ملا مسته‌فا بارزانی
ملا مسته‌فا بارزانی له‌ڕۆژی 14/3/1903 له‌گوندی بارزان هاتووه‌ته دنیاوه، شۆڕشگێڕ‌و سیاسه‌توانێكی به‌ناوبانگی كورده. له‌كۆماری مه‌هاباددا ڕۆڵی هه‌بووه‌و له‌ساڵی (١٩٤٦)یشه‌وه ڕێبه‌ری پارتی دیموكراتی كوردستان بوو. له‌ساڵی ١٩٦١یشدا شۆڕشی ئه‌یلوولی دژ به‌حكومه‌تی ناوه‌ندیی ئه‌وكاته‌ی عێراق هه‌ڵگیرساند، به‌ڵام له‌ساڵی ١٩٧٥دا هێزه‌كانی مه‌لا مسته‌فا بارزانی به‌هۆی چه‌ند پیلانێكه‌وه تێككشاو له‌ساڵی ١٩٧٩شدا له‌ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا به‌هۆی نه‌خۆشی شێرپه‌نجه‌وه له‌ته‌مه‌نی ٧٦ ساڵیدا كۆچی دوایی كرد.
ژیانی بارزانی
له‌ساڵی 1906 كاتێك ته‌مه‌نی مه‌لا مسته‌فای بارزانی ته‌نها سێ ساڵ بووه، له‌به‌ندیخانه‌ی موسڵ له‌گه‌ڵ دایكی‌دا زیندانیكراوه.
له‌نێوان ساڵی 1917-1919، شێخ ئه‌حمه‌د بارزانیی برا گه‌وره‌ی، مه‌لا مسته‌فا له‌گه‌ڵ شێخ عه‌بدولڕه‌حمان شیرناخیدا، بۆ كاروباری شۆڕش ده‌نێرێته باكوری كوردستان لهتوركیاو له‌وێ له‌ده‌ڤه‌ری (موش) چاوی به(شێخ عهبدولقاهری نه‌هری‌و شێخ سه‌عیدی پیران) ده‌كه‌وێت.
شێخ عه‌بدولسه‌لامی باپیری مه‌لا مسته‌فا، له‌ساڵی ١٨٧٢دا كۆچی دوایی كردووه‌و كوڕه‌كه‌ی به‌ناوی شێخ محه‌مه‌د بووه به‌سه‌رۆكی هۆزی بارزان. مسته‌فا بارزانی پێنجهمینو دوایین كوڕی شێخ محه‌مه‌د بووه كه له‌ڕۆژی ١٤ی ئازاری ساڵی ١٩٠٣ له‌گوندی بارزان له‌دایكبووه. ساڵی ١٩٠٤، واته ته‌نها دوای یه‌ك ساڵ له‌دایكبوونی، باوكی مه‌لا مسته‌فای بارزانی كۆچی دوایی كردووه‌و برا گه‌وره‌كه‌ی كه ناوی (عه‌بدولسه‌لام)ه بووه‌ته سه‌رۆكی هۆزی بارزان.
خه‌باتی سیاسی‌و چه‌كداری مسته‌فا بارزانی
له‌ساڵی 1919 به‌فه‌رمانی شێخ ئه‌حمه‌د، مه‌لا مسته‌فای بارزانی به‌هێزێكه‌وه ده‌چێت به‌هانای شۆڕشه‌كه‌ی (شێخ مه‌حموودی نه‌مر)، به‌شێك لههێزهكه له‌دۆڵی (بیاو)وهو به‌شه‌كه‌ی دیكه‌ش له‌ناوچه‌ی (باڵه‌كه)وه ده‌ڕۆن. لهڕێگهیاندا تووشی شه‌ڕی عه‌شیره‌ته دۆسته‌كانی ئینگلیز دهبنو چه‌ندین پێشمه‌رگه‌یان لێ شه‌هید ده‌بێت، به‌هۆی ئه‌م شه‌ڕه‌شه تووشی هێزه‌كه‌ی مه‌لا مسته‌فای بارزانی بوو، وایكردو مه‌لا مستهفاو هێزه‌كه‌ی دره‌نگ بگه‌نه فریای شۆڕشه‌كه‌ی شێخ مه‌حمود، كاتێكیش مسته‌فا بارزانی گه‌یشته سلێمانی، شۆڕش كۆتاییهاتو خودی شێخ مه‌حمودی مه‌لیكی كوردستانیش له‌لایه‌ن ئینگلیزه‌كانه‌وه بهدیلگیرابوو.
له‌نێوان ساڵی 1920-1921دا له‌گه‌ڵ هێزێك به‌هانای ئه‌رمه‌نییه‌كانه‌وه چووه له‌توركیا كه له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتی توركیاوه كۆمه‌ڵكوژكران. مسته‌فا بارزانی له‌گه‌ڵ هێزێكدا خۆی گه‌یانده توركیا‌و ده‌ستبه‌جێ (ئهندارێك پاشا) كه پاشای ئه‌رمه‌نیه‌كان بوو له‌توركیا ڕزگاریكردو ده‌ربازی سوریای كرد، هاوكات مه‌لا مسته‌فا زۆر هاوڵاتی ئه‌رمه‌نی تریشی له‌و كۆمه‌ڵكوژیه ڕزگاركرد، به‌هۆی به‌هاناوه‌چوونی ئهرمهنییهكانو له‌ده‌ستپێكی چوونی بۆ توركیا‌و تا ئه‌وكاته‌شی گه‌ڕاوه‌ته‌وه ده‌ڤه‌ری زاخۆ له‌باشووری كوردستان (14) پێشمه‌رگه‌ی شه‌هید بووه.
ڕۆژی 9/12/1931 له‌ڕاپه‌ڕینی یه‌كه‌می بارزاندا، له‌شه‌ڕی (به‌رقی به‌گ)دا، به‌هه‌شتا بارزانیه‌وه سوپای ده‌وڵه‌تی شكاند‌و زیانی (126) كوژراوی به‌دوژمن گه‌یاند به‌رامبه‌ر به‌پێنج شه‌هید.
هاوكات رۆژی 22/6/1933 كه حكومه‌تی توركیا شێخ ئه‌حمه‌د بارزانی دهستگیردهكاتو ته‌سلیم به‌حكومه‌تی عێراقی ده‌كاته‌وه، مسته‌فا بارزانی بهخۆیو خێزانه بارزانییه‌كانه‌وه، به‌یارمه‌تی كورده‌كانی باكووری كوردستان له‌توركیا خۆیان دهربازكردووهو گه‌ڕاوه‌ته‌وه ناوچه‌ی بارزان‌و حكومه‌تی عێراقیش ناچار ده‌كات له‌كۆتایی ئابی ساڵی 1933دا شێخ ئه‌حمه‌دی بارزانیش ئازاد بكات‌و بیگێڕێته‌وه ده‌ڤه‌ری بارزان.
له‌ناوه‌ڕاستی ساڵی 1936دا، كاتێك مه‌لا مسته‌فا بۆ وتوێژ ده‌چێته شاری موسڵ، له‌وێ ده‌ستبه‌سه‌ر ده‌كرێ‌و له‌لایه‌ن موته‌سه‌ڕیفی ئه‌وسای موسڵ ده‌رمانخوارد كراوه، به‌ڵام وه‌ك به‌ڵگه‌نامه نووسراوه‌كان ئاماژه‌ی پێده‌كه‌ن، “به‌موعجیزه له‌مه‌رگ ڕزگاری بووه، دوای ئه‌وه‌ی ماوه‌ی دوو هه‌فته به‌ته‌واوی بێ‌ئاگا یان بێهۆش بووه”، هه‌ر له‌كۆتایی ئه‌و ساڵه‌دا خۆیی‌و شێخ ئه‌حمه‌دی برا گهورهییو هه‌موو خێزانه بارزانیه‌كان ده‌گوێزرێنه‌وه بۆ به‌غداو شاره‌كانی دیكه‌و له‌وێ ده‌ستبه‌سه‌ر ده‌كرێن.
له‌ڕۆژی 12/7/1943 بارزانی نه‌مر پاش چه‌ندین ساڵ دهربهدهریو ده‌ستبه‌سه‌ری، به‌یارمه‌تی حزبی هیواو چه‌ند كه‌سانێكی نیشتمانپه‌روه‌ر له‌سلێمانی دهربازدهبێو ده‌گاته ناوچه‌ی (شنۆ) له‌ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان.
هه‌ردوو حكومه‌تی عێراق‌و ئێران، هه‌ریه‌كه‌یان (50)هه‌زار دینار پاداشتیان بۆ سه‌ری بارزانی ته‌رخانكردبوو، به‌ڵام بارزانی له‌ڕۆژی 28/7/1943 گه‌ڕاوه‌ته‌وه ناوچه‌ی بارزان‌و له‌ماوه‌ی دوو مانگدا زیاتر له‌دوو هه‌زار پێشمه‌رگه‌ی لێ كۆبووه‌ته‌وه‌و شۆڕشی 1943-1945ی بارزانی ده‌ستیپێكردووه.
به‌گوێره‌ی سه‌رچاوه مێژووییه‌كان، ئه‌م ساڵانه‌ی ئاماژه‌یان پێده‌كه‌ین، به‌شێكن لهداستانو هه‌وڵه‌كانی بارزانی لهكاتیو ڕووبهڕووبوونهوهكانو گفتوگۆكاندا:
2/10/1943 شه‌ڕی به‌ناوبانگی (شانه‌ده‌ر).
12/10/1943 شه‌ڕی به‌ناوبانگی (خێرۆزۆك).
6/11/1943 شه‌ڕی به‌ناوبانگی (گۆڕه‌توو).
10/11/1943 شه‌ڕی به‌ناوبانگی (مه‌زنه).
29/11/1943 ده‌ستپێكردنی وتووێژ له‌گه‌ڵ حكومه‌ت.
15/1/1945 لیژنه‌ی (ئازادی) پێكدێنی.
25/8/1945 شه‌ڕ ده‌ستپێده‌كاته‌وه.
5/9/1945 شه‌ڕی به‌ناوبانگی (مه‌یدان مۆریك) له‌م شه‌ڕه‌دا به‌رامبه‌ر به‌پێنج شه‌هید، ده‌وڵه‌ت (80) دیل‌و (480) كوژراو به‌جێده‌هێڵێت.
11/10/1945 كشانه‌وه بۆ ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان.
29/4/1946 شه‌ڕی به‌ناوبانگی (قاراوا) له‌ناوچه‌ی سهقزو به‌رگریكردن له‌كۆماری كوردستان، له‌م شه‌ڕه‌دا (80) سه‌ربازو ئه‌فسه‌ری سوپای ئێرانی كوژران‌و (120)یشیان لێ به‌دیلگیراوه به‌بێئه‌وه‌ی هێزه‌كانی بارزانی هیچ زیانێكیان لێبكه‌وێت.
15/5/1946 شه‌ڕی گه‌وره‌ی (مل قه‌ره‌نی) یا (مامه شاه).
16/8/1946 پارتی دیموكراتی كوردستانی عێراقی دامه‌زراند.
هه‌فته‌ی یه‌كه‌می ڕۆژی 3/1947 شه‌ڕی (نه‌لۆس).
13/3/1947 شه‌ڕی به‌ره‌ی (شنۆ‌و نه‌غه‌ده).
24/3/1947 شه‌ڕی (قارنه) له‌ناوچه‌ی خانه.
25/3/1947 شه‌ڕی (هه‌ڤرس ـ هه‌له‌ج) ناوچه‌ی مه‌رگه‌وه‌ڕ.
3/4/1947 شه‌ڕی نێرگێ (به‌ری زهر)، بارزانی خۆی به‌سووكی له‌م شه‌ڕه‌دا برینداربوو.
19/4/1947 گه‌ڕاوه‌ته‌وه ناو خاكی عێراق.
25/5/1947 ده‌گاته گوندی (با) له‌باكووری كوردستان.
27/5/1947 ده‌گاته گوندی (جێرمێ) له‌ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان.
9-11/6/1947 شه‌ڕی چیای (سوسز)و ده‌شتی (ماكۆ)، ئه‌م شه‌ڕه سێ شه‌وو ڕۆژ به‌رده‌وامبوو به‌بێ وه‌ستان، سوپای ئێران تۆپ‌و فڕۆكه‌و تانكیان تێدا به‌كارهێنا، به‌ڵام بارزانییه‌كان شكاندیاننو جگه له‌سه‌دان كوژراو، (271) كه‌سیشیان به‌دیل گرتن.
له‌ڕۆژی 18/6/1947دا، بارزانی نه‌مر دوا كه‌سی هێزه‌كه‌ی بوو له‌ئاوی (ئاراس) پهڕیهوهو چووه نێو خاكی سۆڤێته‌وه.
29/9/1947 بارزانی نه‌مر له‌شاری (نه‌خچه‌وان)ی كه‌ناری ئه‌رمینیاوه گوێزرایه‌وه بۆ شاری (باكۆ)ی پایته‌ختی كۆماری ئازه‌ربایجان.
19/1/1948 له‌كۆنفرانسێكی گشتیدا كه هه‌موو كورده ئاواره‌كانی كوردستانی عێراق‌و ئێران ئاماده‌یبوون، سه‌ركردایه‌تی سیاسی هاوبه‌ش بۆ بزوتنه‌وه‌ی كوردایه‌تی هه‌ڵبژێردراو بارزانی به‌سه‌رۆكی ئه‌و سه‌ركردایه‌تییه هه‌ڵبژێردرا.
29/8/1948 خۆیی‌و هه‌ڤاڵانی له(باكۆ)وه ده‌گوێزرێنه‌وه بۆ شاری (تاشقه‌ندی) پایته‌ختی كۆماری ئۆزبه‌كستان.
13/3/1949 بارزانی لهههڤاڵانی دادهبڕنو خۆیی‌و ته‌نها دوو هه‌ڤاڵی ده‌به‌ن بۆ شاری (چه‌مبای) له‌سه‌ر ده‌ریاچه‌ی ۆرالو له‌وێ ده‌ستبه‌سه‌ر ده‌كرێ.
ڕۆژی 1/10/1951 ده‌گه‌ڕێته‌ه‌وه تاشقه‌ندی پایته‌ختی كۆماری ئۆزبه‌كستان.
له‌مانگی ئایاری ساڵی 1953 كاتێك (ستالین) كۆچی دوایی دهكاتو (خرۆشۆف) دێته سه‌ركار، بارزانیی ده‌گوێزرێته‌وه (مۆسكۆ)و چه‌ندجارێكیش چاوی به(خرۆشۆف) كه‌وتووه.
6/10/1958 پاش شۆڕشی تهممووزو زیاتر له‌دوانزه ساڵ ده‌ربه‌ده‌ری، مه‌لا مسته‌فای بارزانی گه‌یشته‌وه شاری به‌غدا.
له‌سه‌ره‌تای 1960 به‌یه‌كجاری گه‌ڕایه‌وه بارزان.
11/9/1961 شۆڕشی ئه‌یلوولی ده‌ستپێكردووه.
11/3/1970دا ئۆتۆنۆمی بۆ كوردستانی عێراق به‌ده‌ستهێنا.
29/9/1971 ناحه‌زانی كورد‌و كوردستان پیلانێكی مكۆمو نه‌خشه بۆ كێشراوی وردیان بۆ نایه‌وه، به‌ڵام لێی ڕزگاربوو.
له‌ئاداری ساڵی 1974 ده‌ستیدایه‌وه شه‌ڕی به‌رگری.
له‌ئاداری 1975 له‌ئه‌نجامی ڕێكه‌وتنه ناوزڕاوهكهی جهزائیرو ئه‌و پیلانه نێوده‌وڵه‌تییه‌ی كه دژ به‌شۆڕشی ئه‌یلوول‌و گه‌لی كوردستان كرا، بهخۆییو سه‌دان هه‌زار كوردی عێراقه‌وه چووه‌وه رۆژهه‌ڵاتی كوردستان.
1/3/1979 له‌ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا به‌نه‌خۆشی شێرپه‌نجه كۆچی دوایی كرد.
5/3/1979 له‌سه‌ر وه‌سیه‌تی خۆی له‌ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان له‌شاری (شنۆ)، له‌سه‌ر سنووری كوردستانی عێراق‌و كوردستانی توركیا ئه‌سپه‌رده‌ی خاكی پیرۆزی كوردستان كرا.
له‌ڕۆژی 6/10/1993 ته‌رمی نه‌مران (مه‌لا مسته‌فا بارزانی‌و ئیدریس بارزانی) كوڕی له‌ڕێوڕه‌سمێكی شكۆداردا گه‌ڕێنرانه‌وه بۆ باشووری كوردستان، كه له‌پێنجوێنه‌وه تاسلێمانیو هه‌ولێرو ناو په‌رله‌مانی كوردستان‌و تا به‌خاكسپاردنیان له‌بارزان، به‌سه‌دان هه‌زار كه‌س له‌هه‌موو چین‌و توێژهكانو به‌هه‌موو نه‌ته‌وه‌كانه‌وه له‌پێشوازیدا بوون.