Home / بەشی مێژووی كورد / ‎پەیوەندی بەعس بە كوردەوە

‎پەیوەندی بەعس بە كوردەوە

‎ئامادەكردنی :بەلقیس سلێمان
‎قوتابی قوناغی چوار -بەشی مێژوو
‎زانكۆی سۆران

‎مەبەست لە بەعس چییە؟
‎زاراوەی بەعس بە واتای بوژانەوە یاخود زیندوكردنەوەی كلتوری عەرەب دێت ،چونكە بەعس خۆی بە میراتگری كلتوری گشت عەرەب دەزانێت و بەردەوامیش لە هەوڵ دایە بۆ سەلماندنی ئەم راستیە بەسەر بەرامبەردا ،ئەمەش بە روونی لە دروشمی سەرەكی حزبی بەعسدا دەردەكەوێت .
‎حزبی بەعس پێگەیەكی تایبەتی لە مێژووی حزبایەتی و دەسەڵاتداریێتی عێراق و جیهانی عەرەب و رۆژهەلاتی ناوەراست وململانێی نێودەولەتی لەم ناوچەیە هەبوو.مێژووی بەعسیزم لە عێراق بە قوناغێكی گرنگ و پڕ رووداوی مێژووی هاوچەرخی عێراق هەژماردەكرێت .پارتی بەعس سەرەتا وەكو جوڵانەوەییەكی فكری دەستی پێكرد ،دواتر بە (پارتی عەرەبی سوسیالیست)ناسرا.لە سەرەتاوە بە كومەلەیەكی نهێنی دەستی پێكرد كە روشنبیرە نەتەوەخوازەكانی لەخۆ دەگرت ،بەڵام تا ئێستاش مێژووی دروست بوونی روون نییە .سەرەتای دەركەوتنی بەعس لە عێراق بۆ چلەكانی سەدەی بیستەم دەگەرێتەوە

‎پەیوەندی بەعس بە كوردەوە :هەمیشە كێشەیەك هەبووە بە ناوی كێشەی كورد یان زۆر جار بۆ بچوك كردنەوە بە (كێشەی باكوور) ناوی براوە .بەعسەكان پێش ئەوەی دەسەڵات بگرنە دەست لەعێراق و سوریا هەلوێستی خۆیان لە بەرامبەر عەرەب و ئەوانەی لە سنوری ناوچە عەرەبەكان دەژیان دیاری كردووە.بەعسەكان جەختیان لەسەر ئەوە دەكردەوە ئەوەی لە خاكی عەرەب دەژیت زمانی عەرەبی بێتو بروای بە عەرەب بوونی خۆی هەبێت.بەعس لە بەرامبەر كوردا هیچ مافێكیان بۆ كورد لە عێراق و سوریا دیاری نەكردووە ،بەم جۆرە بەعس هەوڵی داوە بزوتنەوەی رزگاریخوازی كوردی كە داواكاری مافە نەتەوەیی مرۆی یاساكانی كوردا لە چوارچێوەی عێراقدا بە بزوتنەوەیەكی خێلەكی دژ بە عێراق پێناسە بكات لە هاندەرە نەتەوەیەكان دوردەخاتەوە دەیكاتە پلانێكی داگیركەرانە بۆ دروست كردنی ئاژاوە و پارچە پارچە كردنی عێراق .دوای رووخانی رژێمی عبدلكەریم ،بە دوو هۆ ئۆپەراسیونە سەربازییەكان وەستان (١-هاتنی وەرزی زستان٢-بوژانەوەی هیوای كوردان بۆ دەست ڕاگەیشتن بە مافی ئوتونومی ،بە تایبەتی ئەو كات كورد پەیوەندیەكی نارەسمی بە دەسەڵاتی نوێوە هەبوو)بۆیە رژێمی نوێی هیچ نیازپاكیەكی لە بارەی مەسەلەی كوردەوە نیشان نەدا،هەرچەندە دوو وەزیری كورد دامەزران :بابا عەلی شێخ مەحمود و عەمید فوئاد عارف .لەنێو بزووتنەوەی كوردا چەند گروپێك هەبوون متمانەیان بە نیازی و بەرنامەی بەعس نەبوو ،بەر لە كەوتنی عبدولكەریم پارتی دیموكراتی كوردستان ڕەزامەندی لەسەر هاریكاری لەگەل بەعسیان دابوو ،هیچ نەبێ لە رێی ڕێكەوتنێكی ناڕسمیەوە دوژمنایەتیان دواخستبوو،بۆ ئەوەی دەرفەتی سەركەوتنی كودەتا برەخسێنن لە راستیدا هیچ بەرژەوەندیەكی نەبوو كە بەعس مافی ئەتونومی بدات بە كورد ،ئەوەبوو لە سالی (١٩٦٣)ز دا تێكهەلچوونی پچرپچر لە نێوان بارزانی و حكومەتە یەك لەدوای یەكەكانی عێراق بەرپا بوو ،سەركەوتنی بارزانی لە شەری هندرێن لە سالی (١٩٦٦)ز دا حكومەتی عێراقی ناچار كرد سیاسەتی خۆی بگورێت.لە سەروبەندی كودەتایی بەعسیاندا لەناو شۆڕشی كوردستاندا دوو ئاراستەی هەبوون ،یەكیان داوای مافەكانی گەلی كوردی دەكرد لە چوارچێوەی دەوڵەتی عێراقدا ،ئەوەی دیكەیان لایەنگیری دەوڵەتی سەربەخۆی كوردستان بوو ،لە سالی(١٩٦٨)ز ئاراستەی سەربەخۆیخوازی لە سەركردایەتی خێلەكی پارتی دیموكراتی كوردستان ،كە مەلا مستەفای بارزانی سەركرداییەتی دەكرد دووركەوتنەوە،جەلال تالەبانی تەوژمێكی پێكهێنا بۆ كوكردنەوەی روشنبیرانی كورد ،بەڵام ئاراستە و تەوژمەكەی بارزانی لەوەی جەلال بەهێزتر و بنكەی جەماوەریان فراوانتر بوو
‎رێكەوتن لە ١١ی ئازاری(١٩٧٠)ز لە لایەن هەردوو لاوە ئیمزا كرا ،بەعسیەكان بەرانبەری كوردان دەستیان ئاوەڵاكرد ،بەڵام بەدگومانی نەڕەواندەوە ،بارزانی لە نیاز و مەرامی بەعسی گومانی هەبوو ،بۆیە داوای كرد ئەو ناوچانە بەپێی سەرژمێری زۆرینەیان كوردنشینن لە یەك یەكەی ئیداریدا كۆبكرێتەوە ،سەرژمێریەكی وا بۆی هەبوو ،كەركوك و دەوروبەری بخاتە چوارچێوەی ئەتونۆمییەوە ،بۆیە ڕژێم پشتی كردە سەرژمێری و دەستی كرد بە گورینی دیموگرافیای ناوچەكە ،ژمارەیەك مالە عەرەبی هێنا بۆ ناوشاری كەركوك ،بە تایبەتی فەلە دینەكان ،سەرباری هەموو ئەوانە بارزانی ناچار بوو پەیوەندی لەگەل تاران بپچرێنی

‎لە ئەنجامدا گەیشتینەوە ئەوەی پەیوەندی بەعس بە كوردەوە دەگەرێتەوە بۆئەو كاتەی كە هێشتا بەعس دەسەڵاتی وەرنەگرتبوو دژی كەمینە نەتەوەییەكان بۆ لە عێراق بە تایبەتی كورد،چونكە پێی وابووە كورد دەبێتە هۆی ئاژاوەو ناكوكی و پارچە پارچەبوونی ،عێراق دانی بەو نەتەوەییە نەناوە لە عێراق.

‎سەچاوەكان
‎١-مێژووی بەعسیزم لە عێراق ١٩٦٣-١٩٨٠/نوسەر:هیوا عەزیز سەعید
‎٢-مێژووی بەعسیزم لە عێراق/نوسەر:سۆزان كەریم مستەفا ،چاپی یەكەم،٢٠٢٢
‎٣-مێژووی نۆی هاوچەرخی عێراق/نوسینی :د محەمەد سوهەیل تەقوش ،چاپی یەكەم،٢٠٢١

About دیدار عثمان

Check Also

رۆڵی شەریعەت ‌و بیری نەتەوایەتی له‌ بزووتنەوەی شێخ سەعیدی پیران 1925

پ. د. عوسمان عه‌لی ئەو بزووتنەوەی لە شوبات تا نیسانی (1925ز) شێخ سەعیدی باڵۆ “پیران” …