ماموستا شيخ محه مه دي خال
* مامۆستا خاڵ له ساڵی 1904 له‌شاری سلێمانی له بنه‌ماڵه‌یه‌كی ئایینی ناوداری كوردستان له‌دایكبووه، له ساڵی 194 باوكی به‌نه‌خۆشی كۆچی دوایی ده‌كات.
* باپیری “حاجی شێخ ئه‌مینی خاڵ”، كه پیاوێكی ناوداری خواپه‌رست بووه، خاڵ و هه‌ر چوار براكه‌ی به‌خێو كردووه.
* سه‌ره‌تای خوێندنی لای باپیری بووه و له قوتابخانه‌ی باپیریدا به‌ڕاستگۆیی و ده‌ستپاكی و خواپه‌رستی و ڕازیبوون و دووركه‌وتنه‌وه له هه‌ڵپه‌ی جیهان په‌روه‌رده بووه.
* مامۆستای خاڵ هه‌ر له منداڵییه‌وه ئه‌وینی خوێندن و نووسین و خولیای په‌رتووك و ده‌ستنووس بووه، به‌شی زۆری خوێندنی لای مامۆستا شێخ عومه‌ری قه‌ره‌داغی بووه، كه زانایه‌كی ئایینی به‌ناوبانگ بوو.
* له‌ساڵی 1931 باپیری كۆچی دوای ده‌كات، ئه‌حمه‌د به‌گی تۆفیق به‌گ له‌وسه‌رده‌مه‌دا به‌ڕێكاری سولێمانی بووه، ئاهه‌نگێكی گه‌وره له مزگه‌وتی حاجی شێخ ئه‌مینی خاڵ ساز ده‌كات، كه زۆربه‌ی پیاو ماقووڵانی سلێمانی بانگهێشت ده‌كرێن و هه‌ر له‌م ئاهه‌نگه‌دا به‌فه‌رمانی فه‌ڕمیی شێخ خاڵ ده‌كرێت به پێشنوێژ و وانه‌بێژی مزگه‌وته‌كه‌ی باپیری.
* له كۆتایی ساڵی 1931 تا كۆتای ساڵی 1938 به‌و‌انه‌وتنه‌وه و پڕۆژه‌ی دانانی فه‌رهه‌نگی خاڵ و ڕێزمانی كوردی و چه‌ند په‌رتووكێكی ئایینی وه‌ك “فه‌لسه‌فه‌ی ئایینی ئیسلام و ژیانی پێغه‌مبه‌ر”ه‌وه سه‌رقاڵ ده‌بێت. هه‌ر له‌م ماوه كورته‌دا دوو په‌رتووك به‌چاپ ده‌گه‌ێنێت.
* له‌ساڵی 1962دا له‌ناو هه‌موو قازییه‌كانی ئێراقدا هه‌ڵبژێراوه به ئه‌ندامی دادگای جیاكردنه‌وه‌ی شه‌رعی له به‌غدا، له‌م ماوه زۆره‌دا جێ په‌نجه‌ی له شالیارێتی داددا دیار و ناسراو بووه، به‌وه‌ی كه به‌هیچ جۆرێك له‌یاسا و شه‌ریعه‌ت لاینه‌داوه، هه‌رچه‌نده چه‌ند جارێك له‌لایه‌ن كاربه‌ده‌ستانی زۆر گه‌وره‌وه فشاریان خستۆته سه‌ر بۆ ئه‌وه‌ی له‌یاسا لابدات، به‌ڵام بێ سوود بووه.
* يه‌كه‌م وتاری كه گۆڤاری گه‌لاوێژدا له كانوونی دووه‌می 1940دا له‌ژێرناونیشانی “خۆشه‌و‌یستی نیشتمان” دایه كه‌سانی تر.
* شێخ محه‌مه‌د خاڵ ڕۆژانه 10 كاژمێر به‌نووسین و خوێندنه‌وه‌وه سه‌رقاڵ ده‌بوو، له‌سه‌ر ئه‌م پڕۆگرامه‌ش تامردن هه‌ر به‌رده‌وام بوو.
*مامۆستای خاڵ له ڕۆژی 1989.07.15دا ماڵئاوایی له جیهانی زانست و زانیاری كرد و به‌ره و جیهانی كۆتایی كه‌وته‌ڕێ، مامۆستا شێخ محه‌مه‌دی خاڵ له دوای خۆی 40 په‌رتووكی له‌چاپدراوی به‌جێهێشتووه، كه زانسته‌كانی “لێكدانه‌وه، زمانه‌وانی، وێژه‌یی، بانگخوازی، مێژوویی،….هتد” له خۆی ده‌گرێت