ڕاستیی ناوی (كوردستان) چییه؟
كوردستان واته نیشتمانی كورد، هه‌روه‌كو چۆن ئه‌فغانستان واته نیشتمانی ئه‌فغان و ئۆزبه‌كستان واته نیشتمانی ئۆزبه‌ك و تاجیكستان واته نیشتمانی تاجیك ، كوردستانیش واته نیشتمانی كورد به‌درێژای هه‌زاران ساڵ، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی ناوه‌كانی جیاوازن به‌جیاوازی چاخ و سه‌رده‌م و ده‌وڵه‌ته‌كان، كه ئه‌مه‌ش شتێكی ئاساییه بۆ زۆرێك له‌وڵاتانی جیهان له‌كۆن و نوێ‌دا، چه‌ند گه‌ل و ناوچه‌و ده‌وڵه‌ت هه‌یه، ناوێكی هه‌بووه‌و دواتر ناوێكی تر. بۆنموونه كورد له‌كۆندا به‌عه‌ره‌بیان ده‌وت (تازییهكان)، سریانیه پێشینهكانیش به‌عه‌ره‌بیان ده‌وت (تیا) كه له‌ناوی هۆزی (گی)ـه‌وه هاتووه.
ده‌ركه‌وتووه كه ناوی كوردستان ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ سه‌ده‌ی شه‌شه‌می كۆچی، ئه‌وكاته‌ی سوڵتانی سه‌لجوقی سه‌نگه‌ری كوڕی مهلیكشای كوڕی سوڵتان ئه‌لب ئه‌رسه‌لان (م 552- 555ك) به‌شێكی نیشتمانی كوردی كه له‌سه‌رچاوه مێژووییه‌كاندا به (هه‌رێمی جیبال) یان (عیراقی عه‌جه‌م) هاتووه بۆ خۆی دابڕی و ناوی نا (كوردستان) به‌وپێیه‌ی وڵاتی كوردانه. له‌ڕاستیدا ئه‌م ناوه داهێنانێكی نوێ نه‌بوو، به‌ڵكو له‌ناوێكی كۆنی نزیك له‌وه‌وه سه‌رچاوه‌ی گرتبوو، كه وه‌ك له‌زمانی فههلهویدا به (كورد – كوردان) هاتووه.
بیروبۆچوونی هه‌ندێك لهمێژوونووسهكان سه‌باره‌ت به‌ده‌ركه‌وتنی ناوی كورد:
1- ئارشاك سافراستیان لهپهڕتووكی (كورد‌و كوردستان) دا باس له‌م بابه‌ته ده‌كات و ده‌ڵێت: به‌پێی به‌ڵگه‌كان ده‌ركه‌وتنی ناوی (كورد) جاری یه‌كه‌م له‌و نووسراوانه‌دا بوو كه به‌زمانی فه‌هله‌وی به‌شێوه‌ی kurd یان kurdan هاتووه.
سافراستیان پێیوایه ناوی كورد له‌سه‌رده‌می ئه‌رده‌شێر كۆنتره، وه‌ك ده‌ڵێت: ناوی كورد kurd له‌خاكی مه‌مله‌كه‌تی گۆتیۆم و له‌گه‌لی گۆتی وه‌رگیراوه، ئه‌ویش به‌دانانی پیتی R له‌دوای پیته بزوێنی U كه ده‌كاته (Gurti – Guti) كه ئه‌مه‌ش یاسایه‌كی زمانه‌وانییه‌و به‌سه‌ر هه‌موو زمانه هندۆ – ئه‌وروپییه‌كاندا جێبه‌جێ ده‌بێت، به‌تایبه‌تی رۆژهه‌ڵاتیه‌كانی وه‌كو (كوردی و ئه‌رمه‌نی و سهنسكرێتی و ئیغریقی)، وه‌ك له‌نووسراوه بزمارییهكانی سه‌رده‌می سۆمهرییهكانیشدا هاتووه كه خاكی گۆتیۆم Gutium یه‌كێكه لهشانشینه سه‌ربه‌خۆ سه‌ره‌تاییه‌كانی رۆژهه‌ڵاتی كۆن. كورد له‌ده‌قه بزمارییهكاندا به‌ناوی (كورتی) هاتووه، ئهكهدییهكانیش به‌ناوه‌كانی (گوتی، غوتی، جوتی ) ناویان بردووه كه له‌ناوی گۆتێوم وه‌ریانگرتووه، ئه‌و گه‌له‌ش كه له‌ناوچه‌ی كه‌ركوك به (كه‌رخی، گه‌رمیان) ناوده‌برێن به (كاردۆ) ناویان هاتووه، ئه‌وانه‌ی له‌ناوچه‌ی هه‌كاریش ژیاون به (كاردۆخ) ناویان هاتووه، كه هه‌ردوو ناوچه‌كه به‌یه‌ك زمان ئاخاوتنیان كردووه له‌كاتێكدا كه‌ركوك كه‌وتووه‌ته باشووری رۆژئاوای كوردستانه‌وه‌و هه‌كاری له‌باكووری كوردستانه.
2- ئه‌رده‌شێر بابه‌كانی دامه‌زرێنه‌ری ده‌وڵه‌تی ساسانی فارسیش له‌ساڵی (226 ز) ناوی مادیج Madeg واته پاشای كوردان یان كوردی وه‌ك یه‌كێك له‌نه‌یاره‌كانی به‌كارهێناوه.
3- مێژوونووسه موسوڵمانه گه‌وره‌كانی وه‌كو گهبهری و مه‌سعودیش ئه‌م ناوه‌یان لهساسانییهكانهوه وه‌رگرتووه‌و ئه‌م ناوه‌ش هه‌ر به‌شێوه‌ی (كورد – Kurd) تا چاخهنوێیهكان به‌رده‌وامبوو.
خاك – ئا/ نیاز سه‌عید