Home / بەشی مێژووی كورد / ڕه‌گ و ڕه‌چه‌ڵه‌ك و نه‌ژادی كورد

ڕه‌گ و ڕه‌چه‌ڵه‌ك و نه‌ژادی كورد

به‌شی یه‌كه‌م

میلله‌تی كورد وه‌كو میلله‌تێك كه‌ له‌ سه‌ده‌ دێرینه‌كانه‌وه‌ هه‌یه‌ و به‌ درێژایی مێژوو هه‌ر له‌ سه‌رده‌می پێش مه‌سیحه‌وه‌ تــــا چه‌رحی نوێی مێژوو ناوی ئه‌م میلله‌ته‌ له‌ زۆر دیكۆمێنت و نووسراودا هه‌یه‌ كه‌ باس له‌ مێژوو و ڕه‌چه‌ڵه‌ك و نه‌ژادی ئه‌م میلله‌ته‌ ده‌كات, وا له‌م چه‌ند دێڕه‌ی خواره‌وه‌ دا پوخته‌یه‌كی ئه‌م بـــاسه‌ ده‌خه‌ینه‌ ڕوو:

قه‌ڕال لاگاشه‌ ئاداد ناراری نزیكه‌ی (٢٤٠٠) ســـاڵ پ . ز بــاســــی تیره‌ی (كـــاردا ) كردووه‌, ( كه‌میل ســین)ی پاشای (ئــــور) له‌ (٢٢٠٠) ســـاڵ پ . ز, ســه‌ر زه‌مینی كاردای به‌ (میرڤردنز) سپاردووه‌. و له‌ ساڵی (١٣٧٠پ .ز) (شــوبی لكمبه‌)ی پاشای هیتت ناوی تیره‌یه‌كی به‌ (گورده‌) هێناوه‌, و له‌ نووسراوه‌ كانی ئاشوریه‌كانیشدا ناوی ده‌شتی كاردا و تیره‌ی كورتیه‌ و كورتی بردووه‌.سه‌ره‌ڕای ئه‌مانه‌ش له‌ ساڵانی (٤٠٠ پ .ز) گه‌زنه‌فۆنی مێژوونووسی یۆنانی كاتێك به‌ فه‌رمانده‌ی ده‌ هه‌زاره‌كه‌ هاته‌ دۆڵه‌كانی زاخۆ نــــزیك كێوی جوودی, تووشی میلله‌تی كاردۆ بووه‌ و پاشاكه‌یان ناوی (ئورونتاس) بووه‌, له‌ ســاڵه‌كانی ( ٣٣٤ی پ .ز) كاتێك ئه‌سكه‌نده‌ری مه‌قدۆنی هێرشی كرده‌ سه‌ر ئێران میلله‌تی كورد له‌ ڕیزی له‌شكره‌كانی داریوشدا بووه‌, نووسه‌ری ئه‌سكه‌نده‌ر نامه‌ كه‌ ناوی (ئارستۆفلس) بوو له‌گه‌ڵ ئه‌سكه‌نده‌ردا بوو ده‌ڵێت :
كاتێك دارا بیستی ئه‌سكه‌نده‌ر دێت , ســی هه‌زار پیاده‌ و ســـی هه‌زار سواره‌ی نارده‌ ئه‌وبه‌ری چه‌می پینارۆس تاوه‌كو پێشی له‌شكری مه‌كدۆنیه‌كان بگرن.به‌و شێوه‌یه‌ شه‌ست هه‌زار كورداك پشتی مكدۆنیه‌كانیان گرت, كورداك تایفه‌یه‌كن له‌ باشـــووری ده‌ریاچه‌ی وان ده‌ژین . ده‌توانین بڵێین ئه‌م كاردا و كورت و كورداكانه‌ كلیلی ڕه‌چه‌ڵه‌كی میلله‌تی كوردی ئه‌مڕۆ بن.
به‌ شێوه‌یه‌كی گشتی مێژوو ناوچه‌ و ئه‌رزی كورده‌كانی له‌ ناوچه‌كانی سه‌رووی دیجله‌ و فرات و كێوی جوودی ژیاون و ئارامیه‌كان به‌م ناوچانه‌یان وتووه‌ كــازاتا, كاردو
مێژوونووسان ده‌ڵێن له‌ دوای تۆفانه‌كه‌ی كه‌شتیه‌كه‌ی نوح و له‌نگه‌ر گرتنی له‌ كێوی جودی یه‌كه‌م گوند كه‌ سه‌ر له‌نوێ‌ ئاوه‌دان بوه‌ته‌وه‌ ناوی (بقردا)یه‌ له‌ نزیك كێوی جودی.
به‌ بۆچوونی (سترابوون) به‌ ناوچه‌كانی نێوان موش و دیاربه‌كر وتراوه‌ (كاردۆ) , هه‌روه‌ها (سێر مارك سایس)یش ده‌ڵێت : له‌ سه‌ده‌كانی (٦٠٠ پ . ز) تایفه‌ی (كوردوین) له‌ ناوچه‌كانی نێوان دیار به‌كر و زێی گه‌وره‌دا ده‌ژیان, هه‌ندێك پێیان وایه‌ كه‌ ناوی كێوی جوودی له‌ ناوی تایفه‌ی گۆتیه‌كانه‌وه‌ وه‌رگیراوه‌ كه‌ به‌ر له‌ مێژوو له‌و ده‌وروبه‌ره‌ ژیاون.كه‌ ووشه‌كه‌ مانای قاره‌مان و جه‌نگاوه‌ری كورد بووه‌, به‌م پێیه‌ش ئه‌و گونده‌ی كه‌ نزیك ئه‌م كێوه‌ بووه‌

About admin

Check Also

کۆماری کوردستان لە مهاباد چۆن دامەزرا و بۆچی ڕووخا؟

یادەوەریی ٢ی ڕێبەندان و خیانەتی سۆڤییەت لە گەلی کورد لە کاتێکدایە، کە ئەمڕۆ لە ساڵیادی …