رامانی مام لە چاوپێکەوتنێکی سێ دەیە لەمەوبەر
مام جه‌لال: كورد هه‌قی خۆیه‌تی مافی خۆی وه‌ربگرێ
خوێندنه‌وه‌ی كتێب : دلاوه‌ر عوسمان
رابه‌ر و مامۆستای كوردایه‌تی هه‌ڤاڵی تێكۆشه‌ر مام جه‌لال–به جه‌سته كۆچكردوو و به رۆح و بیروباوه‌ڕ زیندوو له ویژدانی نه‌ته‌وه‌كه‌ماندا، نه‌ك هه‌ر له هه‌وراز و هه‌ڵكشانی بزووتنه‌وه‌ی رزگاریخوازی نیشتمانیی دیموكراتی گه‌لی كوردستاندا بگره له هه‌موو نشێو و داكشانهكانیشدا هه‌میشه بیروباوه‌ڕی به‌تینی به ره‌وایه‌تی و حه‌تمیه‌تی مێژوویی بزاڤی كوردایه‌تی هه‌بووه و به‌وپه‌ڕی وره و دووربینییه‌وه دڕی به نائومێدی داوه و هه‌رگیز قیبله‌نمای دروستی جووڵانه‌وه‌ی رزگاریخوازی كوردی لێ ون نه‌بووه.
ئه‌وه‌تا نزیكه‌ی(30) ساڵ له‌مه‌وبه‌ر له‌گه‌رمه‌ی شاڵاوی ئه‌نفاله به‌دناوه‌كان و داكشانی شۆڕش به‌ره‌و گه‌ڕانه‌وه بۆ مه‌فره‌زه پارتیزانه‌كان، له چاوپێكه‌وتنێكدا دووپاتی ده‌كاته‌وه كه كورد ده‌بێت سێ شت به ده‌ست بهێنێت: رزگاری و یه‌كبوونه‌وه و ده‌وڵه‌ت، ئه‌و سێ شته بنه‌ڕه‌تییه و قانوونی پێشكه‌وتنه و حه‌تمیه‌تی مێژووییه، ده‌شڵێت: مه‌سه‌له‌ی كورد وه‌ك مه‌سه‌له‌ی نه‌ته‌وه‌یه‌كی داگیر و دابه‌شكراو بێ سه‌ربه‌خۆیی و ده‌وڵه‌تی كوردی چاره‌سه‌ر نابێت و ته‌نیا به سه‌ربه‌خۆیی ومافی چاره‌ی خۆنووسین ده‌بێت .
ده‌قی ئه‌م چاوپێكه‌وتنه له دووتوێ ی كتێبێكدا بڵاوكراوه‌ته‌وه به ناونیشانی:( رامانی مام، دیداری دوو دۆست، گفتوگۆی هۆمه‌ر شێخ موس له‌گه‌ڵ مام جه‌لال له‌سه‌ر مه‌سه‌له‌كانی كوردایه‌تی و ده‌وڵه‌تی كوردستان) كه رۆژنامه‌ی (كوردستانی نوێ) له ساڵی (2017) دا بڵاوی كردووه‌ته‌وه.
له(پێشه‌كی) یه‌كدا له نووسینی ستران عه‌بدولڵا له‌جیاتی كوردستانی نوێ هاتووه: ئه‌مه ده‌قی چاوپێكه‌وتنه‌كه‌ی سه‌رۆك مام جه‌لال-ه كه له ده‌ورانی نێوان 1988-1990 به‌ڕێز مامۆستا عومه‌ر شێخموس له‌گه‌ڵیدا سازیكردبوو .. كه دیاره ویستوویه‌تی دیدی مام جه‌لال له‌سه‌ر ئه‌و پرسیارانه وه‌ربگرێت و له تێزێكدا به‌كاریان بێنێت، ده‌شڵێت: دوو جار ئه‌م دیداره له رۆژنامه‌كه‌ماندا بڵاوبۆته‌وه جاری یه‌كه‌م له ژماره‌كانی(6884 هه‌ینی و شه‌ممه 29 -30/1/2016) و جاری دووه‌میش له بۆنه‌ی ماڵئاوایی یه‌كجاره‌كی مام له ژماره‌ی (7382 هه‌ینی و شه‌ممه 6 – 7/10/2017) بڵاوكرایه‌وه، هه‌روه‌ها ده‌ڵێت: له‌م نامیلكه‌یه‌دا ئه‌م دیداره وه‌كو خۆی بێ ده‌ستكاری بڵاوده‌كه‌ینه‌وه، ئه‌م دیداره(360) خوله‌كییه به‌تایبه‌تی ده‌كه‌ینه دیاریی بۆ نه‌وه‌ی نوێ بۆ ئه‌وه‌ی له دیدی ساف و بێگه‌رد و بێ غه‌لوغه‌شی یه‌كێتی و سه‌رۆك مام جه‌لال له‌سه‌ر پرسی سه‌ربه‌خۆیی تێبگه‌ن و بنچینه‌ی ئه‌ده‌بیاتی كوردایه‌تی نوێ له سه‌رچاوه ره‌سه‌نه‌كه‌ی خۆیه‌وه ببینن، ده‌شڵێت: پێویسته لێره‌دا سوپاسی هه‌ڤاڵی دێرینی یه‌كێتی و ئه‌ندامی ده‌سته‌ی دامه‌زرێنه‌ر و هاوڕێی خه‌باتی میدیاییمان مامۆستا هۆمه‌ر شێخموس بكه‌ین كه له كاتێكی هه‌ستیاردا ئه‌م دیداره‌ی بۆ مێژوو سازكرد، هه‌روه‌ك سوپاسی هاوكار و هاوپیشه نه‌وزاد عه‌لی ئه‌حمه‌د كراوه كه ئه‌م دیارییه به‌نرخه‌ی پارێزراو لای خۆی كردووه‌ته خه‌ڵاتی خوێنه‌رانی كوردستانی نوێ .
دواتر له‌نووسینێكی كورتدا به ناونیشانی(له پێشبه‌ندی ئه‌م دیداره‌دا) كه نه‌وزاد عه‌لی ئه‌حمه‌د نووسیویه‌تی، تێیدا ته‌ئكید له‌سه‌ر گرنگی پشت به‌ستن به به‌ڵگه‌نامه ده‌كاته‌وه بۆ خوێندنه‌وه‌ی وردی مێژووی یه‌كێتی و باسی هه‌وڵه‌كانی خۆی بۆ ده‌ستخستن و بڵاوكردنه‌وه‌ی ئه‌ده‌بیاتی شۆڕشی نوێ ده‌كات و ده‌ڵێت: ئه‌م چاوپێكه‌وتنه‌ی عومه‌ر شێخ موس له‌گه‌ڵ مام جه‌لال ناوم ناوه(دیداری دوو دۆست) نزیكه‌ی 360 خوله‌كه، كاره‌كه له‌ئه‌مریكا پێش 28 ساڵ له‌مه‌به‌ر كراوه، پرسیاری ورد و وه‌ڵامی وردی تێدایه..، ده‌شڵێت: كاسێته‌كان 7 ساڵ زیاتره لای منن له ده‌رفه‌تێك ده‌گه‌ڕام بیانخه‌مه سه‌ر كاغه‌ز، به‌مه‌به‌ستی چاپه،.. سوپاس بۆ ستران عه‌بدولڵا و ستافی كوردستانی نوێ ئه‌مجاره‌ش خاوه‌ندارییان له به‌رهه‌مه‌كه كرد.
با بێینه‌وه سه‌ر چاوپێكه‌وتنه‌كه كه تێكۆشه‌ری كوردی كوردستانی رۆژئاڤا مامۆستا عومه‌ر شێخمووس سازی كردووه، تێیدا سه‌رۆك مام جه‌لال له‌باره‌ی خۆیه‌وه ده‌ڵێت: له‌دڵی خۆمدا خۆم به كورد ده‌زانم، نه‌فه‌ری نه‌ته‌وه‌یه‌كم كه داگیر و دابه‌شكراوه و له بنه‌ڕه‌ته‌وه بۆ كورد خه‌بات ده‌كه‌م و كورد هه‌قی خۆیه‌تی مافی خۆی وه‌ربگرێ .
مامی كوردایه‌تی ده‌ڵێت: ئه‌و سیستمه‌ی من ده‌مه‌وێت بۆ میلله‌تی كورد سیستمێكی دیموكراسییه، خه‌ون به‌وه ده‌بینم كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی فره‌حزبیی و فره بیروباوه‌ڕمان هه‌بێت، له‌ڕووی ئابووریشه‌وه پێموایه كوردستان ده‌بێت له‌سه‌ر دوو قاچ بڕوات كه بریتیین له كشتوكاڵ و پیشه‌سازی، دووپاتیشی ده‌كاته‌وه كه ئه‌وه‌نده‌ی كوردستان بنه‌مای دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تی هه‌یه كه‌م ده‌وڵه‌ت هه‌یه‌تی.
له‌باره‌ی سنووری ده‌وڵه‌تی كوردستانیشه‌وه وه‌ك كوردستانی باشوور ده‌ڵێت: له كوردستانی عیراق من پێموایه جه‌به‌ل حه‌مرین سنووری ئێمه‌یه و نابێ له‌وه كه‌متر قبووڵ بكه‌ین .
مامۆستای كوردایه‌تی مام جه‌لال روونی ده‌كاته‌وه كه له هه‌موو دونیادا بزووتنه‌وه‌ی نه‌ته‌وایه‌تی به فیكر ده‌ست پێ ده‌كات، ئه‌گه‌ر نه‌ته‌وه‌ی كوردیش نه‌بووایه كوردایه‌تی نه‌ده‌بوو، باوه‌ڕی خۆیشی نیشانداوه كه كوردایه‌تی ره‌گوڕیشه‌ی كۆنی مێژوویی هه‌یه، سه‌باره‌ت به سه‌رده‌می نوێش ده‌ڵێت: بزووتنه‌وه‌ی شێخ عوبه‌یدولڵای نه‌هری یه‌كه‌م بزووتنه‌وه‌ی كورد بوو كه دیارده‌ی نه‌ته‌وه‌یی تێدابووه.
هه‌روه‌ك ده‌ڵێت: له داهاتووشدا كوردستان ببێته ده‌وڵه‌ت ده‌وڵه‌تانی تر ده‌یانه‌وێ ئیستیغلالی بكه‌ن به‌ڵام گرنگ ئه‌وه‌یه كورد خۆی رێگه نه‌دا ببێته ئامرازی ده‌ستی ئه‌م و ئه‌و.
مام جه‌لال ته‌ئكید له‌سه‌ر گرنگیی زامنكردنی ئازادی و ده‌سته‌به‌ركردنی مافی هه‌موو كه‌مینه‌كان له كوردستان و یه كسانی ژن و پیاو ده‌كاته‌وه، هه‌روه‌ك ته‌ئكید له‌سه‌ر ره‌هه‌ندی مرۆڤایه‌تی له خه‌باتی نه‌ته‌وه‌ییمان ده‌كاته‌وه كه پێویسته په‌یوه‌ندیی دۆستانه‌مان له‌گه‌ڵ گه‌ل و نه‌ته‌وه‌كانی ده‌وروبه‌ر و دنیادا هه‌بێت، هه‌روه‌ك به وردیش روونی ده‌كاته‌وه كه ئه‌گه‌رچی دوامه‌نزڵی چاره‌سه‌ری مه‌سه‌له‌ی كورد سه‌ربه‌خۆییه به‌ڵام بۆ پێویستیی قۆناغه‌كان و له‌هه‌ر پارچه‌یه‌كی كوردستانی له‌ت له‌ت كرا‌و و به زۆر لكێندراو به چه‌ند ده‌وڵه‌تێكی داگیركه‌ره‌وه مه‌سه‌له‌كانی وه‌ك مانه‌وه‌ی كورد له‌سه‌ر خاكی خۆی و داننان به بوونی و سه‌لماندنی هه‌ندێك له مافه‌كانی و هه‌ر شێوازێكی خۆبه‌ڕێوه‌بردنی گرنگن .
رابه‌ر مام جه‌لال ته‌ئكید له‌سه‌ر گرنگیی رابه‌رایه‌تیكردنی بزووتنه‌وه‌ی كوردایه‌تی له‌لایه‌ن چینی خوێنده‌وار و دوورخستنه‌وه‌ی له رابه‌رایه‌تیی خێڵه‌كیی ده‌كاته‌وه.
سه‌باره‌ت به زمانی ستانده‌ردی نووسین له كوردستاندا پێی وایه شێوه‌زار(له‌هجه) ی سلێمانی بكرێته زمانی نووسین كه له بنه‌ڕه‌تدا له‌هجه‌ی موكریانه و له‌سه‌ر ده‌ستی سلێمانی گه‌شه‌ی كردووه و بووه‌ته ئه‌مه‌ی ئێستا.
له‌باره‌ی ماركسیزمه‌وه مام ده‌ڵێت:ماركسیزمم وه‌كو زانست پێ باشه به‌ڵام دژی ئه‌وه‌م بكرێته دۆگما و ئایین.
له‌وه‌ڵامی ئه‌و پرسیارانه‌دا كه له‌سه‌ره‌تای چاوپێكه‌وتنه‌كه له‌باره‌ی ژیانی خۆیه‌وه لێی كراوه، مام جه‌لال ئه‌وه به بیرده‌هێنێته‌وه كه له ساڵی 1933-1934 له دێ ی كه‌لكانی بناری چیای كۆسره‌ت له‌دایكبووه، پاش چوار پێنج ساڵ به‌ماڵه‌وه چوونه‌ته كۆیه و له(1939-1940) وه تا(1950) له كۆیه بووه واته بۆ (10-12) ساڵ و قۆناغه‌كانی خوێندنی سه‌ره‌تایی و ناوه‌ندی له كۆیه ته‌واو كردووه، پۆلی چواری دواناوه‌ندی له هه‌ولێر و پێنجی دواناوه‌ندیشی له كه‌ركوك ته‌واو كردووه.
هه‌روه‌ك دواتر سه‌ره‌تا له به‌غدا چووه‌ته كۆلیجی پزیشكی و قبووڵكراوه به‌ڵام له‌به‌ر كاری سیاسی گواستویه‌تیه‌وه بۆ كۆلیجی ماف(حقوق) و به هۆی چالاكیی سیاسی له پۆلی چواری حقوق فه‌سڵكراوه و دوای شۆڕشی (14) ی ئهمموزی (1958) چووه‌ته‌وه و كۆلیجی ته‌واو كردووه.
مام جه‌لال ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كات دوای به‌ده‌ستهێنانی بڕوانامه‌كه به‌عه‌مه‌لی كاری پارێزه‌ری نه‌كردووه و ته‌نیا له یه‌ك ده‌عوادا وه‌كو پارێزه‌ر ناوی خۆی نووسیوه، دواتریش بانگ كراوه بۆ خزمه‌تی سه‌ربازیی و كولیه‌ی ئیحتیاتی ئه‌فسه‌رانی ته‌واو كردووه و چه‌ند مانگێك بووه‌ته ئه‌فسه‌ر و پاشان هاتۆته‌وه بۆ كاری رۆژنامه‌گه‌ریی له رۆژنامه‌كانی (خه‌بات) و( كوردستان)دا.
له‌باره‌ی رۆژگاری خۆیندكارییهوه مام جه‌لال ده‌ڵێت: خوێندكارێكی باش بووم و هه‌موو ساڵێك به‌یه‌كه‌م ده‌رده‌چووم و ده‌ڵێت: له پۆلی دوو و سێ ی سه‌ره‌تایی شیعرم خوێندووه‌ته‌وه و له ته‌مسیلی خوێندنگه به‌شدارییم ده‌كرد، ناشی شارێته‌وه كه منداڵێكی عه‌جوولی هاروهاج بووه، هه‌روه‌ك ده‌ڵێت: په‌یوه‌ندییم له‌گه‌ڵ مامۆستاكانم و هاورێكانم زۆر باش بوو، ئاماژه‌ش بۆ ئه‌وه ده‌كات كه له‌ماڵه‌وه تاقانه بووه و دوو خوشكی هه‌بووه، سه‌باره‌ت به ژیانی هاوسهرییشی ئه‌وه ئاشكرا ده‌كات كه له سالی(1967) دا هێرۆخانی كچی مامۆستا ئیبراهیم ئه‌حمه‌د ده‌ستگیرانی بووه و له (1970) دا زه‌واجیان كردووه.
مام جه‌لال روونی ده‌كاته‌وه كه له‌وكاته‌دا له كۆیه بووه له‌قۆناغی سه‌ره‌تاییه‌وه داخڵی سیاسه‌ت بووه و ده‌ڵێت: زۆر زوو خولیای سیاسه‌ت بووم، وه‌كو سه‌ره‌تای كاری رێكخستنی سیاسییش ده‌ڵێت: له ساڵی (1946) ده‌ستم به سیاسه‌ت كرد و بووم به ئه‌ندامی پارتی (واته پارتی دیموكراتی كوردستانی ئه‌وسا)، یه‌كێك له‌و رووداوانه‌ش كه له منداڵییدا زۆر كاری تێ كردووه رووخانی جه‌مهوریه‌تی كوردستان بووه له مه‌هاباد له ساڵی (1947)دا و وه‌ها وه‌سفی ده‌كات ده‌ڵێت: وه‌ك ته‌عزیه بوو، هه‌ره‌ك دیمه‌نی هه‌ندێك ژنه بارزانی كه هاتبوونه كۆیه و سواڵیان ده‌كرد دوای ده‌ربه‌ده‌ركردنی مسته‌فا بارزانی زۆر كاری تێ كردووه.
له‌باره‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانیشی له‌وكاته‌دا كه‌له كۆلیجی ماف بووه ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كات كه دۆستی نزیكی چه‌ندین خوێندكاری عه‌ره‌ب بووه سه‌ر به ره‌وته سیاسییه جیاجیاكان بێجگه له كورده‌كان.
پێویسته بگوترێت ئه‌م چاوپێكه‌وتنه كه زۆر ره‌هه‌ند و بوار ده‌گرێته‌وه و له رێگه‌ی ده‌وری (95) پرسیاری جۆراوجۆری شه‌خسی و سیاسی و فیكرییه‌وه به دۆكیۆمێنتێكی گرنگ داده‌ندرێت و ده‌توانین بڵێین نامیلكه‌یه‌كی نووسراوی مام جه‌لاله به ده‌نگی خۆی و دواتر خستنه سه‌ر كاغه‌ز و چاپكردنی، ئه‌گه‌ر له شوێنی پرسیاره‌كان به هه‌ندێك وشه بڕگه‌كان به‌یه‌كه ببه‌ستینه‌وه كه تێیدا مامی كوردایه‌تی رۆشنایی ده‌خاته سه‌ر به شێك له ژیانی خۆی و تێز و تێڕوانینه‌كانی بۆ بزووتنه‌وه‌ی رزگاریخوازی نیشتمانیی دیموكراتی كوردستان و بابه‌ته فیكرییه‌كان و كۆمه‌ڵێك مه‌سه‌له‌ی دیكه كه كتێبێكه به‌و زمانه راسته‌وخۆ و پاراوهیهوه و به‌و خاڵ دانان له‌سه‌ر پیته‌كان و راڤه‌ی وردی بۆ مه‌سه‌له‌كان شایسته‌ی خوێندنه‌وه و كه‌ڵك لێوه‌رگرتنه وه‌ك توێشهبهرهیهك تا هه‌میشه له كانگای وره‌ی پۆڵاینی مام وره وه‌ربگرین و كۆمپاس (قیبله‌نما) ی دروستی كوردایه‌تی ون نه‌كه‌ین
Check Also
ئەو ناودارانەی کورد، کتێب و کتێبخانەکانیان سووتێنرا.
گەرمیان حەسەن چیرۆکی سووتاندنی کتێب و کتێبخانەکان دیرۆکێکی زۆر لەمێژە. مرۆڤایەتی بڵێسەی یەکەم پرۆشەی سووتانی …