خێزان
هەموو ئەو ڕێگا پزیشکیانەی لە کۆندا بەکاردەهات ڕێگای دروست نەبوون، چونکە بەشێک لەوانە زۆر بە ئازار بوون، ئەمەی خوارەوە چەند ڕێگایەکە کە لە کۆندا وەک چارەسەری پزیشکی بەکاردەهات.
– چەوری بزنیان بەسەر دداندا دەتوانداوە بۆ لابردنی ئازارەکەی، یان بە حەبلی ڕوەکی ڕایاندەکێشا.
– لە کۆندا منداڵبوون پرۆسەیەکی قورس بووە هەر بۆیە زۆر دایک بەسەر منداڵەکانەوە دەمردن، چونکە لە بەشێک لە کلتورەکان دەبوو دایکەکان بەسەرپێوە منداڵەکەیان ببێت.
– خوێنلێدەردان لە زۆربەی بوارەکاندا بەکاردەهات، چونکە پێیان وابوو کە نەخۆشیەکە بەهۆی پیسبونی خوێنەوەیە، لە ئەنجامی ئەو کارە زۆرێک لە نەخۆشەکان دەمردن.
– لای هۆزەکانی باکوری ئەمریکا نەخۆشیەکانی گەدە و بێهێزی و جەندانی دیکەیان لەڕێگەی دوکەڵی توتنەوە جارەسەر دەکرد کە لە سمتەوە دوکەڵەکەیان دەکردە جەستەوە، دواتر بۆیان دەرکەوت کە ئەو کارە زیانی زیاترە و وازیان لێهێنا.