نوسینی: توانا حه‌مە
كورد وه‌ك یه كێك له دێرینترین نه‌ته‌وه‌كانی سه‌ر زه‌وی ,ده‌ستی داهێنه‌رانه‌ی له‌سه‌رجه‌م بواره كانی ژیان و شارستانیه‌تی ئه‌م هه‌ساره‌یه هه‌یه , په‌نجه مۆری مرۆڤی كوردیش به نیو زۆرینه‌ی شوێَنه‌واره دێرینه كانی ناوچه‌كانی میزۆپۆتامیاوه به ئاشكرا دیاره كه‌سیش ناتوانێت نكۆڵی یان لێ بكات ,به‌ڵام هۆكاره سیاسی یه‌كان و بنده‌سته‌ی و چه‌رخی میژوو كه كه‌مترین جار به قازانجی ئه‌م نه‌ته‌وه‌یه‌دا سوڕاوه , و كه‌مته‌رخه‌می خۆشمان له ئاست ئه‌و هه‌موو شوینه‌وار و شارستانیه‌ته‌ی كه كورد هه‌یه‌تی وای كردووه كه هه‌میشه به نه‌ته‌وه‌یه‌ك ی بێ به‌رهه‌م خۆمان وێنا بكه‌ین.
كه به‌دڵنیا یه‌وه ئه‌مه ئه‌و هه‌سته‌یه كه داگیركه‌ران و هێزه هه‌رێمی و دراوسیكانمانمان له ناخماندا دروستیان كردووه , تا مرۆڤی كورد هه‌میشه خۆی بچوك ببینیت له چاو ئه‌و شارستانیه‌ته‌ی كه ئه‌وان له ئێستادا بوونه خاوه‌ن ی كه(كورد خاوه‌نی راسته‌قینه‌یه‌تی زۆرینه‌ی نه‌بێت خاوه‌نی به‌شیكێتی) یان زۆر جار له ئه‌فراندی مرۆڤی كورده وه به‌هره‌یان وه‌رگرتووه و دواتر بۆته به‌رهه‌می ئه‌وان.له هونه‌ری موزیكدا سه‌دان و هه‌زاران نموونه‌مان هه‌یه كه مرۆڤی كورد خاوه‌نی داهێنانی چه‌ندین ئامیری موزیكن یاخود داهێنانیان له ئامێردا كردووه ئه‌مه به‌پێ ی به‌ڵگه شوێنه‌واریه‌كان و ئه‌و سه‌رچاوه زانستی یانه‌ی كه بیانی و گه‌ریده و ڕۆژهه‌ڵات ناسانه‌كان كه له‌سه‌ر كورد لێكۆڵینه‌وه‌یان ئه‌نجامداوه یا له سه‌ر سه‌رجه‌م بواره‌كانی ژیان و كه‌لتوور و هونه‌ری كوردیان نووسیووه.
مۆنۆمێنتی زەریاب له کۆردوبا (ئیسپانیا)
لێره‌دا یه‌كێك له و كه‌سانه‌ی كه له بواری موزیكدا به ئه‌فسانه‌ی ڕۆژهه‌ڵات و ڕۆژ ئاوا ناو ده‌برێت (زریابی كورده)كه یه‌كێكه له و موزیك زانانه‌ی كه كاریگه‌ری گه‌وره‌ی دروست كردووه له‌سه‌ر موزیك ڕۆژهه‌ڵات و ڕۆژ ئاوا به پردی گه‌یاندنی كه‌لتووری موزیكی ڕۆژهه‌ڵات بۆ ڕۆژ ئاوا ناوده‌برێت.
له به‌ر ئه‌وه‌ی كه‌مترین كورد و هاونشتیمانی زریاب ئه‌م كه‌ڵه هونه‌رمه‌نده ئه‌ناسن و كورد بوونی ده‌زانن یاخود به‌گومانن له ڕاستی كورد بوونی , پێویسته سه‌رگوزشته‌ی زریاب و باس بكه‌ین بیناسێنین به پێ ی ئه‌و سه‌رچاوانه‌ی له‌سه‌ر ئه‌م موزیكزانه هه‌ن .
1( زریاب ناوی زریاب حه‌سه‌ن عه‌لی نافیعه ) له‌ساڵی( 777 ز) له شاری موسڵ له دایك بووه، ووشه‌ی زریاب به ووشه‌كانی (زێڕئاو ,زێڕئاڤ, ئا‌ڤ زیڕ) دێت كه ووشه‌یه‌كی ئاریا ی یا كوردی یه به مانای (ئه‌وكه‌سه‌ی زێڕ ئه دۆزیته‌وه ) یاخود (ئاوی زێڕ) دێت .هه‌ربه‌گه‌نجێتی ده‌چێته به غداد له سه‌ر ده‌ستی (ابراهیم ئسحاق موصلی ) كه یه‌كێكه له ناودارترین گۆرانی بێژانی سه‌رده‌می عه‌باسی (كه كوردێكی یه‌هودی بووه و دواتر بووه به‌ئیسلام ) فێری ئامێری عود و گۆرانی وتن ده‌بێت.به‌ڕێكه‌وت (هارونه ڕه‌شید) دوا له ئیسحاق ئه‌كا كه كه‌سێكی تر بهێنێته كۆشكه‌وه كه خاوه‌ن ده‌نگێكی ناوازه بێت , ئه‌ویش (زریاب) كه یه‌كێكه له سه‌رنج ڕاكیشترین فێرخوازی , ده‌باته دیوه‌خانی هارونه ڕه‌شید و له یه‌كه‌م گۆرانی پێدا هه‌ڵدان ی (زریاب) به‌سه‌ر هاروندا وا ده‌كات زۆر پێ ی سه‌رسام بێت و زۆر ڕێزی لێ بنێت و داواش له‌ئیسحاق ئه‌كا زۆر ئاگاداری بێت په‌ره به تواناكانی بدات ئیدی ده‌چێته( دیوه‌خانی هارون ) ه وه ,ئه‌مه واده‌كات كه نازناوێكی زۆر په‌یدا بكات ,به‌ڵام به‌د به‌ختی( زریاب ) ,(ئسحاقی) مامۆستای ئیره‌ی پێببات ده‌ست ئه داته دوژمنایه‌تی له گه‌ڵ زریابدا و ماوه‌یه‌كی پێده‌دا كه بغداد جێ بهێڵیت. ئه‌گه‌ر نا ئیسحاق له ناوی ده‌بات و ده‌یكوژێت بۆیه (زریاب) به ناچاری و بێ هیوا به‌غداد جێ ده‌هێڵیت ڕوو ده‌كاته ( قرگبه ی ئه‌مه‌وی یه‌كان) و له (ئه‌نده‌لس).له‌وێ چاوی به (عبدولره‌حمان خه‌لیفه‌ی دووه‌م ) ده‌كه‌وێت و ئه‌ویش چه‌شنی (هارون) سه‌رسامی ده‌بێت له سه‌رداواكاری (زریاب) یه‌كه‌مین ئامۆژگای ئامێری عود و گۆرانی ووتن ده‌كاته‌وه , كه هه‌ر له‌و ئامۆژگایه‌یدا (ژێ ی پێنجه‌می )ئامێری عود زیاد ده‌كات و به یه‌كه‌م كه‌سیش داده‌نرێت كه (موه‌شه‌حاتی ) ئه‌نده‌لوسی داناوه، (دواجاریش زۆرینه‌ی میژوو نوسان به خاوه‌نی موزیكی فلامینكۆی ده‌زانن و وه‌كاریگه‌ری له سه‌ر موزیكی و ئیسپانیا و فه‌ره‌نسیش هه بووه ,یاخود كاریگه‌ری ته‌واوی له‌سه‌ر زۆر فۆڕم و ستایل ی موزیكی هه بووه و زۆر ێك له میژوو نووسانیش ئامێری عود به سه‌ره‌تایه‌ك بۆ ئامێری گیتار ده‌زانن, كه دواجار له لایه‌ن ئه‌وروپیه‌كانه‌وه په‌ره‌ی پێدراوه تا گه‌یشتۆته ئه‌م شێوازه‌ی ئیستا).فه‌رهه‌نگی زریاب به هۆی نزیكی له
(عبدالرحمن ی دووه‌می )شازاده‌وه زۆر به زووی بڵاو بۆ ته‌وه و چه‌ندین میتودی فێربوونی گۆرانی داناوه . جگه له‌وه‌ش شیوازی جل و به‌رگی ئه‌نده‌نوسی یه‌كانی گۆڕی به پێ ی وه‌رزه‌كانی ساڵ ,زۆرن ئه‌و سه‌رچاوانه‌ی گه‌واهی ده‌ده‌ن و داهێنانه‌كانی به زۆرینه‌ی زمان و له په‌رتوكه جیهانی یه كاندا باس كراون و له‌ساڵی 854 زاینی كۆچی دوای كردووه.
ئه‌وه‌ی جێ ی تێڕامانه ئه‌م كه‌ڵه هونه‌رمه‌نده كورده (عه‌ره‌ب به تایبه‌تی و فارس و ئه‌وروپا ) شانازی پیوه ده‌كه‌ن هه‌ریه‌كه‌یان خۆی به خاوه‌نی ڕاسته قینه‌ی ئه‌زانن له گه‌ڵ ئه‌وه‌ی كه به‌ڵگه كان گه‌واهی ده‌ری ته‌واو نینن خۆشیان به گومانن له عه‌ره‌ب بوونی یا فارس بوونی به‌ڵام زۆرینه‌ی سه‌رچاوه‌كان كۆكن له كورد بوونی * له‌وانه ڕۆژهه‌ڵات ناسی گه‌وره ئه‌لمانی (Dr.Sigrid Hunke) كه خیزانی ڕۆژهه‌ڵات ناسی گه‌وره ( د.شولتزا) له هاوینی ساڵی 1961( دا)
به مه‌به‌ستی ڕزلینانیان بۆ ئه‌و هه‌وڵه زانستیانه‌ی كه له بواری نووسین دا له سه‌ر عیراق داویانه , له لایه‌ن حكومه‌تی به‌غداد ی ئه‌وكاته‌وه بانگێشت كراون,ئه‌ویش له لاپه‌ڕه 488 ی كتێبه‌كه‌یدا ده‌ڵێت(كوڕێكی كورد به ناوی زریاب كه خوێندكاری (ئسحاق موصلی بووه ,یه كێك بووه له دیاترین خوێنكاره‌كانی كه توانای سه‌ر سوڕ هێنه‌ری هه‌بووه له موسیقدا) ,ئه‌م به‌ڵگه زانستی یه ئه‌گه‌ر ( به موزسیانێكی عه‌ره‌ب بڵییت بێ دودڵی به‌ره‌نگارت ده‌بێته‌وه چه‌ندین سه‌رچاوه‌ی دروست كراوی خۆیانت ئه‌سه‌پێنێ به سه‌ردا له وانه‌یه هه‌ر زوو په‌رچه‌می ئاشتی هه‌ڵده‌یت و چونكه سه‌رچاوه دروست كراوه‌كانیان زۆره و به پێ چه‌وانه‌وه به هۆكاری ئه‌وه‌ی كه ئیمه گوێ به كلتوور و شارستانیه‌تی دێرینی خۆمان ناده‌ین بۆیه فه‌رهه‌نگی موزیكی زریاب له میلله‌تێكی بنده‌سته كه خاوه‌نێتی ده‌گوڕیت بۆ نه‌ته‌وه‌یه‌كی داگیر كار و خۆسه‌پێن.
دواجار ده‌زانم بێ بیركردنه‌وه زۆرێك له‌وانه‌ی كه ئه‌م ووتاره ده‌خوێننه‌وه ده‌ڵێن ئه‌ی چی بۆ موزیكی كوردی كرد؟ئه‌و به‌س خزمه‌تی بێگانه‌ی كردووه !! بێ به‌زه‌یانه ئێمه‌ش هه‌ڵده‌كوتینه سه‌ری و نه‌ك شانازی پێوه ناكه‌ین به‌ڵكوو به‌شێكمان خۆمانی لێ بێبه‌ری بكه‌ین و له‌و سه‌رده‌مه ڕانامێنن كه زریابی تێدا ژیاوه , كه سه‌رده‌مێكه قه‌واره‌ی نه‌ته‌وه‌ی بوونی نه بووه و هه‌موو نه‌ته‌وه‌كانی ژێرده‌سته‌ی خه‌لافه‌تی عه‌باس ی و ئه‌مه‌وی و ئاینی ئیسلام بوون و خزمه‌تی كلتوور ی عه‌ره‌ب و ئاینی ئیسلامیان كردووه, شتێك بوونی نه بووه به ناوی كوردایه‌تی و فارسایه‌تی و توركچێتی !!! بۆیه به بڕوای من چونكه داهینانه‌كانی خزمه‌تی مرۆڤایه‌تی كردووه , هه‌ر بۆیه ده‌بێت به‌ر له هه‌ر میلله‌تێ فه‌رهه‌نگی (زریاب) به كورد و داهێنانی مرۆڤی كوردی بزانین و ڕێز له تیشكی داهینه‌رانی كورد بگرین كه ڕوه‌و ڕۆژهه‌ڵات و ڕۆژ ئاوا ڕۆشتووه ,ئیدی پێویسته ئه‌و هه‌سته سه‌ر به‌رزانه یه لای خۆمان درووست كه‌ین كه ئێمه‌ش كۆڵه‌كه‌یه‌كی گرنگی شارستانیه‌ته‌كانی دنیاین به‌ر له هه‌ر نه‌ته‌وه‌یه‌كی دی ڕه‌گ و ڕیشه‌مان به ناخی زه‌ویدا ڕۆچووه بۆ یه پێویسته ئه‌و كورده‌ی كه له نێو هه‌رخاكێك به هۆی هه‌ر هۆكارێك په‌ڕاگه‌نده بوو بێت پیویسته شانازی پیوه بكرێت هه‌ر وه‌ك ته‌رمی ئه‌نفاله‌كان بگه‌ڕته‌وه زیدی خۆی و بێته مه‌دالیای مللی هه‌ر تاكێك , بۆ یه پیویسته ئامیری عود و فه‌رهه‌نگی ( زریاب )یش ببێته مه‌دالیای مللی هه‌موو موزیك زانێكی كورد له هه‌رچوارپارچه‌ی كوردستان . بۆڕه‌واندنه‌وه‌ی گومانه‌كان له كورد بوونی پشتم به‌م سه‌رچاوانه به‌ستووه.
سه‌رچاوه‌كان :
میژووی موزیكی كوردی د.فرهاد پیربال
زریاب الكردی خدم الاندلس تراته فی اوروپا علی سیرینی
*(عناصر اڵاغانی الفلكلوریه الكردیه فی العراق) رساله ماجستیر عبدالله جمال سه‌گرمه لاپه‌ڕه 12
زریاب أسگوره الغرب والمشرق فنان صبحی دمر
زریاب الموسیقار كردی اصیل الباحپ الموسیقی مهیمن إبراهیم الجز راوی ماجستیر علوم موسیقیه