Home / بەشی مێژووی كورد / کوردستانی سوور

کوردستانی سوور

کوردستانی سوور

received_591252721213127

نووسین ؛ مەزن ڕێبوار هۆگر

کورد ئەو نەتەوەی خاوەنی یەکەمین شارستانیەتی ڕۆژهەلاتی ناوەڕاستە،بەر لە 3000 ساڵ بەر لە زاین لە نێوان دوو زنجیرە چیای تۆرۆس و زاگرۆس هەلکەوتووە کە لە سەرەتادا شەش خێڵ بوون پێیان وتراوە گۆتیۆم و خاوەنی یەکەمین دەوڵەت بوون بە ناوی (ماد-میدی)

کوردستانی گەورە کە بەسەر چوار دەوڵەتدا دابەش بووە (تورکیا،عێڕاق،ئێران،سووریا)و زەمینەیەکی تر لە نێوان (ئەرمینیا-ئازەربایجان)کە بە پارچەی پێنجەمی کوردستان ناسراوە و یەکەیەکی کارگێڕی خود بەڕێوەبەری کوردی بووە …کەواتە کوردستانی سوور چییە؟

کوردستانی سوور یەکەیەکی کارگێڕی کوردی بوو ،بەبڕیاری فەرمی کۆمیتەی (1)ڕێکخستنی پارتی کۆمۆنیستی ڕووسیا لە ڕێکەوتی 7-7-1923 بە ڕێژەی 70% دەنگی بەڵێ لە کۆنگرەی نوێنەری 15 کۆمارەکەی یەکێتی سۆڤێت دامەزرا .

ڕووبەری کۆمارەکە 7500 کم دووجا بوو و لەم هەرێمانە پێكهاتبوو (کیلبەجار،قەرەباخ،جاجیک،قوباتلی،زەنگیلان،پیتچەناس،ئاگابادیر،لاچین،دەیجولان،دیلیجان،کەراکیش،قوباتی)

و شاری لاچین پایتەختی کۆمارەکە بوو .

“جوگرافیا”
لە ڕووی بەرزو نزمیەوە گشت کۆمارەکە زەویەکی دەورەدراو بە زنجیرەچیا بووە هەروەها بوونی ژمارەیەک گرد و تەپۆلکە و دۆڵ ،هەروەها بەشی زۆری کۆمارەکە دەشتایی بووە ،و زەویەکی بەپیت بووە بۆ کشتوکاڵ و ئاژەڵداری .
هەروەها چەندین ڕووبار و دەریاچە ی لەخۆگرتووە کە سوودی ئێجگار زۆریان بۆ دێهاتەکانی هەبووە کە ئەوانیش دەریاچەی سێڤان و ڕووباری ئاغنو لە لاچین بەناوبانگترین بوون .

لە ڕووی کشتوکاڵەوە باشترین بەرهەم برنج و گەنم بووە،خەلکانێکیش خەریکی ڕەز و باخات بوون کە ئەمانیش بەرهەمی نایابیان هەبووە .

“ئابووری و دراو ”

دراوی فەرمی کۆمارەکە بریتی بوو لە ڕوبڵ،کە دراوی فەرمی ڕووسیا بوو،داهاتی کۆمارەکە بەند بوو لەسەر کشتوکاڵ و بەرهەمی شیر هەروەها کانزاکاری کە داهاتەکەی پاش هەناردەکردن ی بەرهەمەکان لە بانکی ناوەندی ڕووسیاوە ئەهاتەوە بۆ بانکی لاچین .گشت دامودەزگاکانی کۆمارەکە لەلایەن کارگێڕی ڕووسیاوە سەرپەرشتی دەکرا تاوەکو پڕۆسەکە بەدوور بێ لە گەندەڵی.

“هۆکاری دامەزراندنی کۆمارێك بۆ کورد ”

هۆکار زۆربوون بۆ دامەزراندنی کۆمارێك بۆ کورد،گرنگترین هۆکار لەلایەن ستالین ڕابەری کۆمۆنیستەکانی ڕووسیا و هەموو جیهان ئەوەبوو کە کورد لە ئەرمەن و ئازەریەکان داببڕێنێت بۆ ماوەیەک ،کە دیاری نەکراوە چەند بووە.و کۆمارەکە بەهێزکرا لەسەر دەستی ڕووسیا تائەوەی خۆیان کالایان هەناردە ئەکرد .و ڕەنگی سووری پێبەخشرا لەبەر مەترسی و ناساندنی وەکو کۆمارێکی کۆمۆنیستی .

“ئاین ی کۆمارەکە ”
زمانی فەرمی کۆمارەکە کوردی شێوەزاری کرمانجی ژووروو بوو،و ئاینی ڕەسمی کۆمارەکە ئێزدی بوو گەرچی حوکمی کۆمارەکە کۆمۆنیستی بوو بەڵام ڕێژەی ئێزدی لە 83% دا بوو واتا زۆرینە خاوەن ئاینی خۆیان بوون.

ڕێژەی دانیشتوانیش بەم شێوە خەمڵێنراوە

کەلبەجار 99.8% کورد بوون
قوباتلی 99.7 % کورد بوون
قەرەکێشڵ 99% کورد بوون
قوترلی 95% کورد بوون

ئاستی خوێندەواری و فێرکردن

ئاستی خوێندەواری ڕێژەیەکی تەواو دروستی نییە،بەڵام وەکو هەیە لە گشت دێهات و شارۆچکە و شارەکاندا قوتابخانە هەبووە بە شێوازێک پێداویستیەکانی خوێندن دابین کرابوون و بە زمانی کوردی و ڕووسی پرۆسەی خوێندن بەردەوامی هەبوو.

و لەم کۆمارەدا دەیان و سەدان ڕووناکبیر و بیرمەند هاتوونەتە بوون کە بەناوبانگترینیان زانا و ڕووناکبیر ی گەورەی کورد (شەرەب شامیلۆڤ ناسراو بە عەرەبی شەمۆ)بوو کە دەیان خەڵاتی ڕێزلێنانی لەلایەن بیرمەندە ڕووسیەکان پێدراوە .و خۆیشی ماستەر و دکتۆرای لە بواری وێژەدا هەبووە و یەکەم ڕۆمانی کوردی نووسیوە و وەریگێڕاوەتە سەر ڕووسی.

لەناوچوونی کۆمارەکە

لە سالی 1929 بەبڕیاری حکومەتی ڕووسیا لەسەر داوای کۆماری تورکیا پاش لێسەندنی هەرێمی قەرەباخ لە کورد و دابەشکردنی لە نێوان ئەرمەن و ئازەریەکان ،جەنگێکی سەخت ڕوویدا کە بووە هۆی تەواو لەناوچوونی گەلی کورد لەو کۆمارەدا ،کە لەبەرایی نیو ملیۆن کورد دەژیا ،بەڵام لە کۆتاییەکانی شەستەکان لە زۆر هەرێم بەمانی کورد ڕاگەیەنرا .

و ڕووسیا دەستی لە جینۆسایدی نزیک 200 هەزار کورد هەبوو بە ئاگر و ئاسن .

About زريان احمد

Check Also

ڕاپه‌ڕینی دەرسیم

ئامادەكردنی:بەلقیس سلێمان زانكۆی سۆران -فاكەلتی ئاداببەشی مێژوو قوناغی چوار ئەو راپەرینە بۆ كە لە ساڵی …