نوسه‌رێكی له سێداره دراو
.
.
1- سه‌ید قوتب ناوی ته‌واوی سه‌ید كوری قوتب كوری ئیبراهیم كوری حوسێن شازلییه ،باپیری پێنجه‌می له هینده‌وه هاتووه.
2- له 1906/10/9 زاینی‌دا له گوندی موشای سه‌ر به پارێزگای ئه‌سیوگ كه ده‌كه‌وێته باشووری ولاتی میصره‌وه هاتۆته دنیاوه.
3- سه‌ید یه‌ك برای هه‌بووه ئه‌ویش وه‌كو خۆی قوربانێكێتری فیكره ئه‌ویش ناوی محمد قوتبه.
4- خوشكه‌كانی سه‌ید ته‌نها سێ خوشكی هه‌بووه به ناوه‌كانی (نه‌فیسه و ئه‌مینه و حه‌میده )ه
5- سه‌ید له گونده‌كه‌ی خۆیان له ژێر ڤاودێری دایك و باوكی خۆی له سالی 1912ز ده‌خرێته خوێندنگای سه‌ره‌تایی و هه‌ر له‌وێ له سالی 1918ز خوێندنی سه‌ره‌تایی ته‌واو ده‌كات، به مه‌به‌ستی خوینَد گونده‌كه‌ی خۆیان بهجێدههلێت و رو له شاری قاهیره ده‌كات و له مالی خالێكی به ناوی احمد حسه‌ین نیشته‌جێ ده‌بێت ،دوای ئه‌وه‌ی قوناغی ئامادهیای ته‌وا ده‌كات به‌سه‌ركه‌وتوویی له سالی 1929 له دارالعلوم به‌شی پێگه‌یاندنی مامۆستایان وه‌رده‌گیرێت ئه‌م قوناغه به‌سه‌ركه‌توویی ته‌واو ده‌كات له سالی 1933 ئینجازه‌ی زانستی وه‌رده‌گرێت له ئه‌ده‌ب و زمانی عه‌ره‌بی .
6- یه‌كێك له تێژهرهكان له ژیانی سه‌ید ژیان ئه‌م دابه‌ش ده‌كات بۆ سه‌ر چوار قۆناغه‌وه ئه‌وانه‌ش :-
1- قۆناغی ئه‌ده‌بی (1930- 1950ز)
2- قۆناغی كۆمه‌لایه‌تی (1951- 1954ز)
3- قۆناغی فه‌لسه‌فه (1954- 1962ز)
4- قۆناغی سیاسی (1962- 1966ز)
7- نوسینه‌كان سه‌ید هه‌موو له كاتێك بلاوكراوه‌ته‌وه كه خۆی له ژیان بووه ته‌نها دوو دانه نه‌بیت (نحو مجتع اسلامی ،مقومات التصور الاسلامی ) ئه‌وانی تر هه‌مووی له ژیانی خۆی بلاوكراوه‌ته‌وه
8- نوسینه‌كانی سه‌ید چه‌ند بهشێكهن له‌وانه :-
1- بواری ئه‌ده‌بی
2- بواری ئیسلامی
3- چه‌ند بابه‌تێكی هه‌مه‌لایه‌ن كه‌وا له گۆڤار و رۆژنامه‌كان بلاویكردۆته‌وه.
9- چه‌ند كتێبێكی سه‌ید هه‌ن تاكو ئێستا بلاونهكراونهتهوه
10-له ئایاری 1955ز خرایه نه‌خۆشخانه‌ی سه‌ربازی بۆ ئه‌وه‌ی شوێنه‌واری سزا و ئه‌شكه‌نجه به‌لاشه‌یه‌وه نه‌مێنت كه‌وا له زیندان توشی بووبوو ،له به‌رواری 12 ی ته‌مووزی 1955 له دادگای گه‌ڵ بۆ ماوه‌ی (15) ساڵ زیندانی بۆ برایه‌وه له‌گه‌ڵ كاری گران ،هه‌ر چه‌نده له به‌ر نه‌خۆشی نه‌یتوانی ئاماده‌یی دادگایی كردنه‌كه‌ی بێت ،له سالی 1964 دوای هه‌ولێكی زۆر له‌لایه‌ن عبدالسلام عارف سه‌رۆك كۆماری ئه‌وكاته‌ی عێراق له زیندان ده‌رهێندرا به‌لام ته‌نها دوای چوار مانگ دووباره خراییهوه زیندانه‌وه،له له پاش راگه‌یاندراوێكی جكال عبدالناصر له مۆسكۆ سه‌ید دووباره ده‌ستگیركراوه له 1965/8/9 ، له 1965/12/19 لێكۆلینه‌وه له‌گه‌ل سه‌ید ده‌ستی پێكرد له زیندانی سه‌ربازی بۆ ماوه‌ی سێ رۆژ ، له 1966/8/21 دادوه‌ر فه‌رمانی له سێداره‌دانی بۆ سه‌ید و دوو له هاورییانی دركرد، له 1966/8/29 سه‌ید قوتب و دوو له هوارێیانی به‌ناوی (محمد یوسف هه‌واش و عهبدالفتاح اسماعیل ) له سێداره‌دران .
ناوی نوسینی و كتیبه‌كانی سه‌ید قوطب:-
المؤلفات الأدبية
طفل من القرية (سيرة ذاتية).
أشواك (رواية).
المدينة المسحورة (قصة أسطورية).
النقد الأدبي: أصوله ومناهجه.
التصوير الفني في القرآ‌ن.
مشاهد القيامة في القرآ‌ن.
كتب وشخصيات.