زانـــــا و سته‌مکار (شـــانــۆگــه‌ریــیــه‌كــى مــێــژوویــیــه)
نووسه‌ری کتێب :
نوسينى : يوسف القرضاوى / وه‌رگێڕانى : إحسان برهان ا‌لدین
ده‌رباره‌ی کتێبه‌که :
باس له شه‌هید بوونى سه‌عیدى كوڕى جوبه‌یر ده‌كات له‌سه‌ر ده‌ستى حه‌ججاجى كوڕى یوسفى سه‌قه‌فى
پێشه‌كى وه‌رگێڕ
سوپاس و ستایش بۆ خواى په‌روه‌ردگار و ،درودو سڵاو له‌سه‌ر گیانى پاكى موحه‌ممه‌د و یارو یاوه‌ران و شوێن كه‌وتوانى به‌گشتى تا ڕۆژى دوایى:
ئه‌م شانۆگه‌رییه به‌سه‌ر هاتێكى مێژوویى ڕاسته‌قینه‌یه، زۆر په‌ندو وانه‌ى به‌سوودى تیایه ،به‌ڵام ئێمه به كورتى جه‌خت ده‌كه‌ینه سه‌ر دوو له‌و وانانه و، تیشكیان ده‌خه‌ینه سه‌ر:
١- زانایان ڕۆڵى مه‌زن ده‌بینن له ژیانى خه‌ڵكیدا و، بریتین له مه‌شخه‌ڵى ڕێگا بۆ موسڵمانان، بۆیه هه‌ڵوێستى ئه‌وان ده‌بێته خاڵێكى وه‌رچه‌رخان له مێژوودا، هه‌ر له‌م ڕوانگه‌وه ئه‌وان به‌ر پرسیارێتى مه‌زنیان ڕوو به‌ڕوو ده‌بێته‌وه، چونكه ڕۆڵى پێشه‌نگ ده‌بینن بۆ موسڵمانان، سه‌عیدى كوڕى جوبه‌یریش یه‌كێكه له‌و زانا ناودارانه‌ى كه له ڕووى سته‌مكار ڕاوه‌ستاو، پێى وت: تۆ هه‌ڵه‌یت و ستهمكاریت، نرخى ئه‌و ههڵوێستهیشى بریتى بوو له ژیانى، به‌ڵام كوژرانى له سه‌ر ده‌ستى ئه‌و سته‌مكاره له ڕاستیدا نه‌مرى بۆ ده‌سته‌به‌ر كرد و، بوو به‌مایه‌ى ڕێز لێگرتن له لایه‌ن موسڵمانانه‌وه به درێژایى هه‌موو مێژووى ئیسلامى، ئه‌م ڕووداوه هه‌زارو سێ سه‌د ساڵ له‌مه‌و پێش ڕوویداوه و، تا ئێستایش ڕۆڵى كاریگه‌ر ده‌بینێت له بوارى بیر‌و باوه‌ڕو په‌روه‌رده.