هه‌ولێر به یه‌كێك له كۆنترین شاره‌كانی جیهان داده‌نرێت كه تا ئه‌مرۆش ژیان تێیدا به‌رده‌وامه و به ئاوه‌دانی ماوه‌ته‌وه و ناوه كۆنه‌كه‌ی خۆی پاراستووه. كۆنترین ناوی (٢٠٠٠)ساڵ پ.ز له نووسینه‌كانی شای سۆمه‌ری ( شولكی ) به [ ئوربیلم ] هاتووه.
له نووسینه‌كانی بابلی و ئاشووریه‌كانیش ناوی به [ئه‌ربائیلۆ] واتا [چوار خوا] هاتووه و له نووسینه بزماریهكانیش ناوی به [ئه‌ی كشان كلاما] واتا [ماڵی خاتوو هه‌رێم] هاتووه.
هه‌ندێ پاشماوه‌ی نووسین له قه‌ڵا دۆزراوه‌ته‌وه, یه‌كێكیان ته‌خته‌یه‌كه بۆ شـــا ئاشوور پانیپاڵ نووسراوه, له‌گه‌ڵ په‌یكه‌ری برۆنزی خـــوای عه‌شتار پاشای ئاشووری (ئاشووری سێیه‌م ٧٢٢-٧٥٤پ.ز).
هه‌ولێر یه‌كێك بوو له شوێنه گرنگه‌كانی ئاشووریه‌كان, بـــۆیه سه‌نحاریب (٦١٨-٧٠٥ پ.ز) به كارێزی مه‌ڕمه‌ڕی ئاوی له به‌ستۆره‌وه به درێــــژایی ٢٢كم بۆ ناو هه‌ولێر ڕاكێشاوه و له زاركی بنه‌وانی كارێزه‌كه‌ی نووسیوه:
منم سه‌نحاریب پـــاشـــای ووڵاتی ئاشوور, به هێڵێكی ڕاست سێ جۆگه ئـــاوم له چیانی خانیه‌وه كه ده‌كه‌وێته هه‌ورازی [ شـــار بۆ نیشتمانی خاتوونی نازدار ڕاكێشـــا].هه‌ولێر پایته‌ختی ئایینی ئیمپراتۆریه‌تی ئاشووری بووه و له سه‌رده‌می سهرگۆنهوه (٧٠٥-٧٢١ پ.ز) گه‌یشتۆته ئه‌وپه‌ڕی شــارستانیهت و ئاوه‌دانی.
له دوای رووخانی نه‌ینه‌واش له ٦١٢ پ.ز هه‌ولێر بوو به به‌شێك له ووڵاتی مـــیدیـــا و له‌به‌ر ئه‌وه‌ی مه‌ڵبه‌ندێكی كۆنی ئایینی بوو رووخاوه و كاول كراوه. هه‌روه‌ها له ٣٣١ پ.ز , فــارسهكان له شه‌ڕی گوگمیلا [أربیلا] شـــكان و داریوشی سێیه‌می پـــاشـــای فارسی به‌زی و ئه‌سكه‌نده‌ر هه‌ولێری داگیر كرد.
هه‌ولێر له‌به‌ر ئه‌وه‌ی كاروانســهرای بازرگانی و مه‌ڵبه‌ندێكی كشتوكاڵی به‌ناو بانگی هه‌بوو ناوبانگێكی مه‌زنی په‌یداكرد و پێشكه‌وتنێكی زۆری به خۆیه‌وه بینی و لــه سه‌رده‌می فرسیهكان (الفرپیین) (١٤٨-٢٢٦ پ.ز) بوو به پایته‌ختی ووڵاتی حه‌دیاب یان ئه‌دیابین.
له‌شكری ئه‌رمینیا له ٨٣ پ.ز ده ساڵی ته‌واو له سه‌رده‌می [نیكران]ی پــاشــایان حوكمی ئه‌م شاره‌یان كردووه. ســوپای ئیمراتۆریه‌تی [كراكلا] له دوای هێرشی مه‌دائین له (٢١٦ ز) له شه‌ڕێكی گه‌وره‌دا فرسیهكانیان وه‌ده‌رنا و گۆرستانی بێ سنووری جه‌سته‌ی كوژراوه‌كانیان دروست كرد و وێنه‌ی شارستانێتی سه‌رده‌می ئه‌وانی شێواند. ساسانیه‌كانیش له (٢٢٦ز) د ا, له‌سه‌رده‌می ئه‌رده‌شێردا شــارهكهیان داگیركرد, به‌ڵام به پێچه‌وانه‌ی ئه‌وانه‌ی تره‌وه ڕوویه‌كی خاوێن و جوانی شارستانێتیان پێ به‌خشی .
له (٦١٢ز) ساسانیه‌كان له ترسی سوپای ئیسلامی ووڵاتیان جێ هێشت وه‌ك مه‌دائین و هه‌ولێر و شوێنی تر.
له ١٦ی كۆچی سه‌ركرده‌ی ئیسلامی عه‌قه‌به‌ی كوڕی خهڕهف له زه‌مانی عومه‌ری كوڕی خه‌تاب هه‌ولێری خسته سه‌ر ووڵاتی ئیسلام.
ساڵی ٥٦٣ی كۆچی كه ده‌وڵه‌تی بهكتیكیهكان دامه‌زرا هه‌ولێر كه‌وته ژێر حوكمی ئه‌وان و له‌سه‌رده‌می[ مڤفرالدین ] هه‌ولێر ڕوویه‌كی گهشیشارستانی به خۆیه‌وه بینی , كه [صلاح ا‌لدین ئه‌یوبی] پێشه‌وای گه‌وره‌ی كورد خوشكی خۆی دا به مڤفرالدین, له‌گه‌ڵ ئییوبیهكان ئاوێته بوو و له شه‌ڕی خاچپه‌رسته‌كان به‌شداری كرد. مڤفرالدین چه‌ندین قوتابخانه و هه‌تیوخانه و ته‌مبه‌ڵخانه و بازاڕ و بنكه‌ی تری كۆمه‌ڵایه‌تی له شــاركردهوه ز لــه هه‌موو كاره‌كانی به‌رزتر دروستكردنی مـــنارهی چـــۆلیه كی ئێستاش ماوه به‌ڵام ڕۆژگار ڕووی جارانی نه‌هێشتووه و ئه‌كه‌وێته ناو پاركی مناره‌وه.
پــــاش مردنی [ مڤفرالدین ] خه‌لیفه‌ی عه‌بباسی (المستنصر بالله) له ساڵی ١٢٣٥ز, سوپایه‌كی به سه‌ركردایه‌تی (أبو الفچائل اقبال الشرابی) نارده هه‌ولێر و داگیری كرد.
هـــــهولێر چه‌پۆكی تهتهرهكانیشی به‌ركه‌وت. هه‌روه‌كو حوكمڕانی عوسمانیه‌كان و بابانیهكانیشی به خۆیه‌وه بینیوه. ســـاڵی ١٨٢٦ ز پـــاشــــای ڕوانـــدز هه‌ولێری خسته سه‌ر ئه‌ماره‌ته گه‌وره‌كه‌ی خۆی, كه عوسمانیه‌كان به پــــاشـــا كۆرهیان له‌ناوبرد , ههولـــێر كه‌وته‌وه ژێر ده‌ستی عوسمانیه‌كان. پاش جه‌نگی یه‌كه‌می جیهانیش هه‌ولێر له‌گه‌ڵ سه‌راپای عێراق كه‌وته ژێر ئینتیدابی به‌ریتانی و تــــا ١٤/گه‌لاوێژی / ١٩٥٨ هه‌ر له ژێر حوكمی پاشایه‌تی سه‌ر به به‌ریتانیادا بو
Check Also
نووسینەوەی مێژوو بەپێی حەز و ئارەزوو!
چەند تێبینییەک لەسەر کتێبی مێژووی بزر و نەگێڕدراوەی کورد: ئەم کتێبە کە نووسەرەکەی سۆران حەمەڕەشە …