دۆزینەوەی شوێنەواری لادێیه‌ك…. سەردەمی پێش کشتوکال و پێش چاخی بەردیینە!
ئه‌گێڕنه‌وه زه‌مانی زوو لادێيه‌ک هه‌بوو دیکتاتۆرێک داگیری کردبوو ناوی سەدامیکا بوو، دوای چه‌ندین ساڵ جه‌ماوه‌ری ئه‌و لادێیه ڕاپه‌ڕین، به‌ڵام دوای چه‌ندرۆژێک له‌شاخه‌کانه‌وه کۆمه‌ڵێک خه‌ڵکی ئه‌و لادێێه هاتنه‌وه کە چوبوون بۆ شۆرش دژی دیکتاتۆر! ئەوانەی شاخ هه‌ندێکیان وه‌ک خه‌ڵکه ئاساییه دانیشتن و درێژه‌یان بهژیانیاندا، به‌ڵام ژماره‌یه‌کیان خۆیانکرده کوێخا و که‌ڵه‌گای ئاوایی، هه‌شت ساڵ خه‌ریکی شه‌ڕه گه‌ڕه‌ک، هه‌ژده‌ساڵیش خه‌ریکی دزی و بردنی پاره و باخ و بێستانی لادێکهبوون، ته‌نانه‌ت ئاوی کانی و حه‌وزه‌که‌ی خوار ئاواییان بە بۆری هه‌رزانفرۆشی لادێکانی دهوروبهرکردبوو.
ئه‌م که‌ڵه‌گایانه هه‌رچی سه‌روه‌ت و سامانی تاڵانکراوی لادێکهبوو ده‌یانبرد له لادێکانی دیکه ده‌یانشارده‌وه؛؛؛ڕۆژان هات و ڕۆیی، باخ و بیێستان نه‌ما، ئاوی کانی وشکی کرد، دینار و درهه‌م نه‌ما، ئیتر که‌ڵه‌گاکان که‌وتنه‌وه شه‌ڕه‌گه‌ڕه‌ک، کۆنه‌ده‌بوونه‌وه، لهسەربانهکانهوه جنێویان بهیهکتردهدا، تا دوایی بیریانکهوتهوه له‌لادێکانی دیکهپارهی لێیه، له‌به‌رئه‌وه هه‌ر که‌ڵه‌گایه‌ک به‌ڕێکه‌وت بۆ لادێیه‌ک، نه‌ک بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و سه‌ره‌وه‌ت و سامانه دزراوه بهێنێته‌وه که له‌و لادێێانه شاردبوویانه‌وه، به‌ڵکو چووبون قه‌رزبکه‌ن! زۆر لادێ و شارگهڕان که‌س قه‌رزی نه‌دانێ،>>>> خه‌ڵکی ئاوایی له‌برسی و تیونێتیدا په‌رێشان بوون، ئیتر زۆربه‌یان له‌برسا مردن، ئه‌وانه‌ی که هێزیان تێدامابوو، به‌ره‌و گونده‌گانی ده‌وروبه‌ر به‌ڕێکه‌وتن، به‌ڵام بۆ ئه‌وه‌ی بگه‌نه ئه‌و لادێیانه‌ی که که‌ڵه‌گا و کوێخایان نییه، ده‌بوو دوای ئه‌وه‌ی له دێکه‌ی دراوسێیان تێپه‌ڕبوون له گۆمێگ بپه‌ڕنه‌وه، به‌ڵام هه‌موویان خنکان، ده‌لێن ئه‌و گۆمه ناوی ئیجه بوو.
ئه‌وانه‌ی له‌برسێتی و بێهیزیدا له لادێکه مابوونه‌وه، ئه‌و زستان و به‌هاره‌یان بە خواردنی تۆڵەکە و کەنگر به‌ڕێکرد، به‌ڵام له‌گه‌ڵ هاتنی هاوین و وشک بوونی گژوگیا، ره‌شه‌با وگهردهلوولێکی توند بڵێسه‌ی ئاگرێکی هێناو گونده‌که هه‌مووی سوتاو خه‌ڵکه‌که‌شی لهژیرداروپهردووه سووتاوهکهیدا مردن.
دوای هه‌زاران ساڵ شوێنه‌وارناسان ئه‌و گونده سوتاوهیان دۆزییه‌وه، دوو گهڕەکی سه‌ره‌کی هه‌بووه‌و، گه‌ڕه‌کی ئهمبهرچهمهکه و گه‌ڕه‌کی ئهوبهرچهمهکه، تیمه شوێنه‌وارناسه‌که گه‌یشتوونه‌ته ئه‌و ئه‌نجامه‌ی که خه‌ڵکی ئه‌م دێیه هیچ شارستیانهتێکیان نه‌بووه، ده‌به‌ی ئاویان له بیابانه‌کانی جه‌زیره‌ی ئهرهبیکا، و تور و شێلمیان له تورانیکا، و ماست و په‌نیریان له ئێرانیکاوه بۆهاتووه۰بهڵام ئه‌وه‌ی شوێنه‌وارناسانی سه‌رسام کردووه له‌به‌رده‌م ههرماڵێکدا ئێسکی منداڵێک دۆزراوه‌ته‌وه که دارێکی به‌ده‌سته‌وه‌یه و له‌ته‌نیشت عاموده‌که‌ی به‌رده‌م ماڵی خۆیان ڕۆحی ده‌رچووه! شوێنه‌وارناسه‌کان ده‌ڵێن ئه‌م داره، کلکه ماسیحهیه و له‌لادێکانی دیکه دروستکراوه، چونکه خه‌ڵکی ئه‌م دێیه نه‌یانزانیوه کلکە ماسیحهش دروستبکهن۰ له‌کونه بلۆکی دیواری ماڵێکدا دوو وه‌سڵ دۆزرانه‌وه دانه‌یه‌کیان لیێێ نووسرابوو مۆلیدەهیکا، ئەوەی تریان لێی نوسرابوو رەئیسیکا. لە گۆرستانەکەیاندا، زمارەیەک گۆری مامۆستا دۆزرانەوە کە زۆربەیان یەک گورچیلەیان هەبووە، لە سەر کێلی گۆرەکانیان نوسراوە مردیکا سالیکا نیو معاشیکا… شوێنەوارناسان سەریان سورماوە و نازانن خەلکی ئەم لادێیە لە چ سەردەمێکدا ژیاون هەندێکیان پێیان وایە لە سەردەمی پێش کشتوکال و پێش چاخی بەردین ژیاون، چونکە نە کشتوکالیان زانیوە نە دروستکردنی ئامرازی بەردین! بەلام نووسیێکیان هەبووە و بە دوو شێوەزار پێیان نووسیوە، کە پێیان وتراوە سۆرانیکا …بادینیکا…… هەروەها بۆیان ده‌رکه‌وت که ئه‌و گونده زه‌مانی خۆی پێێ گوتراوە کوردستانیکا!
شوێنەوارناس دلشاد زاموا
دەڵێن ئەو لادێیە هاوشێوەی بەرزێوە بووە
بەرزێوە پێش سوتانی (فۆتۆ دلشاد زاموا)
بەرزێوە دوای سوتانی (فۆتۆ عبدولرەزاق مەمەندی)