نهێنی كۆشكی ڕیحاب و كۆتایی ژیانى نازم كه‌زار
ن: عه‌لى ته‌ها
و: به‌ختیار ئه‌حمه‌د
نازم كزار لازم ئه‌لعیساوى له ساڵى 1940 له‌ناو خێزانێكدا له دایك بوو كه ڕه‌چه‌ڵه‌كیان ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ شارۆچكه‌ى مه‌یمونه لهعهماره و دایكیشی سه‌ر به هۆزى ئهزیرجه له عه‌ماره. خێزانه‌كه‌ى ساڵى 1937 عه‌ماره‌یان به‌جێهیشت ، باوكى له یه‌كه‌ى ئه‌سپ سوارى (كه‌تیبه‌ى سوارچاكى سه‌عد) ده‌ست به‌كار بوو كه باره‌گاكه‌ى ده‌كه‌وته خان به‌نى سه‌عد . نازم قۆناغى سه‌ره‌تایی له قوتابخانه‌ى مهئمونییهى به‌غداد ته‌واو كرد و دواتر پێش ته‌واو كردنى خوێندنى ناوه‌ندى له ڕۆژئاواى ناوه‌ند چووه به‌شی ئێواران تا یارمه‌تى باوكى بدات له به‌خێوكردنى خێزانه‌كه‌یاندا، ئه‌و كاته نازم سه‌رپه‌رشتى هێڵى به‌رهه‌م هێنانى ئه‌كرد له كارگه‌یه‌كى به‌رهه‌م هێنانى جگه‌ره‌ى عه‌بود، باوكیشی كه پله‌ى نائیب زابتی هه‌بوو، به‌ڕێوه‌به‌رى كارگه‌ى شوهه‌داى سوپا بوو كه سه‌ر به وه‌زاره‌تى به‌رگرى بوو . له ساڵى 1958 نازم قۆناغى ئاماده‌یی ته‌واو كرد به پله‌یه‌كى به‌رز و له كۆلێجی پزیشكى وه‌رگیرا.
لهبهرهۆكارى سیاسی له زانكۆى پزیشكی ده‌ركرا، دواترچووه كۆلێجی ئه‌ندازیارى و له‌وێش له‌گه‌ڵ 14 هاوڕێى ده‌ركرا له سه‌ره‌تاى سه‌رده‌مى كۆمارى، له پایزی 1958 نازم چووه په‌یمانگاى ئه‌ندازیارى پیشه‌سازى باڵا و ته‌واوى كرد، له ساڵى 1963 نازم كزار ده‌ستگیر كرا و سزاى 10 ساڵ زیندانى به‌سه‌ردا سه‌پێنرا ، له‌و كاته‌دا گوازرایه‌وه له نێوان چه‌ند زیندانێكدا له‌وانه زیندانهكانى سلێمانى و موسڵ و فهزیڵییه، هه‌رله‌و كاته‌دا دوچار به نه‌خۆشی هه‌و كردنى سیه‌كانى بوو. به‌ر له زیندانى كردنیشی به كورسی كیشابووى به عه‌لا خه‌یات كه حاكمى لێكۆڵینه‌وه بووه و خه‌ڵتانى خوێنى كردبوو، هه‌ر ئه‌مه‌ش واى كردبوو كه ماوه‌ى زیندانى كردنه‌كه‌ى زیاتر بكرێت. دواى ئه‌وه‌ى كه سه‌رۆك عه‌بدول ڕه‌حمان عارف ده‌ست به‌كار بوو ، نازم و گروپه‌كه‌ى ئازاد كران . نازم كزار هاوسه‌ر گیری نه‌كردووه و هه‌ر به زوگرتى مایه‌وه، هاوڕێكانى نازناوى (ئه‌و حه‌رب)یان لێنا. له دواى جوڵانه‌وه‌كه‌ى 17 تهموزوى 1968 ، كه‌زار پۆستى به‌ڕێوه‌به‌رى هۆبه‌ى ئهعزهمییهى وه‌رگرت.
دواتر نازم كزار كرا به به‌ڕێوه‌یه‌رى ئاسایشى گشتى و پله‌ى لیواى پێ به‌خشرا ئه‌وه‌ش یه‌كه‌مین جاربوو كه كه‌سێكى مه‌ده‌نى پله‌ى سه‌ربازى لیواى پێ ببه‌خشرێت و ئه‌ركى پاراستنى ئاسایشی شۆڕش و پاكتاو كردنى نه‌یاره‌كانى پێ سپێردرا . بۆ ئه‌و كاره‌ش كه‌سێكیان وه‌ك هاوكار بۆ دانا به ناوى حه‌سه‌ن موتهیهڕى كه خه‌ڵكى حله بوو. ئه‌حمه‌د حه‌سه‌ن به‌كرى سه‌رۆك له‌گه‌ڵ دانانى نازم كزار نه‌بوو بۆ ئه‌و پۆسته، به‌ڵام جێگره‌كه‌ى كه سه‌دام حسێن بوو سوور بوو له‌سه‌ر داناى ئه‌و .
كزار كۆشكی ڕیحابی بۆ ئه‌شكه‌نجه دانى نه‌یاره‌كانى هه‌ڵبژارد، ئه‌و جێگه‌یه‌ى كه كوشتارى شافهیصهڵى دووه‌م و خێزانه‌كه‌ى تیادا ئه‌نجامدرا. هه‌ر له‌و شوێنه‌دا و له‌سه‌ر ده‌ستى كزار، به ده‌یان و بگره به سه‌دان كه‌س له نه‌یاره‌كانى پارتى به‌عس له‌ناو بران. كه‌زار یه‌كه‌من كه‌س بوو كه حه‌وزی تێزابی هێنایه ناو كۆشكی ڕیحابهوه بۆ تواندنه‌وه‌ى جه‌سته‌ى ده‌ست گیر كراوه‌كان، هه‌روه‌ها ئه‌و یه‌كه‌مین كه‌س بوو كه ئامێره‌كانى بڕینی ئهنامهكانى جه‌سته‌ى له ئه‌ڵمانیاى ڕۆژهه‌ڵاته‌وه هاورده‌ى ناو عێراق كرد.
كه‌زار ڕه‌وش گه‌لێكى وه‌هاى به‌كارده‌هێنا له ئه‌شكه‌نجه داندا كه به خه‌یاڵى كه‌سدا نه‌ده‌هات، له‌وانه: به‌كارهێنانى چه‌كوشی ئاسنینی قورس بۆ شكاندنى ئێسكى ده‌ستگیر كراوه‌كان، به‌كار هێنانى ته‌ورى تیژ بۆ پارچه پارچه‌كردنى جومگه‌كان، رێگرى كردن له میزكردنى ده‌ستگیركراوه‌كان له ڕێگه‌ى به‌ستنى ئه‌ندامى نێرینه‌یان دواى ئه‌وه‌ى كه ناچار ده‌كران بڕێكى زۆر له بیره بخۆنه‌وه، ده‌رهێنانى چاو و بڕینی گوێ و زمان، ئه‌و كه‌سانه‌ى كه دوچار به نه‌خۆشی سیل ببون ئه‌هێنران تا تف بكه‌ن ده‌مى ده‌ست گیر كراوه‌كان تا تووشی نه‌خۆشی سیل ببن.
له‌و كاته‌وه‌ى كه كه‌زار ده‌ست به‌كار بوو وه‌ك به‌ڕێوه‌به‌رى ئاسایشی گه‌شتى واته له ساڵى 1969 ه‌وه تا كۆتاى مانگى حوزه‌یرانى 1973 ، له ته‌واوى هێزه سیاسییه‌كان و ته‌نانه‌ت له خودى به‌عسییه‌كانى ، 2009 كه‌سی له‌ناو برد.
هه‌وڵ بۆ كوده‌تا و كۆتاییه‌كه‌ى
له 30 حوزه‌یرانى ساڵى 1973 نازم كزار هه‌وڵى ئه‌نجامدانى كوده‌تایه‌كى دا دواى ئه‌وه‌ى كه هه‌ستى به نیگه‌رانى كرد له دواى ده‌ركه‌وتنى كت‌و پڕى سه‌دام حسێن له ڕووى سیاسی و ئاسایشه‌وه به تایبه‌ت دواى ئه‌وه‌ى كه تكریتییه‌كان ده‌ستیان گرت به‌سه‌ر ته‌واوى جومگه سه‌ره‌كییه‌كانى حزب و ده‌وڵه‌ت دا، له‌به‌ر ئه‌وه‌ش كه ئه‌حمه‌د حه‌سن به‌كر زۆر له‌وه لاوازتر بوو كه ڕووبه‌ڕووى خواسته‌كانى سه‌دام حسێن بێته‌وه، هه‌روه‌ها له‌به‌ر ئه‌وه‌ش كه سه‌دام حسێن وه‌ك به سووك سه‌یر كردنێك نازناوى (شروگی) له نازم كزار نابوو.
له‌به‌ر ئه‌و خاڵانه‌ى سه‌ره‌وه نازم كزار بڕیارى دا كه كوده‌تایه‌كى سه‌ربازى ئه‌نجامبدات تا خۆى ده‌سه‌ڵات بگرێته ده‌ست و بۆ ئه‌و كاره‌ش سه‌ردانى ئه‌حمه‌د حه‌سه‌ن به‌كرى بۆ پۆڵۆنیا و بولغاریاى به‌هه‌ل زانی. بڕیار وابوو كه فڕۆكه‌كه‌ى ئه‌حمه‌د حه‌سه‌ن به‌كر به‌روارى 30 حوزه‌یرانى 1973 بگه‌ڕێته‌وه بۆ عێراق ، به‌ڵام به‌هۆى ڕوودانى چه‌ند هۆكارێك فڕۆكه‌كه 3 كاتژمێر له واده‌كه‌ى خۆى دوا كه‌وت .
فڕۆكه‌كه له كاتژمێر حه‌وت و په‌نجا خولهك گه‌یشته‌وه فڕۆكه‌خانه‌ى به‌غدادى نێو ده‌وڵه‌تى و له‌وێ به شێوه‌یه‌كى فه‌رمى پێشوازى لێكرا له لایه‌ن كاربه‌ده‌ستانى ڕژێم و وه‌زیره‌كان. به‌كر یه‌ك به‌یه‌ك سڵاوى لێ كردن و دواتر له‌گه‌ڵ جێگره‌كه‌ى سه‌دام حسێن سوار ئۆتۆمبیلێك بوون كه له فهڕۆكهخانهكه چاوه‌ڕوانى ده‌كردن و پێكه‌وه فڕۆكه خانه‌كه‌یان به‌جێهیشت.
نازم كزار له شاشه‌ى ته‌له‌فزیۆنه‌وه چاودێرى ئه‌وه‌ى ئه‌كرد كه‌له فڕۆكه‌خانه ڕوو ده‌دات. دواكه‌وتنى فڕۆكه‌كه‌ى حه‌سه‌ن به‌كر و گۆڕ‌انى په‌خشى ته‌له‌فزيۆن له گواستنه‌وه‌ى گه‌ڕانه‌وه‌ى سه‌رۆك بۆ په‌خش كردنى ده‌رچوونى خوێندكارانى زانكۆى به‌غداد، ئه‌و گومانه‌ى له‌لاى كه‌زار و گروپه‌كه‌ى دروست كرد كه ئه‌گه‌ر هه‌یه به پلانى كوده‌تاكه‌یان زانرابێت هه‌ر بۆیه له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵێك له كه‌سانى نزیك به‌خۆى به‌ره‌و سنورى ئێران هه‌ڵ هات تا له ڕێگه‌ى ده‌روازه‌ى زڕباتییهوه بچێته ناو خاكى ئێرانه‌وه و وه‌ك بارمته‌ش هه‌ر یه‌ك له وه‌زیرى به‌رگرى حه‌ماد شهاب و وه‌زیرى ناوخۆ لیوا ڕوكن سه‌عدون غێدانى له‌گه‌ڵ خۆى برد. له نێوان پارێزگاى كوت ودهروازهى زڕباتییه چه‌ند كۆپته‌رێك ڕووبه‌ڕووى كاروانى ئۆتۆمبیله‌كانى كزار بۆوه و هه‌وڵى دا كه ڕێگرى بكات له‌وه‌ى كه پێشڕه‌وى زیاتر بكات به‌ره‌و ده‌روازه‌كه. هه‌ر له‌و كاته‌دا وه‌زیرى به‌رگرى حماد شه‌هاب ویستی هه‌ڵ بێت، به‌ڵام ته‌قه‌ى لێكراو كوژرا. وهزیریى ناوخۆش سه‌عدون غه‌یدان له‌كاتى هه‌ڵهاتندا ته‌قه‌ى لێكرا به‌ڵام گولله به‌ر شانى كه‌وت، له‌به‌ر ئه‌وه‌ش كه كه‌زار واى ئه‌زانى كه مردووه ،به‌جێى هێشت.
كه‌زار نه‌یتوانى به‌رگرى زیاتر له‌به‌رامبه‌ر كۆپتهرهكاندا بكات، دواى ئابڵوقه‌دان ، كه‌زار به بریندارى ده‌ست گیر كرا‌و گوازرایه‌وه بۆ كۆشكى نهایه، له‌وێ له‌سه‌ر زه‌وى كه‌وتبوو و هه‌ر یه‌ك له : عزه‌ت دوری، ته‌ها جه‌زراوى، نه‌عیم حه‌داد، غانم عه‌بدول جه‌لیل، محه‌مه‌د مه‌حجوب ده‌وره‌یان دابوو. سه‌ره‌تا ته‌ها جهزاروى تفێكى له ده‌م و چاوى كه‌زار كرد‌و شه‌قێكى دا له سنگى، دواى ئه‌وه ته‌واى ئه‌وانه‌ى كه‌له‌وێ بوون به شه‌ق تێى به‌ربوون. ته‌واوى جه‌سته‌ى كه‌زار خوێنى له‌به‌ر ئهوڕۆیشت، چاوى كرده‌وه و پێى ووتن: (ئێوه ئه‌زانن من كێم ، ئه‌وه پاداشتهكهمه، ئێوه ئه‌زانن من چیم كرد بۆ پاراستنى شۆڕش، ئه‌شزانن چه‌نده له سه‌دامه‌وه نزیكم، من نهههڵهم كردووه و نه خیانتیش) ، به‌ر له‌وه‌ى له‌سه‌ر قسه‌كردنى زیاتر به‌رده‌وام بێت ، سه‌عدو شاكر و به‌رزان تكریتی هێرشیان كرده سه‌ر و له ده‌م و چاو و سه‌ریاندا تا بێده‌نگى بكه‌ن. دواتر ته‌واوى جه‌سته‌یان به ئوتوى كاره‌بایی سوتاند و گۆشتى جه‌سته‌یان به شێنهى به چه‌قۆ بڕى تا واى لێهات كه ئیدی هه‌موان وایان زانى كه كه‌زار مردووه و گیانى له‌ده‌ست داوه به‌ڵام له ناكاو چاوى كرده‌وه و ووتى : هه‌موو شتێكم له باره‌ى سه‌دام حسێنه‌وه زانیوه ته‌نها یه‌ك شت نه‌بێت ئه‌ویش ئه‌و لایه‌نه‌یه كه پشتوانى لێ ئه‌كات. دواى ئه‌وه كهراز له 2 ته‌موزى 1973 گیانى له‌ده‌ست دا و به‌و شێوه‌یه دوا په‌ڕه‌ى ژیانى كه‌سێك هه‌ڵدرایه‌وه كه خوێنى زۆرێك له عێراقیه‌كانى ڕشت و خۆشى له هه‌مان ئه‌و جامه‌ى نۆشی كه پێشتر دابووى به ده‌ستگیر كراوه سیاسییه‌كان و به توندترین شێوه ئه‌شكه‌نجه درا. دواى مردنى جه‌سته‌كه‌ى درایه‌وه به‌خێزانه‌كه‌ى و له گۆڕاستانى وادى سه‌لام له نه‌جه‌ف نێژرا ،دوا ماوه‌یه‌ك باوكیشی گیانى له‌ده‌ست دا .
كۆشكی ڕیحاب (نهایه) له كۆتایی ساڵى 1973 ڕوخێنرا و هه‌ل له‌و كاتدا ڕۆژنامه و ته‌له‌فزیۆن بانگ‌كران بۆ سه‌ردان كرنى پاشماوه كۆشكه‌كه دواى ڕوخاندنى تا له‌باره‌ى یادوهرییهكانى ئه‌و كۆشكه بنوسن و فلیم ده‌ربهێنن.
میلله‌ت