعسیهكان تهقهنهكهن وخۆیان بده‌ن به‌ده‌سته‌وه وهلهبهرامبهرداژیانیان پارێزراوده‌بێت بهلاَم به‌عسیه‌كان ئه‌وه‌یان ڕه‌تكرده‌وه بۆیه سهرمنهزهمهكه كه‌له‌ماوه‌یه‌كی كهمدادهستی بهسهرداگیرابهلاَم سێ كه‌س به‌ناوه‌كانی (خالدفقێ قادرومحمدهمزهوعزیزبچوك)شه‌هیدبوون وچهندكهسێكیش برینداربوون دواتریش هێرش وپه‌لامار بۆسهربارهگاكانی موخابه‌رات ده‌ستی پێكرد،دواترڕانیهپاككرایهوه له به‌عسیه‌كان و27كه‌سیشیان لێ كوژرا،وهژمارهیهكیش له‌هێزی به‌عسی خۆیان ته‌سلیم كرد.
_6ی ئازار ڕاپه‌ڕینی ناوچه‌ی بازیان:دوابه‌دوای ڕۆژی ڕزگاركردنی ڕانیهئۆردوگای حاجیاواله دهسهلاَتداریهتی به‌عس ڕزگاركران ئه‌مه‌ش له‌ئێزگه‌ی ده‌نگی گه‌لی كوردستانهوهئازادكردنی ئه‌و شوێنانهبلاَوكرایهوه وهانی سه‌رجه‌م شاروشارۆچكه‌كانی دابۆڕاپهڕین ئهوهبووژمارهیهك له‌خه‌ڵكی بازیان ودۆكان تادهگاتهڕانیه ڕزگاریان كردبهعسیهكانیش بێ به‌رگریكردن خۆیان ته‌سلیمی موسته‌شاره‌كان ده‌كه‌ن وژمارهیهكیشیان بهرهوكهركوك ڕاده‌كه‌ن لهوكاتهداڕاكردنی به‌عسیه‌كان لهناوئۆردوگاكاندابلاَوهدهكات كهسهفیرارهكان چه‌كه‌كانیان هه‌ڵده‌گرن وبهرهوناو ئۆردوگاكان ده‌ڕۆن دواترتهقهدهست پێ ده‌كات ولهوكاتهشداژنان هاوشانی پیاوان به‌شداریه‌كی باش یانكردلهشكاندنی ده‌رگای مه‌ركه‌زدا وهجهماوهر په‌لاماری مه‌ركه‌ز ده‌دات وژماره‌یه‌ك له‌به‌عسیه‌كان ده‌كوژێت له‌نێوانیشیاندا ملازم احمد،به‌م جۆرهههرلهتاسڵوجهوهتا وهكودهربهندی بازیان له‌ڕۆژی6/3/1991لهژێردهسهلاَتی حكومه‌تی عێراق ئازاد ده‌كرێت.
_7/3/1991ڕاپه‌ڕین وئازادكردنی شاری سلێمانی وسهرچنار:له‌شاری سلێمانی دا دام وده‌زگاكانی حكومه‌تی به‌عس زۆربه‌توندی جه‌ماوه‌ریان سه‌ركوت دهكردههرچهندهبهشێك له‌وانه هاوكاری حكومه‌تیان دهكردكوردبوون له‌گرتن وله‌سێداره‌دانی لاوان وگه‌نج دا،وهئهمنهسورهكهش لهوكاتهداترسناكترین شوێنی زیندانیه‌كان بووژمارهیهكی زۆری بێ تاوانی تییادا زیندانی كرابوو.سه‌ره‌تای ڕاپه‌ڕینه‌كه‌ی سلێمانی لهفلكهی ده‌ستاڕه‌كه‌وه ده‌ستی پێكردلهم باره‌یه‌وه ئازاد رشید ده‌ڵێت:ڕاپه‌رینی سلێمانی پێشترلهناوشاردابهرنامهڕێژی باشی بۆكرابوو دووشهوپێش ڕاپه‌رینه‌كه من ووههاب ودڵسۆزخان وبهختیارخهیات ئاگاداری كه‌سه باوهڕپێكراوهنزیكهكانی خۆمان كردهوهكهخۆیان بۆڕاپه‌ڕین ئاماده‌بكه‌ن،وهڕۆژی7ی ئازاریش مان دیاری كردوهكاتی ڕاپه‌ڕینه‌كه‌ش7ی سه‌رله‌به‌یانی بێت ئهوهبوولهكاتژمێر6ونیوی به‌یانی ههمووشانهچهكدارهكان كۆبونهوهوگهیشتنهئهوشوێنهی كه‌بۆیان دیاری كرابوو،وهڕاپهڕین و په‌لاماردان بۆسهردام وده‌زگاكانی به‌عس ده‌ستی پێكرد.دواتریش حكومه‌تی به‌عس له‌چوار قۆڵهوهبهزرێ پۆش ودۆشكهوسهدان پیاوی سه‌ربازی بهعسهوهبهرهوفلكهی دهساڕهكه كه‌وتنه ڕێ دواتریش شهڕلهنێوانیانداڕوویداكهبۆماوهی دووكاتژمێربهردهوام بوو.بهلاَم جه‌ماوه‌ری ڕاپه‌ڕی وله‌ماوه‌یه‌كی كهمداكۆنترۆڵی چهندشوێنێكیان كردوهكومهخفهرهی سهركارێزو بهندینخانهوسهرای پۆلیسخانه وهدواترلهدهوروبهری نیوهڕۆداههڵمهتی جهماوهردرێژهی كێشا حامیهونهخۆشخانهی سه‌ربازیه بهگولهوهاوهن وقازیفه ناوجه‌رگه‌ی سلێمانیان بۆردومان كرد، بهلاَم جهماوهربهردهوام بوون تاوهكولهههمان ڕۆژدادهست یانگرت بهسهردائیرهی تجنیدی سهرچنارداوبهبێ تهقهڕزگاركرابهلاَم ئه‌وه‌ی مابووڕزگاربكرێت وبهرگرییهكی زۆری لێدهكرائهمنه سورهكهبوو،چونكهژمارهیهكی زۆرلهسهركردهبهعسیهكان له‌وێ دابوو بۆیهڕۆژی دواترله8ی3 به‌هاوكاری هێزی ێشمهرگهوجهماوهرهوه ئه‌وێش ئازادكراوسهدان زیندانی ئازادبوون.
_8ی3ڕاپه‌رینی نهسروبرایهتی وعهربهت وهه‌ڵه‌بجه‌ی تازهوسهیدسادق:له‌هه‌ریه‌كێك له‌م ئۆردوگاوشاروشارۆچكانهداچهندین فه‌وجی سه‌ربازگه‌ی سوپای عێراقی لێ بووئهمانهش ژێربه ژێرپهیوهندی نهێنیان له‌گه‌ڵ پێشمه‌رگه‌دا ههبووبهڵێنی ڕاپه‌ڕین یان دابوودوای ئه‌وه‌ی له7ی3 ڕێگای نێوان سلێمانی وعهربهت ئازادكرائیترلهڕێگهی سلێمانیهوهبۆعهربهت وده‌وروبه‌ری هیچ بوارێك بۆپیاوانی حزبی به‌عس نه‌ما،به‌ره‌به‌یانی ڕۆژی8/3/1991له‌گه‌ڵ ڕاپه‌ڕینی جه‌ماوه‌ردا هێزی پێشمه‌رگه‌ش گهیشتهئهوناوچانه زۆربه‌ی ناوچه‌كانی شارهزووروسهربازگهی بێستان سوریان ڕزگاركرد ،وهپێنجوێنیش دوای به‌رگرییه‌كی كه‌م ڕزگاركرا،بهلاَم له‌كاتی گرتنی سه‌ربازگه‌كاندا(3)كه‌س له‌جه‌ماوه‌ری ڕاپه‌ڕی وشه‌هیدبوون.
_8/3/1991ڕاپه‌ڕینی ڕزگاركردنی چه‌مچه‌ماڵ:دوابه‌دوای ئه‌وه‌ی ناوچه‌ی بازیان بهتهواویلهڕۆژی6/3/1991دالهدهربهندی بازیانهوهتاوهكوسهیتهرهی تاسڵوجه ڕزگاركرا كه‌وته ژێردهسهلاَتی جه‌ماوه‌ری ڕاپه‌ڕی ودواتریش له‌ناوخه‌ڵكی چهمچهماڵداچهندین دروشم دژی به‌عس لهسهردیوارو كۆلاَنهكان ده‌نوسران ودهوتران.دواترله7ی3نه‌خشه‌ی پلانه‌كه‌ی چه‌مچه‌ماڵیش كهدهبووجموجوڵهكان بهرهوگهڕهكی سه‌رشه‌قام ده‌ست پێ بكات له‌لایه‌ن یاسین محێدین عارف،محسینی برای،نه‌هرۆ ڕه‌مه‌زان وئارام حسیب بهتهقانهوهی دوونارنجۆك ڕاپه‌ڕینه‌كه ده‌ستی پێكردلهماوهیهكی كهمداچهندكهسێك بهچهكهوهپهیوهندیان پێوه‌كردن ، وهبهتهقاندنی چهندفیشهكێك ڕاپهڕینهكهپهرهی سهندووتائهوهی ئه‌من وسه‌رانی به‌عس به‌ره‌و ڕوویان بوهستنهوهبهلاَم پێشڕه‌وی ڕاپهڕینهكهوای كردكهسهربازانی به‌عس بهرهوبارهگاكانیان ڕایان‌كرد.بهلاَم دوای ئه‌وه‌ی چه‌ندكه‌سێك هه‌واڵ یان بۆئهمن وبهعسیهكان بردكهئهوانهی ڕاپه‌ڕیون قوتابین وپێشمهرگهنین بۆیهمهفرهزهتایبهتیهكانی به‌عس به‌پاڵپشتی دووههلیكۆپتهر توانیان ڕاپه‌ڕینه‌كه كۆنترۆڵ بكه‌ن.بهلاَم ڕۆژی دواتر كه‌ده‌كاته8ی3خه‌ڵكی چه‌مچه‌ماڵ له4ی پاش نیوهڕۆڕاپهڕین وپه‌لاماری باره‌گاكانی حزبی به‌عسیاندا.شایه‌نی باسهلهوكاتهدائێزگهی ده‌نگی گه‌لی كوردستان ده‌ورێكی باشی گێڕالهجۆشدان وبه‌رزكردنه‌وه‌ی وره‌ی جه‌ماوه‌ری ڕاپه‌ڕی وئهوهبووتوانیان له‌ماوه‌یه‌كی كهمداتهجنیدودائیرهی حه‌ریق كۆنترۆڵ بكه‌ن .وه‌له ڕۆژی دواتریشداجهماوهر هێرشیان برده‌سه‌ر ئاماده‌یی پیشه‌سازی چه‌مچه‌ماڵ وڕزگاریان كردوو،دووبهعسیان كوشت وه‌دواتریش ده‌ست گیرابهسهرلیوای عه‌سكه‌ری دابه‌م جۆره‌ش چه‌مچه‌ماڵ ڕزگاركرا.له‌هه‌مان ڕۆژدالهپیرهمهگرون ودۆكان ڕاپه‌ڕین كراوئازادبوون.
_له9/3/1991ڕاپه‌ڕینی ڕزگاركردنی شارۆچكه‌ی كه‌لار:دوای ڕزگاركردنی ناوچه‌ی بازیان وبتوێن وسلێمانی ئیترورهی به‌عسیه‌كان لهگهرمیاندابهتهواوی ڕووخابوو.بۆیهههستان به‌گواستنه‌وه‌ی سه‌رجه‌م به‌ڵگه‌نامه نهێنیه‌كان بۆباره‌گای له‌شكری 21بۆخانه‌قین لهوكاتهشداله ناوشاری كهلاردازیاترله(10)شانه‌ی چه‌كداری دروستكرابوو،ئهوهبووبهرهبهیانی9ی3له‌ناوبازاڕی كهلارداجموجوڵێك پهیدابوودهرگای دوكانه‌كانیش داخرابوو،وهئهمن واستخبارات هه‌ستان به‌قه‌ده‌غه‌كردنی هاتووچۆلهناوبازاڕدا.بهلاَم ئه‌منیه‌كان هیچیان پێ نه‌كرا بۆیهبهبێ به‌رگری كردن مه‌ركه‌زی پۆلیس منهزهمهیان دابه‌ده‌ست ڕاپهڕیوانهوهچونكهئهوان هه‌واڵی كوشتنی به‌عسیه‌كانی ئهمنهسورهكهیان پێگه‌یشت بوو.بۆیهترسان وڕایانكردوئهوشوێنهیان به‌جێهێشت وهلهكاتژمێر3ی پاش نیوهڕۆهێزی پێشمه‌رگه گهشتهناوشاری كهلاربهلاَم كاتژمێرێك دواترحكومهتی به‌عس دووههلیكۆپتهری نارد‌و بۆردومانی شاری كه‌لاری كرد.بهلاَم جه‌ماوه‌ری پێشمهرگهدهست یان به‌ته‌قه‌كردن كردبهههمووجۆرێك بۆیهكۆپتهرهكان شاری كه‌لاریان به‌جێ هێشت .هه‌رله9ی3ڕاپه‌ڕین لهشاۆچكهی ده‌ربه‌ندیخان وشهقلاَوهوشاری كۆیهكراوهڕزگاریان بوو
_وه‌له10ی3 ناوچه‌كانی پیرمام(هاوینه‌هه‌واری صلاحدین)باسرمهوتهق تهقودیاناوڕهواندزو خه‌لیفان وده‌وروبه‌ری ڕزگاركرا.وهڕزگاركردنی شارۆچكه‌ی كفری وخانهقینیش.وه‌له11ی3دا ڕاپه‌ڕینی دووزخورماتووكرا وڕزگاریان بوو.
_11ی3ڕاپه‌ڕین وڕزگاركردنی شاری هه‌ولێر:ههولێرگهورهترین شاری هه‌رێمی كوردستانی عێراقه.له‌به‌رئه‌وه‌ی حكومه‌تی عێراقی هه‌وڵی دازۆرترین هێزی سه‌ربازی لێرهداكۆبكاتهوه،وه چه‌ندین ڕێ وشوێنی توندی لێرهداگرتهبهر له‌گه‌ڵ ئهوهشداسهدان شانه‌ی چه‌كداری زۆرنهێنی دروست بوو،وهلهشهوی 10/11ی3داشانهچهكدارهكان وجه‌ماوه‌ری ههولێرچاوهڕێی زه‌نگی ڕاپه‌ڕینیان دهكردلهئێزگهی ده‌نگی گه‌لی كوردستانهوهكهئاگاداردهكرانهوه ههرلهوشهوهدا زیاترله(10)جارلهوئێزگهیهوهداوالهجهماوهری ههولێركراكهبهرهبهیانی11ی ئازار ڕاپه‌ڕین ئه‌نجام بده‌ن ئهوهبووكاتژمێر6ی به‌یانی ڕاپه‌ڕین له‌هه‌موولایه‌كه‌وه ده‌ستی پێكردوهله8ی به‌یانی دا هێزی پێشمه‌رگه له‌بازگه‌ی شاوه‌یس نزیك هه‌ولێردوای شه‌ڕێكی نیوكاتژمێری له‌گه‌ڵ سوپای عێراقی داهێزی پێشمه‌رگه توانی بێتهههولێرهوهوبێتهبهشێك لهجهماوهربهمهش شانه چه‌كداره‌كان وهێزی پێشمهرگهپهلاماری یه‌ك به‌یه‌كی باره‌گاكانی حكومه‌تی به‌عسیان دا‌و جه‌ماعه‌تی ئه‌من تاكاتژمێر3به‌رگری یان كردوو.بهلاَم دواترههرچی لهناویاندابووگیراوكوژرا،وه له‌سجنی وێزگه‌ی شهمهندهفهركهبهسجنی(محگه)ناسرابوولهلایهن جه‌ماوه‌ری ڕاپهڕیوهئازادكراكه نزیكه‌ی (1000)زیندانی تیادابوو.وه‌له‌هه‌مان ڕۆژدائۆردوگازۆرهملیكانی ههولێرڕاپهڕینی كرد‌و ڕزگاری بوو،وه‌له12ی3ناوچه‌ی به‌رده‌ڕه‌ش وئاكرێ ڕاپه‌ڕین یانكردو ڕزگاریان بوو.وه‌له13ی3 له‌ناوچه‌ی شێخان وشارۆچكهی مهخمورڕاپهڕین یانكردوڕزگاریان بوو.ههروههالهههمان ڕۆژداله زاخۆڕاپهڕین كراوڕزگاریان بوو،وه‌له14ی3داشاری دهۆك ڕاپه‌ڕین كرد.
_چۆنیه‌تی ده‌ست پێكردنی ڕاپه‌ڕین وڕزگاركردنی كه‌ركه‌ك:هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان به‌رنامه‌ی داڕشت بووكهلهدوای ئازادكردنی ناوچه‌كانی(سلێمانی،ههولێروگهرمیان)هێرش بكه‌ن بۆئازادكردنی كه‌ركوك ئه‌ویش له‌سێ قۆڵه‌وه.
قۆڵی یه‌كه‌م:له‌ناوچه‌كانی ههولێربۆكهركوك كههیزهكانی ههولێرودهۆك لهوێوههێرش بكه‌ن.
قۆڵی دووه‌م:له‌ڕێگای(سلێمانی_كه‌ركوك)هوهبێت كههێزهكانی ئه‌وناوچه‌یه هێرشی بۆبكه‌ن كه‌پێك هاتبوولهپێشمهرگهی گشت لایه‌نه‌كان وجه‌ماوه‌ری ڕاپه‌ڕی وله‌گه‌ڵ پێشمهرگهداخۆیان تێكه‌ڵ كردبوو.
_قۆڵی سێیه‌م:له‌ناوچه‌كانی كهلارهوهبێت كههێزهكانی ناوچه‌ی گه‌رمیان له‌وێ وه هێرش بكه‌ن.ههروههاسهرجهم شانه‌چه‌كداره‌كان وڕێكخستنه نێهێنیهكان ئاگاداربكرێنه‌وه له‌ناوشاری كه‌ركوك بۆڕاپه‌ڕین له‌كاتی دیاری كراودا.هێزی پێشمه‌رگه له‌قۆڵی یه‌كه‌م ودووه‌م توانیان سه‌ركه‌وتن به‌ده‌ست بهێنن بهلاَم له‌قۆڵی سێیه‌م دابه‌هۆی جیاوازی هێزی سه‌ربازی له‌گه‌ڵ سوپای عێراقی داقۆڵی سێیه‌م نه‌یتوانی پێشڕه‌وی بكات وناوچهكهیان به‌جێ هێشت .شایانی باسهسهرجهم لایه‌ن وپارتهسیاسی وشانهچهكداریهكان له‌گه‌ڵ خه‌ڵكی كوردستاندا،وه‌له‌گه‌ڵ كوردانی ڕۆژههلاَت دابه‌شداری ڕاپه‌ڕین یان كرد.
ده‌رئه‌نجامه‌كانی ڕاپه‌ڕینی باشووری كوردستان له‌ساڵی1991دا
یه‌كه‌م:كۆڕهوهملیۆن كه‌سییه‌كه‌ی خه‌ڵكی باشووری كوردستان وبڕیاری 688:دوای ئه‌وه‌ی ڕاپه‌ڕین له‌سه‌رجه‌م شاروشارۆچكه‌كانی باشووری كوردستان ده‌ستی پێكردووههمووئهو ناوچانه‌ش ڕزگاركرابهشاری كه‌ركوكیشه‌وه ئه‌مه‌ش بۆیه‌كه‌م جاربووكهئهم ناوچانهبكهونهژێر ده‌ستی هێزی پێشمهرگهوكورد.بۆیهلهبهرامبهرداسوپای عێراقی سوپایه‌كی زه‌مینی وئاسمانی ئامادهكردبۆهێرشكردنهسهرناوچهئازادكراوهكان،دوای چهندشهڕی یه‌ك له‌دوای یه‌ك هه‌موو ناوچهئازادهكانی كۆنترۆڵكردلهئهنجامی ئه‌م هێرشانهشداكهسانێكی زۆرلهشارهكانداكوژران وبێسه‌روشوێن كران به‌جۆرێك كه‌ڕژێم له‌م هێرشهیدابههیچ شێوه‌یه‌ك ده‌ستی نه‌ده‌پاراست وه كوشتاری به‌كۆمه‌ڵ ئهنجامدهدابهتایبهتی بۆئهوپێشمهرگانهی كهفریای ڕاكردن نه‌كه‌وتن وه ههمووبریندارهكانی نه‌خۆشخانه‌ی سلێمانی وكه‌ركوك زینده‌به‌چاڵ كران وهلهشاری هه‌ولێریشدا (علی كیمیاوی)زیاترله147كه‌سی له‌به‌رچاوی خه‌ڵك گوللهبارانكردوهزۆرێك له‌گیراوه‌كان به‌بێ دادگای كردن ده‌كوژران یان زینده‌به‌چاڵ ده‌كران هه‌واڵی ئه‌م قه‌تڵ وعام وكوشتارهی باشووری كوردستان لهڕادیۆوئێزگهكانی جیهانهوهبلاَوكرایهوه،وه‌خه‌ڵكی كوردستانیش له‌ترسی دووباره‌نه‌بوونه‌وه‌ی كیمیاباران وئه‌نفال بهملیۆنههاكهس كۆچیان كردبهرهوسنورهكانی ئێران وتوركیا،وه‌ماڵ وسه‌روه‌ت وسامانی خۆیان به‌جێ هێشت لهوكاتهشداسهرسنورهكان زۆرسارد بوون،كهساردیهكهی بۆ15پله‌ی ژێرسفری سه‌دی دابه‌زی بوو،وه‌ڕێژه‌ی بارینی بهفرلهههندێ ناوچهگهشتبووه(60)سم به‌گوێره‌ی وته‌ی (مارتن ڤارن برۆ‌نسن)ژماره‌ی ئه‌وكه‌سانه‌ی كۆچیان كردووهلهژن وپیاومنداڵ گه‌یشتۆته(2)ملیۆن كه‌س كه‌بێ سه‌روشوێن وبێ جێگابوون به‌هه‌زاران كه‌س لهبرساولهناوبهفردامردن وڕه‌ق بوونه‌وه به‌جۆرێك كه‌ده‌یان ئافره‌ت مناڵی خۆیان فڕی داوه تهنهالهسێ هه‌فته‌ی كۆڕهوهكهداكاربهدهستانی ته‌ندروستی ولاَتهیهكگرتوهكانی ئه‌مریكا تهنهامردووهكانی سه‌رسنوری توركیا6700خهملاَندبوو،وهلهناوئێرانیشدا12600كه‌س په‌نابه‌ر لهناوئێران ولهسهرڕێگاكاندامردون،ئهوژمارهزۆرهی ئاوارهوپهناههندهكان به‌جۆرێك بووكهههردوودهوڵهتی ناچاركرد(توركیاوئێران)كهنهتهوهیهكگرتوهكان وئه‌نجومه‌نی ئاسایش و ئاگاداربكهنهوهبۆیهدوونامهی یه‌ك له‌دوای یه‌كیان له3و4ی نیسانی1991دائاراستهی ئه‌نجومه‌نی ئاسایش ونهتهوهیهكگرتوهكان كرا،ئه‌م كۆڕهوهجهماوهرییهی خه‌ڵكی كوردستان ڕووداوێكی بێ وێنهبوولهمێژووی گه‌لی كوردداوهلاَمێكی توندبووبۆصدام حسین وسه‌رانی ڕژێمی به‌عس چونكهئهمهئهوهی دهسهلماندكهخهڵكی كوردستان چیترنایانهوێ لهژێرچهپۆكی ئه‌م ڕژێمهدابن ،وهلهوكاتهشداكهسانێكی زیره‌ك هه‌بوون كهلهڕادیۆوتهلهفزیۆنهبیانیهكانهوهبهزمانی ئنگلیزی باس یان لهئازارو مه‌ینه‌تیه‌كانی كورد دهكردووبهجیهاندا ڕایان دهگهیاندبۆیهكامێرا ڕۆڵی گرنگی ده‌بینی له‌م كۆڕه‌وه‌دا به‌تایبه‌تیش كه‌ناڵی ئاسمانی cbsی ئه‌مریكی كه‌بۆماوه‌ی 21ڕۆژڕاستهوخۆدیمهنی ئهوكارهساتانهی بلاَوكردهوه.
دووه‌م:گفتوگۆی نێوان سه‌ركردایه‌تی سیاسی كورد‌و حكومه‌تی عێراقی له‌ساڵی1991دا:زۆرجار گفتوگۆلهنێوان سه‌ركردایه‌تی سیاسی كوردوحكومه‌تی به‌عسی عێراقی دهسهلاَتدارێتی صدام حسین داكراوهپێش ساڵی1991بهلاَم له‌زۆربه‌ی ڕێكهوتنهكانداحكومهتی عێراقی ئه‌وبه‌ندانه‌ی جێ به‌جێ نه‌كردووه،هه‌وڵی له‌ناوبردنی كوردی داوه.جارێكی ترلهدوای ڕاپه‌ڕینی1991ه‌وه ووتووێژلهنێوان ئه‌م دووبهرهیهداكراوه ههرچهندهلهپێشتردابهرهی كوردستان چه‌ندجارێك داوای له‌حكومه‌تی عێراقی كرد كهگفتوگۆودانوستان بكه‌ن بهلاَم عێراق ئه‌مه‌ی ڕه‌تكرده‌وه، كاتێك صدام شكستی گه‌وره‌ی خواردلهكوهیت دابڕیاری ئه‌وه‌ی داكهگفتوگۆلهگهڵ به‌ره‌ی كوردستانی دابكات دیارهكهئهمهش تاكتیكێك بووهوهیچی ترچونكه صدام هیچ كاتێ نهیویستووهدان به‌مافی چاره‌نوسی گه‌لی كوردابنێت،ههرچهندهبڕیاری گفتوگۆكردن درابوو بهلاَم سوپای عێراق ههرلهپێشڕهوی وداگیركردنی ناوچهكاندابوووهپێشمهرگهیش به‌رده‌وام به‌رگری دهكردوهلهدووشهڕی به‌ناوی(كوری)وئهزمهڕسوپای عێراقی زۆربه‌خراپی تێك شكا، سه‌ره‌تای گفتوگۆكه‌ش به‌وه‌ده‌ستی پێكردكهصدام نامه‌یه‌كی بۆجلال تاڵه‌بانی ناردبوولهڕۆژی 11/3/1991داتێیدائهوهی باسكردبووكهواهێزی ئه‌مریكیه‌كان ئه‌یانه‌وێ ئه‌م ناوچهداگیربكهن و ئاژاوهلهم ناوچهیهدابنێنهوه باپێش ئهوهئێمهدۆزییهی كورد چاره‌سه‌ربكه‌ین ئهمهبهدانوستان نهكبهجهنگ وڕاپه‌ڕین،وهجلال تاڵه‌بانیشی به‌ڕازی بوون وهلاَمی نامهكهدهداتهوهولهگهڵ چه‌ند كه‌سایه‌تیه‌كی ترداوهكونوێنهرانی پارتی دیموكراتی كوردستان دانوستان له‌گه‌ڵ نوێنه‌رانی عێراق ئه‌نجام بده‌ن،بهلاَم ئهونامهیهنهگهیشتهدهستی صدام چونكه ئهوئۆتۆمبیلهی كه‌نامه‌كه‌ی تێدابووبهرپهلاماری ههلیكۆپتهركهوتبوو دوای ئه‌وه‌ی سه‌رنشینه‌كان ڕایان‌كرد ئۆتۆبێلهكهگڕی گرت ونامهكهسوتا،وهجارێكی ترصدام نامه‌ی بۆمام جلال ومسعودبارزانی ناردهوهدوای دانوستانی لێ كردبوون،وه‌یه‌كه‌م گفتۆگۆی نێوان عێراق وكوردله11/4/1991دابوو كهدوونوێنهری پارتی ودوونوێنهری یه‌كێتی به‌مه‌ستی گفتوگۆكردن دهچنهبغدادولهوێ چاویان به‌عیزه‌ت دوری جێگیری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی شۆڕش وچهندكهسایهتیهكی تر كۆدهبنهوهلهگهڵیدا.دواترله19/4/1991ههمووپارتهكوردیهكان كۆبونه‌وه‌یه‌كیان كردوودواتریش بڕیاریان لهسهرئهوهداكه جلال تاڵه‌بانی ونێچیرڤان بارزانی وچه‌ندلایه‌نێكی ترجگهشوعی وئیسلامی به‌شداری كۆبونهوهكهبكهن بچن بۆبغداد له‌وێدا جلال تاڵه‌بانی ڕای گهیاندكهئێمهنهمان توانی هێزه‌كانی به‌عس له‌ناوبه‌رین ئه‌وانیش نه‌یان توانی ئێمه تێك بشكێنن بۆیهههردوولابهدوای چاره‌سه‌رێكدا ده‌گه‌ڕێین كه‌ئه‌ویش چاره‌سه‌رێكی ئاشتیانه‌یه.له دوای چه‌ندڕۆژێك له‌كۆبونه‌وه‌كان جلال تاڵه‌بانی ڕای گهیاندكههیچ كاتێك حكومه‌تی عێراقی ئه‌وه‌ی به‌ئیجابی نه‌بینیووه،وهزۆرگهش بین بووهبهوڕێكهوتن نامهیهوئهوهی ڕاگهیاندووهكه كوردبهمافهكانی خۆی ده‌گات،بهلاَم له‌ڕاستی داصدام بۆبهفیڕۆدانی كات ئه‌مانه‌ی ده‌كردبۆ ئه‌وه‌ی هێزی هاوپه‌یمانان لهوناوچانهوهدهربنێت وكوردهیچ پاڵپشتێكی نه‌مێنێت.
سێیه‌م:ڕاپه‌ڕینی دووه‌م وسێیه‌م وكشانهوهی دام وده‌زگاكانی حكومه‌تی عێراق له‌كوردستان: له‌وكاته‌ی كهواسهركردایهتی كوردوحكومه‌تی عێراقی له‌گه‌رمه‌ی گفتوگۆدابوون بهلاَم جه‌ماوه‌ری شاروشارۆچكه‌كانی كوردستان له‌هه‌وڵی جموجوڵدا بوونهوچیترخهڵكی كوردستان لهئهمن ودهزگائستخباراتهكان نه‌ده‌ترسان وئه‌وانیش وهكوجاران نه‌یان ده‌توانی خه‌ڵك بگرن و بیكوژن،وهدهریش كهوتبووكهواگفتوگۆكانی حكومه‌ت تهنهابۆفریودانی كاتهبۆیهله17ی ته‌موزی ساڵی1991داشاری ههولێرلهدوای 3مانگ لهگهڕانهوهلهسنوری توركیاوئێران داخۆپیشدانێكی گه‌وره‌یان له‌شێخ الله وله‌به‌رده‌م یانه‌ی فه‌رمانبه‌رانی كۆن ده‌ستی پێكرد،بهلاَم حكومه‌تی عێراقی به‌هێزێكی زۆرسهركوتی خۆپیشاندانه‌كه‌ی كردوهله18ی ته‌موزیش جارێكی ترخۆپیشاندان له‌سلێمانی داده‌ستی پێكرد ههرچهندهشهڕێكی زۆرله‌نێوان هێزی پێشمهرگهوجهماوهری سلێمانی داكراكهلهبهیانیهوه تاوه‌كو2ی پاش نیوه‌ڕۆ به‌رده‌وام بوو،بهلاَم دواترتوانیان ده‌ست به‌سه‌ر سه‌رجه‌م دام وده‌زگاكانی حكومه‌تی عێراقی دابگرن وهههرئهوڕۆژهلهناوچهكانی نهسروباریكهوشارهزووروبازیان وكهلاربههاوكاری هێزی پێشمه‌رگه له‌حكومه‌تی به‌عس پاككرایه‌وه.وه‌له7/9/1991داشاری كۆیهڕاپهڕینی كردووتوانی بهسهردام وده‌زگاكانی بهعسداسهركهوتن به‌ده‌ست بێنێت ،به‌م شێوهیهشاروشارۆچكهكانی كوردستان ئازادبوون وزهرهروزیانێكی زۆریش بهرحكومهتی عێراقی كه‌وت.
چواره‌م:هه‌ڵبژاردن ودامه‌زراندنی ئه‌نجومه‌نی نیشتمانی كوردستان:دوابه‌دوای ئه‌وه‌ی كه‌حكومه‌تی عێراق له‌مانگی تشرینی یه‌كه‌می ساڵی1991دابڕیاری كشانه‌وه‌ی سه‌رجه‌م دام وده‌زگای ئیداره‌ی حوكمی مه‌ركه‌زی عێراقی دالهسهرجهم شاروشارۆچكه‌كانی كوردستانداجگه له‌كه‌ركوك وخانه‌قین وچهندناوچهیهكی ترنه‌بێ .دوای ئه‌وه‌ی كه‌حكومه‌تی عێراق بڕیاریداكه ئابڵوقه‌ی ئابووری بهسهركوردستاندابسهپێنێ وهئازوقهی سوته‌مه‌نیشی به‌ته‌واوه‌تی لێ قه‌ده‌غه‌كردن له‌ئه‌نجامی ئه‌مه‌شدا نرخی خواردن به‌تایبه‌تیش له‌زستاندا زۆرگران بووبهجۆرێك كه‌خه‌ڵكی كه‌ل وپه‌لی ناوماڵی بۆخواردن ده‌فرۆشت مه‌به‌ستی حكومه‌تیش لهمهئهوهبووتاوهكو به‌هۆی ئهوئابڵوقهئابوورییهوه كوردستان تێك بچێت وپاشاگه‌ردانی دروست بێت وه‌بۆئه‌وه‌ی حزبه‌كان لهناوخۆدابهشهڕبێن وتوشی شه‌ڕی ناوخۆی ببن،بهلاَم ئه‌م مه‌رامه‌ی صدام نه‌هاته‌دی به‌م شێوهیهدوای چهندكۆبونهوهیهكی سهركردایهتیهسیاسیه حزبه‌كانی كوردستان به‌یاننامه‌یه‌كیان له6ی مایسی1992دابلاَوكردهوهكهچۆنیهتی رێ وشوێنی به‌ئه‌نجام گه‌یاندنی پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی نیشتمانی كوردستانیان تیاداباسكردبووكهلیژنهكهله(15) ئه‌ندام پێك هاتبووكه13یان ماف زان بوون،وه‌له28ی هه‌مان مانگدا له‌لایه‌ن سه‌ركردایه‌تی سیاسی به‌ره‌ی كوردستانهوهبڕیاری لهسهردرابهناوی ژماره(1)بۆساڵی 1992وهبهیاسای هه‌ڵبژاردنه‌كانی ئه‌نجومه‌نی نیشتمانی كوردستانی عێراق ناسرادواتریش بڕیاردرا له17ی مایسی 1992داههڵبژاردن له‌سه‌رتاسه‌ری كوردستاندا ئه‌نجام بدرێ بهلاَم بۆئه‌وه‌ی فێڵی تێدانهكرێ بۆماوه‌ی 48كاتژمێر دواكه‌وت،وهبۆیهكهم جاریش له19ی مایسی1992له‌مێژووی گه‌لی كوردداههڵبژاردن ئه‌نجامدراوه،وهلهگرنگترین ئهومهرجانهش كه‌دیاری كرابووبۆ هاولاَتیان بۆبه‌ده‌ست هێنانی مافی ده‌نگ دانیان ده‌بێت كه‌سه‌كه ته‌مه‌نی18ساڵ به‌ره‌وسه‌ره‌وه بێت، وه‌دانیشتوانی كوردستانی عێراق بێت وه‌هیچ جیاوازیه‌كیش له‌نێوان ڕه‌گه‌زی نێرومێ دانه‌بوو، وه‌داوای ههمووحزبهكانیش له‌وسه‌رده‌مه‌دا دواكاری جۆرهئۆتۆنۆمیهك (مافی چاره‌ی خۆنوسی) بوووههیچ كامێك له‌حزبه‌كان داوای سه‌ربه‌خۆی ته‌واوی كوردستانی نهدهكردبهڵكو داوای گه‌ڕانه‌وه‌ی ئهوكهسانهیان دهكردكهبهزۆرلهناوچهكانی تردانیشتهجێ كراون،وهئهوسهركردانهی خۆیان بۆڕابهرههڵبژاردبوو(جلال تاڵه‌بانی ومهسعودبارزانی ومحمود عوسمان ومهلاعوسمان)بوون.وهلهبهرهبهیانی 19ی مایسداكهرنهڤاڵێكی پڕله‌جۆش وخۆش له كوردستانداكرا بهحهماسهتێكی زۆره‌وه خه‌ڵكی ده‌نگیان به‌پاڵێوراوه‌كان ده‌دا.وه‌ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنه‌كانیش به‌م شێوه‌یه‌بوو.كه‌پارتی دیموكراتی كوردستان له51%بوو یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان 49%وحزبه‌كانی تریش نهدهگهیشتهله7%بهلاَم ئه‌نجامی ئه‌م هه‌ڵبژاردنه قه‌بوڵ نه‌كرا،وهگرژوئاڵۆزی له‌نێوان به‌ره‌كاندا دروست بوو،بهلاَم له‌دوای 3ڕۆژلهههڵبژاردنهكه بڕیاری ئهوهدراكهدهنگهكانی پارتی ویه‌كێتی له50%بێت وهههردوولابهشێوهیهكی یه‌كسان دهسهلاَت به‌ڕێوه‌به‌رن وكۆتای بهوگرژی وئاڵۆزیهبهێنن،وه‌له‌ئه‌نجامی ئه‌مه‌شدا په‌رله‌مان پێك هات كه‌له(105)ئه‌ندام پێك هاتبوو،وه‌یه‌كه‌م دانیشتنی په‌رله‌مان له4ی ته‌موزی1992بوولهشاری هه‌ولێرئه‌نجام دراویهكهم سه‌رۆكی په‌رله‌مانیش (جه‌وهه‌ر نامیق)بوو.وه‌له‌دوای چه‌ند كۆبوونه‌وه‌یه‌كی په‌رله‌مان له4/7/1992یه‌كه‌م كابینه‌ی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران به‌سه‌رۆكایه‌تی (د.فوادمهعسوم)پێك هات كه15وه‌زاره‌تی له‌خۆگرتبوو(6)وه‌زاره‌تی بۆپارتی بوو(6) وه‌زاره‌تیشی بۆیه‌كێتی نیشتمانی كوردستان بوو(1)وه‌زاره‌تیش بۆئاشووریهكان (1)وه‌زاره‌تیش بۆبێ لایه‌نه‌كان.به‌م شێوهیهههڵبژاردن لهكوردستانداكراو بۆیه‌كه‌م جاریش لهمێژووداكورد بووبه‌خاوه‌نی په‌رله‌مان.
سه‌رچاوه‌كان:
_فاتیح ره‌سول:بنچینه‌ی مێژووی بیرۆكه‌ی چه‌پ له‌كوردستان،چ2،سلێمانی ،2005.
_ئاراس عبدالرحمن مسته‌فا:ڕاپه‌ڕینی ئاداری 1991له‌باشووری كوردستان،چ1،سلێمانی،2009.
_عبدالرزاق مه‌رزنگ:ڕاپه‌ڕین وبه‌هاری ئازادی،سلێمانی،2004.
_دیڤیدماكداول:مێژووی هاوچه‌ری كورد،و:ابوبكرخۆشناو،چ2،هه‌ولێر،2005.
_شه‌ریف وه‌رزێر:ڕاپه‌ڕین وسه‌روه‌ری،چ1،سلێمانی،2010.
_نادرئینتیسار:ئیتنۆنهتهوایهتی كوردی،و:عهتاقهرهداغی،چ1،سلێمانی.
_چارلزتریب :چهندلاپهڕهیهك له‌مێژووی عێراق،و:محمدحسین وعبدالقادركهلهور،چ2،هه‌ولێر، 2011.
_فایه‌ق گوڵپی:سیاسه‌تی نه‌ته‌وه‌په‌رستی داگیركه‌ران وپهرچهكرداری خێڵه‌كی كورد،سلێمانی،2011.
_پیتهركالبریت:كۆتایی عێراق،و:مه‌روان كاكل وهێمن غه‌نی،چ1،هه‌ولێر،2009.