سەرۆکەکانی ئەمەریکا و ماوەی حوکمڕانییان
کورتەیەک زانیاریی هەمەڕەنگ له‌سه‌ر سه‌رۆكه‌كانی ئه‌مه‌ریكا
• جۆرج واشنتۆن، یه‌كه‌م سه‌رۆكی ویلایه‌ته یه‌كگرتوه‌كانی ئه‌مه‌ریكا و فه‌رمانده‌ی هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له شه‌ڕی سه‌ربه‌خۆیی دژی بەریتانیا بو.
• جۆن ئادامز، یه‌كه‌م سه‌رۆكێك بو بێته كۆشكی سپی.
• تۆماس جیفرسۆن، خاوه‌نی راگه‌یاندنی (رۆژی سه‌ربه‌خۆییه)، ئه‌و و جۆن ئادامز له هه‌مان رۆژدا مردون.
• جه‌یمس مادیسۆن، یه‌كه‌م سه‌رۆك بو پانتۆڵی كورت (شۆرت)ی لهپێكردبێت.
• جۆن كوینسی ئادامز، یه‌كه‌م سه‌رۆك بو وێنه‌ی فۆتۆگرافی له ساڵی 1843 بگیرێت، هاوكات یه‌كه‌م كوڕی سه‌رۆك بو ببێته سه‌رۆك، كه كوڕی جۆن ئادامز بو.
• ویلیا‌م هنری هاریسۆن، كورتترین ماوه‌ی سه‌رۆكایه‌تی هه‌بو، پاش یه‌ك مانگ له بونه سه‌رۆك كۆچی دوایی كرد.
• جۆن تایلۆر، یه‌كه‌م سه‌رۆك بو له نوسینگه‌ی سه‌رۆكایه‌تی هاوسه‌رگیریی بكات.
• جه‌یمس بۆلك، یه‌كه‌م سه‌رۆك بو به ته‌له‌گراف بروسكه‌ی ناردبێت.
• میلارد فیلمۆر، یه‌كه‌م سه‌رۆك بو هاوسه‌ره‌كه‌ی له كتێبخانه‌ی كۆشكی سپی‌دا كاربكات.
• فرانكلین پیرس، یه‌كه‌م سه‌رۆ بو له سه‌ده‌ی نۆزده‌یه‌مدا له‌دایك بوبێت.
• جه‌یمس بیوكانان، تاكه سه‌رۆكه، كه بوبێته سه‌رۆك و هاوسه‌رگیریی نه‌كردبێت.
• ئه‌براهام لینكۆڵن، یه‌كه‌م سه‌رۆك بو بۆ هه‌میشه كۆیله‌كانی ئازادكرد و ویلایه‌ته‌كانی باكور و باشوری یه‌كخست.
• ئه‌ندرۆ جۆنسۆن، له خوێندنگا نه‌یخوێندوه، به‌ڵكو هاوسه‌ره‌كه‌ی فێری خوێنده‌واریی كردوه.
• یۆلیسیس گرانت، یه‌كه‌م سه‌رۆك بو له ته‌مه‌نی 46 ساڵیدا بو به سه‌رۆك.
• رزهرفۆرد هایز، یه‌كه‌م سه‌رۆك بو، كه پاش دانانی هێڵی ته‌له‌فۆن له كۆشكی سپی‌دا نیشته‌جێبو.
• جه‌یمس گارفیڵد، دوایین سه‌رۆكی ئه‌و قۆناغه بو، كه كۆشكی سپی له ته‌خته بو.
• چیسته‌ر ئارسه‌ر، ئارسه‌ری نه‌رمونیان كه به (گه‌وره‌ی گه‌وره‌كان) ناسرابو.
• گروفهر كلیفلاند، یه‌كه‌م سه‌رۆك بو پاش حوكمی سه‌رۆكێكی تر (بینجامین هاریسۆن) دوباره هه‌ڵبژێدرایه‌وه.
• بنیامین هاریسۆن، یه‌كه‌م نه‌وه‌ی سه‌رۆكێك (ویلیا‌م هێنری هاریسۆن) بو كه ببێته سه‌رۆك.
• ویلیا‌م مه‌كینلی، ئه‌و سه‌رۆكه بو كه سه‌ركردایه‌تی جه‌نگی دژ به ئیسپانیا له كوبا و فلپین كرد.
• سیۆدۆر رۆزڤێڵت، گه‌نجترین كه‌س بو ببێته سه‌رۆك، یه‌كه‌م سه‌رۆكیش بو سواری ئۆتۆمبیل و فڕۆكه و ژێرئاوییش بو.
• ویلیا‌م هاوارد تافت، پێشتر له‌لایه‌ن سه‌رۆك (مه‌كینلی)یه‌وه نێردرا بۆ فلپین و له‌وێ سه‌رقاڵی بنیاتنانی رێگه و خوێندنگه بو.
• ودرۆ وێلسۆن، یه‌كه‌م سه‌رۆك بو له رادیۆدا قسه‌ی كردبێت.
• وارن هاردنگ، پێش سه‌رۆكایه‌تی دابه‌شكه‌ری رۆژنامه بو.
• كاڵڤین كۆڵیج، یه‌كه‌م سه‌رۆك بو به گڵۆپی كیرۆسینهوه له كۆشكی سپی‌دا نیشته‌جێبێت.
• هێربه‌رت هوفه‌ر، كوڕی هێربه‌رت كلارك هوفهری ئاسنگه‌ر بو.
• فرانكلین رۆزڤێڵت، تاكه سه‌رۆكه سێ جار ههڵبژێراوەتهوه له 1933 بۆ 1945، هه‌رچه‌نده به‌شێكی جه‌سته‌ی ئیفلیج بو.
• هاری ترومان، یه‌كه‌م سه‌رۆك بو فه‌رمانی لێدانی بۆمبی ئه‌تۆم له (هێرۆشیما) و (ناكازاكی) ده‌ركردبێت، هاوكات وه‌ك تاوانباری جه‌نگ ناسێنرا و هه‌ر ئه‌ویش بو دانی به ده‌وڵه‌تی ئیسرائیل‌دا نا.
• دوایت ئایزه‌نهاوه‌ر، ئه‌و بو له 1959 ئالاسكای هێنایه ریزی ویلایه‌ته یه‌كگرتوه‌كانه‌وه و كردی به ویلایه‌تی ژماره 49.
• جۆن كینێدی، یه‌كه‌م سه‌رۆكی كاسۆلیكی رۆمانی و گه‌نجترین سه‌رۆكیش بو، له 17ی نیسانی 1961 پلانی تیرۆركردنی ڤیدڵ كاسترۆی دانا، به‌ڵام سه‌رینه‌گرت.
• ریچارد نیكسۆن، یه‌كه‌م سه‌رۆك بو وازی له حوكم هێنابێت (به‌هۆی فه‌زیحه‌ی ۆتهر گه‌یت_ه‌وه ده‌ستی له‌كاركێشایه‌وه).
• جیراڵد فۆرد، له سه‌رده‌می خوێندنی زانكۆیدا ئه‌ستێره‌ی تۆپی پێ بو.
• جه‌یمی كارته‌ر، پێشتر وه‌رزێری فستق بوه، به‌وه به‌ناوبانگ بو كه سه‌رپه‌رشتی كۆنگره‌ی ئاشتیی كامپ ده‌یڤدی نێوان میسر و ئیسرائیلی كردوه.
• رۆناڵد ریگان، نزیكه‌ی 30 ساڵ سه‌رقاڵی كاری نواندن بو له هۆلیود، هه‌ر ئه‌ویش بو پێشنیازی فیلمی (جه‌نگی ئه‌ستێره‌كان_ Star Wars)ی كرد.
• جۆرج بوشی باوك، له 1991دا جه‌نگی كه‌نداوی دژ به رژێمی به‌عسی عێراق به‌رپاكرد.
• ویلیا‌م جیفرسۆن كلینتۆن، له سه‌رده‌می ئه‌ودا ویلایه‌ته یه‌كگرتوه‌كانی باشترین گه‌شه‌ی ئابوری به‌خۆوه بینی.
• جۆرج ده‌بلیو بوش، دوه‌م سه‌رۆكی كوڕی سه‌رۆك بو، خاوه‌ن كۆمپانیای په‌ترۆڵ و زۆر شه‌یدای به‌یسبۆڵ و پێشتریش حاكمی ویلایه‌تی ته‌كساس بو.
• باراك ئۆباما، یه‌كه‌م سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكی به ره‌گه‌ز ئه‌فریقییه.
پێش سه‌رۆكایه‌تی چ كاره بون
سه‌رۆكه‌كانی پێشوی ئه‌مه‌ریكا، پێش ئه‌وه‌ی بگه‌نه كۆشكی سپی هه‌ریه‌كه و كارێكی جیاوازیان هه‌بوه، هه‌یانبوه خۆڵڕێژ، گارسۆنی یه‌كێك له یانه‌كان، قاپ شۆر، كرێكاری بیناسازی، یان نمایشكاری جلوبه‌رگ بوه.
گۆڤاری (ناشیۆنال جیۆگرافیك) باسی پیشه‌ی سه‌یری سه‌رۆكه‌كانی پێشوی ئه‌مه‌ریكای كردوه. سه‌یرترینیان (خۆڵڕشتن)ه، كه كاری لیندۆن جۆنسۆن، سه‌رۆكی سی و شه‌شه‌مینی ئه‌مه‌ریكا (1963بۆ 1969) بوه، پێشتریش به لهمهوان و دارتاش و مامۆستا بوه.
جیراڵد فۆرد، سه‌رۆكی سی و هه‌شته‌مینی ئه‌مه‌ریكا (1974 بۆ 1977) نمایشكاری جلوبه‌رگ بو، پێشتریش كارگوزار و قاپ شۆر و راهێنه‌ری تۆپی پێی ئه‌مه‌ریكی و راهێنه‌ری بۆكسێنیش بوه.
رۆناڵد ریگان، سه‌رۆكی چله‌مینی ئه‌مه‌ریكا (1981 بۆ 1989) له گه‌نجێتیدا بانگده‌ری ناو سێرك بو، كرێكاری بیناسازی و قاپ شۆر و راهێنه‌ری مه‌له‌وانی و بێژه‌ریش بوه، پێش ئه‌وه‌ی ببێته ئه‌كته‌رێكی پله دو و دواتریش یه‌كێك له به‌ناوبانگترین سه‌رۆكه‌كانی وڵاته‌كه‌ی.
میلارد ڤیلمۆر، سه‌رۆكی سیانزه‌یه‌مین (1850 بۆ 1853) و ئه‌ندرۆ جۆنسۆن، سه‌رۆكی حه‌ڤده‌یه‌مین (1861 بۆ 1868) هه‌ردوكیان به‌رگدرو بون، به‌ڵام هێربهریت هوفه‌ر، سه‌رۆكی سی و یه‌كه‌مین (1929 بۆ 1933) له گه‌نجێتیدا كرێكاری بۆیاخكردن بوه، پاشان دابه‌شكه‌ری رۆژنامه و كارگوزاری نوسینگه و روپێوی گه‌شتیاری و ئه‌ندازیاری كانه‌كان و دواتریش وه‌زیری بازرگانی بوه.
ریچارد نیكسۆن، سه‌رۆكی سی و حهوتهمین (1969 بۆ 1974) داربڕ بوه، مارتن ڤان بۆرن، سه‌رۆكی هه‌شته‌مین (1837 بۆ 1841) كرێكاری گه‌یاندنی داواكارییه‌كان و پاشان گارسۆنی یانه بوه، هاوكات ئۆلیسیس گرانت، سه‌رۆكی هه‌ژده‌یه‌مین (1869 بۆ 1877) رامیار بوه.